فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2018-01-20-09-03-07 گرینگیی مێژووی ٢ی رێبەندان لەمەدایە، کە دروست لەم رۆژەدا بوو کە بۆ یه‌که‌م جار حکوومەتێکی دیفاکتۆی کوردی له‌ ناوچه‌یه‌کی زۆر به‌رته‌سکی نیشتمانی کورددا دامه‌زرا. لەژێر...
2018-01-18-13-22-49تایبه‌ت به‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كێڵگه‌كانی كه‌ركووكی باشووری كوردستان بۆ پاڵاوتگه‌كانی شاری كرماشان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران واژۆ كراوه‌ و به‌پێی ڕێكکه‌وتننامه‌كه‌...
2018-01-10-19-01-13لای دۆزی كوردە. جا كەوابێت و ئەگەر وەڵام دیارە ئەی بۆچی هەر دیسان لە ڕێگای شكست و سەرنەكەوتن بەردەوام دەبین؟ ئەگەر وا بەردەوام بین خۆ...
2018-01-09-18-10-09و ئه‌مه‌ گرینگترین ده‌سكه‌وتی ئه‌م ڕاپه‌ڕینه‌ی دوایی بوو. (٢) كێرد و ئێسقان ئه‌وه‌ی له‌ شه‌قامه‌كانی شاره‌كانی ئێران ڕووده‌ده‌ن _لانیكه‌م تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌_ زیاتر له‌ سه‌رهه‌ڵدان و شۆڕشی...
2018-01-07-20-18-09 خۆی ته‌واو ماندوو بووه‌ و هه‌موو كایه‌ و خه‌یاڵه‌كانی ناوه‌وه‌ی خۆی بیر چووه‌ته‌وه‌، چیتر ناتوانێت هێزه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ نوێیه‌كانی ناو دنیای ناوه‌وه‌ی خۆی بخوێنێته‌وه‌ و...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سەعد قازی
تیۆر و تێگە توانای وەیان هەیە مرۆڤ بناسێنن. واتە مرۆڤ زۆر جار لە ڕوانگەی تیۆر و تێگەوە پێناسە دەکرێت. پێشەوا مرۆیەکە کە بە ڕەفتاری خۆی کۆمەڵێک تێگەی مانا کردۆتەوە. بۆ نموونە ڕاستگۆیی، وەفاداری، ئازایەتی و هتد. بەڵام، کەمتر هەوڵ دراوە لە ڕوانگەی تیۆر و تێگەوە پێشەوا بناسێنرێت. ئەوەی لە بەر دەستتان دایە بەشێکە لە زنجیرە وتارێک کە هەوڵ دەدا لە ڕووی تێگە و تیۆری جوداوازی وەک پراگماتیسم، لە چەندین بەشدا، باس لە کەسایەتی پێشەوا بکات.
تێگەی پراگماتیسم یەکەم جار لە لایەن "چارلز سیندیرس پیرس”، مەنتیق زانی ئەمریکی، لە ساڵی ١٨٧٨ دا بەکار هێنراوە. پراگماتیسم قوتابخانەیەکە کە گرینگی بە کردەوە دەدا و ڕەوشتێکە لە فەلسەفەدا کە بە پێی کردار سەیری بابەتەکان دەکا. لای پراگماتیستەکان بە سوودبوون و بە ئاکام گەیاندن دوو پێوەرن کە حەقیقەتی بابەتێک دەسەلمێنن.
ئەگەر عەمەل گەرایی وەک پێناسەی پراگماتیسم وەربگرین، هەنگاوی کرداری پێشەوا نیشان دەدا کە پێشەوا ئینسانێکی پراگماتیست بووە. پێشەوا بە کرداری خۆی نیشانی داوە کە حیکمەتی کار نەک لە ئاخاڤتن بەڵکوو لە جێبەجێ کردن دایە. تا ڕادەیەک کە هیچ خەتەرێک ئەویان لە ئەنجام وکردەوە نەپرینگاندۆتەوە.عەمەل گەرایی پێشەوا لەو جێگایەدا دەگاتە لووتکەی خۆی کە بە ئامادەییەوە بەرەو سێدارەیەک دەچێت کە پێشتر وەک ئاکامی کردەوەی خۆی پێشبینی کردووە. واتە هەڵدانی سێدارە و دواتر هەنگاو نانی بەرەو پەتی سێدارە ئاکامی کرداریی خۆیەتی. کردارێک کە لەودا تێگەی پراگماتیسم و بەردەوامی بە عەینییەت دەگات. کردارێک کە زانیوییە بە لەسێدارەدانی ئەو کۆتایی پێ نایەت بەڵکوو بەردەوام دەبێت و کرداری هاوشێوە بەرهەم دێنێتەوە. کردارێک کە دواتر ئەبێ بە ڕووحی کردەیی نەتەوەیەک و قوتابخانەیەکی لە سەر دادەمەزرێت.
پێشەوا بە کرداری خۆی توانی ببێت بە قوتابخانەیەک کە دواتر بەشێکی زۆر لە لاوانی کورد بە پیوەرەکانی ئەو پەروەردە بوون. مامۆستایەک کە بە پەروەردەیەکی کرداری توانی بیروباوەر لە گەل کرداری جۆمگەکانی کۆمەڵگەدا گرێ بدا. کردارێک کە دوای تێپەڕینی حەفتا ساڵ، پێشەوای بە سیمبۆلی وەفاداری و ئەخلاق لە سیاسەتدا قەبڵاند و کردییە پیوەر بۆ سیاسەتمەدارانی بەر لە خۆی و دوای خۆی.
کردەوە بە لای پێشەواوە زۆر گرینگتر لەو بابەتە تیۆری و نەزەرییانە بووە کە ئەوکاتی لە نێو ئیدیۆلۆژی کمۆنیزم و باوەرە نەریتییەکاندا باو بوو. جۆری کرداری پێشەوا لە گەڵ تاران و لەندەن و مسکۆدا هەروەها ئەخلاقی پێشەوا لە جۆری بەرەوڕووبوونەوەی لە گەڵ مەرگدا، ئەوپەڕی پراگماتیست بوونی ئەومان بۆ دەردەخات. کرداریک کە نیشان دەدا، هەرشتێک کە باوەڕی پیی بووە ئەنجامی داوە، لای ئەو ئەنجامدانی هەر کارێک ڕادەی باوەڕی راستەقینەی مرۆ بە کارەکە دەردەخات. واتە پێشەوا بە ئەنجامدانی کارەکان مانای بە تێگەکان و تیۆرەکان بەخشیوە. بۆ نموونە بە کرداری خۆی ئەو تیۆر و بیرۆکەیەی بونیاد ناوە کە گەلی بن دەستیش ئەو تواناییەی هەیە کە بە دەستی خۆی و لە دەرەوەی ئیرادەی زڵ هێزەکان چارەنووسی خۆی هەرچی بێت بە دەستی خۆی دیاری بکات.
ئەو کردارخوازییەی پێشەوا میسداقی وەپێش خستنی عەقلی عەمەلی بەسەر عەقلی نەزەری دایە کە کانت باسی لێکردووە. تەنانەت پێشەوا کردەوەی خۆی وەک رەخنەیەکی کرداری بەرامبەر بەو تیۆرە باوانە بە کار هێناوە کە لای وایە مرۆڤ دەبێت تەسلیمی بارودۆخە زاڵەکە بێت. پێشەوا بە فیدا کردنی هۆشیارانەی گیانی خۆی فەلسەفەیەکی بەرزی کرداری بونیاد ناوە کە لەودا مەرگ وەک بەهێزترین دوژمنی ئینسان تەسلیمی مرۆ دەبێت و ئینسان دەتوانێ بە پشت بەستن بە ئیرادەی خۆی بە سەر بارودۆخدا زاڵ بێت و لە بەرامبەر بڕیارە باوەکاندا بوەستێتەوە. پێشەوا بە کردەوە سەلماندی کە واقعییەت و بەهاکان و هەروەها واقعییەت و ئەو تەفسیرانەی لێی دەکرێ لە یەکتر جیا نین. پراگماتیستێک کە دوای حەفتا ساڵ هەست دەکەین لە ناو کردارماندا حازرە و لە خزمەتیدا ڕاوەستاوین.

12/12/2017

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان