فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2017-12-16-20-28-54 هێزەکانی ڕژیمی ئێرانەوە، پێشکەش بە کۆڵبەران کرد.خاتوو سروە مەجیدی”، شاعێر و نووسەری خەڵکی سنە، براوەی خەڵاتی خۆی پێشکەش بە کۆڵبەران کرد.خاتوو سروەو ئەو خەڵاتەی...
2017-12-16-20-23-50 پاکستانییە. لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی سووریاوە، لەژێر سایەی سوپای قودسی ئێرانی چوونەتە سووریا و بەرگریی لە رژێمی سووریا دەکەن. سوپای قودسی ئێرانی تایبەتە بە شەڕکردن...
2017-12-16-20-07-30رێبه‌ری داعش كه‌ ده‌یگووت، ئامانجی بنه‌ڕه‌تی داعش ئیرانه‌، بۆیه‌ له‌و روانگه‌یه‌وه‌ ئێران هاوكاری سووریا و عێراق و به‌رگریی ئیسلامی به‌ پێویست زانی. چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و...
2017-12-15-20-14-55کە بڕیار بوو ٢٥ی سەرماوەز بەڕێوە بچێت، بۆ کاتێکی نادیار دوا خرا. شایەنی باسە؛ هۆکاری دواخستنی دادگایی کردنی ڕامین بۆ خوێندنەوە و شارەزاییەکی زیاتری پارێزەری ناوبراوە...
2017-12-15-20-10-12مه‌به‌ستی‌ به‌ڕێوه‌بردن و به‌شداریكردن له‌ ڕێوڕه‌سمی‌ نه‌ورۆزی ١٣٩٦ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ لێكرابوو. له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ ڕۆژی‌ ٢٠ی‌ سه‌رماوه‌ز له‌ پێوه‌ندییه‌كی‌ ته‌له‌فوونیدا محه‌ممه‌د عه‌زیری‌ له‌ ئه‌ندامانی‌ كۆمیته‌ی‌ هاوئاهه‌نگی‌ بۆ یارمه‌تیگه‌یاندنی‌...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ده‌سه‌ڵاتدارانى توركیا فه‌رمانى ده‌ستبه‌سه‌ركردنى كارمه‌ندێكى ترى كونسڵخانه‌ى ئه‌مریكایان له‌ ئه‌ستانبوول ده‌ركرد، هاوكات ئه‌نقه‌ره‌ هۆشدارى دایه‌ واشنتۆن بۆ ئه‌وه‌ى له‌ بڕیاره‌كه‌ى دوێنێی سه‌باره‌ت به‌ ڕاگرتنى ڤیزاى ئه‌مریكا به‌ هاووڵاتیانى توركیا، پاشگه‌ز ببێته‌وه‌.

میدیاكانى توركیا، بڵاویان كرده‌وه‌، كه‌ ئاسایشی توركیا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌رى فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ و كوڕێكى ده‌كات، ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌ده‌ن، كارمه‌نده‌كه‌ له‌ ترسى ده‌ستگیركردنى، له‌ كونسڵخانه‌كه‌ ناچێته‌ ده‌ره‌وه‌.

هاوكات، ئاژانسى هه‌واڵه‌كانى (ئه‌نادۆلۆ)ى فه‌رمى توركی، بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ (فیلیپ كۆسنێت) به‌رپرسی دووه‌مى بالیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ ئه‌نقه‌ره‌، ئه‌مڕۆ له‌كاتى بانگهێشتكردنى بۆ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا، داواى ڕاگرتنى ڤیزه‌ى ئه‌مریكا به‌ هاووڵاتیانى توركیا، ڕاده‌ستى وه‌زاره‌ته‌كه‌ كرد.


له‌به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كه‌ى ئه‌مریكا، توركیاش بڕیاری دا، پێدانى ڤیزه‌ به‌ هاووڵاتیانى ئه‌مریكا ڕابگرێت. له‌وباره‌یه‌وه‌، باڵیۆزخانه‌ى توركیا له‌ واشنتۆن، دوێنێ ڕای گه‌یاند: "وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ بڕیاره‌كه‌ى ئیداره‌ى تره‌مپ، پێدانى ڤیزه‌ به‌ هاووڵاتیانى ئه‌مریكا ڕاگیرا".

10/10/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان