فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2017-12-15-20-14-55کە بڕیار بوو ٢٥ی سەرماوەز بەڕێوە بچێت، بۆ کاتێکی نادیار دوا خرا. شایەنی باسە؛ هۆکاری دواخستنی دادگایی کردنی ڕامین بۆ خوێندنەوە و شارەزاییەکی زیاتری پارێزەری ناوبراوە...
2017-12-15-20-10-12مه‌به‌ستی‌ به‌ڕێوه‌بردن و به‌شداریكردن له‌ ڕێوڕه‌سمی‌ نه‌ورۆزی ١٣٩٦ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ لێكرابوو. له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ ڕۆژی‌ ٢٠ی‌ سه‌رماوه‌ز له‌ پێوه‌ندییه‌كی‌ ته‌له‌فوونیدا محه‌ممه‌د عه‌زیری‌ له‌ ئه‌ندامانی‌ كۆمیته‌ی‌ هاوئاهه‌نگی‌ بۆ یارمه‌تیگه‌یاندنی‌...
q------q----------- راوێژكاری تڕەمپ لە سەرتای ساڵی نوێ ستراتیجیەتی نوێ ئەمەریكا بۆ كاركردن لەسەر گۆڕەپانی سووریا رابگەیەنێت، بەپێی سەرچاوەكانیش بەرپرسانی ئەمەریكا هەوڵ دەدەن رێگەیەك بدۆزنەوە بۆ...
2017-12-15-17-44-54 ئامریکا پەسەند کرا کە بەپێی ئەو گەڵاڵەیە، دەبێ داراییەکانی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران تاوتوێ بکرێت. گەڵاڵەی ژماره ١٦٣٨، وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا ئەرکدار دەکات کە لەبارەی داراییەکانی...
2017-12-15-16-34-39 نیزام، کە خۆتان بە هەڵبژێردراوی دەنگی خەڵک دەزانی، سەردانی گرتووخانەی بەڕێوەبەرانی دادگا و مەئموورانی دەوڵەتەکەی خۆتان کردووە، هەتا بزانی چی بە سەر من و...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئه‌فشین حوسێن په‌ناهی، به‌ندكراوی‌ سیاسیی كورد له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی‌ ئیتلاعات له‌ شاری‌ سنه‌ به‌ سه‌ختی‌ ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ دراوه‌.

هێزه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئیتلاعاتی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران له‌ شاری‌ سنه‌، به‌ندكراوێكی‌ سیاسی به‌ ناوی‌ ئه‌فشین حوسێن په‌ناهی كه‌ فشاریان بۆ هێناوه‌ دانپێدانانی‌ تلویزیۆنی‌ بكا و ناوبراویش له‌ ئیعترافاته‌ خۆی‌ بواردوه‌ وێڕای‌ هه‌ڕه‌شه‌ لێكردن و نینۆكه‌كانی‌ ده‌ستیان كێشاوه‌ و ویستویان شۆكی‌ به‌رقیی لێ بده‌ن و به‌ هۆی‌ به‌رقه‌وه‌ سه‌ریشی سووتاوه‌.

ناوبراو له‌ هه‌موو پێداویستییه‌ پزیشكییه‌كان بێبه‌ش كراوه‌ و تا ئێستا ئیزنیان نه‌داوه‌ چاره‌سه‌ری‌ پزیشكیی بۆ بكرێ.

ئه‌فشین حوسێن په‌ناهی، به‌ندكراوی‌ سیاسیی كورد له‌ دادگایه‌كی‌ چه‌ند خوله‌كیدا به‌ تۆمه‌تی‌ پڕوپاگه‌نده‌ دژی‌ ڕێژیم و هاوكاری كردنی‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ كوردییه‌كانی‌ دژبه‌ری‌ كۆماری‌ ئیسلامیی حوكمی‌ 8 ساڵ و نیو زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌ و ئێستاش له‌ هه‌وڵی‌ دانپێدانانی‌ تلویزیۆنی بوون به‌ڵام ناوبراو ملی نه‌داوه‌

هه‌ر له‌ پێوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ زیندان و ده‌سبه‌سه‌ركراوای‌ كورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان 6 كه‌سی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانی‌ فه‌رهاد چه‌تانی‌، ته‌یب چه‌تانی‌، لوتفوڵا ئه‌حمه‌دی‌، حه‌یده‌ر ئاخته‌، ئه‌فشین ئه‌ده‌ب و هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د كه‌رباسچی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی‌ ئیتلاعات له‌ شاری‌ سنه‌ به‌ تۆمه‌تی‌ چالاكی‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ ته‌له‌فوونه‌وه‌ بانگ كراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان لێكراوه‌.

3/12/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان