فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2018-02-24-20-57-06 نەتەوە یەکگرتووەکان، لەسەر کۆتایی هێنان بە بارودۆخی سووریە، بڕیارنامەیەک بە ڕاپرسی دادەنێت. ئەمە لە حاڵێکدایە کە رووسیە لەو باوەڕەدایە کە هیچ گەرەنتیەک نییە کە دوای...
2018-02-24-20-49-18 لە سەر ژیان و کەسب و کاری بازاڕیان دانا. 24/2/2018
2018-02-24-20-36-43 بێمەرج بگرێتە بەر و بەربەست لەبەردەم تیمەکانی پزیشکی و مرۆیی دروست نەكرێ، لەگەڵ هەڵگرتنی گەمارۆ لەسەر ناوچەكانی دانیشتووانی تێدا ماوە، بە غوتەی رۆژهەڵاتیشەوە. 24/2/2018
2018-02-24-20-32-11 له‌ ناوجه‌ی "لۆردین" که‌ ده‌که‌وێته‌ نزیک که‌نداو. له‌مانگی 1ی ڕابردوودا 8 ئه‌ندامی کۆمەڵەی پاراستنی ئاژه‌ڵانی کێوی که‌ گرنگترین ڕێکخراوی چالاکه‌ بۆ پاراستنی ژینگه‌ به‌تۆمەتی سیخوڕی...
2018-02-23-21-29-33 ژن، کەمینە ئایینی و نەتەوەییەکان، دژبەرانی یاسای لەسێدارەدان، پارێزەران و ئەو کەسانەی کە هەوڵی ئەوەیان داوە تا ئەو کەسانەی کە دەستیان لە ئێعدامە بەکۆمەڵەکانی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا له‌سنوری عه‌فرین چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناو به‌رپرسێكی ڕۆژئاوای كوردستانیش زانیاری زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “له‌دوای‌ تێكشكانی‌ سوپای‌ توركیا، ده‌ست بۆ هه‌موو بژارده‌یه‌ك دژی‌ ڕۆژئاوای‌ كوردستان ده‌بات”.

فه‌تحوڵڵا حسێنی ئه‌ندامی نوێنه‌رایه‌تی كانتۆنه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان له‌باشور ڕاگه‌یاند، “به‌یانی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی‌ توركیا گوندی (شێخ ورزه‌)یان له‌سنوری مه‌نبه‌ج بۆردومانكرد كه‌ تێیدا چه‌كی كیمیایی به‌كارهێندراوه‌”.

سه‌باره‌ت به‌زیانه‌كانی‌ به‌كارهێنانی‌ چه‌كی‌ كیمیایش حسێنی‌ ئاشكرایكرد، هیچ زیانێكی‌ لێنه‌كه‌وتۆته‌وه‌، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ شه‌ڕڤانان زانیاریی وردیان هه‌بوه‌ له‌باره‌ی‌ ئه‌و په‌لاماره‌و له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی‌ گونده‌كه‌ چونه‌ته‌ به‌رزاییه‌كان و زیانی‌ گیانی‌ لێنه‌كه‌وتۆته‌وه‌.

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ ڕۆژئاوای‌ كوردستان هۆشداریشی له‌به‌رده‌وامی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاییداو وتی:”ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌ چه‌كی كیمیایی به‌رامبه‌ر به‌شه‌ڕڤانان و هاوڵاتیان له‌مه‌نبه‌ج به‌كاربهێندرێت، به‌ڵام مه‌ترسی دوباره‌ بونه‌وه‌ی هه‌یه‌، چونكه‌ توركیا به‌ته‌واوی‌ له‌سه‌ر زه‌مین له‌به‌رامبه‌ر شه‌ڕڤانان توشی‌ شكستێكی‌ گه‌وره‌ بۆته‌وه‌”.

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ ڕۆژئاوای كوردستان داوای‌ له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد بێده‌نگی به‌رامبه‌ر به‌په‌لاماره‌كانی توركیا بشكێنن و سنورێك بۆ ئه‌و وڵاته‌ دابنێن.

9/2/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان