فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2018-01-19-18-06-52 دروست کردنی هۆتێل بووە کە ئەو هەوڵە کارێکی نایاساییە.پێویست بە ئاماژەیە کە بەپێی زانیارییەکان، ئەم هەوڵەی شۆرای ئیسلامی شاری سنە بە پشتیوانی محەممەد زارعی...
2018-01-19-18-03-19 کردنی شارەکان؛ بەپێی دوایین گرتە ڤیدیوییەکان چەکدارانی سەر بە ئیتلاعات و سپا لە ڕێگەی لیباس شەخسی و باتۆم بەدەستەکانییەوە هەوڵی ترساندنی خەڵک دەدەن و...
2018-01-19-17-54-44 شارەداریی ئەیوانی بە جەنایەتی ژینگەپارێزی ناوزەد کردووە. ئەو هونەرمەندە کوردە، لە ڕێگای ئەو کلیپەوە داوای لێپرسینەوەی لەو مەسەلەیە لە ڕێگای پارێزگار و ڕاوێژکاری شارەداریی ئەیوان...
2018-01-19-17-51-31دەکەونە بۆسەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە و تووشی ئەو ڕووداوە دەبێت. بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەو کۆڵبەرە کوردە خێزاندارە و ماوەیەک پێشیش یەکێک لە کچەکانی بە ناوی...
2018-01-19-17-50-00ئێرانیش وتوویەتی: دەبێت ڕێژیمی ئێران ڕێز له خۆپیشاندەران بگرێت. گوترێش له باسەکەیدا ئاماژەی به کوژراو و بریندارەکان و دەسبەسەرکراوان له ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی ئێران کردووە و وتوویەتی:...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

پاش کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە خەڵکییەکان لە ئێران و کوردستان، ناوەندە ئیتلاعاتییەکان، خەریکی دروست کردنی کەشوهەوای ترس لە کوردستانن.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پاش ناڕەزایەتییە خەڵکییەکان لە ئێران و کوردستان، ناوەندە ئیتلاعاتییەکان بە ڕێخستنی کاناڵگەلێک لە دنیای مەجازی لە هەوڵی ناساندنی و دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییانی ناڕازی دان و لە نوێترین هەوڵدا، ئیدارەی ئیتلاعات شاری سنە، بە ڕێخستنی کاناڵێک لە دنیای مەجازی بە بڵاوکردنەوەی وێنەی هاووڵاتییانی ناڕازی، داوا لە خەڵک دەکات کە بۆ ناساندن و دەسبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییان هاوکاریی ئیدارەی ئیتلاعات بکەن.

ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، هاووڵاتییانی بەشداربووی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بە "ئاژاوەچی و سەر بە لایەنە سیاسییەکانی دژبەری حکوومەت" بە خەڵک ناساندووە.

ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کرماشانیش هەروەها بە ڕێخستنی کانالگەلێک لە دنیای مەجازی هاووڵاتییانی بەشداربوو لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە خەڵکییانە بخەنە ژێر چاوەدێری بۆ دەسبەسەر کردنیان.

ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە ڕێخستنی ئەو کاناڵانە و بڵاوکردنەوەی وێنەی ناڕازییان و لیدەرەکانی ئەو خۆپیشاندانانەدا، لە هەوڵی دەسبەسەر کردنیان دایە و داوای لە خەڵک کردووە، لەو پەیوەندییەدا هاوکاریی ناوەندە ئەمنییەتییەکان بکەن.

چالاکانی مەدەنی کوردستان لەو باوەڕەن، کە ناوەندە ئیتلاعاتییەکان لەو هەوڵەیاندا خەریکی دروست کردنی کەشوهەوای ترس و دڵەڕاوکێی لە نێو هاووڵاتییانن، هەتا پێش بە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بگرن.

9/1/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان