فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2017-11-19-06-34-51 وەستانەوە بەرامبەر بە خواستی حەقیانەتی خەڵکی کوردستان و ڕیفراندۆم دەھێنن، کەچی ھەمدیسان لەناوەخۆ عەقڵ پووچەکانی بەردەم شەرمەزاری، ھەر بەردەوامن لە بەھانە و لە ڕێگای...
2017-11-17-07-19-07ئاگاداری هەموو ووردەکارییەکان و جموجۆڵی هەموو تاكێک بن لە وڵات). حکومەتی دەمارگیری ڕەگەزپەرستی شیعی عیراق دەیەوێت سەرجەم جۆمگەکانی ئیدارەی هەرێم بگرێتە دەست، ئەوەی ئەمڕۆ بەسەر کەرکوک...
2017-11-15-19-42-43رووسیا نەبووە لە بڕاندنەوەی خێرای تەنگژەکە تەنانەت بە هێشتنەوەی ئەسەدیش لە کورسیی دەسەڵاتدا. هەموو ئەوانە وەک نیشانەی خۆسازدان وان لە رووبەڕووبوونەوەی نێوان ئەمەریکا و ئێران...
2017-11-11-20-14-42 ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌چێته‌ ریزی جه‌ماوه‌ره‌وه‌ عه‌قڵی خۆی كڵوم ده‌دا و نه‌ستی جه‌ماعی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، دوایی له‌باره‌ی چه‌مكی (جه‌ماوه‌ری تاوانبار) قسه‌ ده‌كا و ده‌ڵێ هه‌ندێ...
2017-11-09-05-56-26 به‌ چاوی خۆمان بینیمان به‌ به‌رچاوی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كان، به‌ چه‌ك و جبه‌خانه‌ی ئه‌وان، سوپای عێراق و حه‌شد و پاسداران، به‌ربوونه‌ گیانمان. ئه‌و خاكه‌ی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

یاسین نادر ڕه‌حمان

له‌ مانگی جانیوه‌ری 2015دا، پێنج ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كه‌ بریتی بوون له‌ (به‌ریتانیا، چین، فڕه‌نسا، ڕووسیا و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا) كۆ ئه‌ڵمانیا، به‌ ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی ستراتیجی مێژوویی له‌گه‌ڵ ئێراندا گه‌یشتن كه‌ تیایدا دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی زیانبه‌خشی له‌ ئێراندا ڕێگری لێ ده‌كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به‌پێی ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ ده‌بوو گه‌مارۆ ئابوورییه‌كان له‌سه‌ر ئێران هه‌ڵبگیرایه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌ی ملیاران دۆلاری بۆ ئێران به‌دواوه‌ ده‌بوو و ده‌رگه‌ی ئه‌م وڵاته‌ی به‌ڕووی دنیای سه‌رمایه‌دانه‌ری دنیادا ده‌كرده‌وه‌.

به‌رنامه‌ی گشتگیری هاوبه‌ش كه‌ ئێرانییه‌كان گوته‌نی (برجام) به‌هۆی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشه‌وه‌ قبووڵكراو تا به‌ره‌و یاسایه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه‌ په‌لی هاویشت و چاودێرانی ئاژانسی ئه‌تۆمیش به‌رپرسی پابه‌ندبوونه‌كانی ئێران له‌مباره‌یه‌وه‌ كران.

هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مه‌ له‌وكات و ساته‌دا له‌ سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی ئۆبامادا قبووڵكرا، به‌ڵام كۆماریخوازه‌كان له‌ كۆنگره‌ هه‌ر له‌ هه‌وڵی لابردن و كه‌نسیڵكردنی ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه‌دا بوون.

ئیتر هه‌لومه‌رجی ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ پێوه‌ست به‌ پابه‌ندبوونی ئێران له‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ و لانه‌دان لێی و شه‌فافییه‌ت به‌ كورتییه‌كه‌ی بوو، كه‌ چیتر وا هه‌ست ده‌كرێت ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ به‌ ڕای كابینه‌ی نوێ به‌ سه‌رۆكایه‌تی نوێوه‌ له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ به‌ فه‌رامۆشكراو و لاده‌ر لێی ته‌ماشا ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر له‌كاتی قۆناغی واژووكردنی ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌، ئه‌وكات تا ڕاده‌یه‌ك دۆخی ناله‌باری شه‌ڕ و ئاژاوه‌ و له‌ ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات نه‌بوو، ئێسته‌ شه‌ڕ و ئاژاوه‌گه‌لێك دنیای ده‌وربه‌ری حكوومه‌تی ئێرانی ته‌نیوه‌ كه‌ ڕاسته‌وخۆ تیایدا ئێران به‌ ته‌داخولكردنی سه‌یر ده‌كرێت به‌ بیانووی هاوكاری ئاشتیخوازییه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش وا لێك ده‌درێته‌وه‌ شه‌ڕخوازی به‌ به‌رامبه‌ر و ده‌وروبه‌ر و شه‌ڕ دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌ (ئێران) تیادا به‌دی ده‌كرێت، ئه‌م ته‌داخولكردنه‌ش تا ڕاده‌یه‌كیش بووه‌ كه‌ هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له‌ عێراق و وڵاتانی تر دوور خستووه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش نه‌ك نادیده‌ له‌ ڕوانگه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه‌ نایه‌ته‌ به‌رچاو، به‌ڵكو هه‌میشه‌ مه‌ترسیی كرده‌وه‌ی تیرۆری دنیای شیعه‌شی لێ به‌دی ده‌كرێت كه‌ هه‌مووان ئێران له‌ هاوكاری ئه‌م جۆڕه‌ شه‌ڕخوازییانه‌ و هاوكاریكردن له‌ ته‌شه‌سه‌ندنی گرووپگه‌لی تیرۆری ده‌ده‌ن.

ئه‌گه‌ر له‌م ماوه‌یه‌ی سه‌رۆكایه‌تی و كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی تازه‌ی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ ورد ببینه‌وه‌، ناڕه‌زایییه‌كانی ئه‌م سه‌رۆكه‌ پێش بوونی به‌ سه‌رۆك له‌كاتی بانگه‌شه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكادا، هه‌ڕه‌شه‌ و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئاوا ڕێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته‌دا ده‌ست پێ كرد و ئه‌وه‌ی به‌ هه‌مووان له‌ ئه‌مه‌ریكا گه‌یاند یه‌كێك له‌ هه‌ڵه‌ ستراتیجییه‌كانی ده‌وڵه‌تدارێتیی ڕابردوو داننان به‌ ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێراندا بووه‌ كه‌ ده‌بێت هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وان له‌ ماوه‌ی ساڵانی ڕابردووشدا بێت به‌م چه‌كه‌ گه‌یشتوون و ڕۆژێك دێت له‌ دژی مرۆڤایه‌تی به‌ كاری دێنن.

ئه‌وه‌ی ئاماژه‌م پێ كرد، ده‌ست خستنه‌ ناو كاروباری سیاسیی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر به‌ تایبه‌ت عێراق و سووریا و هاوكاریكردنی حزبوڵای لبنان و گرووپه‌ شیعه‌كانی یه‌مه‌ن و ئه‌وانی تر له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ بوو، كه‌ ئه‌مانه‌ له‌ دیدی ئه‌مه‌ریكادا ئاوازێكی خراپیی له‌ كابینه‌ی دۆناڵد تره‌مپ بۆ هه‌مووان پیشان داوه‌، به‌تایبه‌تیش ده‌ستێوه‌ردانه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ و ڕاسته‌وخۆ هاوكاریكردنی جه‌مسه‌ره‌كان و گرووپه‌ تیرۆرییه‌كان له‌م وڵاتانه‌، كه‌ ده‌بوو له‌م دۆخه‌دا ئه‌مه‌ریكا له‌ پاڵ ڕاگرتنی چالاكییه‌ ئه‌تۆمییه‌كان بیر له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی ساڵی 2015 و كه‌م چالاككردنی سوپا و سه‌ره‌ڕۆیییه‌كانی بكاته‌وه‌ و ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ بۆ بگرێته‌ به‌ر:

- ئه‌مه‌ریكا هه‌ر له‌ زووه‌وه‌ گوتوویه‌تی ئێران و چه‌ند وڵاتێكی تر پاڵپشتی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی له‌ دنیادا ده‌كه‌ن كه‌ ده‌بێت چالاكییه‌كانیان ڕابگیرێت، ئه‌وه‌شی ڕوونه‌ سوپا تاڕاده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ریش هه‌ر گه‌مارۆدراو بووه‌ و زۆر له‌ هاوبه‌شه‌كانی ئه‌وروپا مۆڵه‌تی كڕین و فرۆشتن و مامه‌ڵه‌ی بازرگانییان له‌گه‌ڵ سوپا و هاوبه‌شه‌كانی پێوه‌ست به‌ سوپایان نه‌بووه‌ و بگره‌ له‌ ئه‌گه‌رێكی كاری واش ئه‌و هاوبه‌شانه‌ به‌ تاوانبار له‌ قه‌ڵه‌م دراون و غه‌رامه‌ی له‌ ڕاده‌ كراون، به‌شێكی زۆر سه‌ودا و مامه‌ڵه‌كردنه‌كانیش له‌ بوونی كه‌ره‌سته‌ و ئاڵوگۆڕی زانیاری و هاوشێوه‌كانیدا بووه‌.

- له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ سوپای پاسدارانی ئێران له‌ لیستی تیرۆری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌دا له‌ ڕابردووشدا نه‌بووه‌ و ئێسته‌ش ئه‌م بڕیاره‌ ئه‌گه‌ر و مه‌گه‌ره‌كانی زۆره‌، به‌ڵام هه‌ر به‌ پشتیوانیكه‌رێكی سه‌ره‌كیی له‌ تیرۆر سه‌یر كراوه‌ و هه‌رده‌م له‌ ژێر وردبینی و چاودێری ته‌واودایه‌.

- له‌باره‌ی فایلی ئه‌تۆمیشه‌وه‌ ئێران نه‌یتوانیوه‌ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌مه‌ریكا و هاوئاوازه‌كانی به‌ ده‌ست بێنێت، ئه‌مه‌ هه‌ر له‌ ئان و ساتدا بووه‌ كه‌ ئه‌م بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌ ڕوو بدات، هه‌رچه‌نده‌ گه‌مارۆكانی پێش ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی قۆناغ به‌ قۆناغ بووه‌ و شوێنه‌واری له‌ لاوازی ئابووری ئێران هه‌ر ماوه‌، به‌ڵام له‌ داهاتووشدا ڕه‌نگه‌ مه‌ترسیی گه‌مارۆی ئابووری ئێران به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌كان و سنوورداركردنی بواری سه‌ربازێتی و هێزداری ئه‌م وڵاته‌، دیسان به‌ دۆخی ناسه‌قام و نه‌خوازراو ئه‌وه‌ بگه‌یه‌نێت كه‌ له‌ خواستی ئێرانییه‌كاندا هه‌ر نییه‌.

- ئه‌مه‌ریكا هه‌ر چییه‌ك بووه‌ و ڕووی داوه‌، ئێسته‌ هه‌روه‌ك له‌ زاری تره‌مپه‌وه‌ بیستمان لێی په‌شیمانه‌ و بگره‌ به‌ هه‌ڵه‌ی ڕابردووی ئیداره‌ی ئۆبامای ده‌زانێ و سازشی زیاتری له‌سه‌ر ناكات، ئه‌گه‌رچی ئه‌مه‌ وا ده‌رده‌كه‌وێت ناڕه‌زایی هه‌ندێك وڵاتی تری به‌شداری ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی لێ بكه‌وێته‌وه‌، به‌ڵام زۆرینه‌ی ئه‌وان له‌باره‌ی ئێرانه‌وه‌ چاو له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی ئیداره‌ و كۆنگریسی ئه‌مه‌ریكان كه‌ ئێسته‌ 60 ڕۆژی بۆ كۆتاهاتن و په‌سه‌ندكردنی په‌شیمانبوونه‌وه‌ له‌م ڕێككه‌وتنه‌ی داوه‌.

له‌باره‌ی كوردستانی پاش ڕیفراندۆمیشه‌وه‌:

ئه‌وه‌ به‌ ڕوونی دیاره‌ ئێسته‌ سوپای پاسداران باڵی به‌سه‌ر گرووپه‌ شیعییه‌كان به‌تایبه‌ت له‌ عێراقدا و هه‌ندێك باڵی حزبیی حزبه‌كانی كوردستاندا كێشاوه‌ و به‌ هه‌ر جۆر و نرخێك بێت ده‌یه‌وێت به‌م بڕیارانه‌ چالاكییه‌كانی له‌ عێراق و كوردستاندا كه‌م بكاته‌وه‌ و ڕێوشوێنه‌ رژده‌كان له‌باره‌ی ئێرانه‌وه‌ بگرێته‌ به‌ر، چونكه‌ ئێسته‌ هاوپه‌یمانه‌كانی له‌مسه‌ری دنیاشه‌وه‌ كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی به‌هێزی ئابووری له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه‌ وه‌خته‌ به‌هۆی ئێرانه‌وه‌ وا له‌ ده‌ست ده‌دا، بۆیه‌ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانی سه‌ره‌وه‌ هه‌ر له‌ تیرۆردانانی سوپا و گه‌مارۆدانی و مامه‌ڵه‌كردنی دنیای سه‌ربازی له‌گه‌ڵی و هه‌ڵپه‌ساردنی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و بێ هێزكردنی پێگه‌ی له‌م ناوچانه‌ش، له‌ داهاتوودا به‌ رژدی كار له‌سه‌ر بكات و ئه‌گه‌ره‌كانی جێبه‌جێكردن له‌ داهاتوودا به‌ سه‌دا سه‌د ڕه‌نگه‌ بگه‌یه‌نێت.

25/10/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان