فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2017-11-19-06-34-51 وەستانەوە بەرامبەر بە خواستی حەقیانەتی خەڵکی کوردستان و ڕیفراندۆم دەھێنن، کەچی ھەمدیسان لەناوەخۆ عەقڵ پووچەکانی بەردەم شەرمەزاری، ھەر بەردەوامن لە بەھانە و لە ڕێگای...
2017-11-17-07-19-07ئاگاداری هەموو ووردەکارییەکان و جموجۆڵی هەموو تاكێک بن لە وڵات). حکومەتی دەمارگیری ڕەگەزپەرستی شیعی عیراق دەیەوێت سەرجەم جۆمگەکانی ئیدارەی هەرێم بگرێتە دەست، ئەوەی ئەمڕۆ بەسەر کەرکوک...
2017-11-15-19-42-43رووسیا نەبووە لە بڕاندنەوەی خێرای تەنگژەکە تەنانەت بە هێشتنەوەی ئەسەدیش لە کورسیی دەسەڵاتدا. هەموو ئەوانە وەک نیشانەی خۆسازدان وان لە رووبەڕووبوونەوەی نێوان ئەمەریکا و ئێران...
2017-11-11-20-14-42 ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌چێته‌ ریزی جه‌ماوه‌ره‌وه‌ عه‌قڵی خۆی كڵوم ده‌دا و نه‌ستی جه‌ماعی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، دوایی له‌باره‌ی چه‌مكی (جه‌ماوه‌ری تاوانبار) قسه‌ ده‌كا و ده‌ڵێ هه‌ندێ...
2017-11-09-05-56-26 به‌ چاوی خۆمان بینیمان به‌ به‌رچاوی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كان، به‌ چه‌ك و جبه‌خانه‌ی ئه‌وان، سوپای عێراق و حه‌شد و پاسداران، به‌ربوونه‌ گیانمان. ئه‌و خاكه‌ی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

محەممەد سلێمانی

 

سڕکردنی ئەنجامەکانی ڕیفراندۆم بەدواوی رووداوەکانی ئەومداویانەدا، دەرئەنجامی نسکۆیەکی گەورەی سیاسی و نەتەوەیی بوو بۆ گەلی کوردستان بەگشتی و

سەرکردایەتی سیاسی کورد لە باشوور بە تایبەتی. ئامانج لەو هەڵپەسارنە ئەوەیە کە بتوانن لە گەڵ حکوومەتی ناوەندی بکەونەوە گفتووگۆی سیاسی بەمەبەستی ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی بەغدا و هەولێر و کۆتایی هێنان بە شەر لە نێوان هەرێم و ناوەنددا. ئەوەی هەتا ئێرە دەیبینین حەیدەر عەبادی وڵامێکی ئەوتۆی نەبووە بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەئاشکرا داوایی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی گشتپرسی کوردستان دەکات و ئەگەر ئەوە نەکرێت، بەغدا رازی نابێت لە گەڵ کورد بکەوێتە گفتوو گۆی سیاسی. ئەوەلە کاتێکدایە کە ئەمریکا و فەرانسە و ڕێکخراوی گەلان، بەگەرمی پێشوازیان لە دەست پێسخەریەکانی کورد بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندی بەغدا و هەولێر کردوە. ئەگەر بێت وحەیدەر عەبادی بەو شێوەیە هەڵسوکەوتبکات و تەگبیر و رایی بە تاران و ئانکارا بێت، داهاتووی عێراق بەرەورووداوی ناخۆش دەبات و ڕەنگە ئیدارەی "ترامپ" ئەو جار بڕیار و قەراری سیاسیەکانی لە بەرژەوەندی پێگەی عەبادی و حکوومەتی ناوەندی بەغدا دا نەبێت. سڕکردنی ئەنجامی ڕیفراندۆم جگە لەوەی بیرۆکەیەکی ئاقڵانی و ژیری سیاسی سەرکردایەتی کوردی دەردەخات، بەڵام بە دڵنیایەوە هەڵەیەکی دیکەی سیاسی و سەربازییە کورد دەیکات لە ئێستادا، چوونکی کاتێك باس لە "سڕ" کردنی ئەو پرۆسە دێمۆکراتیك و نەتەوەیە دەکرێ و بە قەرارێکی سیاسی ئیرادەی گەل دەخرێتەلاوە، بژاردەیەکی شیاو نیە. کورد بە ڕێگایتردا دەتوانیت پارسەنگی هێز لە بەرژەوەندی خۆیدا بە خێرای بگٶڕێت، بەمەرجێك کۆدەنگی نەتەوەی هەبێ. سەرکردایەتی سیاسی دەکرا بەرلە ئەنجامدانی گشتپرسی وردتر و بەرچاوروونانەتر لێکدانەوەی دروستی لەسەر بارودۆخی سیاسی نێوخۆی و ناوچەی و نێودەوڵەتیکردبایەوە کە زەمینەی لەبار و گونجاو بۆ ئەو مەبەستە هەیە یان ئەو پشتیووانیە بەدی نەدەکرا. گەلی کورد لە سەر هەلومەرجی سیاسی ئاگادار کرابایەوە و هەتا بە رووداوەکانی پێش ١٦ی ئۆکتۆبریشەوە. بەبراوی من ئەگەر بڕیارلەسەر سەربەخۆی سیاسی کوردستانیش درابا هەر ئەو گەلەکۆمەیە دەکرا، بەڵام بەداخەوە کورد بەوەخت نەیتوانی بڕیار لەسەر چارەنووسی سیاسی بدات. باشە ئەوە چوونەوە بەغدا و گفتوو گۆکان دەستپێکرانەوە! هەتا ئێستا هیج روونکردنەوەیەك لە سەر میحوەری دانیشتن و گفتوگۆکاندا بەدی ناکرێت یان ستڕاتیژی سیاسی و نەتەوەیی چۆن دەبێت و ئەو هەرێمە و دەسکەوتەکانی بەرەوکوێ دەڕۆن؟
ناکۆکیە سیاسی و نێوخۆیەکان هۆکاری بنەڕەتی رووداوەکانی ئەمدوایەی باشووری کوردستانبوون و ئێستایش وەك ڕابردوو بێ گوێدانە ئامانج و ویستی نەتەوەیی هەنگاو دەنرێت و هەریەکە و روویکردۆتەوە لایەك لە داگیرکەرانی کوردستان. زۆر جار کورد نسکۆی سیاسی گەورەی بەسەردا هاتووە و بەڵام پاش زەمەنێکی کورت خۆیی لێیدەربازکردوە و جووڵانەوەی نەتەوەیی کەوتۆتەوە سەرپێیەکانی خۆی. کورد دۆستی ستڕاتیژی نیە و ئەوانیشی لەو پەیمانەتیەکەدا کوردیان بە دۆست و هەوپەیمان دادەنا، دەرکەوت کە بێوەفا و دووروون و ناکرێت سەرکردایەتی سیاسی کوردی لە بەشەکانی دیکەی کوردستانیشدا ئومێیان لەسەر هەڵبچنن. شکستی ئەو جارە کە بە لە دەستدانی کەرکوك دەستی پێکرد بێگوومان نسکۆیەکی گەورەی سیاسی و دیپلۆماسی بوو بۆ کورد. بە بەراورد بەو دەسکەوتە نەتەوەیی کە لە دەستدرا و بە داخەوە بەر لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و دەرکەوتنی ئەنجامەکانی کوردی باشوور لە رووی سیاسی و دیپڵۆماسیەوە بەسەر دوو دەستەی بەتەواوی دژ بەیەكدا دابەشبوون و هەر ئەوەش ئەو دەرفەتەی بۆ عەرەبە شۆڤێنیەکان پێك هێنا هەتا لە ژێرەوە بەدژی کورد هاوپەیمانەتیەکی بەهێز دروست بکرێ و لە کاتی دیاریکرایخۆیدا دەسکەوتە گەورەو نەتەوەیەکە بە ئامانج بگرێت. بینیشمان کە بەداخەوە پلانەکەیان سەریگرت. بەڵام بۆ هی ئەو سێ وڵاتە بەدژی کورد سەریگرت و بەرنامەی کورد نەیتوانی ئامانجی خۆی بپێکێت. نەیارانی کورد سەرەرایی دژایەتی و ناکۆکیەکانیان لە دەوری یەکدی کۆبوونەوە و بەدژی سەربەخۆی کوردستان بەغدا و تاران و ئانکارا بوونە یەك. کەچی کورد توشی پەرتەوازە و ڕەنجبەخەسریخۆیهات و گەرایەوە بۆ رووداوەکانی پێش هاتنی داعش. ئێستا سەرکردایەتی سیاسی کورد دەبێت ئامانجی چی بێ و چۆن خۆی لەو قەیرانە شکستاویە ڕزگار دەکا، خۆ ڕەنگە بەلادانی ڕێزدار بارزانی و چەند سەرکردەی تری سیاسی روخساری رووداوەکە ناگٶڕێت و ئەگەر ئەو خاڵەش بکرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، کورد لایەنی عەرەبی شۆڤێنی بەسەر خۆیدا زاڵدەکا و دەسکەوتی تر لە دەستدەدات. لە هەرێمی کوردستاندا ئەگەر یەك بڕیار و قەراری سیاسی نەبێت، لە سەر مێزی گفتووگۆکنیشدا سەرکردایەتی سیاسی دەسکەوتی ئەوتۆی نابێ و ڕەنگە نەتوانێت هەتا پرسی ناوچە کێشەلەسەرەکانیش لە بەرژەوەندی خۆیدا یەك لای بکاتەوە. لە کوردستاندا سیاسەت و هەنگاوەکان بە دوو ئاڕاستەی بەتەواوی نەتەبا لە گەڵ یەکدیدا بەرێوەدەچێت. هێندێك لایەن هەن کە هەر گرفتێك شکبەرن پێیان خۆشە بگاتە سەر مێزی حکوومەتی ناوەندی عێراق، بەڵام ئامادەی ئەوایان تێدا نیە لێرە لە کوردستان باسی بکەن و چارەسەری بۆ بدۆزنەوە لە گەڵ براکانیخۆیاندا. کورد هۆکاری هێنانەوەی دەسەڵاتی ناوەندییە بۆ سەر خۆی و بە ئامانجگرتنی دەسکەوتە گرینگەکانی. قۆناخی دیالۆگ و گفتووگۆی سیاسی لە گەڵ بەغدا دەبێت زۆر بەهەستیاری و گرینگ سەیربکرێ و هەر ناکۆکی و مل ملانەیەکی نێوخۆی دەکرێ زیانی گەورە بە پرۆسەی سیاسی و نەتەوەی بگەیەنێت. کورد دەبێ کار بۆ ئەوەی بکات وەڤدێکی شارەزا و وربین و بەئەوزموون لە گەڵ بەغدا دیاری بکا. شەرت نیە هەموویان هەر حیزبی بن، دەکرێ خەڵکی تێکۆشەر و بەرچاوروونی بێلایەنیش نوێنەرایەتی قەرارو بڕیاری چارەنووس سازبکەن. 
29/10/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان