فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2018-02-09-19-51-26بوو، لەم نێوەندەش دا جەختکردنەوە لە سەر یەکریزی و هاوهەڵوێستی نەتەوەیی کرایەوە ، هەروەها دوولایەن وێرای شەرمەزار کردن و هەوڵ دان بۆ کۆتایی هێنان بە...
2018-02-09-19-55-18کوردستان کرد..لە درێژەی ئەم دیدارەدا ڕەوشی سیاسی ناوچەکە و هەر کام لە بەشەکانی کوردستان بە چەشنی خواروو خرایە بەرباس و تاوتوێ کردن :پرسی باشووری کوردستان...
------hdp-خۆی لەم پرۆسەیدا کراو و هەردوو لایەن لەسەر ئەمری واقیعی سیاسەتی ناوچەیی و نێو دەوڵەتی یەکریزی و یەکگوتاری سیاسی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتیان لەم بارودۆخە هەستیارە دا...
2017-12-03-18-24-45جۆراۆجۆری خەبات لەپێناۆ دابینکردنی ویست و داخوازییەکانی چین و توێژگەلی کۆمەلگای کوردی بە گشتی کرا، کە لەئەنجامدا دوولایەن لەسەر رێکخستنی چالاکییەکانی ناۆخۆی وەلات، کۆک و...
2018-02-09-21-12-44لە سەر ئاستی ئەو پارچەیە بوو کە دوو لایەن پێداگر بوون کە هەموو هەوڵی خۆیان بخەنە گەڕ بۆ نزیکی حیزب و رێکخراوەکان و هەرچی زیاتر...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ڕۆژی پێنجشەمە ڕێکەوتی 12/11/1396بەرانبەر بە 1/2/2018ی زایینی شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی ئازادیی کوردستان – سوریە ، پێکهاتوو لە بەڕێزان مامۆستا سلێمان گەڕۆ و دوکتور تارق خێرکی سەردانی بارەگای سەرەکی بزووتنەوەی کۆمارتخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان کرد و لە لایەن شاندی بزووتنەوەوە بە یاوەری هەریەک لە هاوڕییان هێماسۆفی بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی بزووتنەوە و ئازاد محمد زادە، ئەنوەر عزیزی و ژیلوان شەمامی ئەندامانی شۆڕانی هەماهەنگی بە گەرمی پێشوازیان لێکرا.
لە سەرەتای ئەم دیدارەدا هەر دوو لایەنی بزووتنەوە و Pak-s خۆشحالی خۆیان دەربڕێ وپاشان لە درێژەی دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر بارودۆخی سیاسی وگرینگی کوردستان و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە....
بەشێکی گرینگی ئەم دانیشتنە پرسی عەفرین و ڕؤژئاوای کوردستان بوو، لەم نێوەندەش دا جەختکردنەوە لە سەر یەکریزی و هاوهەڵوێستی نەتەوەیی کرایەوە ، هەروەها دوولایەن وێرای شەرمەزار کردن و هەوڵ دان بۆ کۆتایی هێنان بە ئۆپراسیۆنەکان و ڕێگریکردن لە کۆمەڵ کوژی خەڵکی سڤیل پێداگربوون ، پاشان وەفدی میوان باسی لە دۆخی سیاسی ڕۆژئاوای کوردستان و زەرورەتی گوتاری هاوبەشی نەتەوەیی و یەکریزی نیشتمانی بە بەشداری هەموو لایەنە سیاسییەکانی چواربەشی کوردستان کرد.
تەوەرێکی تری ئەم دیدارە ئاوردانەوە بوو لە سەر ڕەوشی ئێستای ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و کۆمەڵایەتی و پرس گەلی مافی مرۆڤ لە ئێراندا کە لە لایەن بزووتنەوەی کۆماریخوازان خرایە بەر باس و لێکدانەوە.
جێگای ئاماژەیە بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە درێژەی ئەم زنجیرە سەردان و دیدارانەدا لە گەڵ هێز و لایەنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لە سەر بنەمای پرسە چارەنووس سازە نەتەوەیی و سیاسییەکان بزووتنەوەی کۆماریخوازان وێرای جەخت کردنەوە لە سەەر درێژەدان بەم دیدارانەدا بەفەرمی هەڵوێستی نەتەوەیی خۆی لەسەر شەرمەزار کردنی ئۆپراسیۆنی سەر عەفرین و پاراستنی کیانی کوردی لە رۆژئاوای کوردستان و هەرێمی باشووری کوردستان راگەیاند .
لە کۆتاییدا هەر دوولایەن پێداگریان لە سەر بەردەوامی دیدار و کاری هاوبەش و لێک نزیک بوونەوەی زیاتری هەموو هیز و لایەنەکان کردەوە.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان