فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2018-02-24-20-57-06 نەتەوە یەکگرتووەکان، لەسەر کۆتایی هێنان بە بارودۆخی سووریە، بڕیارنامەیەک بە ڕاپرسی دادەنێت. ئەمە لە حاڵێکدایە کە رووسیە لەو باوەڕەدایە کە هیچ گەرەنتیەک نییە کە دوای...
2018-02-24-20-49-18 لە سەر ژیان و کەسب و کاری بازاڕیان دانا. 24/2/2018
2018-02-24-20-36-43 بێمەرج بگرێتە بەر و بەربەست لەبەردەم تیمەکانی پزیشکی و مرۆیی دروست نەكرێ، لەگەڵ هەڵگرتنی گەمارۆ لەسەر ناوچەكانی دانیشتووانی تێدا ماوە، بە غوتەی رۆژهەڵاتیشەوە. 24/2/2018
2018-02-24-20-32-11 له‌ ناوجه‌ی "لۆردین" که‌ ده‌که‌وێته‌ نزیک که‌نداو. له‌مانگی 1ی ڕابردوودا 8 ئه‌ندامی کۆمەڵەی پاراستنی ئاژه‌ڵانی کێوی که‌ گرنگترین ڕێکخراوی چالاکه‌ بۆ پاراستنی ژینگه‌ به‌تۆمەتی سیخوڕی...
2018-02-23-21-29-33 ژن، کەمینە ئایینی و نەتەوەییەکان، دژبەرانی یاسای لەسێدارەدان، پارێزەران و ئەو کەسانەی کە هەوڵی ئەوەیان داوە تا ئەو کەسانەی کە دەستیان لە ئێعدامە بەکۆمەڵەکانی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ڕۆژی پێنجشەمە ڕیکەوتی ١٩/١١/١٣٩٦ی هەتاوی بەرانبەر بە ٨/٢/٢٠١٨ی زایینی وەفدێکی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە سەرپەرستی هاوڕێ هێما سۆفی بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکان بە یاوەری ئازاد محمدزادە ، ژیلوان شەمامی و ئەنوەر مینەزادە ئەندامانی شۆڕای هەماهەنگی، سەردانی بارەگای پارتی دێموکراتی کوردستانی –سوریە یان کرد و لەلایەن شاندی کومیتەی ناوەندی Pdk-s پێکهاتوو لە بەڕێزان سەعید عومەر بەرپرسی پەیوەندییەکان و سەرحان محمد و محمدشریف بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
دەسپێکی دانیشتنەکە تیشک خرایەسەر کۆمەڵێک تەوەر و باسی گرینگی پەیوەندی دار بە کوردستان و ناوچەکە کە لە وانە پرسی سیاسی و نەتەوەیی هەرکام لە بەشەکانی کوردستان تاوتوێ کران.
لە درێژەی باسەکاندا پرسی سیاسی و بارودۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و عەفرین هەڵوێستەی لەسەر کرا و هەر دوولایەن بە داخ بوونی خۆیان بە هۆی درێژەی ئۆپراسیۆنەکانی دەوڵەتی تورکیە و کۆمەڵکوژی خەڵکی مەدەنی دەربڕی و وێرای جەخت کردنەوە لە سەروەری سیاسی لە ڕۆژئاوای کوردستان و چەسپاندنی ئەسڵی دێموکراسی و پلورالیزمی سیاسی و پاراستنی کیانی کوردی لەم بەشەی کوردستان کردەوە.
هەروەها لەم دیدارە پرسی باشووری کوردستان لەدوای ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی و گەلەکۆمێی ناوچەیی لە سەر باشووری کوردستان و داگیرکردنەوەی کەرکوک بە وردی هاتە بەر باس و شرۆڤە کردن و هەر دوولایەن پێداگر بوون لە سەریەکڕیزی و هاوهەڵوێستی نەتەوەیی سەرجەم لایەنەکانی هەرێمی کوردستان لە پێناو کۆتایی هێنان بەو تەنگژەو ئابلۆقە سیاسییەی سەر کوردستان.
تەوەڕێکی تری ئەم دانیشتنە دۆخی باکووری کوردستان و بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەی ئاشتی و کۆتایی هێنان بە دەستبەسەر کرانی چالاکوانانی مەدەنی و سیاسی بوو، هەوەها پێداگری لە سەر دروست کردنی متمانە بۆ ڕای گشتی کۆمەلانی خەڵکی تورکیە بە گشتی و باکووری کوردستان بە تایبەتی لە لایەن دەوڵەتی تورکیەوە وەک نیاز پاکییەک وباوەرمەند بوون بە مافی سیاسی گەلان و دێموکراسی لەم وڵاتە نیشان دەدات.
سەبارەت بە بارودۆخی تایبەت بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ، لە لایەن هەر یەکە لە هاوڕێیان هێماسۆفی و ئازاد محمدزادە لێکدانەوەی تایبەتی بۆ کرا بەم پێیە دوایین پێشهاتەکان و ئالۆزییەکانی ئەم دواییانەی ناوخۆی ئێران کە لە ئەنجامی کۆمەڵێ قەیرانی سیاسی و ئابووری کەڵەکە بوو لە ماوەی دەسەڵاتداری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆتە هۆی نارەزایەتی سەراسەری گەلانی بن دەستە لە ئێران دا کە بێگومان هەر گۆڕانکارییەک دەسەڵاتی حاکم لە ئێراندا کاریگەری و ڕەنگدانەوەی لە سەر ناوچەکە و هەموو بەشەکانی کوردستان دەبێت.
هەر لەم پەیوەندیەدا بە وردی تێشک خرایە سەر پرۆژەی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕؤژهەڵاتی کوردستان لە پێناو یەکریزی سیاسی و گوتاری نەتەوەیی بۆ چەسپاندنی ئەسڵی سەروەری سیاسی و مافی دیاری کردنی چارەنووس بۆ نەتەوەی کورد لەو بەشەی کوردستان.
لە کۆتاییدا هەر دوولایەن پێداگر بوون لە سەر پتەو کردنی پەیوەندییەکان و کاری هاوبەش لە پێناو بە هێز کردنی وتاری هاوبەش و یەکریزی نەیەوەیی لە ئاست پرسە چارەنووس سازەکاندا.


دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان