فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2017-03-12-12-53-51 لەم دانیشتنەدا بەرپرسی پەیوەندییەکانی بزووتنەوەی کۆماریخوازان، کاک هێما سۆفی دەگەل رادەستکردنی بروسکەی پیرۆزبایی شوورای هەماهەنگی بزووتنەوەی کۆماریخوازان،و هەروەها راگەیاندنی هێوای سەرکەۆتن بۆ بەرێز کاک عەلی...
2016-11-17-17-04-20 له سەرەتای دانیشتنەکەدا، بەرێز کاک برایم زێوەیی دەگەل بەخێرهاتنکردنی شاندی بزووتنەوە، خوشحالی خۆی سەبارەت بەم دیداره دەربڕی. له‌ۆ دیدار و دانیشتنەیە‌دا، زۆر باس‌و بابه‌تگەلی پێوه‌ندیدار...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

logoi yekyeti - komarixwazan

ahmad pire u bzutnewa1

 

کۆماریخواز/ ناوەندی هەوال/ هەۆلێر: سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممه 09/06/2014 شانذێک له چالاکوانانی بزوتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان  بە سەرپەرشتی دوکتور مستەفا شەمامی  رێکخەری گشتی بزوتنەوه، بەیاوەری چالاکوانان: کاک هیوا مەۆلانایی نوێنەری بزووتنەوەی کۆماریخوازان لەهەۆلێر، کاک ئازاد رەزایی، کاک ژیلوان شەمامی، و کاک شەهرام میرزایی کارگێرانی بەشی پەیوەندییەکان و مێدیا، سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیان لە  کۆشکی سەۆز  لە هەۆلێرکرد، و لە لایەن بەرێزان کاک سەعدی ئەحمەد پیرە، کاک ئازاد جۆلا و کاک ووریا زەنگەنه لە مەکتەبی پەیوەندییە گشتییەکان، پێشوازی گەرمیان لێکرا.

له سەرەتای دانیشتنەکەدا، بەرێز کاک سەعدی ئەحمەد پیره  دەگەل بەخێرهاتنکردنی شاندی بزووتنەوە، خوشحالی خۆی سەبارەت بەم دیداره دەربڕی و ئاماژەی به پەیوەندیەکانی دوور و درێژێ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان  لەگەل پارته سیاسیەکانی کوردستانی بەگشتی و  پارتە رۆژهەلاتییەکانی بەتایبەت کرد، و لەم‌پەیوەندییەدا یەکێتی نیشتیمانی به پارتێکی خاوەن ئیستراتژی نەتەوەیی وەسف کرد که تووانیویەتی لەرەۆتی مێژووی خەباتی رزگارخوازی کوردستاندا، وەک پشتیوانێکی گووتاری و کرداری ئەرکی نەتەوایەتی خۆی روو لە گشت لایەک بنوێنێ، و له پێناۆ دەستخستن و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد دا، بەپێ قوولایی ئیستراتیژی نەتەوەیی هەلسوکەوت بکات وئەرکی مێژوویی و نەتەوەیی خۆی به جێ‌بگەیەنێت.

  هەروەها بەرێز کاک سەعدی ئەحمەد پیره جەختی له سەر بووژانەوە و بەرۆژکردنەوەی  پارتە سیاسیەکان له سەردەمی هەنووکەییدا کرد و گوتی: بۆ ئەوەی حیزبەکان بتوانن وەلامدەری نەوەی ئەمرۆ و داهاتووبن، پێویستە وە دەبێ خۆیان دەگەل رەۆتی گۆرانکاری و ئالووگۆڕە گشت رەهەندییەکانی رۆژدا، تەیار و هاۆئاهەنگ بکەن.

لە درێژەی ئەم دیدار و دانیشتنەیەدا، بەرێز دوکتور مستەفا شەمامی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی کۆماریخوازان، بەبۆنەی ٣٩هەمین سالرۆژی دامەزرانی یەکییەتی نیشتیمانی کوردستان، و هەروەها سەرکەۆتنەکانی یەکییەتی لە پرۆسێسی هەلبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی کوردستان و پەرلەمانی عێراقیدا، پیرۆزبایی ئاراستەی شاندی خانەخوێ کرد و سەبارەت بە پەیرەۆکردنی سیاسەتی پشتگیرانەی یەکییەتی نیشتیمانی لە رەۆتی ئاشتەوایی  چ لەناۆخۆی هەرێم و چ لە بەشەکانی دیکەی کوردستاندا،  خۆشحالی خۆی دەربری،و هێوای خواست کە یەکییەتی، هەنووکەش هەر وهک رابردووی درەۆشاوەی له گرتنهبهری ئیستراتێژی هاۆپەیمانی و بهجێ، وە هەروەها دارشتنی پلانی شایستە و گوونجاۆ، بۆ ئەمرۆ و دوارۆژی گهل و نیشتیماندا خاوەن ئیبتیکار بێت،و سهربهرزانە و سهرکهوتووانە رێگای گەێشتن بە لۆتکەی ئاواتەکانی ببرێ.

رێکخەری گشتی کۆماریخوازان لەدرێژەی  باس و ئاخفتنەکاندا،  سەبارەت بە ئیستراتێژی بزووتنەوە و شێواز و مێتۆدی خەبات بۆ دەستەبەرکردنی ئامانجی ئیستراتێژیکی کۆماریخوازان و، هەروەها مکانیزمەکانی گوونجاۆ بۆ سەرخستنی پرۆژەی ئاشتەوایی بزووتنەوە و هه‌ۆلدان بۆ ده‌خیلکردنی لایەنەکانی باشووری له‌ پرۆسێسی ئاشته‌وایی کەیسی کورد له‌ رۆژهه‌لاتی کوردستاندا، روو لە شاندی یەکییەتی نیشتیمانی روونکردنەوەی پێویستی ئاراستەکرد، کە لەم پەیوەندیەدا شاندی خانه‌خوێ، ئیستراتێژی و پەیامی ئاشتەوانی و مێتۆدی خەبات و مکانیزمەکانی پێرەۆکراۆ لەلایەن بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستانی، زۆر گوونجاۆ و ئیجابی و سەردەمیانە، وە پرۆژەی ئاشتەوایی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی، له‌مه‌ر به‌ ئاشتیکردنی پرسی کورد له‌ رێگای دیالۆگ و گۆفتمانی ئاشته‌وانی له‌ رۆژهه‌لاتی کوردستاندا، شایانی پشتگیری و هاریکاری گشت ره‌هه‌ندی نرخاند.

له کوتایی دیداره‌کەدا کاک سەعدی ئەحمەد پیره پشتگیری سیاسی – مەعنەویی یەکێەتی نیشتمانی کوردستانی، له خەباتی سیاسی و پروژەی ئاشتەوایی بزوتنەوەی کۆماریخوازی روژهەلاتی کوردستان دووپاتکردە،و دوولایەن لەسەر درێژەی دیدارەکان و قایمکردنی پەیوەندی دوو قۆلیان پێداگریان کرد.

10/6/2014

   ahmad pire u bzutnewa3

ahmad pire u bzutnewa5

ahmad pire u bzutnewa2

ahmad pire u bzutnewa4

ahmad pire u bzutnewa6

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان