فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2017-10-18-13-48-38قوربانی و بە سەربەرزی یەوە لاپەڕەكانی مێژووی پێ نەخشاندووە .تا ئەو ئاستەی ئەوە ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە گەلی كوردستان لەجیاتی هەموو ئازادیخوازان و مرۆڤدۆستانی...
2017-10-18-09-08-46خەریکی پیلان و نەخشەداڕشتن بووە بەو ئاقارە". دەقی راگەیێندراوەکەی موقاوەمەی ئێرانی: موقاوەمەتی ئێرانی بە توندی داگیرکردنی کەرکوک لە لایەن سوپای پاسدارانەوە سەرکۆنە دەکات و داوای هەنگاونانێکی بەپەلەی...
2017-10-18-08-49-25 جەنگی ڕووخانی سەدامیش ڕووی دا، ئەمەیش شەڕی لە ئیسرائیل دوور خستەوە بۆ كەنداوی عەرەبی، ناوەندەكانی توێژینەوە ئاماژە بەوە دەكەن كە یەكەم جەنگی تری نێوان...
2017-10-18-08-46-56 دەست پێكردووە. ئەو هێرشە بە ئاشكرا ڕاگەیاندنی شەڕە لەدژی گەلی كوردستان. ئەو پەلامارە كە لە لایەن حكوومەتی عێراق و حەشد و هێزەكانی سەر بە قەرارگای...
2017-10-18-08-40-57 لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز ڕاگیراوە. دەگوترێ، ماڵی ناوبراوە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سەر بە سپای پاسدارانەوە پشکێنراوە. ئەو هاووڵاتییە کوردە، بە تۆمەتی "بەشداریی لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بڕیاره‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا دیدارێكی سێ قۆڵی له‌ نێوان حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆككۆماری ئێران و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا، بۆ باسكردن له‌ پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌ شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق به‌ڕێوه‌بچێ و پێشتر له‌سه‌ر ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ رێككه‌وتن كراوه‌.

جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر، سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ده‌سه‌ڵاتدار به‌ پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "العربي الجديد"ـی راگه‌یاندووه‌: "ده‌بوو له‌ دیداری نێوان رۆحانی و ئه‌ردۆغان له‌ تاران، حه‌یده‌ر عه‌بادیش ئاماده‌بووایه‌، به‌ڵام ئاماده‌ نه‌بووه‌و له‌بری ئه‌وه‌ داوایكردووه‌ لوتكه‌یه‌كی سێ قۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رن، چونكه‌ عێراق خاوه‌نی پرسه‌كه‌یه‌ و له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ رێككه‌وتن كراوه‌ كه‌ له‌ به‌غدا ئه‌و دیداره‌ ئه‌نجام بدرێت. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ بكرێت".

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ده‌ڵێت: "لوتكه‌كه‌ گفتوگۆ له‌باره‌ی چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسی كوردستان و ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و رێوشوێنه‌ی گیراوه‌ته‌به‌ر و ده‌گیرینه‌به‌ر له‌ دژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نه‌بێته‌ هۆی زیانگه‌یاندن به‌ گه‌لی كوردستان"، جگه‌ له‌وه‌ش چه‌ند دۆسێیه‌كی دیكه‌ له‌ بواره‌كانی هاوكاریی هاوبه‌شی نێوان هه‌ر سێ وڵات ده‌خرێته‌ به‌رباس و گفتوگۆ".

له‌ هه‌مان چوارچێوه‌دا، به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق گوتوویه‌تی: "له‌ خشته‌ی كاره‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقدا، دیداری سه‌رۆككۆماری ئێران و توركیای تێدایه‌، بۆ ئه‌وه‌ی باسی ژماره‌یه‌ك دۆسێی هاوبه‌ش بكه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا كاتی ئه‌نجامدانی دیداره‌كه‌ دیارنه‌كراوه‌و به‌ زاره‌كی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتوون كه‌ دیداره‌كه‌ له‌ به‌غدا بێت. بۆیه‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق نه‌چووه‌ بۆ ئه‌و دوو وڵاته‌، چونكه‌ له‌ رووی پرۆتۆكۆڵییه‌وه‌ گونجاو نییه‌ و كێشه‌كه‌ به‌ پله‌ی یه‌كه‌م عێراقییه‌".

8/10/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان