هاونیشتمانانی بەرێز و خۆشەویست!
خەڵکی بەشەرەف و خۆراگر و مافخوازی کوردستان!
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕوژهەڵاتی کوردستان، به بۆنەی جێژنی نەورۆز و هاتنی ساڵی تازەی ۲۷۲۴ی کوردی، و نوێ بوونەوەی سروشت و نەورۆزی كوردەواری، پیرۆزبایی ئاڕاستەی تێکرای ئازادیخوازان، بنەماڵەی شەهیدان، زیندانیانی سیاسی، چالاکوانانی گۆڕەپانی خەباتی مەدەنی و سەرجەم گەلی کوردستان دەکات.
بەڕێزان!
هەر وەك ئاگادارن، بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک جەریانێکی سیاسی/ مەدەنی، و لایەنگری هاوژینی بە ئاشتی و دیالۆگ و دانووستاندنی ئاشتەوایی، لە ۱۳ ساڵی ڕابردوودا، کۆی کار و تێکۆشانی لەڕاستای زەق کردنەوەی مافی قایم بەزات، مافی مرۆڤ و مافی دیاریکردنی چارەنووس، و دەستەبەرکردنی سەروەری سیاسی/ نەتەوەیی لە شکڵی مومکین دا، بۆ کوردی ڕۆژهەڵاتی كوردستان جهەتدار كردووە، وە لەو ڕاستایەدا هەردەم تێکۆشاوە تاکوو بەستێنی گونجاو و لەبار، وە هەلوومەرجی تەژی لە ئاشتی و لێکتێگەیشتنی پڕ لەحاوانەوە و پێکەوەسازانی دەرفەتساز و گۆڕان خوڵقێن، زاڵ بکردرێت بەسەر دۆخ و کەشی پڕ لە دوگم و شەڕ و ناتەبایی و چەقبەستووی دا.
بۆیە لەوپەیوەندیەدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە چەند ساڵی رابردوو دا، ڕوو لەگشت لایەك خوازیاری دوورەپەرێزی لە سوودوەرگرتن لە "ئەندیشەی ئیستراتیژیکی سوونەتی" بوو، ئەندیشەیەک کە مەخابن گۆفتمانی شەڕ و کرداری گرژ و ڕادیکالیزمی پڕتێچوو وە کارەساتباری، وەک تەنیا میکانیزمی یەکلایی کردنەوەی کێشەکان تەبلیغ و توسییە دەکرد،
هەر بۆیەشە بزووتنەوەی کۆماریخوازان بەردەوام پێداگربوو کە کورد و حیزبەکان دەبێ هەوڵ بدەن لەژێر تیشکی"ئەندیشەی ئیستراتیژیکی مۆدێرن"، کە دیالۆگ و دانووستاندنی ئاشتەوایی دەگەل لایەنی بەرامبەر، وەک مکانیزمی هەرە کارا و گوونجاو لەم سەردەمەدا، بۆ حەللی کیشە و گرفتەکان دەستنیشان دەکات، سیاسەت گووزاری بکەن، و بەرپرسانە ئاجێندە و بەرنامەی کاری سیاسیان لەسەر ئاستی ” ئەندیشەی