فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2018-01-19-18-06-52 دروست کردنی هۆتێل بووە کە ئەو هەوڵە کارێکی نایاساییە.پێویست بە ئاماژەیە کە بەپێی زانیارییەکان، ئەم هەوڵەی شۆرای ئیسلامی شاری سنە بە پشتیوانی محەممەد زارعی...
2018-01-19-18-03-19 کردنی شارەکان؛ بەپێی دوایین گرتە ڤیدیوییەکان چەکدارانی سەر بە ئیتلاعات و سپا لە ڕێگەی لیباس شەخسی و باتۆم بەدەستەکانییەوە هەوڵی ترساندنی خەڵک دەدەن و...
2018-01-19-17-54-44 شارەداریی ئەیوانی بە جەنایەتی ژینگەپارێزی ناوزەد کردووە. ئەو هونەرمەندە کوردە، لە ڕێگای ئەو کلیپەوە داوای لێپرسینەوەی لەو مەسەلەیە لە ڕێگای پارێزگار و ڕاوێژکاری شارەداریی ئەیوان...
2018-01-19-17-51-31دەکەونە بۆسەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە و تووشی ئەو ڕووداوە دەبێت. بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەو کۆڵبەرە کوردە خێزاندارە و ماوەیەک پێشیش یەکێک لە کچەکانی بە ناوی...
2018-01-19-17-50-00ئێرانیش وتوویەتی: دەبێت ڕێژیمی ئێران ڕێز له خۆپیشاندەران بگرێت. گوترێش له باسەکەیدا ئاماژەی به کوژراو و بریندارەکان و دەسبەسەرکراوان له ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی ئێران کردووە و وتوویەتی:...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد، بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵی موکریانی بانگهێشتی ئەو ئیدارەیە کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ بەفرانبار، بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵی موکریان، بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بانگهێشت کرا.

هۆکاری بانگهێشتی ئەو چالاکەی مافی مرۆڤ ڕووماڵی هەواڵەکانی مافی مرۆڤ ڕاگەیندراوە و ناوبراو باسی لەوەش کردووە، لە ئەگەری دەسبەسەرکرانی تا کاتی ئازاد کرانی بێمەرج مان لە خواردن دەگرێت.

ڕۆژی شەممە ٩ی بەفرانباریش، لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد ، هۆشداری خوسرەو کوردپوور دابوو، کە هەواڵی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک ڕووماڵ نەکات.

پێشتریش کوردپوور ئەو چالاکەی مافی مرۆڤ نیسبەت بە دەسبەسەرکرانی بەختیار خۆشنام، هەواڵنێری ئەو ئاژانسە لە سەقز باسی لەوە کردبوو: "لە کوردستانی ئێراندا تێچووی هەواڵدەریی ئازاد زیندانە و ئێمەش ئەو تێچوویە دەدەین".

خوسرەو کوردپوور وێڕای براکەی مەسعوود کوردپوور، لە چالاکانی بواری میدیای ئازاد لە کوردستانن. ئەو دوو برایە ڕەشەممەی ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی، بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و تەبانی و پڕۆپاگەندا دژی نیزام" دەسبەسەر و لە دادگای ئینقلابی ئەو شارە هەر کامەیان بە ٥ ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ تەورێز و سێ ساڵ زیندانی بڕاوە مەحکووم کران.

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان