فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2018-01-20-09-03-07 گرینگیی مێژووی ٢ی رێبەندان لەمەدایە، کە دروست لەم رۆژەدا بوو کە بۆ یه‌که‌م جار حکوومەتێکی دیفاکتۆی کوردی له‌ ناوچه‌یه‌کی زۆر به‌رته‌سکی نیشتمانی کورددا دامه‌زرا. لەژێر...
2018-01-18-13-22-49تایبه‌ت به‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كێڵگه‌كانی كه‌ركووكی باشووری كوردستان بۆ پاڵاوتگه‌كانی شاری كرماشان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران واژۆ كراوه‌ و به‌پێی ڕێكکه‌وتننامه‌كه‌...
2018-01-10-19-01-13لای دۆزی كوردە. جا كەوابێت و ئەگەر وەڵام دیارە ئەی بۆچی هەر دیسان لە ڕێگای شكست و سەرنەكەوتن بەردەوام دەبین؟ ئەگەر وا بەردەوام بین خۆ...
2018-01-09-18-10-09و ئه‌مه‌ گرینگترین ده‌سكه‌وتی ئه‌م ڕاپه‌ڕینه‌ی دوایی بوو. (٢) كێرد و ئێسقان ئه‌وه‌ی له‌ شه‌قامه‌كانی شاره‌كانی ئێران ڕووده‌ده‌ن _لانیكه‌م تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌_ زیاتر له‌ سه‌رهه‌ڵدان و شۆڕشی...
2018-01-07-20-18-09 خۆی ته‌واو ماندوو بووه‌ و هه‌موو كایه‌ و خه‌یاڵه‌كانی ناوه‌وه‌ی خۆی بیر چووه‌ته‌وه‌، چیتر ناتوانێت هێزه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ نوێیه‌كانی ناو دنیای ناوه‌وه‌ی خۆی بخوێنێته‌وه‌ و...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

”شینگێڕانی حزبە ئیسلامییەکانی کوردستان بۆ قودس ڕێکلامی ھەڵبژاردنە“

مەلا مەسعوود:

 

(باس) نیشتمان و نیشتمانپەروەری لەناو کتێبەکانی مێژوو و کولتووری ئیسلامی و تەفسیر و سیرەدا چۆن باس کراوە؟


مەلا مەسعوود: بەپێی ئایەت و فەرموودەکان، خوای گەورە ئێمەی بە کورد خەڵق کردووە، کوردستان موڵکی ئێمەیە، جنووبیش موڵکی عەرەبە. پێغەمبەر (د.خ) کە لە مەککە دەرکرا، عەرەب دەری کرد، کە دەریانکرد لە بەینیمەککە و مەدینە ڕووی لە مەککە کرد و فەرمووی (ئەی مەککە تۆ خۆشەویسترین خاکی لای خودا، بە بەرەکەتترین خاکی لای خودا، ئەگەر میللەتەکەم منیان دەرنەکردبوایە، من تۆم بەجێ نەدەھێشت). ئەوە بەڵگەیە لەسەر خۆشەویستیی نیشتمان. خۆشەویستیی نیشتمان لە ئیماندایە. پێغەمبەرمان (د.خ) لە فەرموودەیەکی تردا فەرموویەتی (ھەر کەسێک لەسەر ماڵی، دینی، کەڕامەتی، خاک و نیشتمان بکوژرێ شەھیدە). وەک ئەوەی بینیمان کە عەرەبی عێراقی و داعش دێن بۆ سەر کوردستان و کە تەعدا بوو لە کورد و کوردستان.


کوردستان بە بەرەکەترین زەوییە لای خودا، بەڵگەش ئەوەیە، کاتێک حەزرەتی نووح کەشتییەکەی جوولایەوە فەرمووی (خودایەگیان با لەسەر خاکێکی پیرۆز کەشتییەکەم بنیشێتەوە). لەوکاتەشدا لەسەر خاکی پیرۆزی کوردستان لەسەر چیای جوودی کەشتییەکەی نیشتەوە.

(باس) ئایا ڕۆژوو و نوێژ و حەج بەسن بۆ سەلماندنی باوەڕداریی کەسێک؟ یان وەک مەولانا دەڵێ (ئەمانە ڕووخساری ئایینن، بەڵام جەوھەری ئایین شتێکی ترە)؟
مەلا مەسعوود: دەبێ ئیمان لە جەوھەردا جێگیر بێ و بەکردەوەش بیسەلمێنی. خودای گەورە دەفەرمووێت ئەو کەسەی بەس قسەی ھەیە و عەمەلی نییە، خودا خۆشی ناوێت. ناکرێ نوێژ بکەم و حەج بکەم وقۆڵی خەڵکیش ببڕم. بازرگانمان ھەیە دەچێتە وڵاتانی دەرەوە، حاجییە و نوێژیش دەکات و جومعە و جەماعەتیش دەکات و زەکاتیش دەدات، بەڵام فێڵ لە میللەتەکەی دەکات، کەواتە ئەوە موسڵمانی تەواو نییە. ئیمان ئەوەیە لەناو دڵدا جێگیر بێ و کردارەکانت ڕەنگدانەوەی باشیان ھەبێ، لە ترسی خودا فڕوفێڵ و زینا و درۆ و غەیبەت و بوختان نەکەی، دەبێ ئەوانە بە کردار بیکەی. لە ئایەتێکی تردا خودای گەورە باسی ئەوانە دەکات و دەفەرمووێت (ئەوانە ڕیابازن کە لەپێش چاوی خەڵک نوێژ دەکەن و کە چوونەوە ماڵەوەش نوێژ ناکەن). چونکە ڕیا شرکی بچووکە لە ئیسلامدا. بۆیە ھەر کەسێک کارێک بکات و بە دڵ بۆ خودای نەبێ، خودا لێی وەرناگرێت. پێغەمبەریشمان (د.خ) لە فەرموودەیەکیدا دەفەرمووێت ( ئیماندار بە ئەخڵاقە جوانەکەی دەگاتە ئاستی ئەو کەسەی بە ڕۆژ بە ڕۆژووە و بە شەویش شەونوێژ دەکات). بۆیە خەڵکانێکیش ھەن لە کوردستان بەمشێوەیە دینداری دەکەن.


خەڵکانێک ھەن، ئامادەن مزگەوت دروست بکەن و لەجیاتی ناوی ئیمام شافعی ناوی خۆی لەسەر بنووسێ، بەڵام ئامادە نییە ١٠٠ نەخۆشی گورچیلەی لە مردن ڕزگار بکات لە کاتێکدا خێرەکەی لە دروستکردنی مزگەوت گەورەترە. یاخود با لەجیاتی مزگەوت نەخۆشخانە و قوتابخانە دروست بکەن. کەواتە دەبێ کارەکە بۆ خودا بێ. کەسی وا ھەبووە لە ھەولێر ٢٦٠ دەفتەر دۆلاری لە دروستکردنی مزگەوت خەرج کردووە، ئەو ھەموو زیادە خەرجییە لە مزگەوتەکانی کوردستان دەکرێت، حەرامە. کابرا ھەیە دێتە نوێژ لەبەر جوانکاری و زێڕ و زیو ئاگای لە نوێژێ نییە. خەڵکیش نانی نییە بخوات و پێشمەرگەش ٣ مانگە کرێی خانووەکەی نەداوە.

(باس) دانانی قودس بە پایتەختی ئیسرائیل، لە کوردستانیش ھەرای زۆری لێ کەوتەوە، ئێوە راتان چییە؟


مەلا مەسعوود: من ناڵێم قودس خاکی ئیسرائیلە، قودس شوێنی زۆربەی زۆری پێغەمبەرەکان بووە. ٤٠٠ پێغەمبەر بۆ بەنی ئیسرائیل ھاتووە، ١٢٤ ھەزار پێغەمبەر لە شەوی (میعراج) ھەروەک خودای گەورە لە ئایەتی ١ ی سورەتی (ئیسڕا) باسی کردووە، زۆربەی لە بەیتە ڕەشەکەی لە (مسجد الحرام) بۆ (مسجد الاقێی) ئەو شەوە پێشنوێژیی بۆ ١٢٤ ھەزار پێغەمبەر کردووە. زۆربەی پێغەمبەرەکان لە بەیتول مەقدیس بوون و لەوێ وەحییان بۆ ھاتووە. بەڵام من ناڵێم قودس ھی ئیسرائیلە، نەخێر، چونکە ئەوە خیلافە لەنێوان عەرەب و ئیسرائیل. عەرەب ٣٠٠ ساڵ پێش ئێستا ھەندێک لە زانایانیش دەڵێن ٣ ھەزار ساڵ پێش ئێستا. پێش جوولەکە کەنعانییەکان کە عەرەب بوون، لەوێ ژیاون. قودس شوێنێکی پیرۆزی ئیسلامە. بەڵام لە ساڵی ١٩٤٨ەوە کەوتووەتە بن دەستی ئیسرائیل. بەڵام لێرەدا گلەیی من بۆ ھەموو ئومەی عەرەبییە، کە دوای ئەوەی ئیمامی عومەر ڕەزای خودای لەسەر بێ فەتحی قودسی کردووە و سەڵاحەدینی ئەییوبیش کە کورد بووە قودسی ڕزگار کردووە، بەڵام عەرەباکان وەفایان بۆ ئەو سەڵاحەدینە نییە، چونکە بەو ھەموو وڵاتانەوە دەروەی ئێمەیان دابوو. تەنیا لەبەرئەوەی ڕیفراندۆمان ئەنجام دا و داوای مافێکی شەرعیی خۆمان کرد. خۆ ئێمە کوفرمان نەکردووە. سەد ساڵە عەرەبی عێراق دەمانکوژن و ئەنفالمان دەکەن و کیمابارانمان دەکەن، دەبوایەوە وەکوو وەفایەک بۆ سەڵاحەدینی ئەیووبی بەو شێوەیە دژی کورد نەوەستابانەوە. ئێمە قودس بە ھی ئیسلام دەزانین، بەڵام کەرکووکیش ھی کوردستانە و عەرەب داگیری کردووە. ئیسلامەتیی سەدام و مالیکی و عەبادی لەکوێیە کاتێک ئەنفال و کیمیابارانمان دەکەن و نیشتمانمان داگیر دەکەن؟ ئەردۆگان و رۆحانییش مونافقن، چونکە دژی کورد وەستانەوە، کورد لە عەرەب دیندارتر و بەئەخڵاقتر و بەڕەحمترن. ئایا تا ئێستا پێشمەرگە ھیچ دیلێکی سووتاندووە و سەری بڕیوە؟ کەچی داعش و حەشدی شەعبی ھەموو شتێکی خراپیان بەرامبەر بە پێشمەرگە کرد.


(باس) بۆچی بەشێک لە بەرپرسە حزبە ئیسلامییەکانی کوردستان شین بۆ قودس دەگێڕن و باس لەوە دەکەن کە ئەوەی بۆ قودس بچێت جیھادە و ئەوەشی بکوژرێت شەھیدە. لەکاتێکدا ناوێرن باسی خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەر و داگیرکردنی کەرکووک بکەن؟


مەلا مەسعوود: لەگەڵ ڕێزم بۆ ھەموو لایەک، بەڵام ئەوە تەنیا ریکلامکردنە بۆ ھەڵبژاردن. ئەگەر بۆ خودایانە با ئەو ھەموو حزبە ئیسلامییەمان نەبێ. یەک خودا و یەک قورئانە و یەک پێغەمبەرمان ھەیە. ئەگەر بۆ پۆست و پەرلەمان و دەسەڵات و دونیایان نییە. وەک چۆن ئێمەی موسڵمان بۆ قودس دەگریێین، دەبێ بۆ کەرکووکیش ھەمان ھەڵوێستمان ھەبێ، چونکە کەرکووکیش بە ناحەق داگیر کراوە و ئەوەش جیھادە. ٥٨ دەوڵەتی عەرەبی ئیسلامی ھەیە، با ئەوان بەجواب بێن، ئێمە بۆیە قودسمان خۆش دەوێت، چونکە بە ھی ئیسلامی دەزانین. ھەندێک کەسیش وا دەزانن بەرگریکردن لە کەرکووک بەرگریکردنە لە بنەماڵەی بارزانی.


من وەک کەسێکی کوردپەروەر کە خاوەنی ٥٤ شەھید و ئەنفالم، ئەو قسەیە دەکەم، کە کەرکووک لەلایەن چەند کەسێکەوە فرۆشرا، لە ھەمان کاتیشدا سەرکردەش ھەبووە بەرگریی کردووە. دەبێ ھەموو کەس ئەو حەقە بڵێ، کە جێگای داخە. ئەگەر ھاتبا و کاک مەسعود کەرکووکی فرۆشتبا چەند کەناڵێک ٢٤ سەعات باسی ئەو خیانەتەیان دەکرد، کەچی ئێستا باسی ھەموو شت بکەن باسی کەرکووک ناکەن و وەکو وتەبێژی حەشدی شەعبین، کە لە ھەر شوێنێک چالاکییەک دەکەن بۆیان دەگوازنەوە. باشە بۆ سەرکەوتنی داستانی پردێی پێشمەرگەتان باس نەکرد. بەداخەوە ئەوانە بە قسەی ئێران و عەبادی دەجوڵێنەوە. بۆیە ئەگەر بڵێن حزبی ئیسلامیی ئێستا وەک سەردەمی عومەری کوڕی خەتاب بێ، ئەوە ڕاست نییە، چونکە ھەموویان سیاسەت دەکەن. تەنیا لە خەمی خۆیانن. بەڵگەم بۆ ئەم قسەیە کاتێک خزمێکی سەرکردەیەکی حزبێکی ئیسلامیی دەستگیر کرا، لەلایەن ئەو بەرپرسەوە بەزووترین کات پەیوەندی بە سەرۆکی حکوومەتەوە کرا و ئازاد کرا. کەچی دوو گەنجی قورئان خوێنمان ھەیە، کە لەسەر ئەو حزبە ئیسلامییانە ماوەی ٢٠ ساڵە لە زیندانن. ئەدی بۆ خزمەکەی خۆت بە یەک شەو ئازاد کرد و بۆ ئەو دوو گەنجە قوڕبەسەرە نقەتان لێوە نایەت؟ کەواتە ئیسلامییەتەکەیان بۆ خودا نییە، بەڵکوو بۆ پۆست و دونیایە. بەڵام لێرەوە دەمەوێت ئەو گلەییەش لە بەرپرسانی پارتی و یەکێتی بکەم، کە بەشێکیان لەگەڵ میللەت خراپن. من لێرەوە دەڵێم جەنابی کاک مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ڕێزمان بۆت ھەیە، بەڵام بەشێک لە سەرکردەکان لەگەڵ خەڵک زۆر خراپن. ھیچ عەدالەتیان لا نییە و ئیش و کاری خەڵک ڕاناپەڕێنن و خەریکی پڕکردنی گیرفانن و ماڵە شەھید و پێشمەرگەیان لەبیر نییە. من دەڵێم بەرگریکردن لە شەرەف و کەرامەت و خاک و نەتەوەکەت جیھادە، بۆیە من بە کەس ناڵێم بڕۆ قودس جیھاد بکە.

(باس) بۆچوونی ئێوە لەبارەی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی کە مامۆستایەکی ئایینی عەرەب بەناوی (ئەلکوبەیسی) کە بڵاو کرایەوە و تێیدا باس لەوە دەکات کە بۆ جاری سێیەم کوردێک قودس ڕزگار دەکات، چییە؟


مەلا مەسعود: ئەوە تەنیا رەئییەکە، من لێرەوە ڕێزم ھەیە بۆ ئەو پیاوە و دەستخۆشیی لێ دەکەم. گوێشم لە مەلایەکی عالیم بوو دەڵێ، ئیلا نەوەکانی سەڵاحەدین دەنا عەرەب کەسی تێدا نەما بچێ قودس ڕزگار بکات. بەڵام مادام ئیعتراف دەکەن ئێمە نەوەی سەڵاحەدینی ئەیووبیین باشە ئەی بۆ ڕێگە نادەن ببینە دەوڵەت؟ بە ٤٠٠ ملیۆن عەرەب و ٧٠ ملیۆن تورک و ٧٥ ملیۆن فارس، کە ٥٨ دەوڵەتی عەرەبی و ئیسلامین، لێمان ھەستانەوە و دژی دەوڵەتی کوردی بوون و کەسیان ئیعترافیان پێ نەکردین. با ئەوان بچن قودس ڕزگار بکەن. بەڵام ئەوانە درۆزن و مونافقن و لەژێرەوە ھەموویان پیاوی تڕەمپ و ئەمەریکان و لەسەرەوە بۆ ڕاگەیاندن موسڵمانان دەورووژێنن و ھانیان دەدەن. من وەکوو مەلا مەسعود تەیارەشم لۆ حازر بکەن بەخوای ناچم بۆ رزگارکردنی قودس. ڕێزم ھەیە بۆ ھەموو کەسێک، بەڵام پێویستە خەڵک عاقڵ بێ، ھەر کەسێک و سەرکردەیەک بە من بڵێ بڕۆ قودس جیھاد بکە، با بە خۆشی لەگەڵم بێ، ئەمن ٧٢ حۆری وەرناگرم؟! ئەدی لۆ ئەو لە ھەولێرێ لەکن ژنەکەی دانیشتییە؟ با ئەویش بێت ٧٢ حۆرییەکەی وەرگرێت. منداڵی خەڵک بەکوشتن دەدەن، بەخۆشیان لە ڕەفاھیەتدان. خاوەنی سێ چوار ژن و ئاخیر دەرەجە ڕەفاھیەتن، ئەوە ئیسلامەتییە؟ نەخێر، بەڵکوو ئەوە خۆڵکردنە لە چاوی خەڵک.


بەداخەوە ھەڵسوکەوتی بەشێکی زۆری بەرپرسان خەڵکی بێزار و تووڕە کردووە، بەشی زۆریان لەسەر حیسابی حزبەکانیان بە پارەی خەڵک بوونەتە ملیۆنێر. بۆچی ئەو سەرکردانەی ئێستا وەک مەلا مستەفای بارزانی نابن؟ ئەو بەرپرسانەی کە ھەن بزانن کە بەتەنیا ئەوان ئەو شەڕانەیان نەکردووە، بەڵکوو کوڕی فەقیر و ھەژاریش ئەو شەڕانەیان کردووە، بۆ بەتەنیا ئەوان دەیخۆن؟ من لێرەوە وەک ئەرکێکی ئایینی و مرۆیی و نیشتمانی، داوا و تکا لەو خەڵک و بەرپرسە دەوڵەمەندانە دەکەم با ھاوکاریی ئەو ماڵە کوردانە بکەن کە لە کەرکووک و خورماتووەوە ماڵ و حاڵیان جی ھێشتووە و لێقەوماون، ئەوەش جیھادە.

12/12/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان