فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2018-02-24-20-57-06 نەتەوە یەکگرتووەکان، لەسەر کۆتایی هێنان بە بارودۆخی سووریە، بڕیارنامەیەک بە ڕاپرسی دادەنێت. ئەمە لە حاڵێکدایە کە رووسیە لەو باوەڕەدایە کە هیچ گەرەنتیەک نییە کە دوای...
2018-02-24-20-49-18 لە سەر ژیان و کەسب و کاری بازاڕیان دانا. 24/2/2018
2018-02-24-20-36-43 بێمەرج بگرێتە بەر و بەربەست لەبەردەم تیمەکانی پزیشکی و مرۆیی دروست نەكرێ، لەگەڵ هەڵگرتنی گەمارۆ لەسەر ناوچەكانی دانیشتووانی تێدا ماوە، بە غوتەی رۆژهەڵاتیشەوە. 24/2/2018
2018-02-24-20-32-11 له‌ ناوجه‌ی "لۆردین" که‌ ده‌که‌وێته‌ نزیک که‌نداو. له‌مانگی 1ی ڕابردوودا 8 ئه‌ندامی کۆمەڵەی پاراستنی ئاژه‌ڵانی کێوی که‌ گرنگترین ڕێکخراوی چالاکه‌ بۆ پاراستنی ژینگه‌ به‌تۆمەتی سیخوڕی...
2018-02-23-21-29-33 ژن، کەمینە ئایینی و نەتەوەییەکان، دژبەرانی یاسای لەسێدارەدان، پارێزەران و ئەو کەسانەی کە هەوڵی ئەوەیان داوە تا ئەو کەسانەی کە دەستیان لە ئێعدامە بەکۆمەڵەکانی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

نرخی‌ دۆلار به‌رده‌وام له‌ حاڵی‌ به‌رزبوونه‌وه‌ دایه‌ و هه‌نارده‌ نه‌وتی‌ ئێرانیش سه‌دی‌ 16 له‌ كه‌میی داوه‌ و جێگری‌ سیاسیی وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران گوتی‌ به‌ هۆی‌ پێشێلكارییه‌كانی‌ به‌رجام له‌لایه‌ن ئامریكاوه‌یه‌.

عه‌باس عێراقچی‌، جێگری‌ سیاسیی وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران ڕۆژی‌ ڕابردوو داوای‌ له‌ وڵاتانی‌ ئاسیایی كرد كه‌ به‌ پشتیوانیكردن له‌ به‌رجام پێش به‌ قه‌یرانه‌كانی‌ ناوچه‌ بگرن.

ناوبراو له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ كۆمیته‌ی‌ هه‌میشه‌یی كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تیی حیزبه‌ ئاسیاییه‌كان وێڕای‌ ئاماژه‌ به‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ دۆناڵد ترامپ، سه‌ركۆماری‌ ئامریكا گوتی‌، ئامریكا چه‌ند به‌شێكی‌ له‌ به‌رجام پێشێل كردووه‌.

عێراقچی بێ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئاماژه‌ به‌ ورده‌كارییه‌كانی‌ ئه‌و پێشێلكارییه‌ بكا گوتی‌، ترامپ به‌ ڕاوێژی‌ نادیپڵۆماتیك و هه‌ڕه‌شه‌ ئامێز خوازیاری‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ و گۆڕانكاریی به‌رجامه‌.

ناوبراو داوای‌ له‌ حیزبه‌كانی‌ به‌شداربوو له‌ ٢٩مین كۆبوونه‌وه‌ی‌ كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی حیزبه‌ ئاسیاییه‌كان كرد كه‌ به‌رجام به‌ گرینگ بگرن.

به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ گرژی‌ له‌ نێوان ئامریكا و ئێران له‌سه‌ر به‌رجام، دابه‌زینی‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی‌ ئێرانی‌ به‌دواوه‌بوو. به‌و شێوه‌یه‌ كه‌ “ئۆویل پێرس” ڕایگه‌یاند له‌ چاو ساڵی‌ ڕابردوو هه‌ناردنی‌ نه‌وتی‌ خۆی‌ سه‌دی‌ ١٦ دابه‌زیوه‌.

به‌پێی‌ ئه‌و ڕاپۆرته‌ وڵاتی‌ چین وه‌ك گه‌وره‌ترین مشته‌ریی نه‌وتی‌ ئێران كڕینی‌ نه‌وتی‌ ئێرانی‌ سه‌دی‌ ٢/١٧ كه‌م كردووه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ها ژاپۆن و هیندوستان سه‌دی‌ ٢/١١ و ٢/٦ له‌ هاورده‌ی‌ نه‌وتی‌ ئێرانیان بۆ وڵاته‌كه‌یان كه‌م كردووه‌ته‌وه‌.

كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران به‌ دابه‌زینی‌ ڕێژه‌ی‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ نێوخۆی‌ وڵاته‌دا گیروگرفتی‌ گه‌وره‌ی‌ بۆ دروست ده‌بێ. ئه‌وه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ پێشتر كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران مه‌عامه‌له‌كردنی‌ به‌ دۆلاری‌ له‌ وڵاته‌كه‌ی‌ ڕاگرتووه‌، به‌ڵام نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ داهاته‌كانی‌ نه‌وت هه‌ڕه‌شه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ دراوییه‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌ ده‌كا.

چین گه‌لاوێژی‌ ئه‌مساڵ حیسابی بانكیی ئێرانیانی‌ له‌ وڵاته‌كه‌ی‌ داخستووه‌. ئه‌وه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ ناڕوونیی بارودۆخی‌ ماڵیاتی‌ هۆكاری‌ داخستنی‌ حیسابه‌ بانكیی ئه‌و ئێرانیان بوو كه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك دچێ له‌ خانه‌ی‌ سپی كردنه‌وه‌ی‌ دراوه‌كان.

له‌ هه‌واڵێكی‌ دیكه‌دا بانكی‌ بی پی ئای‌ فه‌رانسه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌لوپه‌لی‌ فه‌رانسه‌ هه‌نارده‌ی‌ ئێران بكه‌ن وام ده‌دا.

كاربه‌ده‌ستانی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران ده‌ڵێن، گه‌مارۆ نوێیه‌كانی‌ ئامریكا هیچ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بارودۆخی‌ بازاڕه‌كانی‌ ئێران نه‌بوو و به‌رده‌وام چاویان نوقاندووه‌ و ئاگایان له‌ بازاڕه‌كان نه‌ماوه‌. ئه‌وه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ نرخی‌ هه‌ر دۆلارێكی‌ ئامریكا له‌ ئێران به‌ نزیك ٤ هه‌زار و ٧٠٠ تمه‌ن مه‌عامه‌له‌ ده‌كرێ.

سه‌رۆكی‌ گشتیی بانكی‌ ناوه‌ندیی كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران بێ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئاماژه‌ به‌ دابه‌زینی‌ داهاته‌كانی‌ دراو بكا، پێداگریی كرده‌وه‌ كه‌ یه‌كسانسازیی نرخی‌ دراو چاره‌سه‌ریی گواستنه‌وه‌ی‌ داهاته‌كان بۆ نێوخۆی‌ ئێران ده‌كا و هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، ژێرخانی‌ پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌ له‌بار نیه‌.

شایانی‌ باسه‌ مه‌جلیسی ئێران سه‌باره‌ت به‌ تاوتوێكردنی‌ بوودجه‌ی‌ ساڵی‌ ١٣٩٧ده‌بێ دابه‌زینی‌ داهاته‌كانی‌ نه‌وت له‌به‌ر چاو بگرێ و پێشبینی‌ ئه‌وه‌ ده‌كرێ نه‌وتی‌ ئێران له‌وه‌ زیاتر دابه‌زێ و كه‌سری بوودجه‌ به‌رزبێته‌وه‌ و ده‌وڵه‌ت ناچار بێ بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی‌ ده‌ست بۆ سندووقی په‌رپێدانی‌ میللی درێژ بكا.

3/2/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان