فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2018-01-18-13-06-53 وێنەی خومەینی بنیاتنەری رێژیمی ئێرانیان شێواند. ئەم خۆپیشاندانانە لە كاتێكدا ئەنجام دەدرێت كە چەند رۆژ پێش ئێستا بەرپرسانی رێژیمی ئێران رایانگەیاندبوو توانیویانە نارەزایەتی و خۆپیشاندانەكان...
2018-01-18-13-05-30نەناسراوە و دۆسیەی قەزاییی ناوبراو بە ئاکامێکی دڵخواز نەگەیشتووە. ئەو خوێندکارە کوردە، لە ژێر ئەشکەنجە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا گیانی لە دەست دا. موختار زارعی لەو بارەوە...
2018-01-18-13-03-40 لقی دووی دادگای کەیفەریی ٢ بە "١٣ ساڵ و شەش مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کران". دادگای ئینقلابی شاری بۆکان هەر یەک لەو سێ هاووڵاتییە کوردەی...
2018-01-18-13-01-59هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكای لێبكه‌ویته‌وه‌ و ئه‌مریكا له‌ ململانێیه‌كی قوڵتریشه‌وه‌ بئاڵێنێ. له‌ كاتێكدا به‌رپرسانی كورد و ئه‌مریكییه‌كان رۆژی 16/1/2018 هه‌وڵیاندا پرسه‌كه‌ ئاسایی بخه‌نه‌ پێش چاو و گووتیان پێكهێنانی...
2018-01-18-12-56-29حیزبەکەیان بۆ کشانەوە لە حکومەت ماڵئاوایی دەكەن، پاشان پڕۆژەی خزمەت تاوتوێدەکرێت. نووری عوسمان، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمەریكا رای گەیاند كە ئێران یاریكەرێكی خراپە و رێوشوێنی پێویستی لە بەرامبەردا وەردەگیرێت، ئەوەش هاوكات لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی بڕیاردان لەبارەی پابەندی واشنتن بە رێككەوتننامەی ئەتۆمی كە لە 2015 هاتە ئیمزاكردن.

تڕەمپ لە میانی وەڵامدانەوەی پرسیارێك لەبارەی ئێرانەوە لە دیمانەیەكی تەلەڤزیۆنی "تی بی ئێن" كاتێك پرسیاری ئەوەی لێ كرا كە ئاخۆ رێككەوتننامەكە پەسند دەكات یان هەموواری دەكاتەوە؟ گوتی، دەبینن كە لە داهاتوودا چی دەكەم كە زۆر دوور نییە، ئێران یاریكەرێكی خراپە و گرنگی پێ دەدەین.

تڕەمپ لە كۆبوونەوەیەك لەگەڵ ژمارەیەك فەرماندەی سەربازی بەم دواییە گوتی، ئەو ساتە هێمنی بەر لە رەشەبایە، بەڵام ئەو مەبەستی لەو قسانە روون نەكردەوە.

ئەمڕۆ یەكشەم سیگمار گابریل وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا پێشبینی كرد كە هەفتەی داهاتوو ئەمەریكا لە رێككەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران پاشەكشە بكات و ئەو رای گەیاند كە ئەگەری هەیە هەفتەی داهاتوو ئەمەریكا پاشەكشەی خۆی لە رێككەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ تاران رابگەیەنێت و ئەوەش مایەی نیگەرانییەكی گەورەیە.

زیاتر گوتی، حكوومەتی ئەڵمانیا هەموو هەوڵێك دەدات تا ئەمەریكا پابەند بەو رێككەوتننامەیە بمێنێتەوە كە رێگری لە تاران دەكات بۆ بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمی، وەك ماڵپەڕی گۆڤاری "دیرشبیگل"ی ئەڵمانی بڵاوی كردەوە.

لە رۆژانی دوایی چەند میدیایەكی ئەمەریكا رایان گەیاند كە دۆناڵد تڕەمپی سەرۆكی ئەمەریكا بەنیازە راپۆرتێك بداتە كۆنگرێسی ئەمەریكا بە پابەند نەبوونی تاران بە رێككەوتننامەی ئەتۆمی وەك رێخۆشكردنێك بۆ دووبارە سەپاندنەوەی سزاكان بەسەر ئێران و هەڵوەشاندنەوەی رێككەوتننامەكە.

لە نیسانی 2015 پێنج وڵاتی ئەندامی هەمیشەیی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و ئەڵمانیای لەگەڵ ئێران گەیشتنە رێككەوتننامەیەك بۆ پاراستنی بەكارهێنانی ئاشتییانەی پڕۆگرامی ئەتۆمی ئێران، لە بەرامبەر لابردنی سزاكانی سەری.

9/10/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان