فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2018-02-24-20-57-06 نەتەوە یەکگرتووەکان، لەسەر کۆتایی هێنان بە بارودۆخی سووریە، بڕیارنامەیەک بە ڕاپرسی دادەنێت. ئەمە لە حاڵێکدایە کە رووسیە لەو باوەڕەدایە کە هیچ گەرەنتیەک نییە کە دوای...
2018-02-24-20-49-18 لە سەر ژیان و کەسب و کاری بازاڕیان دانا. 24/2/2018
2018-02-24-20-36-43 بێمەرج بگرێتە بەر و بەربەست لەبەردەم تیمەکانی پزیشکی و مرۆیی دروست نەكرێ، لەگەڵ هەڵگرتنی گەمارۆ لەسەر ناوچەكانی دانیشتووانی تێدا ماوە، بە غوتەی رۆژهەڵاتیشەوە. 24/2/2018
2018-02-24-20-32-11 له‌ ناوجه‌ی "لۆردین" که‌ ده‌که‌وێته‌ نزیک که‌نداو. له‌مانگی 1ی ڕابردوودا 8 ئه‌ندامی کۆمەڵەی پاراستنی ئاژه‌ڵانی کێوی که‌ گرنگترین ڕێکخراوی چالاکه‌ بۆ پاراستنی ژینگه‌ به‌تۆمەتی سیخوڕی...
2018-02-23-21-29-33 ژن، کەمینە ئایینی و نەتەوەییەکان، دژبەرانی یاسای لەسێدارەدان، پارێزەران و ئەو کەسانەی کە هەوڵی ئەوەیان داوە تا ئەو کەسانەی کە دەستیان لە ئێعدامە بەکۆمەڵەکانی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

رۆژنامه‌یه‌كی توركیا ئاشكرای كرد پنتاگۆن بڕی 500 ملیۆن دۆلاری له‌ بودجه‌ی 2018دا بۆ یه‌په‌گه‌ دابین كرد، ئه‌مه‌ش له‌ كاتیكدایه‌ توركیا داوای له‌ ئه‌مه‌ریكا كردبوو هاوكارییه‌كانی بۆ یه‌په‌گه‌ رابگرێت.


سه‌ردار تورگوت نووسه‌ری دیاری رۆژنامه‌ی (خه‌به‌ر تورك)، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ لە وتارێكدا ئاشكرای كرد، پنتاگۆن راپۆرتێكی پێشكه‌شی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا كردووه‌ و له‌وێدا بڕی 500 ملیۆن دۆلاری له‌ بودجه‌ی 2018 بۆ یه‌په‌گه‌ دابین كردووه‌.


له‌ به‌شێكی نووسینه‌كه‌دا هاتووه‌، ساڵی 2017 كۆنگرێسی ئه‌مریكا بڕی 430 ملیۆن دۆلاری بۆ یه‌په‌گه‌ دابین كردبوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ ئه‌و رێژه‌یه‌ بوو به‌ 500 ملیۆن دۆلار.


ئه‌و نووسه‌ره‌ ئاماژه‌ی داوه‌، ئه‌گه‌رچی ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنی به‌ توركیا دابوو هیچی تر هاوكاری دارایی یه‌په‌گه‌ ناكات، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ بۆ ئه‌مساڵ 70 ملیۆن دۆلاری تری زیاد كردووه‌ له‌ چاو ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی ساڵی 2017 بۆ یه‌په‌گه‌ی دابین كردبوو.

12/2/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان