فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2017-11-20-09-24-50 بدەنە ناوەندە پزیشکی و تەندروستییەکان، بۆ خۆیان ناشتوویانن" لە گرتەیەکی دیکەی ڤیدیۆییدا یەکێک لە هاووڵاتیانی گوندێکی سەر بە ئەزگلە بە وردی باسی کەمکارییەکانی حکوومەتی ئێران...
2017-11-20-09-22-47دەستدانی ٥٣٠ کەس بە هۆی بوومەلەرزەوە لە پارێزگای کرماشان کردبوو. هەر لەو پەیوەندییەدا، مەلا قادر قادری پێشنوێژی شاری پاوە ئاماژەی بە گیان لە دەستداوانی بوومەلەڕزەکەی حەتووی...
2017-11-20-09-21-07سەقامگیریی ناوچە و بەرژەوەندییەکانی ڕۆژاوا هەڕەشەن، ڕابگرن. وڵاتانی رۆژئاوا و عەرەبی لەسەر ئەوە یەکدەنگ و یەک هەڵوێستن کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لەڕێی میلیشیا شیعەکانی حیزبوڵڵای لوبنانی،...
2017-11-20-09-04-59 هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی‌ سه‌ربه‌ ئیتلاعات ماڵه‌كانیان پشكێندرابوون و ده‌سبه‌سه‌ركرابوون و ماوه‌ی‌ ١٨ ڕۆژ له‌ گرتنگه‌كاندا ڕاگیرابوون و 7 كه‌سیان ئازاد كرابوون و په‌یمان قیامی‌ بۆ...
2017-11-20-09-01-07شاری کەرەج بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە گواستنەوەی ئەم زیندانییانە لە ساڵونی ١٢ی زیندان بۆ ساڵونی ١٠ لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا، سەعید شێرزاد لەگەڵ ٧ زیندانی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

به‌یانیی ڕۆژی سێشه‌ممه‌، ١٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر زیندانییه‌کی کورد له‌ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی ورمێ له‌ دار درا.

ناوبراو که‌ “حه‌سه‌ن باشوکی”ی ناو بووه‌ و خه‌ڵکی شاری نه‌غه‌ده‌ بوو، به‌ تاوانی پێوه‌ندیدار به‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌ دار دراوه‌.

ئێعدامی ئه‌و زیندانییه‌ کورده‌ له‌ به‌ندیخانه‌ی ورمێ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ لە ماوەی سێ مانگی بەهاردا ٥٢ بەندکراوی کورد کە بە تاوانەکانی پێوەندیدار بە ماددەی سڕکەر حوکمی ئێعدام‌یان بەسەردا سه‌پابوو، لە زیندانە جۆراوجۆرەکانی ئێران‌دا لەدار دراون؛ ئەوەش لە حاڵێک‌دا کە مەجلیس دەیەوێ بە پەسندکردنی قانوونێک سزای ئێعدام لەسەر ئەو تاوانانە هەڵبگرێ و سزای زیندان و جێگرەوەی دیکەیان لە بری ئەوە بۆ لەبەرچاو بگرێ.
شیاوی باسە دوو بەندکراوێکی دیکەی کورد و یەکێک فارس لە زیندانی ورمێ بەناوەکانی ، ئەسعەد ڕەنجەر ، هیدایەت شێرزاد، عەلی زارعیان بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە سێدارە دران.

مەجلیسی شوڕای ئیسلامی بە ڕەسمی داوای لە دەزگای قەزایی کردوە هەتا یەکلابوونەوەی ئەو قانوونە دەست لە ئێعدامکردنی زیاتر لەو 5 هەزار کەسە بپارێزێ کە لەو سۆنگەیەوە سزای ئێعدام‌یان بەسەردا سەپاوە؛ بەڵام دەزگای قەزایی بێ‌گوێدانە ئەو داوایە لە جێبەجێکردنی سزای ئێعدامەکان بەردەوامە.

9/11/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان