فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2018-02-19-03-51-19ەکدارانەی کە تورکیا پاڵپشتییان دەکات. هەروەها لەگەڵ ئەگەری ئەوەی رێککەوتن کۆمەڵێک پرسی دیکەی هاوبەش بگرێتەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی باب، جەرابلوس کە لە ژێر کۆنترڵی تورکیادان". گەڕی...
2018-02-18-21-18-00دوای 20 خولەک لە فڕینی لە رادار نەماوە و دواتر لە ناوچە شاخاوییەکانی سمیرۆمی ئەسفەهان کەوتووەتەخوارەوە. موجتەبا خالیدی ، گوتەبێژی فریاکەوتنی ئێران لەبارەی چارەنووسی سەرنشینەکانی فڕۆکەکە...
2018-02-18-21-15-11ئێستا سروودی ئەی رەقیبیش لەزاری قوتابییان نایەتەدەر. لایەنە کوردستانییەکانیش ئاڵای سەرەوەی بیناکانیان لێکردووەتەوە و گواستویانەتەوە ژووری کۆبوونەوەکانیان، دەیانەوێ لەم قۆناخە بەدواوە بەیەکگرتوویی بەرەنگاری ئەو دیفاکتۆیە ببنەوە...
2018-02-18-04-21-44 سەر بە شارۆچکەی شییە-یان لە عەفرین تۆپباران کرد. ڕاگەیەندرا، کە بەهۆی تۆپبارانەکەوە شەش هاوڵاتی مەدەنیی بریندرابوون و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکیی، گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە. ١٨/٢/٢٠١٨
2018-02-18-04-18-12و پشتیوانییان لێ دەکات. ئەو ڕاگەیندراوە لە حاڵێکدایە کە پێشێلکردنی بەربڵاوی مافی مرۆڤ لە کوردستان، لە ڕاپۆرتەکانی ڕێپۆرتێرانی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەنگدانەوەی هەبووە و...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


به پێی ئامارە بڵاوکراوەکانی ڕێژیم، ڕۆژانه لە ئێران، ٤٩٠ حاڵەتی تەڵاق تۆمار دەکرێت.

بەرزبوونەوەی ئاماری تەڵاق له ئێران، بووەتە دیاردەیەکی تۆقێنەر که هاوتای بێکاری و ئێعتیاد، وەکوو کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دێتە ئەژمار؛ بەچەشنێک کە بەپێی ئامارەکانی ڕێژیم، له کۆی چوار حاڵەتی هاوسەرگیری و پێکهێنانی ژیانی هاوبەش، حاڵەتێکی تەڵاق دێتە ئاراوە.

کارناسانی کاروباری کۆمەڵایەتی، کێشە ئابوورییەکان و بێکاری و نەبوونی داهاتوویەکی ڕوون بۆ نەسڵی نوێ له نێو ئێراندا، له هۆکارە سەرەکییەکانی لەنێوچوونی بنەماڵەکان دەزانن.

کاربەدەستانی رێژیم به بەردەوامی دروشمی له نێوبردنی خەسارە کۆمەڵایەتییەکان و چارەسەری کێشەکانی خەڵک دەدەن، بەڵام بەپێی ئامارەکانی خۆیان ڕۆژ به ڕۆژ قەیرانەکان ڕوو له زیادبوون دەکەن و ڕێژیمیش لە ئاست ئەم کارەساتانە دەستەوەستان ماوەتەوە.

ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی به داڕشتنی بەرنامەی تایبەت و ئۆرگانیک، بۆ بەرەوپێشبردنی سیاسەتە دژەمرۆڤانەکانی، بناغەی بنەماڵەکان له ئێران له‌نێو دەبات.

ئەو منداڵانەی که دایک و باوکیان له یەکتر جیا دەبنەوە، تووشی زۆر کێشە دەبن و داهاتوویان نادیارە و ڕێژیم به هیچ شێوەیەک ئاوڕ لەم کێشەیە ناداتەوە و هیچ پلانێکیشی نییە بۆ ئەو منداڵانه که بێتاوان دەبنه قوربانی دیاردەی تەڵاق.

4/12/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان