فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2017-12-15-17-32-01له‌ به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگی دژه‌ تیرۆر، به‌دنمه‌كی و سپڵه‌یی له‌ خۆدزینه‌وه‌ له‌و ئه‌رك و ڕۆڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌و شه‌ڕه‌دا گێڕای، ڕه‌گاژۆبوونی ئه‌و ڕقه‌ی به‌رانبه‌ر به‌ كورد...
2017-12-15-20-41-27دەتوانرێ بگووترێ لەمەر بەردەوامی خەبات و هەبوونی ئیرادەیەکی بەرز و بەهێزی نەتەوەیی لەپێناۆ دەستخستنی سەروەری سیاسی و نەتەوەیی‌دا، کۆمار لە عالەمی زەین و هەست و...
2017-12-12-22-40-52جێگایەدا دەگاتە لووتکەی خۆی کە بە ئامادەییەوە بەرەو سێدارەیەک دەچێت کە پێشتر وەک ئاکامی کردەوەی خۆی پێشبینی کردووە. واتە هەڵدانی سێدارە و دواتر هەنگاو نانی...
2017-12-12-19-45-32 نووح کەشتییەکەی جوولایەوە فەرمووی (خودایەگیان با لەسەر خاکێکی پیرۆز کەشتییەکەم بنیشێتەوە). لەوکاتەشدا لەسەر خاکی پیرۆزی کوردستان لەسەر چیای جوودی کەشتییەکەی نیشتەوە. (باس) ئایا ڕۆژوو و...
2017-12-11-11-03-46كە تینوێتیی خۆی بۆ ئازادی، بەهۆی سەركەوتنی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستانی باشوورەوە بشكێنێت. هەر تەنیا سەركەوتنی دەنگی ''بەڵێ'' لەڕێفراندۆمەكەی 25ی نۆڤەمبەردا بەس بوو بۆئەوەی ڕۆژهەڵات ببێت...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

فەریبۆرز ئاودانان

فارس و کورد خۆیان لە کرماشان تاقیدەکەنەوە،حەماسەی نەتەوەیی گەلی کورد لە رۆژهەڵات بۆ بەهانەوە چوونی خەڵکی لێقەوماوی کرماشان سنووری نێوان باکوور و باشووری رۆژهەڵاتی ڕوخاند و دڵێ داگیرکەرانی هەژاند و شپرزەی کردون!!..هاتنی کەسایەتی سیاسی و وەرزیشڤان و هونەرمەند و .....فارس دادی نەدان و بەقەدەر "مام ڕەحمانی" پیرانشاریان پێ نەکرا..!فاشیزمی فارس ئەمڕۆ دواهەمین کارتی سووتاوی خۆی ڕاکێشا و "عەلی خامنەیی" ڕێبەرێ کۆماری ئیسلامی سەردانی "کرماشان"ی کرد.

لە دوای ئەمەوە هیچ چاڕەیەک نامێنی، ئەشێ کورد و فارس لە کرماشان خوێان یەکلایی بکەنەوە...!!
کرماشان ئیتر کرماشانەکەی جاران نییە!ڵافاوی یەکگرتوویی و هاوسۆزی گەلی کورد لە رۆژهەڵات هەستاوە و هەموو ئەو دیوارانەی بەدڕێژایی 90 ساڵی ڕابردوو، فاشیزمی فارس لە کرماشان هەڵیچنیبوو ڕوخاند...!!

شاری کرماشان:

ڕەگەزی مێژوویی وشەی کرماشان لە وشەی کرمانجان گیراوە.کرمانجان یان کورمانجان یان کوری مانجەکان، ناوی ھۆزێک لە پێش ھاتنی مادەکان بۆ ئەم بەشە،بووە. مانج ناوی ھۆزێکی زەردەشتی بووە کە لەم ناوچەیەدا ژیاون.
کرماشان یەکێکە لە شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ناوەندی پارێزگای کرماشان لە وڵاتی ئێرانە. بە پێ سەرژمێری ساڵی 1396ی ھەتاوی، ژمارەی دانیشتووانی ئەو شارە نزیک بە(1,192434)کەس بووە.
بەو بۆنەوە بە نۆیەمین شاری گەورەی ئێران و ھەروەھا گەورەترین شاری ڕۆژھەڵاتی کوردستان هەژمار دەکرێت. کرماشان گەورەترین شاری کوردنشین لە ئێران و گرینگترین شار لە ناوچەی ناوەندی ڕۆژئاوای ئێران. مێژووی پێک ھاتنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی چوارەمی زایینی و ھەر لەو سەردەمەوە تا ھێرشی عەرەبەکان، وەکوو دووهەمین پایتەختی ئیمپراتۆریی ئێران لە سەردەمی ساسانییەکان دا جێ‌ی سەرنجی حکوومەت بوو. لە سەردەمی سەڵجۆقیەکاندا کرماشان گەورەترین شاری کوردستان بوو و لە سەدەکانی ناوین بە ناوی قەرمیسین وەکوو یەکێک لە چوار ناوچەی عێراقی عەجەم ناسراو. لەو سەردەمە بە عێراقی عەجەم، ویلایەتی کوێستان یان جەبالیان دەگۆت تا لەگەڵ ویلایەتی عێراقی عەرەب ھەڵە نەکرێتەوە. وێلایەتی کوێستان یان عێراقی عەجەم لە شوێنی ناوچەی میدیای کۆن هەڵکەوتبوو. یازدە سەدە بە دوای ھێرشی عەرەبەکاندا، لە سەردەمی دەسەڵاتی قاجارەکان لە ئێراندا دیسان شارەکە بووژایەوە و بە ھۆی هەڵکەوتی لەسەر دوو ڕێگای ڕۆژھەڵات-ڕۆژئاوا و ھەروەھا ڕێگای باکووری ڕۆژئاوای ئێران بەرەو باشووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە و نزیکی بە بەغدا و کەربەلا گرینگی تایبەتی پەیدا کرد.

مێژوو و جۆگرافیای کرماشان:

کرماشان لە بزۆتنەوەی مەشرووتەخوازیی ئێران بەشێکی زۆر گرینگی بوو و لە ماوەی شەڕەکانی یەکەم و دووھەمی جیھانی دا لە لایەن ھێزە داگیرکارەکانە داگیر کرا، بەڵام دوای شەڕ بەجێیان ھێشت. ئەم شارە لە سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق دا زیانی زۆری لێکەوت.
لە باکووری شاری کرماشان کێوی فەڕۆخشاد، لە باکووری ڕۆژاوای کێوی تاقوەسان، و لە باشوورئ ئەم شارئ کێوی کووسفید (کێوی سپی) ھەڵکەوتووە و کرماشان یەکێکە لە شارێگاکانی پەیوەندیی ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا و ھەروەھا کۆنترین ڕێگا بۆ چین لە ئێران بەرەو مێزۆپۆتامیایە.

شاری کرماشان کەش و ھەوایێکی موعتەدیل و کوێستانیی ھەیە.بەھۆی ئەم کەش و ھەوایە بوو کە لە سەدەی چوارەمی زایینی کە دیەکەێکی بچۆک و خۆش کەش و ھەوا بوو لە لایەن ساسانەکان وەکوو پایتەختی دووھەمی ئیمپراتووریی ئێران ھەڵبژێردرا. لەو سەردەمە کرماشان شوێنی خۆشگوزەرانیی شاکانی ساسانی بوو و باخەکان و کۆشکەکانێکی گەورە لەم شارە سازکراوە.

کرماشان ناوەندی وەرزێریی وڵاتی ئێرانیش ھەیە و زۆربەی ئابووریی ئەم شارە بە وەرزێری بەستراوە. ھەروەھا تەرخانکردنی خواردەمەنی، سەنعەتی ساختەمانی و سەنعەتەکانی دەستکرد لە کرماشان لە سێ مانگەکەی یەکەمی ساڵی ١٣٨٨ی کۆچی ھەتاوی (٢٠٠٩ی زایینی)، ٩٪ی سەرجەمی تەرخانکراوی وڵاتی ئێران بوووە.

خەڵکی کرماشان بە زاراوەکانی کوردیی باشووری (پاڵەیی)، کوردیی سۆرانی ( جافی)، لەکی و ھەورامی قسە ئەکەن. لە قوتابخانەکان و زانستگاکانی کرماشان تەنیا بە زمانی "فارسی" وانە دەدرێت و زمانی کوردی بۆ وانەخوێندنەوە قەدەغەیە.

کارەساتی بوومەلەرزە و سیاسەتی دەوڵەت:

ئەو گریمانەی کە ئێمە دەبێ ئەم حەقیقەتە تاڵە قەبووڵ بکەین زۆر بەهێزە،دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران توانایی ئەوەی نییە و ناتوانی لەدوای گەیاندنی یارمەتیەکانی جەماوەر هەستەی بە ئەرکی ئەساسی خۆی کە ئەویش دروستکردن و نوێژەن کردنەوەی بینا و خانووە ڕوخاوەکانی خەڵکی ئەم ناوچەیە لەدوای کارەساتی بوومەلەرزەکەی چەند رۆژ پێش ئێستا.
ئەرکی ڕاستەقینەی ئێمە هاوکاری و گەیاندنی کۆمەکی پێویست بوو بۆ خەڵکی ئاوارەی ئەم ناوچەیە و لەم روویەشەوە کۆتاییمان نەکردوە لەوی کە دەبێ خەڵکی لێقەوماو لە ئارامی و ژیانێکی ئاسوودە دابن تاکوو دووبارە بتوانن ماڵ و حاڵی خۆیان سەر

لەنوێ ئاوەدان بکەنەوە.
ناوچەی کرماشان لەرووی ستراتیژی و ژیئۆپۆلۆتیکی سیاسی و پێکهاتەی ئایینی و ئابووری لە رۆژهەڵاتی کوردستان قورسایی و گرنگی تایبەتی خۆی هەیە و دەوڵەتی ئێران بەسیاسەتی پەراوێزخستنی ئابووری و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی ئەم ناوچەیە لەهەوڵی ناچار کردنیان بە هاوکاری لەگەڵ دەوڵەت و دام و دەزگا سەربازییەکانی خۆی دابووە بەدڕێژایی شۆڕشی ئیسلامی و هەشت ساڵ جەنگی عێراق و ئێران و دوای کۆتایی هاتنی شەڕ لەم ناوچەیە بەگشتی...
دەوڵەتی ئێران بەردەوام کەڵکی لەهێز و پتانسیڵی مرۆڤی ئەم ناوچە سنوورییە وەرگرتووە بۆ بەرەنگاریکردن لەدژی ئۆپۆزیسیۆن و نەیارانی ستراتیژی خۆی لە دەرەوە سنوورەکانی،بۆیە جگە لە ناوچەگەلێکی سەربازی بۆ پاراستنی دەستکەوتە گەورەکانی شۆڕشی ئیسلامی،هاوکات بەهۆی ستراتیژی بوونی پێگەی جۆگرافیایی و پێکهاتەی ئایینی و نەتەوەیی دەوڵەت هەوڵیداوە ئەم شارە گەورەیەی کوردستانی رۆژهەڵات بخاتە ژێر ڕکیفی سیاسەتی ڕەگەز پەرەستانەی ئایینی خۆیەوە،بەچاندنی تۆوەی شیعەگەری و سونیگەری لەم دەڤەرانە...
ئەوەش بۆتە هۆی ئەوەی خەڵکی ئەم ناوچەیە لە ئێستادا و دوای ئەم کارەساتە گەورەیەی بوومەڵەرزەکە چیتر باوەڕییان بە سیاسەت و پرۆژەکانی دەوڵەتی ئیسلامی و بەرپرسانی چەواشەکەری لە شار و گوندەکانی ئەم ناوچەیە نەمێنی و خۆیان بیر لە حاڵ و ژیان و داهاتووی خۆیان بکەنەوە..
دەوڵەت هیچکات ناتوانی بێ سەر لەنوێ ژیان و گوزەرانی ئەم خەڵکە دروست بکاتەوە و ڕەوشی ژیان و بژێوی رۆژانەیان بگۆڕی،چۆن لەئاستی ناوخۆیی ئێران پارێزگای کوردنشینی کرماشان لە ئاستی یەکەمدایە لە رووی بێکاری و هەژاری خەڵکدا،ئامارەکانی بێکاری و نەبوونی دەڕفەتی کار و ژیان وسەرمایەگوزاری لەئاستێکی زۆربەرز دایە و لەهەر 100 نەفەر نزیکی 75 نەفەری بێ ئیش و کارە.
کەواتە دەوڵەت بەدڕێژایی ئەم 37 ساڵەی تەمەنی خۆی چیکردۆە بۆ ئەم ناوچەیە کە ئەمرۆی لەدوای کارەساتی بوومەڵەرزە و وێرانبوونی سەرخان و ژێرخانی ئابووری ئەنجامی بداتەوە.
لە ئێستادا تەواویی بەرپرسیارێتی نوێژنکردنەوە و دروستکردنی ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ئەستۆی دەوڵەتی ئێران دایە،گەر بەراوەردی کۆی ئەم خەسارەتە بکەین،بەهۆی بوومەلەرزەوە لەم ناوچەیە کەوتۆوە نزیکی 1800 ملیارد تمەنە و دەوڵەت و ڕێکخراوەکانی سەرمایە و وەزارەتی ئابووری ئێران نزیکی 481 ملیار تمەنی تەرخانکردوە بۆ نوێژەنکردنەوەی ئەم ناوچەیە،لەکۆتاییدا خەڵکی ئێمە لەو ناوچەیە ئێستا پێویستیان بە 1300 ملیار تمەنی تر هەیە بۆ دروستکردنەوەی هەموو ژێربەنا ڕووخاوەکان و زەرەر و زیانەکانی کە قەرەبوو ناکرێتەوە..
لەم چواچێوەیەشدا هەموومان بەباشی تێدەگەین کە هەموو شتێک ژمارە و داتا نییە بتووانین قەڕەبووی بکەینەوە و نە ژمارە و داتاکانی دەوڵەتی ئێران جێگەی باوەڕی و متمانەن کە بەڵێن بەیەقینی ڕاستن.
چواردە ساڵ بەسەر رووداوی بوومەلەرزەکەی شاری "بەم"تێدەپەرێت و تا ئێستاش چاڕەنووسی 30 هەزار قوربانی دیار نییە و ئامارەکانی دەوڵەتی ئێران لەگەڵ ئاماری دیار نەبوونی ئەم 30 هەزار کەس ناکۆکی هەیە و دژایەتی هەیە،جا چ بگات بە سەرلەنوێ دروستکردنەوەی شاری کرماشان کە وەک سیمبوڵی ڕەسەنی کولتووری و مێژوویی کورد لەدونیادا ناسراوە،کە لە ئێمە زیاتر لەناو مەرکەزی بوومەلەرزەکەدا بوونە.
ئەوەش دروستە کە ئێمەی کۆمەڵگەی مەدەنی رۆژهەڵات هاوشێوەی دەوڵەت توانایی و ئیمکاناتی ماددی و سەرمایەمان لەبەر دەستدا نییە بۆ ئەوەی بتووانین ئەم شارە دووبارە ئاوەدان بکەینەوە و چاوەڕوانی روودانی موعجیزە بین لە دەوڵەتیش.
بەڵام ناتوانین دڵسۆزی و خەمخۆری گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەو چەند رۆژەدا نادیدە بگرین و چاوی خۆمان لەئاست ڕاستیەکان بنووقێنین،چۆن هاوکارییە مرۆڤیەکانی خەڵکی کورد کارێکی وایکردوە کە جێگەی هیچ قسە و قسەلۆگێک بۆ دەوڵەت و ئۆپۆزیسیۆن نەمێنێتەوە و خەڵکی بەهەموو هێزی خۆی هاوکاری و یارمەتی بۆ ناردونە و دەینێرن...
کارتێکەری ئەم ڕووداوە لەسەر زیندوو کردنەوەی شوناسی نەتەوەیی و کۆ هۆشیاری کۆمەڵگەی کورد بۆ گەویشتن بە ماڤ و خواستە ڕەواکانیان چەند ئەوەندی تر زیاد بکات و هەنگاوی بۆ هەڵبگرن تا گەویشتن بە دوا ئامانجی نەتەوەویی خۆیان و ڕەها بوون لە ستەم و ستەمکاری فاشیزمی فارسی لەبەرگی ئایینی شیعە دا...

23/11/2017

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان