فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2017-11-19-06-34-51 وەستانەوە بەرامبەر بە خواستی حەقیانەتی خەڵکی کوردستان و ڕیفراندۆم دەھێنن، کەچی ھەمدیسان لەناوەخۆ عەقڵ پووچەکانی بەردەم شەرمەزاری، ھەر بەردەوامن لە بەھانە و لە ڕێگای...
2017-11-17-07-19-07ئاگاداری هەموو ووردەکارییەکان و جموجۆڵی هەموو تاكێک بن لە وڵات). حکومەتی دەمارگیری ڕەگەزپەرستی شیعی عیراق دەیەوێت سەرجەم جۆمگەکانی ئیدارەی هەرێم بگرێتە دەست، ئەوەی ئەمڕۆ بەسەر کەرکوک...
2017-11-15-19-42-43رووسیا نەبووە لە بڕاندنەوەی خێرای تەنگژەکە تەنانەت بە هێشتنەوەی ئەسەدیش لە کورسیی دەسەڵاتدا. هەموو ئەوانە وەک نیشانەی خۆسازدان وان لە رووبەڕووبوونەوەی نێوان ئەمەریکا و ئێران...
2017-11-11-20-14-42 ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌چێته‌ ریزی جه‌ماوه‌ره‌وه‌ عه‌قڵی خۆی كڵوم ده‌دا و نه‌ستی جه‌ماعی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، دوایی له‌باره‌ی چه‌مكی (جه‌ماوه‌ری تاوانبار) قسه‌ ده‌كا و ده‌ڵێ هه‌ندێ...
2017-11-09-05-56-26 به‌ چاوی خۆمان بینیمان به‌ به‌رچاوی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كان، به‌ چه‌ك و جبه‌خانه‌ی ئه‌وان، سوپای عێراق و حه‌شد و پاسداران، به‌ربوونه‌ گیانمان. ئه‌و خاكه‌ی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

نووری بێخاڵی

كاتێك باس له‌ سوپای پاسداران ده‌كرێ، یه‌كڕاست خه‌یاڵی مرۆڤ بۆ هه‌موو ئه‌و پشێوی و ئاژاوه‌ نانه‌وه‌ و ناسه‌قامگیرییه‌ ده‌چێت كه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه‌. ئاخر ڕۆڵ و كاریگه‌ریی تێكده‌رانه‌ی كلك و گوێیه‌كانی ئه‌م سوپایه‌ مه‌زه‌وییه‌، هیچی له‌ ڕۆڵی تێكده‌ر و تیرۆركارییانه‌ی ئه‌لقاعیده‌ و داعش و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كانی تری دنیای ئیسلامی، نه‌ك هه‌ر كه‌متر نییه‌، به‌ڵكو زیاتر و مه‌ترسیدارتریشه‌.

حزبوڵڵای لبنانی، حه‌ماسی فه‌له‌ستینی، شانه‌ چه‌كداره‌ ئێرانییه‌كانی سووریا، حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن و حه‌شدی شه‌عبی عێراق، هه‌موو ئه‌و كلك و گوێیانه‌ی سوپای پاسدارانن كه‌ به‌رفه‌رمانی جێبه‌جێكردنی هه‌نگاوه‌كانی ستراتیجی پان ئێران - شیعه‌گه‌ریی ئاخونده‌كانی تارانن. ئه‌م فه‌وجه‌ خه‌فیفانه‌ی سه‌ر به‌ پاسداران، به‌سیجه‌ مۆدێرنه‌كان، له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر هێز و كه‌س و گوتارێك كه‌ به‌ر به‌م پاوانخوازی و كه‌ڵه‌گایییه‌ی پاسداران بگرێ، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م ئه‌ركه‌یان و پێكانی ئامانجی سه‌ره‌كیی ئێران، سڵ له‌ هیچ ڕێ و شێواز و میكانیزمێكی دوژمنكارانه‌ ناكه‌نه‌وه‌. بۆیه‌ به‌لای كه‌سی چاودێره‌وه‌ ئاسایییه‌ كاتێ ده‌بینێ، چه‌ته‌كانی حه‌شد هه‌ندێ جار له‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانیان، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی بێوه‌ی و سڤیل، دڕنده‌یی چه‌ته‌یه‌كی داعش تێده‌په‌ڕێنن. نموونه‌ی ئه‌م دڕنده‌یییانه‌ی حه‌شد و ده‌سته‌خوشكه‌كانی له‌ عێراق و سووریا و لبنان و یه‌مه‌ن كه‌م نین.

ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی ئێران ناوی ناوه‌ (هاورده‌كردنی شۆڕش!) كه‌ پاسداران دامه‌زراوه‌ی فه‌رمیی جێبه‌جێكردنی ئه‌م كرده‌ی هاورده‌كردنه‌ و ئه‌جێنداكه‌یه‌تی. له‌ بنه‌ڕه‌تدا ستراتیجی هاورده‌كردنی تیرۆره‌، ستراتیجی به‌ دنیاییكردنی توندڕۆیییه‌، ئه‌نجێندای چاندنی ترس و تۆقاندنه‌.

ئه‌و ڕاستییه‌ش له‌ به‌دیهیاته‌كانه‌ كه‌ سپۆنسه‌ری سه‌ره‌كیی په‌روه‌رده‌ و مه‌شق و ڕاهێنانی ئه‌م به‌سیجانه‌، پڕچه‌ككردن و دابینكردنی پێداویستییه‌ لۆجستییه‌كانیان، پشتیوانی و هاوكاریی دارایییان، سوپای پاسداران و به‌تایبه‌تیش فه‌یله‌قی قودسه‌. ئه‌و تۆڕه‌ جاڵجاڵۆكه‌یییه‌ی كه‌ سوپای پاسداران له‌م هێزه‌ لۆكاڵییه‌ی وڵاته‌كان چنیویه‌تی، به‌رپێگرتنیان هه‌روا ساده‌ و ئاسا نییه‌. چونكی به‌ ته‌نیشت ئه‌م هێزه‌ میلیشیایییانه‌وه‌، ئێران له‌ لایه‌نی هه‌واڵگری و ته‌نانه‌ت میدیایییه‌شه‌وه‌ به‌ زانیاری و ئاراسته‌كردنیان سه‌پۆرتیان ده‌كات.

بۆیه‌ به‌رگرتن به‌م ستراتیجه‌ و شكست پێهینانی ئامانجه‌كانی به‌ هێزی لۆكاڵی، ته‌نانه‌ت به‌و ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌ته‌ شپرزه‌یه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ش ناكرێ كه‌ پاسداران له‌ ناوه‌وه‌دا كرمێی كردوون، به‌ڵكو ئه‌وه‌ ئه‌ركی هێزگه‌لێكه‌ كه‌ ده‌ره‌قه‌تی ئه‌م پاوانخوازییه‌ بێن و میكانیزم و شێواز و هێزی تایبه‌تی خۆیان هه‌بێت بۆ به‌رگرتن به‌م ئه‌جێندایه‌ و ته‌مێكردنی سپۆنسه‌ره‌كه‌ی. ئه‌مه‌ریكاش له‌ پێشه‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌ زه‌به‌لاحانه‌ی دنیا دێت كه‌ سنوورێك بۆ ئه‌م ته‌نافبازییه‌ی پاسداران دابنێت. هه‌ڵوێسته‌كه‌ی ترهمپ كه‌ له‌ لای خۆیانه‌وه‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ و به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا به‌ ده‌نگ داواكه‌ی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یانه‌وه‌ چوون و ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پلان و به‌رنامه‌ی سزادانه‌كه‌ی ئه‌م سوپا ترسناكه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن، سوپایه‌ك كه‌ كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی تیرۆر و توندوتیژی و توندڕۆییه‌. ئینجا گرنگی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌وێوه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت، كه‌وا كلك و گوێكانی ئه‌م سوپایه‌ش هه‌مان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ. سزایه‌ك كه‌ هاوشێوه‌ی سزادانی ئه‌لقاعیده‌ و داعشه‌ (ئه‌گه‌رچی تا ئێسته‌ش له‌ ئاست ئه‌م دوو گرووپه‌ تیرۆریستییه‌دا، سزاكه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئامانجی خۆی نه‌پێكاوه‌!). هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌مه‌ریكادا، وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش (به‌ خۆپاراستن له‌ پرسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی!) هاوهه‌ڵوێست و نیگه‌رانیی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له‌ ئاست ڕۆڵی نه‌رێنی و خراپی ئێران له‌ ناوچه‌كه‌دا ده‌ربڕی. له‌كاتێكدا ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و به‌رگرتن به‌ ڕۆڵی ئێران و له‌ناویدا سوپای پاسداران، یه‌ك پاكێجه‌، كه‌چی هاوپه‌مانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دڕدۆنگانه‌ مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن و پێیان وایه‌ نابێ هه‌وڵه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ سنوورداركردنی ڕۆڵی خراپی ئێران له‌ ناوچه‌كه‌ له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی تێكه‌ڵ بكرێ.

به‌هه‌رحاڵ، ئه‌وه‌ی له‌م نێوه‌دا و له‌ پێوه‌ست به‌ كلك و گوێكانی پاسداران جێی خۆشحاڵییه‌ (سه‌ره‌ڕای هه‌ندێ هه‌وڵی نه‌زۆك لێره‌ و له‌وێی باشووری كوردستان، بۆ چوونه‌ ژێر باری بوون به‌ به‌سیج و حه‌شد!)، به‌ڵام تاران نه‌یتوانی ئه‌م ئه‌جێندایه‌ی له‌ كوردستان جێبه‌جێ بكات، به‌وه‌ی له‌ هه‌ناوی كورددا میلیشیای چه‌كداری سه‌ر به‌ خۆی دروست و ته‌یار و ئاماده‌ بكات، وه‌لێ به‌داخه‌وه‌ (وێڕای هه‌وڵی نه‌پساوه‌ی له‌ بواری هه‌واڵگریدا)، وه‌كوتر توانیویه‌تی میلیشیایه‌كی ترسناك له‌ناو میدیای كوردی (به‌ تایبه‌تی میدیای ئه‌لیكترۆنی!) دروست بكات و به‌ گژ كوردستانیدا بكاته‌وه‌. به‌ وردبوونه‌وه‌ له‌ هه‌واڵ و به‌دواداچوونی ئه‌و ده‌زگه‌ میدیایییانه‌ی كوردستان، به‌ ئاسانی هه‌ست به‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی گوتاری پاسداران ده‌كرێ، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌، به‌ڵكو به‌م دواییانه‌ بووبووه‌ مۆدێل، بڕێ نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسی كوردستان (كه‌ ده‌شێ ناویان بنێین به‌سیجی مه‌ده‌نی، یان میلیشیای قه‌ڵه‌می پاسداران!) به‌ ته‌وس و شانازییه‌وه‌، وتاره‌كانیان بۆ ماڵپه‌ره‌كانی پاسداران بنێرن و بڵاوی بكه‌نه‌وه‌.

19/10/2017

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان