فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2017-12-15-17-32-01له‌ به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگی دژه‌ تیرۆر، به‌دنمه‌كی و سپڵه‌یی له‌ خۆدزینه‌وه‌ له‌و ئه‌رك و ڕۆڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌و شه‌ڕه‌دا گێڕای، ڕه‌گاژۆبوونی ئه‌و ڕقه‌ی به‌رانبه‌ر به‌ كورد...
2017-12-15-20-41-27دەتوانرێ بگووترێ لەمەر بەردەوامی خەبات و هەبوونی ئیرادەیەکی بەرز و بەهێزی نەتەوەیی لەپێناۆ دەستخستنی سەروەری سیاسی و نەتەوەیی‌دا، کۆمار لە عالەمی زەین و هەست و...
2017-12-12-22-40-52جێگایەدا دەگاتە لووتکەی خۆی کە بە ئامادەییەوە بەرەو سێدارەیەک دەچێت کە پێشتر وەک ئاکامی کردەوەی خۆی پێشبینی کردووە. واتە هەڵدانی سێدارە و دواتر هەنگاو نانی...
2017-12-12-19-45-32 نووح کەشتییەکەی جوولایەوە فەرمووی (خودایەگیان با لەسەر خاکێکی پیرۆز کەشتییەکەم بنیشێتەوە). لەوکاتەشدا لەسەر خاکی پیرۆزی کوردستان لەسەر چیای جوودی کەشتییەکەی نیشتەوە. (باس) ئایا ڕۆژوو و...
2017-12-11-11-03-46كە تینوێتیی خۆی بۆ ئازادی، بەهۆی سەركەوتنی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستانی باشوورەوە بشكێنێت. هەر تەنیا سەركەوتنی دەنگی ''بەڵێ'' لەڕێفراندۆمەكەی 25ی نۆڤەمبەردا بەس بوو بۆئەوەی ڕۆژهەڵات ببێت...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بێستون هەورامی
ئێراق لە16/ئۆکتۆبەری/1925بۆ16/ئۆکتۆبەری/2017 نە یتوانیوە بەهاوشێوەی وڵاتێک خاوەن سەروەری و سیادەی ڕاستەقینەی خۆی بگرە لەزۆربەی ویستگەکاندا لەلایەن وڵاتانی ناوچەکەو زلهێزەکانەوە بەپێی بەرژەوەندیەکانی خۆیان تەحەکومی پێکراوەو هەر ئەم ئاماژەیەش بووەتە نەبونی ئارامی و پێکەوەژیانێکی سیاسی ئارەزومەندانە لە نێوان پێکهاتەی باڵادەست و بندەست .
ئەم پەتا کوشندەیە ڕەنگدانەوەیەکی بەرچاو لەناو مێژویی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورددا هەبووەو گەلێکجار بووەتە هۆکاری شەڕی براکان .

ڕژێمەکانی ئێران لەمێژوو تاوەکو2003دۆخی ناوخۆی ئێراق یان هێندە بۆ لەبارنەبووە لەهەموو بوارەکاندا بڕیار لەسەر سێکتەرەکانی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ئەم وڵاتە لەبەرژەوەندی خۆیان بدەن .

بەڵام لەچەند ساڵی ڕابردودا گەلی کورد بەکۆی گوشارو کەمو کورتیەکانیەوەو بەهۆی ڕەوتی ڕوداوەکانی ناوخۆی ئەم وڵاتە و ناوچەکەوە توانی بەشێوەیەکی گونجاو لەئامانجە نەتەوەیە کانی نزیک بێتەوە بەڵام بەجێگەیاندنی پیلانگێڕی خیانەتنا مە ی 16/ئۆکتۆبەرەوە ئەم بابەتە نەک هەر بۆ دەیان ساڵی دیکە بۆ دواوە گێڕایەوە بەڵکو شکۆی سەدان ساڵ جوامێری و قارە مانیەتی گەلی کوردی خستە ژێر نیشانەی پرسیارەوە .

بەهەرحاڵ ...
لەدوای ئەم ئاماژەیە چەند ڕۆژێکە لەمیدیاکانەوە گوێ بیستی جێگیرکردنی هێزێکی سوپای پاسدارانی ئێران لەناوچەکانی گەرمیان ئەبین !؟.
هەرچەندە بەپێی دۆخی ئەمڕۆی ئێراق ئەم هەواڵە زۆر سەر سامی نیە ، بەڵکو ئەم ئاماژەیە لەکاتێکدایە کۆمەڵگای نێودەو ڵەتی داوای چونە دەرەوەی هێزە میلیشیاکانی سەر بەئێران لە ئێراق و سوریاو وڵاتانی ناوچەکەدا دەکات ، بەپێچەوانەوە ڕوسیا بونی هێزەکانی ئێران لەدەرەوەی وڵاتەکەی خۆیانەوە بەیاسایی دەزانێ .

بۆیە لەوباوەڕەدام ئەگەر لەدروستی ئەم هەواڵە دڵنیابینەوە ئەوا ، ئەمەریکا لەم جۆرە بێدەنگیەی لەبەرانبەر سەندنەوەی هەموو متمانەو ناو ناونیشانێک لەهەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە بەفەرمانی تاران و دواجاریش دەستگرتنی سوپای پاسدارانی ئێران بەسەر سێکتەری نەوت و گازی کەرکوک و هەروەها ئێران لەبەرنامەیدایە لەهەریەک لەوڵاتانی یەمەن ئێراق سوریا لوبنان بەهاوشێوەی ئەمەریکا چەند سەربازگە یەک بکاتەوە بەئامانجی ئەوەی لەهەر ئەگەری هێرشێکی سەربازی لەلایەن ئەمەریکاوە بۆسەر وڵاتەکەیان جۆرێک لە بەربڵاوی گۆڕەپانی شەڕو بەرپەرچدانەوەی بۆسەر ئەو هێزو سەربازگانەی ئەمەریکا لەناوچەکەدا بونیان هەیە .

لەلایەکی دیکەوە بڵاوکردنەوەی ئەم هێزانەی ئێران لەم ناو چەیەدا مەبەست لێی هێرش کردنە سەر ئەو گروپ و نەتەوە و مەزهەب جیاوازانەی کە هەوڵی سەربەخۆیی و هەروەها لە دژی هەژمون و هەڵوێستی ئێران لەناوچەکەدا دەوەستنەوە .

21/11/2017

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان