فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2018-01-19-18-06-52 دروست کردنی هۆتێل بووە کە ئەو هەوڵە کارێکی نایاساییە.پێویست بە ئاماژەیە کە بەپێی زانیارییەکان، ئەم هەوڵەی شۆرای ئیسلامی شاری سنە بە پشتیوانی محەممەد زارعی...
2018-01-19-18-03-19 کردنی شارەکان؛ بەپێی دوایین گرتە ڤیدیوییەکان چەکدارانی سەر بە ئیتلاعات و سپا لە ڕێگەی لیباس شەخسی و باتۆم بەدەستەکانییەوە هەوڵی ترساندنی خەڵک دەدەن و...
2018-01-19-17-54-44 شارەداریی ئەیوانی بە جەنایەتی ژینگەپارێزی ناوزەد کردووە. ئەو هونەرمەندە کوردە، لە ڕێگای ئەو کلیپەوە داوای لێپرسینەوەی لەو مەسەلەیە لە ڕێگای پارێزگار و ڕاوێژکاری شارەداریی ئەیوان...
2018-01-19-17-51-31دەکەونە بۆسەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە و تووشی ئەو ڕووداوە دەبێت. بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەو کۆڵبەرە کوردە خێزاندارە و ماوەیەک پێشیش یەکێک لە کچەکانی بە ناوی...
2018-01-19-17-50-00ئێرانیش وتوویەتی: دەبێت ڕێژیمی ئێران ڕێز له خۆپیشاندەران بگرێت. گوترێش له باسەکەیدا ئاماژەی به کوژراو و بریندارەکان و دەسبەسەرکراوان له ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی ئێران کردووە و وتوویەتی:...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ڕێکخراوی چاوەدێریی مافی مرۆڤ، نیسبەت بە گیان لەدەستدانی ناڕازییان لە گرتووخانەکانی حکوومەتی ئێراندا، نیگەرانیی خۆی دەربڕی
 ڕێکخراوی چاوەدێریی مافی مرۆڤ، لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کردووە، ڕاپۆرتە نوێیەکان باس لە کوشتنی ناڕازییان لە زیندانەکانی ئێراندا دەکەن و لەم پێوەندییەدا ئەم ڕێکخراوەیە نیگەرانی چارەنووس و گیانی ئەو کەسانەیە.

"سارا لی ویستۆن" بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە بواری مافی مرۆڤ ڕایگەیاندووە: "ئەو ڕاپۆرتانە باسی گیان لەدەستدانی زیندانییان دەکات، دەبێ لەو بارەوە بە زوویی بەدواداچوون بکرێت و هەر بەرپرسێک کە هەڵسووکەوتی خراپ دەکات، دەبێ دادگایی بکرێت".

لی ویستۆن، لەو پێوەندییەدا باس لە کوشتنی ناڕازییانی ساڵی ٢٠٠٩یش دەکات، کە لە زیندانی کەهریزەکدا کوژراون.

ڕێکخراوی چاوەدێریی مافی مرۆڤ، لە ڕاپۆرتی خۆیدا باسی لەوە کردووە، کە نزیک بە ٢ هەزار کەس گیراون.

ناوبراو هەروەها باسی لەوە کردووە: نوێنەرانی مەجلیسی ئێران و سەرکۆماری ئێران کە ئیدعای پشتیوانیی لە ناڕەزایەتی ئارام دەکەن، وڵامدەری ئەم دۆخەی ئیستا ببن.

10/1/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان