فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2018-01-19-18-06-52 دروست کردنی هۆتێل بووە کە ئەو هەوڵە کارێکی نایاساییە.پێویست بە ئاماژەیە کە بەپێی زانیارییەکان، ئەم هەوڵەی شۆرای ئیسلامی شاری سنە بە پشتیوانی محەممەد زارعی...
2018-01-19-18-03-19 کردنی شارەکان؛ بەپێی دوایین گرتە ڤیدیوییەکان چەکدارانی سەر بە ئیتلاعات و سپا لە ڕێگەی لیباس شەخسی و باتۆم بەدەستەکانییەوە هەوڵی ترساندنی خەڵک دەدەن و...
2018-01-19-17-54-44 شارەداریی ئەیوانی بە جەنایەتی ژینگەپارێزی ناوزەد کردووە. ئەو هونەرمەندە کوردە، لە ڕێگای ئەو کلیپەوە داوای لێپرسینەوەی لەو مەسەلەیە لە ڕێگای پارێزگار و ڕاوێژکاری شارەداریی ئەیوان...
2018-01-19-17-51-31دەکەونە بۆسەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە و تووشی ئەو ڕووداوە دەبێت. بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەو کۆڵبەرە کوردە خێزاندارە و ماوەیەک پێشیش یەکێک لە کچەکانی بە ناوی...
2018-01-19-17-50-00ئێرانیش وتوویەتی: دەبێت ڕێژیمی ئێران ڕێز له خۆپیشاندەران بگرێت. گوترێش له باسەکەیدا ئاماژەی به کوژراو و بریندارەکان و دەسبەسەرکراوان له ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی ئێران کردووە و وتوویەتی:...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەپێی ڕاپۆرتی ڕادیۆ (دیۆچەوێلە)ی فارسی، فۆلکر بێک، نوێنەری پێشووی پەرلەمانی ئەڵمانیا لەدژی موحموود هاشمی شاهروودی، سەرۆکی کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران بەهۆی "کوشتن و جنیاتی مرۆیی" لە دادگای ئەو وڵاتە سکاڵای تۆمار کردووە.

ئەو پەرلەمانتارە داوای لە دادگای ئەڵمانیا و حکوومەت کردووە کە نابێ بۆ هاشمی شاهروودی پارێزبەندیی یاسایی و دیپلۆماسی بەکار بهێندرێت.

فۆلکر ڕۆژی دووشەممە 2018/1/8 لە دادگا لەدژی هاشمی شاهروودی کە بۆ ماوەی دە ساڵ سەرۆکی دەزگای دادوەریی ئێران بووە، تاوانی "کوشتن، پێشێلکاریی مافی مرۆڤ و جینایەتی مرۆیی" هاووڵاتیانی ئیرانی لەسەرە.

هاوکات ڕادیۆ (FFN)ی ئەڵمانیا لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە داواکاری گشتیی ئەڵمانیا حوکمی دەستگیرکردنی مەحموود شاهروودی کە لەو وڵاتە لەژێر چاودێریی پزیشکی دایە، دەرکردووە.

لە ئەگەری یەکلابوونەوەی ئەو بڕیارە، شاهروودی پاش تەواوبوونی دەورەی دەرمانەکەی دەبێ لە دادگای ئەڵمانیا ئامادە بێت.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا 200 هاووڵاتی و چالاکوانی سیاسیی کورد و ئێرانی لەبەردەم نەخۆشخانەی شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا کە مەحموود شاهروودی تیدا خەوێندراوە، گردبوونەوەیەکیان ساز کرد و داوای دەستگیری و دادگاییکردنی ئەو بەرپرسە باڵای ئێرانیان کرد.

10/1/2018

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان