فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2017-10-19-10-48-55 به‌ دنیاییكردنی توندڕۆیییه‌، ئه‌نجێندای چاندنی ترس و تۆقاندنه‌. ئه‌و ڕاستییه‌ش له‌ به‌دیهیاته‌كانه‌ كه‌ سپۆنسه‌ری سه‌ره‌كیی په‌روه‌رده‌ و مه‌شق و ڕاهێنانی ئه‌م به‌سیجانه‌، پڕچه‌ككردن و دابینكردنی...
2017-10-19-10-37-15دەکات و تەنیا هیوای بۆ رزگاربوونی لەو دۆخە ناجێگیرە، پشتیوانیی خەڵکی کوردە، دەنا ئەویش وەک کەسوکاری لە گۆڕستانی بۆکان دەنێژرێت.   دەقی نامەکە: بێکەسترین زیندانیی ئەم شارەم! شارێک...
2017-10-19-10-21-36بەدیوی کۆماری ئیسلامی ئێران کشاونەتەوە. ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: "ئەو هێزە کەپیشتر بۆ دەستبەسەرداگرتنی دەروازە سنوورییەکە هێنرابوونە حاجی ئۆمەران ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پاشەکشەیان کردووە و چوونەتە شاری...
2017-10-19-10-00-46 به‌ هاوكاری هێزه‌كانی سوپای عێراق و ته‌نانه‌ت به‌ به‌رچاوی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراقه‌وه‌‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌شێك له‌وتاوانانه‌ش ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی تاوانه‌كانی جه‌نگ، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ كه‌ سه‌دان...
2017-10-19-09-57-54 پەیوەندیی بە بیرەکانی نەوت و ئاڵاوە نیە بەڵکو پەیوەندیی هەیە بە داهاتووی نەتەوەکانەوە." سەرچاوە/ ڕۆیتەرز 19/10/2017

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

رۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی سعوودی ئاشكرای ده‌كات كه‌ "حكومه‌تی عێراق له‌لایه‌ن ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه‌، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن تاران و ئه‌نقه‌ره‌ و به‌غداوه‌ ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی دژی كوردستان ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وكاته‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كوردستان ده‌ستوه‌ردان ده‌كه‌ن".

رۆژنامه‌كه‌ له‌سه‌ر زاری سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌ سه‌رۆكایه‌تی نووری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراقی گواستووه‌ته‌وه‌و نوسیوویه‌تی "واشنتن هۆشداریی داوه‌ته‌ به‌غدا و تاران و ئه‌نقه‌ره‌ و له‌ ده‌ره‌نجامی هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی دژی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه‌".

سه‌ركرده‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا گوتوویه‌تی: "ئه‌مریكا په‌یامی هۆشدارییه‌كه‌ی له‌ رێگه‌ی به‌غداوه‌ بۆ تاران ناردووه‌و له‌ ریگه‌ی به‌رپرسه‌ عێراقی و توركه‌كانیشه‌وه‌ په‌یامی خۆی گه‌یاندووه‌ته‌ ئه‌نقه‌ره‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ كه‌ "ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه‌ واشنتن و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی په‌نا بۆ بۆردوومانكردنی هه‌ر هێزێكی توركی و ئێران و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ببه‌ن، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و لایه‌نانه‌ دژی هه‌رێمی كوردستان په‌نا بۆ به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی ببه‌ن".

رۆژنامه‌ سعوودییه‌كه‌ به‌ پشت به‌ستن به‌ راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان نوسیوویه‌تی "به‌شێكی ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مریكاش كه‌ له‌ ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق و ده‌وروبه‌ری به‌غدای پایته‌خت بوون، گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانی كه‌ركووك و ده‌شتی نه‌ینه‌وا، هێزێكی كه‌می سه‌ربازیشی ناردووه‌ته‌ ده‌روازه‌ی سنووریی ئیبراهیم خه‌لیل له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا و ده‌یه‌وێت رێگه‌ له‌ هه‌ر گرژییه‌كی سه‌ربازی بگرێت له‌ ناوچه‌كه‌دا".


8/10/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان