فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2017-12-15-17-32-01له‌ به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگی دژه‌ تیرۆر، به‌دنمه‌كی و سپڵه‌یی له‌ خۆدزینه‌وه‌ له‌و ئه‌رك و ڕۆڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌و شه‌ڕه‌دا گێڕای، ڕه‌گاژۆبوونی ئه‌و ڕقه‌ی به‌رانبه‌ر به‌ كورد...
2017-12-15-20-41-27دەتوانرێ بگووترێ لەمەر بەردەوامی خەبات و هەبوونی ئیرادەیەکی بەرز و بەهێزی نەتەوەیی لەپێناۆ دەستخستنی سەروەری سیاسی و نەتەوەیی‌دا، کۆمار لە عالەمی زەین و هەست و...
2017-12-12-22-40-52جێگایەدا دەگاتە لووتکەی خۆی کە بە ئامادەییەوە بەرەو سێدارەیەک دەچێت کە پێشتر وەک ئاکامی کردەوەی خۆی پێشبینی کردووە. واتە هەڵدانی سێدارە و دواتر هەنگاو نانی...
2017-12-12-19-45-32 نووح کەشتییەکەی جوولایەوە فەرمووی (خودایەگیان با لەسەر خاکێکی پیرۆز کەشتییەکەم بنیشێتەوە). لەوکاتەشدا لەسەر خاکی پیرۆزی کوردستان لەسەر چیای جوودی کەشتییەکەی نیشتەوە. (باس) ئایا ڕۆژوو و...
2017-12-11-11-03-46كە تینوێتیی خۆی بۆ ئازادی، بەهۆی سەركەوتنی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستانی باشوورەوە بشكێنێت. هەر تەنیا سەركەوتنی دەنگی ''بەڵێ'' لەڕێفراندۆمەكەی 25ی نۆڤەمبەردا بەس بوو بۆئەوەی ڕۆژهەڵات ببێت...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

یوسف له‌تیف

كیسنجه‌ر ده‌ڵێ: له‌ به‌رژه‌وه‌ندیى ئه‌مه‌ریكا نییه‌ هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ دنیادا چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌تى سه‌رى په‌تى كێشه‌كه‌ بگرێت به‌ ده‌ستییه‌وه‌ و بجووڵێنێت به‌پێى به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مه‌ریكا. ئه‌مه‌ و زۆرى تریش هه‌ن له‌ سیاسه‌تى ئه‌مه‌ریكادا هیچ كات دۆست و دوژمنى هه‌میشه‌یى بوونى نییه‌، بگره‌ به‌رژه‌وه‌ندى هه‌میشه‌یى دروسته‌ و كارى پێ ده‌كرێ.

هه‌روه‌ها له‌ نسكۆى ساڵى 1975دا كیسنجه‌ر له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانیدا له‌باره‌ی كورد و شۆڕشه‌كه‌ى گوتوویه‌تى، ئێمه‌ به‌شێوه‌یه‌كى به‌دڕه‌وشتانه‌ له‌گه‌ڵ كورد هه‌ڵسوكه‌وتمان كرد، به‌ڵام ئێسته‌یشى له‌گه‌ڵدا بێت ئێمه‌ هه‌مان ریسكین و هه‌مان خۆراكین له‌ نێوان سێگۆشه‌ى ئه‌مه‌ریكا و ئێران و عێراقدا.

ئێسته‌ هه‌یمه‌نه‌ و ئیمپراتۆریى شیعه‌ وه‌ك ئاگر له‌ پووش به‌ربووبێ، به‌و شێوه‌یه‌ به‌ چوارده‌ورى خۆیدا ته‌شه‌نه‌ى كردووه‌ و بڵێسه‌ى به‌رز بووه‌ته‌وه‌. زۆر له‌ سیاده‌ى ده‌وڵه‌تانى هاوسێی شكاندووه‌ و ته‌نیا وه‌ك قه‌باغ ماونه‌ته‌وه‌، له‌ژێر ركێف و سیاسه‌تی ئێراندا كار ده‌كه‌ن، هێنده‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و ئیمپراتۆرییه‌ته‌ ده‌ستی ئێرانی درێژ كردووه‌، هێنده‌ش قاچى عه‌ره‌بى كورت كردووه‌ته‌وه‌، به‌تایبه‌تى حه‌وزه‌ى سوننى، ئه‌مه‌ش به‌و ئاراسته‌یه‌ ده‌ڕوات یا ده‌بێ ئه‌وانیش به‌شێوه‌یه‌ك یه‌كسان بكاته‌وه‌ به‌ خۆى یاخۆ ده‌بێت ئه‌وانیش ده‌ستوپێى هه‌ڵكشاوى ببڕن و كورتى بكه‌نه‌وه‌.

ئه‌م پێكدادانه‌ له‌ ئاینه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ى گرت و بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خاك و كولتوور هه‌ڵكشا، ئه‌م بازنه‌یه‌ تا دێت فراوانتر ده‌بێ، ئه‌م ئاوه‌ تا دێ زیاد ده‌كات و لافاوى لێ هه‌ڵده‌ستێ و ده‌شت و دۆڵ پێچ ده‌دات، به‌ڵام ئێسته‌ گه‌یشتووه‌ته‌ ده‌ربه‌ندى به‌ربه‌ست. ئه‌وه‌ى چاوه‌ڕوان ده‌كرێ شه‌ڕه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ناوماڵى خۆى، به‌ردى گه‌وره‌یش به‌ یه‌ك چه‌كووش ناشكێ، بۆیه‌ له‌وه‌ ده‌چێ له‌ چه‌ند لایه‌كه‌وه‌ رووبه‌ڕووى ببنه‌وه‌ و هاوپه‌یمانى له‌ دژ دروست بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌و ئیمپراتۆرییه‌ته‌ هه‌روا ئاسان نییه‌ و ئه‌زموونى هه‌شت ساڵ جه‌نگى له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه‌ و به‌رگه‌ى گه‌مارۆی ئابوورى و سیاسى چه‌ند ساڵه‌ى گرتووه‌، هه‌روه‌ه وێڕاى ئه‌وه‌ى وڵاتێكى نه‌وتى و كشتوكاڵییه‌، له‌ رووى پیشه‌سازیشه‌وه‌ پێشكه‌وتووه‌ و ده‌توانێت خۆى خۆى به‌ڕێوه‌ ببات.

كورد له‌م به‌شه‌ى كوردستاندا خه‌ونێكى له‌ مێژینه‌ى هه‌بوو، ویستى به‌ شێوازێكى مۆدێرن و دیموكراتى و دوور له‌ خوێنڕشتن ده‌وڵه‌ت به‌شێوازى ریفراندۆم بنیات بنێت و هه‌ر كه‌ ئه‌م خه‌ونه‌ى ئاشكرا كرد، نه‌ك كه‌س به‌ پیرى ده‌نگه‌ ئازادیخوازه‌كه‌یه‌وه‌ نه‌هات، بگره‌ هه‌موو دژى وه‌ستانه‌وه‌ به‌تایبه‌ت وڵاتانى دراوسێ و به‌رده‌وام له‌لایه‌ن كه‌سانى یه‌كه‌میانه‌وه‌ به‌ ده‌نگى ئاشكرا و به‌رز ده‌یانگوت ئێمه‌ نه‌ك دژى ده‌وه‌ستینه‌وه‌، به‌ڵكو به‌ هه‌موو توانامانه‌وه‌ به‌رهه‌ڵستى ده‌كه‌ین و نایه‌ڵین ئه‌و پلانه‌ سه‌ربگرێت. هه‌رواش كه‌وته‌وه‌، به‌ڵام ئێسته‌ شه‌ڕه‌كه‌ گه‌وره‌تر بووه‌ و ئه‌و بازنه‌یه‌یشى تێپه‌ڕاند، بۆیه‌ یان ده‌بێت بێته‌ وه‌ستاندن، یاخۆ زیاتر بڵاو ده‌بێته‌وه‌.

كورد له‌و بۆته‌یه‌دا به‌شێوه‌ك هه‌وڵى تواندنه‌وه‌ى هه‌یه‌ كه‌ زۆر مه‌ترسیداره‌، تووشى تۆڕێكى جاڵجاڵۆكه‌یی بووه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌ى دارایى لێ سه‌نراوه‌ته‌وه‌ و نایانه‌وێ له‌ گه‌ڵیشیدا به‌ شێوازى ده‌ستوور پێك بێن، بۆیه‌ به‌غدا ده‌یه‌وێ به‌ چه‌قۆیه‌كى كول نه‌ك ده‌سه‌ڵات، بگره‌ خه‌ڵكه‌كه‌یشى پێوه‌ سه‌رببڕێت و به‌ بێده‌نگى بیخنكێنێ. ئه‌وه‌ش زیاتر هاوكارى و خێراترى ئه‌م پرۆسه‌یه‌ ده‌كات به‌شبوونى كورد و ناته‌باییى له‌ناوخۆدا و جیاوازى تێڕوانینه‌ له‌ ئاستێكى مه‌ترسیدار، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستى به‌رژه‌وه‌ندى باڵا هه‌ژموونى ئێران زۆر دیاره‌ به‌سه‌ر عێراقه‌وه‌ تا ئه‌و ئاسته‌ى خۆى سه‌رپه‌رشتى له‌شكركێشییه‌كه‌ى ده‌كرد و نه‌یده‌شارده‌وه‌.

هه‌رچى ئه‌مه‌ریكایه‌ هیچ گوتاری روونیى لێ به‌دى ناكرێ و پێوه‌ستى خۆى ده‌رده‌بڕێ بۆ عێراقێكى به‌ زۆر پێكه‌وه‌ لكاو، كه‌واته‌ وه‌ك كیسنجه‌رانه‌ بیخوێنینه‌وه‌، ئایا به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق زیاتره‌ یا له‌گه‌ڵ میله‌تى كورد كه‌ ئێسته‌ خاوه‌نى هیچ نییه‌.

كه‌واته‌ دۆستایه‌تى به‌رژه‌وه‌ندیمان هاوتاى عێراق نابێت و هیچ ئومێدێكى لێ چاوه‌ڕێ ناكرێ. له‌ 2014ه‌وه‌ گه‌مارۆى ئابوورى له‌سه‌ر ئه‌م هه‌رێمه‌ هه‌یه‌ و ئه‌مه‌ریكا بێده‌نگه‌، ئێسته‌یش له‌ مه‌ترسیدارترین دۆخیدایه‌ هه‌ر ئه‌و فشاره‌ رژده‌ی نییه‌. بۆیه‌ لێره‌دا ئه‌گه‌ره‌كان كراوه‌ن، یان عێراقێكى یه‌كگرتووى شیعى، یان قه‌واره‌یه‌ك بۆ كورد.

23/11/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان