فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2018-02-24-20-57-06 نەتەوە یەکگرتووەکان، لەسەر کۆتایی هێنان بە بارودۆخی سووریە، بڕیارنامەیەک بە ڕاپرسی دادەنێت. ئەمە لە حاڵێکدایە کە رووسیە لەو باوەڕەدایە کە هیچ گەرەنتیەک نییە کە دوای...
2018-02-24-20-49-18 لە سەر ژیان و کەسب و کاری بازاڕیان دانا. 24/2/2018
2018-02-24-20-36-43 بێمەرج بگرێتە بەر و بەربەست لەبەردەم تیمەکانی پزیشکی و مرۆیی دروست نەكرێ، لەگەڵ هەڵگرتنی گەمارۆ لەسەر ناوچەكانی دانیشتووانی تێدا ماوە، بە غوتەی رۆژهەڵاتیشەوە. 24/2/2018
2018-02-24-20-32-11 له‌ ناوجه‌ی "لۆردین" که‌ ده‌که‌وێته‌ نزیک که‌نداو. له‌مانگی 1ی ڕابردوودا 8 ئه‌ندامی کۆمەڵەی پاراستنی ئاژه‌ڵانی کێوی که‌ گرنگترین ڕێکخراوی چالاکه‌ بۆ پاراستنی ژینگه‌ به‌تۆمەتی سیخوڕی...
2018-02-23-21-29-33 ژن، کەمینە ئایینی و نەتەوەییەکان، دژبەرانی یاسای لەسێدارەدان، پارێزەران و ئەو کەسانەی کە هەوڵی ئەوەیان داوە تا ئەو کەسانەی کە دەستیان لە ئێعدامە بەکۆمەڵەکانی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو ته‌قه‌یان له‌ كۆمه‌ڵه‌ گه‌نجێك كردووه‌ له‌به‌رده‌م سه‌رتاشخانه‌یه‌كی گه‌ڕه‌كی رزگاری شاری خانه‌قین، له‌ ئه‌نجامدا 7 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و 3ی دیكه‌ش برینداربوون، كه‌ زۆربه‌یان كوردن، دوای رووداوه‌كه‌ش برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی خانه‌قین كراون.

محه‌مه‌د مه‌لا حه‌سن، قایمقامی قه‌زای خانه‌قین له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به‌‌ كوردستان 24ی راگه‌یاند، تائێستا ناسنامه‌ی هێرشبه‌ره‌كان ئاشكرا نه‌بووه‌ و هۆكاری ته‌قه‌كردنه‌كه‌ش نازانرێت و، هیچ لایه‌نێكیش به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و رووداوه‌ رانه‌گه‌یاندووه‌.

وه‌ك قایمقامی خانه‌قین ئاشكرایكرد، زۆربه‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ی له‌و رووداوه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، كوردی زرگۆژی شیعه‌ مه‌زهه‌بن و، دوای رووداوه‌كه‌ش دۆخی ئه‌منی ئه‌و شاره‌ شڵه‌ژاوه‌ و هێزێكی زۆری پۆلیس له‌ناو شه‌قامه‌كان و شوێنی رووداوه‌كه‌ بڵاو بوونه‌ته‌وه‌.

له‌ ساڵانی رابردووشدا چه‌ندین جار گروپه‌ توندڕه‌وه‌ ئیسلامییه‌كان كوردانی زرگۆژییان كردۆته‌ ئامانج و، به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، تائێستا زیاتر له‌ 250 هاووڵاتی كورد له‌و هێرشانه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان