فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2017-12-15-20-14-55کە بڕیار بوو ٢٥ی سەرماوەز بەڕێوە بچێت، بۆ کاتێکی نادیار دوا خرا. شایەنی باسە؛ هۆکاری دواخستنی دادگایی کردنی ڕامین بۆ خوێندنەوە و شارەزاییەکی زیاتری پارێزەری ناوبراوە...
2017-12-15-20-10-12مه‌به‌ستی‌ به‌ڕێوه‌بردن و به‌شداریكردن له‌ ڕێوڕه‌سمی‌ نه‌ورۆزی ١٣٩٦ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ لێكرابوو. له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ ڕۆژی‌ ٢٠ی‌ سه‌رماوه‌ز له‌ پێوه‌ندییه‌كی‌ ته‌له‌فوونیدا محه‌ممه‌د عه‌زیری‌ له‌ ئه‌ندامانی‌ كۆمیته‌ی‌ هاوئاهه‌نگی‌ بۆ یارمه‌تیگه‌یاندنی‌...
q------q----------- راوێژكاری تڕەمپ لە سەرتای ساڵی نوێ ستراتیجیەتی نوێ ئەمەریكا بۆ كاركردن لەسەر گۆڕەپانی سووریا رابگەیەنێت، بەپێی سەرچاوەكانیش بەرپرسانی ئەمەریكا هەوڵ دەدەن رێگەیەك بدۆزنەوە بۆ...
2017-12-15-17-44-54 ئامریکا پەسەند کرا کە بەپێی ئەو گەڵاڵەیە، دەبێ داراییەکانی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران تاوتوێ بکرێت. گەڵاڵەی ژماره ١٦٣٨، وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا ئەرکدار دەکات کە لەبارەی داراییەکانی...
2017-12-15-17-32-01له‌ به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگی دژه‌ تیرۆر، به‌دنمه‌كی و سپڵه‌یی له‌ خۆدزینه‌وه‌ له‌و ئه‌رك و ڕۆڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌و شه‌ڕه‌دا گێڕای، ڕه‌گاژۆبوونی ئه‌و ڕقه‌ی به‌رانبه‌ر به‌ كورد...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

1ـ ویب سایتی‌ كۆماریخوازی‌ رۆژهه‌لاتی‌ كوردستان، یه‌كێك له‌ بلاوكراوه‌كانی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كۆماریخوازی‌ رۆژهه‌لاتی‌ كوردستانه‌، به‌لام كاركردی‌ ویبسایت كاركردیكی‌ رۆژنامه و‌انی‌ ناحیزبی‌ ده‌بێت كه‌ هه‌موو كه‌سێك مافی‌ بلاوكردنه‌وه‌ی‌ بۆچونه‌كانی‌ پارێزراو ده‌بێت

ویبسایتی‌ كۆماریخوازان، ویبسایتێكی‌ به‌ ته‌واو ئازاد‌و حیرفه‌یی‌ بۆ كاری‌ رۆژنامه‌وانی‌ ده‌بێت‌و هه‌موو روانگه‌ جیاوازه‌كان بی‌ له‌به‌ر چاوگرتنی‌ مه‌رام‌و ئایدیای‌ سیاسی‌‌و ئایینی‌یان, ده‌توانن لیره‌دا ته‌عبیر له‌ خۆیان بكه‌ن.
 
ده‌سته‌ی‌ نوسه‌رانی‌ ویبسایت پێكهاتوون له‌ خه‌لكانی‌ ناحیزبی‌‌و رۆژنامه‌وان كه‌ كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ ویبسایت‌ سه‌كۆیه‌كی‌ ئازاد‌و دیموكراتێك له‌ رۆژهه‌لاتی‌ كوردستان بیت.

سیاسه‌تی‌ كاری‌ له‌ ویبسایتی‌ كۆماریخوازان، سیاسه‌تی‌ ره‌سمی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كۆماریخوازی‌ نیه‌، هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی‌ بلاو ده‌بنه‌وه‌ ته‌عبیر له‌سیاسه‌تی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كۆماریخوازی‌ ناكەن‌و به‌ ته‌نیا نوسه‌ران بۆخۆیان به‌رپرسن له‌ ناوه‌رۆكی‌ وتاره‌كانیان.

ویبسایتی‌  بزووتنەوە بۆ دەولەمەندکردنی ناوەرۆکی مالپەر، لە گشت بابەتگەلی پەیوەندیدار بە پرسی نەتەوەیی کورد، کە لە مالپەرەکانیتردا بلا‌و کراۆنەوە سوودوەردەگرێت و، هەۆلدەدات لەچوارچێوەی پاراستنی مافگەلی رۆژنامەنووسی و بەئاماژە بەسەرچاوە، بلاۆیان بکاتەوە.


سیاسه‌تی‌ ئیمه‌م له‌ سایتی‌ كۆماریخواز چون ده‌بێت


سایتی‌ كۆماریخواز به‌ هه‌ر دوو زمانی‌ كوردی‌‌و فارسی‌ ده‌ستی‌ به‌كار كرد. ئامانج له‌ وه‌رێخستنی‌ ئه‌م سایتە، پێش ئه‌وه‌ی‌ مه‌رجه‌عیه‌تدان بێت به‌ حیزبیه‌ت‌و حیزب گه‌رایی‌، كردنه‌وه‌ی‌ تریبونێكه‌ لەپێناۆ كۆكردنه‌وه‌ی‌ جیاوازییه‌كانی‌ بووارگەلی جۆراۆجۆری ناۆ كۆمه‌ڵگای کوردستانە. دیاره‌ ئه‌م کارە‌ به‌سه‌رنجدان به‌وه‌ی‌ تا ئیستا حیزب‌و رێكخراوه‌ كوردییه‌كان، نه‌یانتوانیوه‌ تریبونی‌ جیاوازییه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگا بن‌و له‌ زۆر قوناغدا ته‌نانه‌ت ئاماده‌ش نه‌بوون جیاوازیه‌كانی‌ ناوخۆیان قبول بكه‌ن ده‌كرێت جێگای‌ تێرامان‌و لێوردبوونەوە بێت،
لەژێر تیشکی ئەم خوێندنەوەیەدا گرنگ ئه‌وه‌یه‌ کە بزووتنه‌وه‌ی‌ كۆماریخوازی‌ رۆژهه‌لاتی‌ كوردستان، لەم بارودۆخەدا هەۆلدەدات درێژكراوه‌‌و درێژەدەری ‌هه‌مان سیاسەتی راگەیاندن‌و مێدیاتیکی، چەشنی ئه‌و رێكخراوو حیزبه‌ كلاسیكانه‌ نه‌بێت كه‌ ته‌نانه‌ت ئاماده‌ نین رای‌ جیاواز له‌ ناوخۆیاندا تحه‌مول‌و تەقەبوول بكه‌ن، چ بگات به‌وه‌ی‌ بخوازن چه‌ترێك بن بۆ رێزگرتن له‌ جیاوازیه‌كانی‌ ناۆ كۆمه‌ڵگای پر لەجۆراۆجۆریەتی کوردستاندا. له‌ به‌رنامه‌ی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كۆماریخوازی‌ زۆر خالی‌ سه‌رنج راكێش هاتووه‌ كه‌ پێویستیان به‌ پابه‌ندبوون‌و به‌پراكتیك كردنیان هەیە‌،‌ یه‌ك له‌وان ئه‌وه‌یه‌ هه‌موو میدیاكانی‌ ئه‌و بزووتنه‌وه‌یە‌ پێش ئه‌وه‌ی‌ میدیای‌ بزووتنه‌وه‌ بن میدیای‌ خه‌لكی‌ دەبن.
سایتی‌ بزووتنه‌وه‌ هەۆلدەدات تریبونی‌ جیاوازییه‌كان‌و ئاوێنەی تەواۆنمای جۆراۆجۆریەتی ناۆ‌ كۆمه‌ڵگای کوردستان بێت‌و ئه‌مه‌ش زۆر گرنگه‌ بۆ یه‌كه‌مجار هێزێكی‌ كوردی‌ بێته‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ كه‌ ده‌كرێت رێكخراوی‌ ته‌نیا جه‌معێك نه‌بێت. له‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ش كه‌ له‌ مه‌نشووری‌ بزووتنه‌وه‌شدا هاتووه‌ ده‌كرێت سایتی‌ كۆماریخواز سایتی‌ هه‌موو ئه‌و ده‌نگانه‌ بن كه‌ سانسۆر كراون، ئه‌م سانسۆره‌ش لای‌ ئێمه‌ به‌داخه‌وه‌ حیزب‌و حكومه‌ت وەک یەک بە شێوەی سیستماتیک بۆ کپ کردنی دەنگی ئازاد په‌یره‌ویان‌ کردووەو مەهەندیسیانە كاری‌ له‌ سه‌ر ده‌كه‌ن.
هه‌موو ئه‌و میدیانه‌ی‌ كه‌ ئیستا له‌ گۆرەپانی چالاکی مێدیاتیکی رۆژهه‌لاتی‌ كوردستاندا هه‌ن، دابه‌شكراون به‌سه‌ر حیزب‌و حكومه‌تدا‌و ئه‌م میدیانه‌ش هه‌ڵگری‌ سانسۆرێكی‌ گه‌وره‌ن بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگای کوردستان.
ستافی‌ سایتی‌ كۆماریخوازی‌ له‌و باوه‌ردان كه‌ هه‌موو كه‌سێك مافی‌ راده‌ربرینی‌ هه‌یه‌، ئه‌م كه‌سانه‌ گرنگ نین چ ئایدیا‌و مه‌رامێكی‌ سیاسیان هه‌یه‌و دەبێ‌، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م كه‌سانه‌ دانیشتوی‌ ئه‌و ولاته‌ن‌و وەک شارۆمەند چ وەک تاک وەیان کۆ، ئه‌و مافه‌یان هه‌یه‌ ته‌عبیر له‌ خۆیان بكه‌ن, سه‌باره‌ت به‌ۆ‌ تۆمه‌تانه‌ش‌ کە له‌ میدیای‌ كوردیدا‌ ئاراسته‌ی‌ هه‌ندێك كه‌س‌و لایه‌ن‌و كه‌سایه‌تی‌ ده‌كرێن، ده‌توانین بلێین كه‌ له‌سیستمه‌ دیموكراتیكه‌كانی جیهانی ئازاد دا، ئه‌وه‌ دادگایه‌ كێشه‌كان‌و تومه‌ته‌كان یه‌كلایی‌ ده‌كاته‌وه‌، ئه‌وه‌ی‌ به‌لای‌ ئێمه‌وه‌ گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تۆمه‌تبار‌و تۆمه‌ت لێدرا‌ویش له‌م تریبونه‌ی‌ ئیمه‌ مافی‌ قسه‌كردنی‌ هه‌یه‌‌و سایتی‌ كۆماریخواز له‌ سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه‌ كار ده‌كات كه‌ نه‌ك شوینی‌ تومه‌ت بخشینه‌وه‌ نابێت، به‌ڵكوو كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات بەبێ‌ له‌ به‌ر چاوگرتنی‌ پێگه‌ی‌ سیاسی‌ كه‌سه‌كان هه‌موو لایه‌ك بتوانن رای‌ خۆیان له‌م تریبونه‌دا ده‌رببرن.
له‌ ئیستای‌ كوردستانی‌ رۆژهه‌لات، دانیشتوانی‌ زیاد له‌پێویست، پێویستیان به‌ته‌عبیر له‌ خۆكردن هه‌یه‌‌و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ ئێمه‌ جیاوازیه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگا وه‌ك خوی‌ ببینین‌و مه‌جالی‌ ده‌ره‌تانیان بۆ ئاوالا بكه‌ین. ئه‌م سایتە، تریبونی‌ هه‌موو لایه‌كه‌‌و هه‌موو لایه‌ك ده‌توانن خۆیانی‌ تێدا ببیننه‌وه‌.

ده‌سته‌ی‌ نوسه‌رانی‌ سایتی‌ كۆماریخواز

 

 

 

 

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان