فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2017-10-18-16-51-26 نییە. پرسیار ئەوەیە چۆن دەنگی میلیۆنها مرۆڤ شەرعی نییە بەڵام نامەیەكی ئینشایی بێ گەرەنتی شەرعییەتی هەیە و دەبێ ببێتە سەرچاوەی چارەنووسی گەلێك. باشە بۆ...
2017-10-11-08-56-04نفوزی ئێرانە، ئەوەی شا عەبدوڵڵای پادشای ئوردن لە 2004 بە هیلالی شیعی ناوی برد. مەبەستم لە پێكەوەبەستنی ئەم دوو پێشهاتە (دەوڵەتی كوردستان و هیلالی شیعی)،...
2017-10-10-11-18-48و كارگێڕی دابمەزرێنێت و خۆی بۆ هەموو ئەگەر و پێشهاتەكان ئامادە بكات، بۆ ئەوەی رێگە نەدات هیچ وڵاتێكی ناوچەكە كار بۆ تێكدانی سەقامگیری و ئارامیی...
2017-10-09-11-32-23 هه‌روه‌ك خۆیه‌تی و بگره‌ توندتر بوونه‌. له‌ سه‌رئه‌نجامدا راپرسی بۆیه‌ ده‌رهاویشته‌ی ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی كه‌ له‌ به‌غدا حوكم ده‌كات، به‌ ناچاری بڕیاری له‌سه‌ر درا له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تیی...
2017-10-08-09-09-42پێش کەوتووە نەک ھەرێمێکی وەک ئێمە، دوایی بینینی ئەم شێوازە زۆر لە کەناڵەکانی عێراقی بە بیانووی نەبوونی ئاڵای عیراق لە مەڕاسیمەکەدا گوازتنەوەی راستەوخۆی مەڕاسیمەکەیان راگرتووە. ھەرچەندە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هه‌ژار ڕه‌شید

راپرسی یان ریفراندۆم شه‌ڕه‌، به‌ڵام جوانترین شێوازی شه‌ڕی دیموكراسییه‌ له‌ سیسته‌می دیموكراسیدا، ‌ یه‌كێكه‌ له‌ شێوازه‌كانی‌ دیموكراسیی‌ راسته‌وخۆ بۆ به‌شداریكردنی‌ هاووڵاتییان له‌ سه‌پاندنی‌ بڕیاری‌ سیاسیی تایبه‌ت به‌ خۆیان، كه‌واته‌ بڕیاری خه‌ڵكه‌، ده‌رفه‌تی‌ ئه‌وه‌ بۆ گه‌ل ده‌ڕه‌خسێنێت كه‌ ده‌نگ بدات له‌سه‌ر بابه‌تێك به‌ رازی بوون یان ره‌تكردنه‌وه‌ی‌. بۆ نموونه‌: وه‌رگرتنی‌ رای‌ خه‌ڵك له‌سه‌ر هه‌مواركردنی‌ ده‌ستووری‌ وڵات یان چوونه‌ ناو رێكخراوێكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ یان جیابوونه‌وه‌ و دروستكردنی‌ ده‌وڵه‌تێكی‌ نوێ.

ریفراندۆم زیاتر له‌و وڵاتانه‌ ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ به‌ ته‌نگژه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بن بۆ به‌شداری پێكردنی‌ هاووڵاتییان و وه‌رگرتنی‌ بۆچوونیان له‌سه‌ر بڕیارێكی‌ گرنگ و چاره‌نووسساز.

له‌ 2003وه‌ تا 25/9/2017، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی داوه‌ كه‌ له‌رێی گفتوگۆی دۆستانه‌ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقی دوای سه‌دام حوسێندا، مافه‌كانی گه‌لی كورد و كوردستانییان به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت، به‌ڵام وه‌ك سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی پێ ده‌كات، له‌ به‌غدای 2003 به‌دواوه‌ ته‌نیا ده‌موچاوه‌كان گۆڕاون، به‌ڵام عه‌قڵیه‌تی سه‌ركرده‌كان هه‌روه‌ك خۆیه‌تی و بگره‌ توندتر بوونه‌.

له‌ سه‌رئه‌نجامدا راپرسی بۆیه‌ ده‌رهاویشته‌ی ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی كه‌ له‌ به‌غدا حوكم ده‌كات، به‌ ناچاری بڕیاری له‌سه‌ر درا له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تیی كورده‌وه‌. هه‌رچه‌نده‌ راپرسیی پرسێكی دیموكراسییانه‌یه‌، به‌ڵام وڵاته‌ دیمكراتخوازه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ پشتگیرییان نه‌كرد، بۆیه‌ من له‌و باوه‌ڕه‌دام كه‌ ئه‌م پشتگوێ خستنه‌ی پرۆسه‌ی ریفراندۆم له‌لایه‌ن دیمكراتخوازه‌كانه‌وه‌ ده‌بێته‌ پرسیار و یه‌خه‌یان ده‌گرێته‌وه‌.

یه‌كێك له‌ جوانترین ده‌رهاویشته‌ی راپرسیی له‌ كوردستان به‌شداریكردنی زۆرینه‌ی پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كانی كوردستان بوو‌، چونكه‌ خه‌ڵكانێكی كورتبین گره‌ویان له‌سه‌ر به‌شدارنه‌كردنی پێكهاته‌كانی كوردستانیان ده‌كرد به‌ تایبه‌ت له‌ ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان. زۆربه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ پێكهاته‌كان لێ ده‌ژین هه‌ر له‌ زومار، شنگال، ده‌شتی نه‌ینه‌وا، كه‌ركووك و خانه‌قین كه‌ زۆربه‌ی پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب، توركمان، كلدان، ئاشوور، سریان هه‌روه‌ها پێكهاته‌ی ئاینی وه‌ك كرستیان، ئێزیدی، كاكه‌یی (یارسان)، جوو.. هتد، به‌شداربوونیان سه‌رووی 80% بووه‌ . ئه‌مه‌ به‌راستی هه‌ڵوێستی راسته‌قینه‌یه‌ و جێی ده‌ستخۆشییه‌ كه‌ جێی هه‌ڵوێست له‌سه‌ركردنه‌ له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستانی ئێسته‌ و كۆماری كوردستانی فیدراڵی دواڕۆژ.

پرسیارێك له‌ لایه‌ن رای گشتییه‌وه‌ دروست بوو كه‌ ده‌ڵێت "راپرسی كرا.. هه‌نگاوی داهاتوو ده‌بێت چی بكرێت؟".

زۆر كه‌س ته‌ماشای ریفراندۆم ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ی ته‌نگژه‌یه‌كی تری دروست كردبێت به‌ تایبه‌ت له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، ئه‌گه‌ره‌كانی دوای ریفراندۆم گریمانه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام من ده‌ڵێم چی باشه‌ بكرێت.

ئه‌گه‌ر به‌ چاوتیژییه‌ك ته‌ماشای پێكهاته‌ی كوردستان بكه‌ین، وه‌ڵامه‌كه‌ به‌ روونی هه‌یه‌. بۆ ده‌ربازبوون له‌م گریمانه‌ی دوای ریفراندۆم ده‌بێت رۆڵی كاریگه‌ر بدرێت به‌ پێكهاته‌كانی كوردستان بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، هه‌روه‌ها وڵاتانی دنیا و ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت له‌ ناو شاندی دانوستانه‌كان، هه‌روه‌ها كورسیی كۆتا بدرێت به‌ هه‌موو پێكهاته‌ ئاینی و نه‌ته‌وه‌یییه‌كانی كوردستان.

زۆربه‌ی وڵاتانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئاینی كرستیانن، هه‌روها یه‌كێك له‌ كاریگه‌رترین وڵات تێدا به‌سه‌ر هه‌مووان وڵاتی ڤاتیكانه‌، واتا ده‌كرێت ئه‌مه‌ خاڵێكی ئه‌رێنی بێت ئه‌گه‌ر رۆڵی زیاتر بدرێت به‌ كرستیانه‌كانی كوردستان. توركمانه‌ سوننه‌كان كه‌ به‌شێكیان له‌ ده‌شتی نه‌ینه‌وا ده‌ژین، هه‌روه‌ها لێره‌ و له‌وێ له‌ هه‌رێمی كوردستان،‌ ده‌كرێت وه‌ك گفتوگۆ سوودمه‌ند بین بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی توركیا و هه‌روه‌ها حكوومه‌ته‌ سوننه‌ مه‌زه‌وه‌كان.

جوانیی پێكهاته‌ی كوردستان له‌وه‌دایه‌ كه‌ سه‌مپڵی هه‌موو وڵاتانی دراوسێی تێدایه‌، بۆیه‌ ده‌كرێت رۆڵی راسته‌وخۆی شاندی دانوستان بدرێت به‌و پێكهاتانه‌. ئێسته‌ رۆڵی دنوستاندنیان بدرێتێ له‌ دواییدا كورسیی كۆتا، چونكه‌ زۆربه‌ی پێكهاته‌كان ناكۆكی خراوه‌ته‌ نێوانیان و پچڕپچڕ كراون، بۆیه‌ ئێسته‌ بۆ دوورخستنه‌وه‌ی هه‌موو كێشه‌یه‌ك ده‌بێت به‌ كۆتا بێت.

زۆر كه‌س له‌ ژێر دار سێو دانیشت كاتێك كه‌ سێوه‌كه‌ ده‌كه‌وته‌ خواره‌وه‌ ده‌یخوارد، به‌ڵام كه‌سێك كه‌ بیری لێ كرده‌وه‌ بۆ كه‌وت؟، یاسایه‌كی داڕشت كه‌ هه‌موو مرۆڤایه‌تی سوودمه‌نده‌ به‌و یاسایه‌.

بۆیه‌ من ده‌ڵێم سه‌دان ئه‌گه‌ر هه‌زاران كه‌س نه‌بێت له‌ پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیی كوردستان ژیانی خۆیان به‌خشی به‌ كوردستان و چوونه‌ ژێر خاكه‌وه‌، به‌ڵام كه‌س بیری لێ نه‌كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ ده‌كرێت ببێته‌ كه‌سایه‌تییه‌ك كه‌ سوودی هه‌بێ بۆ هه‌موو كوردستانییان و بۆ هه‌موو دنیا.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان