فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2018-01-20-09-03-07 گرینگیی مێژووی ٢ی رێبەندان لەمەدایە، کە دروست لەم رۆژەدا بوو کە بۆ یه‌که‌م جار حکوومەتێکی دیفاکتۆی کوردی له‌ ناوچه‌یه‌کی زۆر به‌رته‌سکی نیشتمانی کورددا دامه‌زرا. لەژێر...
2018-01-18-13-22-49تایبه‌ت به‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كێڵگه‌كانی كه‌ركووكی باشووری كوردستان بۆ پاڵاوتگه‌كانی شاری كرماشان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران واژۆ كراوه‌ و به‌پێی ڕێكکه‌وتننامه‌كه‌...
2018-01-10-19-01-13لای دۆزی كوردە. جا كەوابێت و ئەگەر وەڵام دیارە ئەی بۆچی هەر دیسان لە ڕێگای شكست و سەرنەكەوتن بەردەوام دەبین؟ ئەگەر وا بەردەوام بین خۆ...
2018-01-09-18-10-09و ئه‌مه‌ گرینگترین ده‌سكه‌وتی ئه‌م ڕاپه‌ڕینه‌ی دوایی بوو. (٢) كێرد و ئێسقان ئه‌وه‌ی له‌ شه‌قامه‌كانی شاره‌كانی ئێران ڕووده‌ده‌ن _لانیكه‌م تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌_ زیاتر له‌ سه‌رهه‌ڵدان و شۆڕشی...
2018-01-07-20-18-09 خۆی ته‌واو ماندوو بووه‌ و هه‌موو كایه‌ و خه‌یاڵه‌كانی ناوه‌وه‌ی خۆی بیر چووه‌ته‌وه‌، چیتر ناتوانێت هێزه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ نوێیه‌كانی ناو دنیای ناوه‌وه‌ی خۆی بخوێنێته‌وه‌ و...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هاۆنیشتمانە بەرێزەکان،

خەلکی بە شەرف و مافخوازی کوردستان،

رۆژی ٢٦ی سەرماوەز، ٧٢ سال بەسەر هەلکردن و شەکاوەراگرتنی ئالای کوردستان وەک رەمزی سەرکەۆتن و دەستخستنی سەروەری سیاسی نەتەوەییمان، لە شکلی کۆماری کوردستان‌دا، تێپەر دەبێ. لە ماوەیەی ئەم ٧٢سالەدا و بگرە دوابەدوای نەمانی کۆماری کوردستان ( کە لە حەۆزەی تەعاموولاتی سیاسی و دیپلۆماتیکدا، وەک حکومەتێکی دفاکتۆ و سەروەریسازی قۆناغی رزگاری نەتەوەیاتیمان ئەرک و رۆلی دەسەلاتداریەتی سیاسی/نەتەوەیی دەگێرا )، مێژوویی ژیان و مەکۆی حەوانەوە و بەردەوامی و بەرقەراری کۆمار، هاۆرێ دەگەل رەمز و هێماکانی  وەک ( سرود و ئالا)، تووشی ژیانی خەباتی ژێرزەوینی و نەهێنیکاری دەبن،و عەمەلەن لە دونیای واقیع را بەرەۆ عالەمی زەین و رەۆتی خەباتی نەهێنکاری دەرباز دەبن. بەواتەیەکی دیکە دەتوانرێ بگووترێ لەمەر بەردەوامی خەبات و هەبوونی ئیرادەیەکی بەرز و بەهێزی نەتەوەیی لەپێناۆ دەستخستنی سەروەری سیاسی و نەتەوەیی‌دا، کۆمار لە عالەمی زەین و هەست و خەیالدا نەک نەرووخاۆ، بەلکوو زیندوو و بەرقەرار ماوەتەوە، و دیاردەی نەمانی کۆمار  لەسەر عەرزی واقیع‌دا، دەبێ وەک پاشەکشەیەکی تاکتیکی،و نەک ئیستراتێژیکی بێتەنرخاندن. هەربۆیەشە ئامانجی راستەقینەی گشت خەباتکارانی پرۆسێسی خەباتی سەروەریسازی ٧٢سالەی دوای پاشەکشەی تاکتیکی کۆمار، هەۆل و تێکۆشانی نەپساوە لەپێناۆ دووبارە ساغکردنەوە،و دامەزراندنەوەی کۆمار لە شکلی موومکین و هەنووکەیی خۆیدا بووە.

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان دەگەل بەرز و پیرۆز راگرتنی رۆژی مێژوویی ٢٦ی سەرماوەز، ئەم رۆژە لە خەلکی کوردستان و گشت حیزب و لایەنەکان پیرۆز دەکات،و هێواخوازە بەزوویی نەتەوەکەمان لەرۆژهەلاتی کوردستان، وێنای باشووری کوردستان، چاۆ و دلیان بەهەلکردن و شەکاوەراگرتنی ئالای سی رەنگی کوردستان، روون و شاد بێتەوە.

 بزووتنەوەی کۆماریخوازان پێوایە کە: لە سایەی کۆماری جوانەمەرگدا، نه‌ته‌وه‌ی كورد خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك سیما و هێمای ناسراۆ و چه‌سپاوه‌. هەر بۆیەشە ئاماژه ‌بە هێمای ئه‌ۆ سه‌مبول و ره‌مزانه‌، هەروەکی دەبینرێت له‌هه‌وێنی په‌یامی بزووتنه‌وه‌ی كۆماریخوازانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا، ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌. یه‌كێك له‌و هێما گرینگ و خاوه‌ن بایه‌خانه‌، ئاڵای سێ رەنگی کوردستانه‌. بزووتنەوەی کۆماریخوازان پێوایە کە: "كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌ ئاڵای کوردستان وەک هیمای نەتەوەیه‌ك"، كە دوا بە‌دوای کۆمار (و چەسپاندنی ئەسلی مافی دیاریکردنی چارەنووس لە شکلی کۆماردا)، خاوه‌نی مێژووێەکی دوور ودرێژە لە پێناۆ پاراستنی شووناس و پێناسەی هوییەتی سیاسی/ نەتەوەیی کورد و کوردستانیان، ئەرکی سەرشانی گشت لایەکە. هەر بۆیەشە روو لە گشت لایەک تەۆسییەدەکات، کە شکاوەراگرتنی، وەک ئەرکێکی هەرە گرینگ و نەتەوەیی بنرخێنن،و بەرز و شەکاوەراگرتنی لە گشت بۆنە و نیهادگەلێکی حیزبی، ئیداری و حکوومی بە كارێكی شیاۆ و بگرە وەک ئەنجامدانی ئەرکێکی گرینگی نەتەوەیی بقەبلێنن‌.

 به‌كارهێنانی ئه‌و ئاڵایه‌،و دیاربوونی له‌ژیانی رۆژانه‌دا و له‌هه‌ر جێگه‌یه‌ك كه‌ئیمكانی هه‌یه‌، وەک كاناڵێكی كارساز و بگرە وەک مکانیزمێکی كاریگه‌ر له‌پڕۆسه‌ی نه‌ته‌وه‌سازیدا به‌ئه‌ژمار دێ. ئەم دیارده‌یه‌ لەپڕۆسەی کولتووری نه‌ته‌وه‌سازی و هه‌وێنكردنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و زیندووكردنه‌وه‌ی ئامانج و باوه‌ڕه‌كانی كۆمار له‌نێو نه‌ته‌وه‌كه‌مان‌دا، رۆڵێكی كاریگه‌ر ده‌گێڕێ. بێجگه‌ له‌وه‌ ئالای سێ رەنگی کوردستان له‌په‌ره‌پێدانی كولتووری سیاسی،و وشیاركردنه‌وه‌ی تاك و کۆی كۆمه‌ڵگای كوردیی له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا، ده‌ور و نه‌خشی به‌رچاو ده‌گێڕێ، له‌ئه‌نجامدا نه‌یار و دۆسته‌كانمان زیاتر و چڕتر له‌گۆڕه‌پانی ژیانی رۆژانه‌دا ده‌بینن و ده‌بیستن، كه‌پرسی كورد پرسی سەروەری سیاسی،و شەکاوە راگرتنی ئالای سێ رەنگیەتی. بۆیە لەئاکامدا بەدوور لە ئیرادەی نەیاران و ناحەزان، ئەم پرسە ده‌بێته ‌پرسی رۆژ و هه‌وڵدان بۆ شاردنه‌وه ‌و سه‌ركوتكردنی چالاکوانانی هەستاۆ بە شەکاوەراگرتنی، سوودێكی نابێ.

پیرۆز بێت ٢٦ی سەماوەز، رۆژی هەلکردنی ئالای کوردستان

هه‌ر بەرز و شه‌کاوه‌ بێ ئاڵای پیرۆزی کوردستان

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان

٢٦ی سەرماوزی ١٣٩٦

15/12/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان