فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2018-02-19-03-51-19ەکدارانەی کە تورکیا پاڵپشتییان دەکات. هەروەها لەگەڵ ئەگەری ئەوەی رێککەوتن کۆمەڵێک پرسی دیکەی هاوبەش بگرێتەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی باب، جەرابلوس کە لە ژێر کۆنترڵی تورکیادان". گەڕی...
2018-02-18-21-18-00دوای 20 خولەک لە فڕینی لە رادار نەماوە و دواتر لە ناوچە شاخاوییەکانی سمیرۆمی ئەسفەهان کەوتووەتەخوارەوە. موجتەبا خالیدی ، گوتەبێژی فریاکەوتنی ئێران لەبارەی چارەنووسی سەرنشینەکانی فڕۆکەکە...
2018-02-18-21-15-11ئێستا سروودی ئەی رەقیبیش لەزاری قوتابییان نایەتەدەر. لایەنە کوردستانییەکانیش ئاڵای سەرەوەی بیناکانیان لێکردووەتەوە و گواستویانەتەوە ژووری کۆبوونەوەکانیان، دەیانەوێ لەم قۆناخە بەدواوە بەیەکگرتوویی بەرەنگاری ئەو دیفاکتۆیە ببنەوە...
2018-02-18-04-21-44 سەر بە شارۆچکەی شییە-یان لە عەفرین تۆپباران کرد. ڕاگەیەندرا، کە بەهۆی تۆپبارانەکەوە شەش هاوڵاتی مەدەنیی بریندرابوون و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکیی، گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە. ١٨/٢/٢٠١٨
2018-02-18-04-18-12و پشتیوانییان لێ دەکات. ئەو ڕاگەیندراوە لە حاڵێکدایە کە پێشێلکردنی بەربڵاوی مافی مرۆڤ لە کوردستان، لە ڕاپۆرتەکانی ڕێپۆرتێرانی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەنگدانەوەی هەبووە و...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


سەد و بیست (١٢٠) كەسایەتی عەرەبی و ئێران لە نامەیەكدا بۆ سەرۆك وەزیرانی هولەند خوازیاری ئەوە بوون لێكۆڵینەوە بكرێت لە دۆسیەی تیرۆری ئەحمەد مەولا چالاكی عەرەبی ئەهوازی.

نزیك بە ١٢٠ كەسایەتی عەرەبی، ئەحوازی و نەتەوەكانیتری ئیران لە نامەیەكدا بۆ مارك رۆتە سەرۆك وەزیرانی هولەند خوازیاری ئەوە بوون لێكۆڵینەوەیەكی گشتی و ورد بكرێت لە دۆسیەی تیرۆری ئەحمەد مەولا نیسی و بە زووترین كات بە شێوەیەكی روون و بێ خەوش زانیارییەكان بڵاو بكرێتەوە.

لەو نامەیەدا هاتووە :" ئێمە وڵاتی ئێوە بە وڵاتی گوڵ و گوڵزار، فیلسووت و هونەرمەندی ناوداری وەك بارۆخ سپینۆزا، رامبرانت و ڤانگۆك دەناسین. ئێمە دەزانین ژمارەیەك لە بیرمەندان و سیاسەتوانان و هونەرمەندان بە درێژایی مێژوو پەنایان هێناوەتە وڵاتی ئێوەو بوون بە پەنابەر. هەر بۆیە بەم رابردووە پرشنگدارەوە ، تیرۆری ئەحمەد مەولا نیسی، خەسارێكی گەورە بووە بۆ كۆمەڵگای ئێمە و مەترسیە بۆ كۆمەڵگای مرۆڤایەتی."

واژۆ كەرانی ئەم نامەیە بە جەختكردنەوە لەوەی بە ئەگەری زۆر كۆماری ئیسلامی دەستی هەیە لەم تاوانەدا، باسیان لە سەدان نموونە تیرۆر كردوە كە كۆماری ئیسلامی لە ئورووپا و ئەمریكا ئەنجامی داوە.

لە كۆتایی نامەكەدا خوازیاری ئەوە بوون كە پەیوەندییە ئابوورییەكان و بەرژەوەندییە ئابوورییەكان، نەبێت بە هۆی ئەوەی كە لێكۆڵینەوەی ورد بكرێت لە پرسی تیرۆری ئەم چالاكە عەرەبە.

ئەحمەد مەولا چالاكی عەرەبی ئەحوازی، رۆژی ٨ی نۆڤەمبەری ٢٠١٧ لە شاری لاها لە هۆلەند تیرۆر كرا.

4/12/1017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان