فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2017-12-15-17-32-01له‌ به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگی دژه‌ تیرۆر، به‌دنمه‌كی و سپڵه‌یی له‌ خۆدزینه‌وه‌ له‌و ئه‌رك و ڕۆڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌و شه‌ڕه‌دا گێڕای، ڕه‌گاژۆبوونی ئه‌و ڕقه‌ی به‌رانبه‌ر به‌ كورد...
2017-12-15-20-41-27دەتوانرێ بگووترێ لەمەر بەردەوامی خەبات و هەبوونی ئیرادەیەکی بەرز و بەهێزی نەتەوەیی لەپێناۆ دەستخستنی سەروەری سیاسی و نەتەوەیی‌دا، کۆمار لە عالەمی زەین و هەست و...
2017-12-12-22-40-52جێگایەدا دەگاتە لووتکەی خۆی کە بە ئامادەییەوە بەرەو سێدارەیەک دەچێت کە پێشتر وەک ئاکامی کردەوەی خۆی پێشبینی کردووە. واتە هەڵدانی سێدارە و دواتر هەنگاو نانی...
2017-12-12-19-45-32 نووح کەشتییەکەی جوولایەوە فەرمووی (خودایەگیان با لەسەر خاکێکی پیرۆز کەشتییەکەم بنیشێتەوە). لەوکاتەشدا لەسەر خاکی پیرۆزی کوردستان لەسەر چیای جوودی کەشتییەکەی نیشتەوە. (باس) ئایا ڕۆژوو و...
2017-12-11-11-03-46كە تینوێتیی خۆی بۆ ئازادی، بەهۆی سەركەوتنی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستانی باشوورەوە بشكێنێت. هەر تەنیا سەركەوتنی دەنگی ''بەڵێ'' لەڕێفراندۆمەكەی 25ی نۆڤەمبەردا بەس بوو بۆئەوەی ڕۆژهەڵات ببێت...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

فەریبۆر ئاودانان

دەسەڵاتی ئیسلامی ئێران هەمیشە بەچاوێکی ئەمنیەتی سەیری چاڵاکی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کردوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئەوەش بۆتە حەقیقەتێکی تاڵی ئەمرۆی کۆمەڵگە و بزووتنەوەی کوردی لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
سەرەتا دەبێت لێکۆڵینەوەی لەسەر ئەنجام بدەین و بزانین زەمینە گونجاوە بۆ چاڵاکی مەدەنی و دامەزراندنی ڕێکخراوەی نوێ بۆ خەباتی مەدەنی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەتی لە ناوچەکانی کرماشان و ئیڵام چیە؟
بەلانیکەمی دۆخ و بەستەرەکانی گونجاو و تەرازکراو چیە بۆ خەباتی مەدەنی؟
لەم بابەتە هەوڵمانداوە خوێندنەوەیەکی بابەتی و فیکری و ستراتیژی لەسەر پێویستی دامەزراندنی بزووتنەوەیەکی سیاسی و کولتووری و ڕۆشنبیری تایبەت بۆ کرماشان و ئیڵام و ناوچەکانی بکەین لەچوارچێوەی پرۆژەی خەباتی مەدەنی و دوور لە بەرنامە و پرۆگرامی ئەحزابی سیاسی کوردی رۆژهەڵات..
سەرەتا
پێشکەوتنەکانی جیهانی ئەمرۆ زۆر بەخێرایی ژیانی مرۆڤ و کۆمەڵی تووشی گۆڕانکاری ڕیشەیی کردوە و پێویستی لەرووی پێوەندیە کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و ڕێکخراوەکانی مرۆڤ دۆستی و ژینگە پارێزی زاتر کردوە.
فەزای سیاسیی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانیش بەدەر نین لەو گۆڕانکارییانە،بە جۆرێک کارتێکەری باشی داناوە لەسەر چالاکانی مەدەنیی کوردستان کە گوڕ و تینێکی دیکە بە کارەکانیان بدەن،لەم قۆناغەدا لە زۆرێک لە شار و ناوچەکانی کوردستان رێکخراو و (ئین جێ ئۆی) مەدەنی و فەرهەنگی لەفۆرم و شێوەی “گروپ”دا پێکهاتوونە،بەڵام دەبێ پانتایی خەباتی خۆیان بەرفراوانتر بکەن.
بەتایبەتی لە شارەکانی وەک کرماشان و ئیڵام کە لە غەیابی بوونی ڕێکخراوی مەدەنی و چالاکڤانی ئەکتیڤ دا دەژین.
هەر بۆیە پێویستە پێوەندی نێوان خێزان،کۆمەڵ و دەسەڵات سەر لەنوێ خوێندنەوەی بۆ بکرێت و بتووانین میکانیزمێکی گونجاو بدۆزینەوە بۆ پێوەندییەکانی نێوان خەڵک و دەسەڵاتی سیاسی و یاسایی بەتایبەتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان،چۆن لە ئێستادا دامەزراندنی ڕێکخراوی مەدەنی و رۆشنبیری لە نان و ئاو زیاتر پێویستە بۆ خەڵکی ناوچەی کرماشان و ئیڵام کە بتووانن خۆیان لەچوارچێوەی ئەم بزووتنەوە نوێەدا بەڕێکخستن بکەن و پارێزگاری لە ماف و شوناس و چاند و کوڵتووری خویان بکەن.
جموجۆڵی مەدەنی لە رۆژهەڵاتی کوردستان قۆناغی جۆراوجۆری بە خۆوە بینیوە،ئەوە لێرەدا باسی لێوە دەکەین تەنیا یەکێک لە قۆناغە هەستیارەکانی ئەم بزووتنەوەیە کە ئەویش بریتی‌یە لە قۆناغی “دەربازبوون لە "خەمساردی”.
زۆر لەو ساڵانە دوور نەکەوتووینەتەوە کە هەرکات باس لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەکرا، دەستبەجێ باس لە واقعیەتێکی تاڵ بە ناوی “کپ بوون و لە پەراوێزدا بوونی رۆژهەڵاتی کوردستان” دەکرا کە باسکردن لە هۆکارەکانی بۆخۆی باسێکی تایبەتە و لێرەدا ئامانجی سەرەکەی باسەکەمان نییە..
لەم قۆناغەدا هەرچەند چالاکی‌یەکان وەک ئەمڕۆژانە هەمەگیر و جەماوەری نەبوون، بەڵام کۆمەڵە جموجۆڵێکی بچووک لە ئارا دابووە،لەگەڵ ئەوەیکە تەنیا و تەنیا پشتی بە ئازایەتیی کۆمەڵە چالاکوانێکی ئازا و نەترس بەستبوو..
دیارە ئەم جموجۆڵە تەنیا گرێدراوی چەند شار و پارێزگای کوردنشین بووە،شارەکانی وەک کرماشان و ئیڵام هەمیشە لەپەراوێزی ئەم جموجۆڵەی ڕێکخراو و چاڵاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنیدا بوونە و هەتا ئەم ساتە وەختەش ئەم ناوچەیە لەرووی خەباتی کۆمەڵگەی مەدەنی پێشکەوتنێکی ئەوتۆی بەخۆیەوە نەبینیووە و خەڵکی ئەم ناوچەیە هیچ ڕێکخستن و ڕێکخراوێکی مەدەنی چاڵاکیان نییە،کە بتووانی پێوەندی نێوان خەڵک و بزووتنەوەی سیاسی کورد پێکەوە گرێبدات و ئاستی هۆشیاری نەتەوەیی بەرز بکاتەوە و چاوەدێری بەسەر کار و کردەوەکانی دەوڵەت دا بکات و لاوازییەکانی دەوڵەت و دام و دەزگاکانی بۆ خەڵکی ئەم ناوچەیە بەشێوەیەکی بابەتیانە و زانستی ئاشکرا بکات..
بۆ نموونە هاوخەمی جەماوەر بە لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە و نەبوونی باوەڕییان بە دەوڵەت و دەسەڵاتداران بەڕاستی شۆڕشێکی مەزنی جەماوەری بوو،بەڵام لێگرێدانی بە شۆڕشی جامانەکان و ئاڵا و ڕاسان هەڵسەنگاندنێکی نادروست و نابەجێەیە.
بزاڤە جەماوەرییەکان شتێکی حاشاهەڵنەگرە و ئینکار ناکرین،وەک جەژنی ڕاگەیاندنی ڕێفراندۆم و یانیش ناڕەزایەتی لەدژی کوشتنی کۆڵبەران،بەڵام ڕاسان و جەژنی ئاڵا و نەورۆزی جامانەکان هیچ یەک هاوشێوەی ئەم بزووتنەوانە نەبوون و نەیانتوانیوە ببنە بزاڤێکی جەماوەری گشتی و یا ناڕەزایەتی جەماوەری.بۆیه سیاسەت و بەرنامەی بزووتنەوەی ئازادیحوازی کوردی لەو ناوچەیەدا،هەمیشە دوو هەنگاو بۆ پێشەوە و چەند هەنگاویش بۆ دواوە بووە و شکەستی خواردوە.
هەر بۆیە دەوڵەتی ئێران بەتەواویی هێزی خۆی هەوڵیداوە ئەم بۆشاییەی نێوان جەماوەری ئەم شارانە لەگەڵ بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردی پڕ بکاتەوە،بەسیاسەتی بەشیعەکردن و وەروژاندنی پرسی ئایینی لەو ناوچەیەدا،چۆن ئەم ناوچەیە لەرووی پێکهاتەی جیاوازی ئایینی و ئیتنیکی خاوەن مێژووییەکی جیاوازە.
هەرچەندە دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵیداوە لەڕێگەی ڕێکخراو و دامەزراوە ئایینی و سیاسیەکانی خۆی خەڵکی ئەم ناوچەیە بەڕێکخستن بکات،بۆ ناو دامەزراوە ئایینی و سەربازییەکانی خۆی و هەستی نەتەوەیی لەم ناوچانە لاواز بکات و زیاتر گرنگی بە هۆشیاری مەزهەبی بدات.
ئەوی لێرەدا پێویستە وەک سەرەتاییەک بۆ چوونە ناو ئەم باسەوە، تێگەیشتن و خوێندنەوەی قووڵە بۆ ئەم بۆشاییەی لەفەزای سیاسی و کۆمەڵایەتی لەناوچەی کرماشان و ئیڵام دا هەیە...
پێناسەی کۆمەڵگەی مەدەنی:
کۆمەڵگەی مەدەنی مەبەست لەو کۆمەڵگایەیە کە ھەریەک لە کۆمەڵ و رێکخراوە خۆبەخشە ئازادەکان واتا ئەوانەی لە لایەن سیستەمی سیاسی ھەر دەسەڵاتێکەوە ھان نادرێن تا دەست بخەنە ناو کارو باری ھاوڵاتیانەوە و ھەوڵ پێش خستنی سەرجەم بوارەکانی ژیانی خەڵک و کۆمەڵگەکەیان ئەدەن. بەمەبەستی کۆمەڵگایەکی پێش کەوتووی ھاوچەرخ، کە ڕێز لە سەرجەم تاکەکان و توێژەکانی کۆمەڵ بگرێت، ئەرکە کانیان بۆ دیاری بکات و مافەکانیان بپارێزێت.
بە واتایەکی تر سەرجەم ئەو کۆمەڵ ھەرەوەزی و پیشەیی سیاسی و ڕڕێکخراوەیی و زانستی و وێژەیی و یانە وەرزشی و کۆمەڵایەتی ڕۆشنبیریانەی لە ھەر یەکێک لە کۆمەڵگەکان دا بوونی ھەیە و ئاگادارو شارەزای ئەرک و ماف و توانا و کارو ئامانجەکانیانن. ھەروەھا لە شوێن خۆیانەوە ھەوڵی چەسپاندنی یاساو بەدیھێنانی ئامانجەکانیان دەدەن.
ئەو بۆشاییەش پڕ دەکەنەوە کە لە نێوان خێزان و دەوڵەت،ئۆپۆزیسیۆن و دەوڵەت دا دروست بووە، بەڵام ئەمانە جیاواز تر لە ئەندامەکانی ھەر خێزانێک، کەوابەستەی داب و نەریت و کولتورو ڕێسای خۆیان و ڕابردویانن، یان سیستەمی سیاسی دەوڵەت یان وابەستەی کۆمەڵێک بەرنامەو یاسای تایبەت بە خۆیەتی و خۆی لێ لانادات، کار و ھەوڵەکانیان دەخەنە گەڕ بەڕادەیەک لە پێناو کەمەرانی ھەموو توێژەکانی کۆمەڵ دا، ئامادەن زۆر سنور ببەزێنن و تازەگەری بێنە ئاراوە. بەمەش کۆمەڵگایەک دادەمەزرێت کە ئازادی و بەختەوەری و ڕێزگرتن لە یەکتری و دابین کردنی ماف و دیمۆکراسی بۆ ھەمووان تێدا بەرجەستە دەبێت.
ماڤی هەموو تاکەکان لە کۆمەڵگایەکی مەدەنیدا تەنیا لە ڕێگەی یاسای بنەڕەتی دیاری دەکرێت،دابەشکردنی دەسەڵات لەنێوان کەمینەکانی نەتەوەیی و مەزهەبی مژاری سەرەکی ڕێکخراوی مەدەنی نییە،بەڵکوو کۆمەڵگەی مەدەنی ـ کۆمەڵگەی هاووڵاتیبوونە،کە هەر کەس لەگەڵ هەبوونی ئایین و زمان و ڕەگەزی جیاواز هاوشێوەی هاووڵاتی یەکسان و برایەتی پێکەوە بژین.
لە کۆمەڵگەی مەدەنیدا هاووڵاتیان خۆیان بڕیار ئەدەن،لەکوێ کار بکەن و چ جۆرە پێشەیەکی هەڵبژێرن و ئەندامی کامە حیزبی سیاسی بن و چ بخوێنەوە.ئەوانەش هەموو بڕیاری شەخسیە،نە بڕیارگەلێکی سیاسی.
کۆمەڵگەی مەدەنی دەتوانی لەسەروی خانەوادە و لەخوارتر لە ئاستی دەوڵەت دروست بکرێت،بەڵام ئەوەیکە ئێستا ئێمە لە کۆمەڵگەی سونەتی خۆماندا بەناوی کۆمەڵگەی مەدەنی دەیناسین،هەمان کۆڕ و کۆڕگەی پیاو ماقووڵان و شووڕاکانی خوجێی و بەدڕێژایی ئەم ساڵانەی دوایش یەکێتیەکانی پێشەیی و ئەنجوومەنەکانی ئەدەبی و فەرهەنگی وچەند ناوەندی خۆڕسک بوونە کە بەشێک لەوانەش زوو خۆیان دۆراندوە و لەناو چوونە. هەندێکیش لەژێر چەتری دەسەڵاتی حاکمدا خۆیان حەشار داوە و بوونتە بەشێک لە ئەڵقەلەگوێ دەسەڵاتی سیاسی بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ڕێژیمی مەلاکان..
کرماشان لە ئێستا دا قۆناغی سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی خۆیدایە و نیازی زەرووریشی بە سەر لەنوێ دامەزراندنی ڕێکخراوی مەدەنی و ڕۆشنبیری کۆمەڵایەتی هەیە..
لە ئێستا دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی لەقۆناغی سەر لەنوێ ئاوەدانکردنەوەی ئەم ناوچەیە دایە لەدوای کارەساتی بوومەلەرزەکە چەند هەفتە پێش ئێستا کە کرماشان و ناوچەکانی دەوروبەری خاپوور کردبوو،بۆیە دووبارە چاوخشاندنەوە بە دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی یانیش دروستکردنی ڕێکخراوی نوێ پێویستی هەیە،دواکەوتوویی سیاسی،هەژاری کۆمەڵایەتی و نەبوونی ئاسۆیەکی روون بۆ داهاتوو،نەخوێندەواری و کۆمەڵێک دیاردەی تریش کاریگەری نەرێنی ئەو میراتەیە کە دەسەڵاتی ئێستا لەسەر ئەم ناوچانەی دروست کردوە.
بنەماکانی کۆمەڵگەی مەدەنی:
ئەم کۆمەڵگایە لەسەر سێ بنەمای سەرەکی دامەزراوە، کە دەکرێت لێرەدا بە کورتی ئاماژەیان پێ بکەین:
١- ئیرادەی تاکەکانی کۆمەڵ:
مەبەست لەو ئیرادەیە کە ھەر یەک لە لە تاکەکانی کۆمەڵ بەرەو پێش چوونی ڕەوتی کۆمەڵگا بڕیاری لەسەر ئەدەن و کاری بۆ ئەکەن. ئەم ئیرادەیە لای ھەر تاکێکی کۆمەڵ جیاوازە لە خزمەتی و کەسایەتی و ھۆزایەتی لە لایەک و ڕەگەزنامەی خۆیی لە لایەکی تر، چونکە ھەر تاکێک لە کۆمەڵ بە ھۆی لە دایکبوونی لە خێزانێک دا بۆتە ئەندامی ئەو خێزانە و بنەماڵە و ھۆزەکەی. لە کاتێکیش دا بووەتە ئەو ئەندامە نە پرسی پێکراوە و نە توانای بووە خۆی لێ لابدات. ھەروەھا وەک خەڵکی ناوچە یان وڵاتێک ئەندامیەتی بەسەردا بڕاوە بە ویستی خۆی نەبووە، بەڵکو بە پێی لە دایکبوون و پەروەردە بوون و گەورەبونی لەو وڵاتەدا ئەو ڕەگەزنامەیە ی پێدراوە و وەک خەڵکی ئەو ناوچەیە یان ئەو ھەرێمە ناسراوە یان ئەو وڵاتە ناسراوە. بۆ نمونە لەوانەیە زۆربەمان بە ویستی خۆمان نەبووبین بە ئێرانی و حەزمان پێ نەکردبێ، بەڵام بارودوخی پەروەردە بوون و ژیانی ئێمە لە ئێران ئەو بڕیارەی بەسەر دابین. لە کاتێک دا خۆمان کورد بوین بەڵام وەک ئێرانی ناسراوین.
٢- ڕێکخستن و کاری ھاوبەش:
مەبەست لە کاری ڕێکخستنی ڕێک و پێک و شیاوی ھەر کۆمەڵەو یانەو ڕێکخراوو پارتێکە، کە لە لایەن ئەندامەکانییەوە بە گیانی چاوەدێری و لێپرسنەوە و دڵسۆزی بۆ بەھێز بوون و گەشە کردنی ڕێکخراوەکەیان ھاوکاری یارمەتی یەکتر بکەن. دوای ئەوەش گیانی ھاوکاری لەگەڵ ڕێکخراو و کۆمەڵ و یانە و پارتەکانی تردا دەگۆڕنەوە و بە ھەموویان بە گیانێکی ھاوبەش خەبات دەکەن،بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەی مەدەنیی، چونکە ھەر یەکێک لە ئەندامانی ھەر ڕێکخراوێک بە ویستی خۆیان بوونە ئەندام و بڕیاری ئەوەیان داوە ھەموو تواناکانیان بۆ گەشە کردن و خزمەتی ڕێکخراوەکەیان بخەنە کار. بۆیە چاوەڕوانی گەشەو پێشکەوتنی لەو جۆرەیان لێدەکرێت. ھەروەھا لە ھەر کۆمەڵگایەکدا چەندە ڕێکخراو و یانەو پارت و کۆمەڵەکان زیاتر بەهێز و چالاک بن ئەوەندە کۆمەڵگەی مەدەنی بەھێزو کاریگەرە.
٣- قبوڵ کردنی یەکتری ھەموو ئەندامانی کومەڵگە:
مەبەست لەوەیە کە ھیچ کۆمەڵگایەک نابیتە مەدەنی تا ھەر ڕێکخراوەیەک ئەوەی بەرانبەری قبوڵ نەکات و ھاوکاری نەکات و ڕێزی لێ نەگرێ. دیارە ئەگەر ھەموو ئەندامانی ھەر ڕێکخراوە و کۆمەڵەیە یەکتریان قبوڵ کرد و ھاوکاری یەکتریان کرد. پاشان کاری ئەندامانی ئەم ڕێکخراوە بۆ یارمەتی دان و ھاوکاریکردن و پێشکەوتنی ڕێکخراوەکانی تر بوو، ئەوە بناغەی بەدیھاتنی کۆمەڵگەی مەدەنی بەھێزو پتەو و ئایندەیەکی گەش و درێژ خایەنی دەبیت. بە کورتی کۆمەڵگای مەدەنی لە ئەنجامی چەندین کادیری کارامەی جۆراو جۆر لە توانا و بەرنامە و بیرکردنەوەی ھاوچەرخ و ڕەگەز جیاواز دادەمەزریت. ئەوەش دوای ئەوەی ھەستی خێزان و تایفەگەری و ھۆزایەتی و ناوچەیی و ئاینی بۆ ھەستی خزمەتکردن و بنیات نانی کۆمەڵگەیەکی فرەیی ئەگۆڕدرێت. باشتریشە ھەوڵەکانی ئەندامانی ئەو کۆمەڵە ڕێکخراوانە بە قەناعت و باوەڕی خۆیان بێت. نەوەک لە بەرانبەر ماددە و خزمایەتی و تێر کردنی ئارەزووەکانی خودی و ئەندامەکان بێت یان لاسایی و چاولیکەری کۆمەڵگاکانی دەوروبەرو جیھان بێت.
4- لە رووی ڕۆشنبیریەوە:
کۆمەڵگەی مەدەنی بەھۆی ئەو سەندیکاو ڕێکخراوانەوە ھەوڵی ڕۆشنبیر کردن و پەروەردەیەکی ھاوچەرخ بۆ سەرجەم ئەندامانی ئەدات. دیارە بوونی دەیان ڕێکخراو و کۆمەڵی جیاوازی ھەمە چەشن وادەکات کە ئەندامانی ئەو ڕێکخراو و سەندیکایانە لە ھەوڵی بەردوام دا بن بۆ فیربوونی بوارە نوێکانی زانست و پەروەردە و بوارەکانی تر... کە ئەمەش دەبیتە ھۆی ئەوەی کۆمەڵگا پڕ بێت لەو کەسانەی کە شارەزایی و پسپۆڕییان ھەیە لە بوارەکانی ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و ژینگەیی و........ ھتد کە ئەمەش وڵات بەرو گەشە کردن و دوور کەوتنەوە لە توندرەوی سیاسی و شەڕو شۆڕ و ئاژاوەکان دەبات.
دەرئەنجام:
ئەوەش بەو مانایەیە کە خەباتی چەکداری پارت و حیزبه مارژیناڵەکانی قەرنی ڕابردووی کوردی ناتوانی وەڵامدری خواست و چینەکانی ئەمرۆی کۆمەڵگەی رۆژهەڵات بەتایبەتی ناوچەی کرماشان و ئیڵام بێت و خەباتی کۆمەڵگەی مەدەنی و جەماوەری ئەمرۆ شوێنی خەباتی چەکداری گرتۆتەوە و خەڵک هەموو بەشداری خەباتێکی مەدەنیانە دەکەن تاکوو ئەوەی بێن بە شەڕ و چەک داوای ماڤی خۆیان بکەن.
ئەوەی ئێستا هەموومان دەبینین لە گۆڕەپانی سیاسی و کۆمەڵایەتی رۆژهەڵاتی کوردستاندا بەتایبەتی لە دوای کارەساتی بوومەلەرزەکەی کرماشان و ناوچەکانی دەوروبەری،گەشەکردنی هەستی نەتەوەیی و بەرپرسیارێەتی زیاتر لەناو خەڵکی کوردا،هەماهەنگی و پێکەوە گفتوگۆ کردن بۆ چاڕەسەری کێشە و ناکووکییەکان و تێپەراندنی قۆناغی خەمساردی بەرانبەر بە شارە کوردیەکانی وەک ئیڵام و کرماشان و قەسری شیرین و سەرپۆل زەهاو و شوێنەکانی تر،ئەمەش حەقیقەتی دامەزراندنی ڕێکخراوی مەدەنی بۆ خەباتی مەدەنی زیاتر وزیاتر کردوە.
بەو پێیەی کۆمەڵگەی مەدەنی فەرهەنگی سازیش بۆ ڕێککەوتنە،ئەوە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەتوانن یاساکانی پێوەندی حکوومەت لەگەڵ خەڵک و پێوەندی تاکەکان لەگەڵ حکوومەت ڕێکبخەنەوە.
کۆمەڵگەی مەدەنی سەربەخۆیە لە کۆمەڵگەی سیاسی و بوونی ئەو گرێدراوی دەوڵەت نییە،بەڵام بێ هەبوونی دەوڵەت ناسین و تێگەیشتن لە کۆمەڵگەی مەدەنی کارێکی دژوارە.
پێناسەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەتوانین باس لە رۆحی تێگەیشتن،هەستی تێکەڵاویکردن،نەهێشتنی ئاژاوە و ناکۆکی لەڕێگەی گفتوگۆ و تێگەیشتن پێک دێ،هەرچەندی رۆحی لێبوردەیی و تێگەیشتن لەناو کۆمەڵگەدا بەهێزتر و زیاتر بێت،بەهەمان ڕادەش ئامانجەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی زەمینەی سەرکەوتنی زیاتر دەبێت.بێگومان ئەو وڵاتانەی کە خاوەنی کۆمەڵگەی مەدەنی پێشکەوتوونە ژیانێکی ئاشتیخوازی زیاتریان بەدەستهێناوە...
بەپێچەوانەی حیزب و پارتە سیاسیەکان،لە کۆمەڵگەی مەدەنیدا کەسایەتیەکان و بەرپرسان تەنیا بیر لەبەرژەوەندی تاکەکەسی خۆیان ناکەنەوە،بەڵکوو پێچەوانە زیاتر بیر لە ئامانجە هاوبەشەکان و ئاسایشی کۆمەڵایەتی و ئابووری دەکەنەوە،کۆمەڵگەی مەدەنی رۆڵی چاکسازی لەبەرابەر سیستەم و سیاسەت جێبەجێ دەکات.
بەشێوەیەکی سەرەکی کۆمەڵگەی مەدەنی دیاردەیەکی کۆمەڵایەتیە نەوەک سیاسی،بۆیە کۆمەڵگەی مەدەنی خاوەنی ڕێکخراوەی جۆراوجۆرە کە لە پاڵ دەوڵەت و لەدەرەوی باڵادەستی دەوڵەت چاڵاکی دەکەن.ئامانجی کۆمەڵگەی مەدەنی بەدەستهێنانی دەسەڵاتی سیاسی نییە،بەڵام بۆ دەوڵەت میکانیزمێکی گوشارە و دەوڵەت دەتوانی بۆچوون و پێشنیاری ئەم ڕێکخراوانە لەبەر چاو بگری..
ڕێکخراوەکانی غەێرە دەوڵەتی،ڕێکخراوەکانی کۆمەڵایەتی،خزمەتگوزاری،مەزهەبی،ئاسوودەیی،کولتووری و زانستی و بازرگانی هەموو بەشێکن لە کۆمەڵگەی مەدەنی و خۆشبەختانە لەناوخۆی ئێران لەئێستادا بە هەزاران ڕێکخراوای لەم جۆرە بوونیان هەیە و چاڵاکی دەکەن،بەڵام لەشارەکانی وەک کرماشان و ئیڵام و ناوچەکانی دەوروبەری بەهۆی نەبوونی دەرتانی ئابووری و خۆشگوزەرانی جەماوەری ئەم ناوچەیە و گەشە نەکردنی پرۆژەی کاری ڕێکخراوەیی لەپێناو باشتر کردنی دۆخی گوزەرانی کۆمەڵگە و چاڕەسەری کۆست و لەمپەرەکانی بەردەم پێشکەوتنی خەباتی مەدەنی،ئێستا خەباتی کۆمەڵگەی مەدەنی نەکەوتۆتە سەر سکەی خۆی و پێویستە لێرەدا هەموومان بە هۆشیاری زیاتر ئاورێک لە پێشخستنی خەباتی مەدەنی لەم ناوچەیە بدەینەوە...
کۆتایی:
دەبێ پروژەی کۆمەڵگەی مەدەنی زیاتر و زۆرتر گەشەی پێبدری تاکوو شوێنی حیزب و پارتی سیاسی سونەتی باو بگرێتەوە و هەر لەبەر ئەوەشه حیزبەکان پشتیووانی ڕێکخراوە مەدەنیەکان ناکەن لەناوخۆی رۆژهەڵات و هۆکاری ئەمەش دەگەڕێنەوە بۆ سیاسەتی سەرکووتکردنی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران.
بەڵام ڕێکخراوی مەدەنی لە زۆر بواردا ئەو کەلێن و قوژبنانە پڕ دەکاتەوە کە بە کردەوە لە توانای حیزبی سیاسیدا نییە!! ڕێکخراوی مەدەنی دەتوانێ بەشێک لە ئامانج و ئەرکەکانی ڕێکخراوی سیاسیش لە ئەستۆ بگرێت و زۆربەی کارەکانی زەمینە خۆشکەر و ڕێگەخۆشکەر دەبن بۆ خزمەتکردن بە پرۆژە سیاسیەکانی کۆمەڵگاکەمان، نەتەنیا زیان بە حیزبی سیاسی ناگەیەنێ، بەڵکوو ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لە بەرژەوەندی ئامانجەکانی ئەویشدا دەبێت.لە ڕێکخراوی مەدەنیدا ئەندامەکان و چالاکانی بۆ کۆمەڵە ئامانجێکی دیاریکراو خەبات ئەکەن کە لە ئەساسدا گشتگیرن و پێوەندییان بە ئایدۆلۆژیایەکی دیاریکراوەوە نییە، هەر بۆیە ئەندامەکانی دەتوانن خاوەن ئایدۆلۆژیا و بیری سیاسی یان ئایینی جیاوازیش بن و زۆریش ئاسایی دەبێ کە پێکەوە کار بکەن.
بەڕای من پارت و حیزب و لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدەرەوە زیاتر لە هەوڵی ئەوەدانە خەباتی مەدەنی و چەکداری پێکەوە بەرەو پێشەوە ببن،هەرکات ستراتیژی خەباتی چەکداری تووشی بۆنبەست بوو، ئەوە کەڵک لە خەباتی مەدەنی و سیاسی وەربگرن.
دیارە ئەم باسه پێوەندی بە مێژووی دروستبوون و قۆناغەکانی خەباتی چەکداری ئەم حیزبانەوە هەیە بۆ دروستکردنی پێگەی جەماوەری،هەموو حیزبەکان تاکوو گەویشتن بەدوا ئامانجی خۆیان
تەنیا لەبەر ئەوەی شکۆ و هەژموونی خۆیان بپارێزن لەناو جەماوەردا.بەڵام بۆ قۆناغەک
ئەمرۆ ئەم میتۆدە پێویستی بە خوێندنەوەی نوێ هەیە و دەبێ شرۆڤەی زیاتری بۆ بکرێت..
چونکە ئەمرۆ خەڵک بەدوای دەنگی دەهۆڵ ناکەون لەو دیوی سنوورەکان،ئەگەر تێزی خەباتی چەکداری وەربگرینەوە لەم حیزبانەی رۆژهەڵاتی کوردستان پێتان وایە، چیان هەیە بۆ گووتن لەناو کۆمەڵگەی کوردی ئێراندا.
کەواتە ئەو شێوازەی تا ئێستا بەرێوەچووە زیانی زۆر زیاتر بووە لە سودەکانی لەلایەن پارت و حیزبە سیاسیەکانی ئۆپوزیسیۆنی ئێران، لە زۆرکاتدا رەنگە نەکردنی باشتربێت لە کردنی.
هەرچەندە خەباتی مەدەنیی کە من تا سەر ئێسقان باوەڕم پێیەتی و کاریگەرییەکی زۆری هەیە. بەداخەوە لە لایەن حیزبەکانی رۆژهەڵاتەوە هێندەی قسەی لەسەر دەکرێ، ئەگەر نیو هێندە کردارییان پێبکرایە، بە دڵنییاوە ئێستا دەمانتوانی قسە لە ئەنجامە وەدەستهاتووەکانی بکەین.
هەموو ئەو پێشکەوتنانەی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دروستبووە،دەرهاویشتەی پێشکەوتنی چاند و کولتووری کۆمەڵگای مەدەنیە، لە ئێستادا ئەم هەمووە هاوکارییەی جەماوەی کوردستان لەناوخۆی ئێران بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەی کرماشان و ناوچەکانی بەهۆی هەستی مەدەنی و پێشکەوتنی ئاستی شعووری کۆمەڵگایە لە ئاست بەرپرسیار بوون لەهەمبەر ژیانی براکانیان لەم ناوچەیە.
یەکێک لە تایبەتمەندیە سەرەکییەکانی خەباتی کۆمەڵگەی مەدەنی هەست بەرپرسیاری کردن و ئازادی هەڵبژاردن لەبەرانبەر دەسەڵاتی سیاسی دایە..
ئەم هاوکارییانەی خەڵک گریدراوە دەوڵەت و پارت و حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکان نییە و هەموو خۆرسک بوو و پێوەندی بە شعووری خەڵکەی کوردی خۆیەوە هەبووە...
ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی مەدەنی بۆ ئاگادار کردنەوەی خەڵک لەم کارەساتە زۆر زیاترە لە ڕاگەیندراوەکانی حیزبی...
ئێمەی کورد دەبێ لەناوخۆی ئێرانیش کار بکەین بۆ یەکگرتوویی و یەکێتی نەتەوەیی خۆمان و تەنیا نابێت خەڵکی ئێمە چاوەڕی بەیاننامە و لێدوانی فڵانە حیزب و سەرۆک بێت...ئەمرۆ ئەگەر لەناوخۆی کرماشان و ناوچەکانی تر ڕێکخراو و سازمان و سەندیکای مەدەنیمان هەبووایە بێگومان ئاستی شعووری نەتەوەیی و شوناسی نەتەوەیی زاڵتر دەبوو بەسەر کولتووری ئاینی و مەزهەبگەڕایی دەوڵەت و سازییەکانی.
بۆیە ئەم باسە وەک سەرەتایەک بۆ دامەزراندن و دروستکردنی ڕێکخراوی مەدەنی و کولتووری و رۆشنبیری لەم ناوچەی کوردستان و دەبێ لە داهاتوودا زیاتر گرنگی بەم مژارە بدەین و هەنگاوی پراکتیکی هەڵبگرین بۆ دامەزراندن و چاڵاکردنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی تایبەت بە کرماشان و ئیڵام،هاوشێوەی شارە کوردیەکانی تر....


2/12/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان