فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2018-01-19-18-06-52 دروست کردنی هۆتێل بووە کە ئەو هەوڵە کارێکی نایاساییە.پێویست بە ئاماژەیە کە بەپێی زانیارییەکان، ئەم هەوڵەی شۆرای ئیسلامی شاری سنە بە پشتیوانی محەممەد زارعی...
2018-01-19-18-03-19 کردنی شارەکان؛ بەپێی دوایین گرتە ڤیدیوییەکان چەکدارانی سەر بە ئیتلاعات و سپا لە ڕێگەی لیباس شەخسی و باتۆم بەدەستەکانییەوە هەوڵی ترساندنی خەڵک دەدەن و...
2018-01-19-17-54-44 شارەداریی ئەیوانی بە جەنایەتی ژینگەپارێزی ناوزەد کردووە. ئەو هونەرمەندە کوردە، لە ڕێگای ئەو کلیپەوە داوای لێپرسینەوەی لەو مەسەلەیە لە ڕێگای پارێزگار و ڕاوێژکاری شارەداریی ئەیوان...
2018-01-19-17-51-31دەکەونە بۆسەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە و تووشی ئەو ڕووداوە دەبێت. بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەو کۆڵبەرە کوردە خێزاندارە و ماوەیەک پێشیش یەکێک لە کچەکانی بە ناوی...
2018-01-19-17-50-00ئێرانیش وتوویەتی: دەبێت ڕێژیمی ئێران ڕێز له خۆپیشاندەران بگرێت. گوترێش له باسەکەیدا ئاماژەی به کوژراو و بریندارەکان و دەسبەسەرکراوان له ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی ئێران کردووە و وتوویەتی:...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای "بیت المقدس"ـی کوردستان داوای هەڵسووکەوتی ئەمنییەتی لەگەڵ چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە کوردستان کردووە.

بەپێی هەواڵی  هەواڵدەریی کوردپا، ڕێکخراوی ئیتلاعاتی "بیت المقدس"ـی کوردستان، لە هەوڵی ئەوە دایە کە ژمارەیەک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنیی بە تۆمەتی "پەیوەندیی لەگەڵ ڕاگەیەندنەکان لە دەرەوەی وڵات"دا، دەستبەسەر بکات.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە سەرەتای دەستپێکردنی ناڕەزایەتییە خەڵکییەکان لە ئێران و کوردستان، هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای "بیت المقدس" لە دونیای مەجازیدا هێندێک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی "بە دژە شۆڕش" ناوزەد کردووە.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: "هێزە ئیتلاعاتییەکان چالاکانی سیاسی و مەدەنیی بە تۆمەتی "پەیوەندیی لەگەڵ ڕاگەیەندنەکان لە دەرەوەی وڵات" تاوانبار و داوای کردووە لەگەڵ ئەوان هەڵسووکەوتی ئەمنییەتی بکرێت.

لەگەڵ دەسپێکردنی ناڕەزایەتییە خەڵکییەکان، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە و حیفازەت ئیتلاعاتی سپای پاسدران لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفوونی، هەڕەشەیان لە ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی مەدەنی کورد کردووە کە بە هیچ شێوەیەک لە پەیوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییە خەڵکییەکان هیچ جۆرە بابەت و هەواڵ بڵاو نەکەنەوە و پشتیوانیشیان لێ نەکەن.

ئەو دوو ناوەندە ئیتلاعاتییە بە ڕۆژنامەوان و چالاکانی مەدەنیی کوردیان ڕاگەیاندووە، لە ئەگەری پشتیوانی لە ناڕەزایەتییە خەڵکییەکان لەگەڵ هەڵسووکەوتی قەزایی بەڕەوڕوو دەبنەوە.

چەمکی"دژە شۆڕش" لە ئەدەبیاتی سیاسی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە کەس یان لایەنێک دەوترێ، کە چالاکی سیاسی خۆیان بە پێچەوانەی سیاسەتی فەرمی دەسەڵاتی ئێستای ئێران ئەنجام دەدەن.

13/1/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان