فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2018-02-19-03-51-19ەکدارانەی کە تورکیا پاڵپشتییان دەکات. هەروەها لەگەڵ ئەگەری ئەوەی رێککەوتن کۆمەڵێک پرسی دیکەی هاوبەش بگرێتەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی باب، جەرابلوس کە لە ژێر کۆنترڵی تورکیادان". گەڕی...
2018-02-18-21-18-00دوای 20 خولەک لە فڕینی لە رادار نەماوە و دواتر لە ناوچە شاخاوییەکانی سمیرۆمی ئەسفەهان کەوتووەتەخوارەوە. موجتەبا خالیدی ، گوتەبێژی فریاکەوتنی ئێران لەبارەی چارەنووسی سەرنشینەکانی فڕۆکەکە...
2018-02-18-21-15-11ئێستا سروودی ئەی رەقیبیش لەزاری قوتابییان نایەتەدەر. لایەنە کوردستانییەکانیش ئاڵای سەرەوەی بیناکانیان لێکردووەتەوە و گواستویانەتەوە ژووری کۆبوونەوەکانیان، دەیانەوێ لەم قۆناخە بەدواوە بەیەکگرتوویی بەرەنگاری ئەو دیفاکتۆیە ببنەوە...
2018-02-18-04-21-44 سەر بە شارۆچکەی شییە-یان لە عەفرین تۆپباران کرد. ڕاگەیەندرا، کە بەهۆی تۆپبارانەکەوە شەش هاوڵاتی مەدەنیی بریندرابوون و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکیی، گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە. ١٨/٢/٢٠١٨
2018-02-18-04-18-12و پشتیوانییان لێ دەکات. ئەو ڕاگەیندراوە لە حاڵێکدایە کە پێشێلکردنی بەربڵاوی مافی مرۆڤ لە کوردستان، لە ڕاپۆرتەکانی ڕێپۆرتێرانی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەنگدانەوەی هەبووە و...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لە یەک مانگی ڕابردوودا سەرۆک ‌کۆماری پێشووی ئێران مەحموود ئەحمەدی نەژاد دووجار سەردانی کوردستانی کردوەو هەرجارە کۆمەڵێک ڕەخنەو گازەندەی توێژەرانی مەدەنی و سیاسیی کوردی لێکەوتووتەوە.
لە دوایین سەردانی ئەحمەدنەژاد بۆ کوردستان و شاری بانە بۆ بە دەرفەتێک هەتا دیسان رووبەرووی ڕەخنەو گلەیی بەشێک لە رۆژنامەنووسانی کورد ببێتەوە
هەر لەو پێوەندییەدا خۆسرو کوردپووربەرپرسی هەواڵدەریی موکریان سەر لەنوێ رەخنەی خۆی وەکوو رۆژنامەنووسێک ئاراستەی ئەحمەدی نەژاد کردو نووسیویەتی: باشتر وایە بەرێز ئەحمەدی نەژاد لە جیاتی سەردانی کوردستان لەسەر دەستوپێوەندیی لە قەتڵگەل زنجیریی ڕوون کردنەوە بدا و هەروەها ناوبراو بە پشتبەستن بە بەڵگە و رۆژنامەکانی ئەوکاتی ئۆتریش ، سەبارەت بە لایەنە ناروونەکانی تیرۆری وییەن ڕایگەیاندووە:بەڕێز ئەحمەدی‌نژاد، ئێوە دوای تەواوبوونی ماوەی سەرکۆماریتان بەردەوام باس لە ڕوونکردنەوە و شەفافییەت دەکەن، هەرچەند ئەمە بۆ کۆمەڵگه بابەتێکی گرینگه. لەو پێوەندییەدا و بەپێی ئەوەیکە ناڕوونیی زۆر، ورد و گەورە لەبارەی کوردستانەوە هەیە، دەمهەوێ پێش سەفەری ئێوە بۆ کوردستان لەمەڕ دەستتێدابوونی ئێوە لە یەکیک لە تیمەکانی تێرۆری دوکتور قاسملوو لە ئۆتریش ڕوونکردنەوە بدەن، چونکە پێش دەستپێکی سەرکۆماریی ئێوە هەندێک لە میدیا و سەردۆزگەرەکانی ئۆتریش لەبارەی دەست تێدابوونی ئێوە لەو تێرۆرەدا هەواڵ و ڕاپۆرتیان بڵاوکردەوە. ئەگەرچی تا ئێستاش هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی لە ئۆتریش ئەو بابەتەی پشتڕاست نەکردووەتەوە، بەڵام کۆمەڵگەی کوردستان دەیانهەوێ وڵامێکی ڕوون لەبارەی تێرۆری وییەنەوە بزانن؟”
شایانی باسە رەخنەکانی ئەو رۆژنامەنووسە سەربەخۆیە لە کاتێک‌دایە کە ماوەیەکە مەحموود ئەحمەدی‌ نەژاد دامودەزگای قەزایی ئێران بە گەندەڵ و چەواشەکار دەزانێ و ئەو رۆژنامەنووسەش وەبیری هێنایەوە کە لە سەردەمی دەسەڵاتداریەتی ناوبراو لە دوو دەوڵەتی نۆیەم و دەیەم سەدان رۆژنامەنووس و ڕەخنەگر و چالاکی سیاسی ومەدەنی دەسبەسەر و زیندانی کراون.

4/12/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان