فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2018-01-20-09-03-07 گرینگیی مێژووی ٢ی رێبەندان لەمەدایە، کە دروست لەم رۆژەدا بوو کە بۆ یه‌که‌م جار حکوومەتێکی دیفاکتۆی کوردی له‌ ناوچه‌یه‌کی زۆر به‌رته‌سکی نیشتمانی کورددا دامه‌زرا. لەژێر...
2018-01-18-13-22-49تایبه‌ت به‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كێڵگه‌كانی كه‌ركووكی باشووری كوردستان بۆ پاڵاوتگه‌كانی شاری كرماشان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران واژۆ كراوه‌ و به‌پێی ڕێكکه‌وتننامه‌كه‌...
2018-01-10-19-01-13لای دۆزی كوردە. جا كەوابێت و ئەگەر وەڵام دیارە ئەی بۆچی هەر دیسان لە ڕێگای شكست و سەرنەكەوتن بەردەوام دەبین؟ ئەگەر وا بەردەوام بین خۆ...
2018-01-09-18-10-09و ئه‌مه‌ گرینگترین ده‌سكه‌وتی ئه‌م ڕاپه‌ڕینه‌ی دوایی بوو. (٢) كێرد و ئێسقان ئه‌وه‌ی له‌ شه‌قامه‌كانی شاره‌كانی ئێران ڕووده‌ده‌ن _لانیكه‌م تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌_ زیاتر له‌ سه‌رهه‌ڵدان و شۆڕشی...
2018-01-07-20-18-09 خۆی ته‌واو ماندوو بووه‌ و هه‌موو كایه‌ و خه‌یاڵه‌كانی ناوه‌وه‌ی خۆی بیر چووه‌ته‌وه‌، چیتر ناتوانێت هێزه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ نوێیه‌كانی ناو دنیای ناوه‌وه‌ی خۆی بخوێنێته‌وه‌ و...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

کارزان گلی

ئیدی له‌ توركیا هیچ پارتێكی سیاسی و هیچ ده‌زگایه‌ك ناتوانێت ئینكاری بوونی كورد بكات، ئه‌و رۆژانه‌ به‌سه‌ر چوو و نایه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئێستا له‌ناو په‌رله‌مانی توركیا گفتوگۆ له‌باره‌ی وشه‌ی بوون و نه‌بوونی (كوردستان) ده‌كرێت.

 


ئاشكرایه‌ دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری توركیا، په‌یڕه‌وی ناوه‌خۆی توركیا گۆڕانی به‌سه‌ردا هات و وشه‌ی (كوردستان) له‌ناو په‌رله‌مانی توركیا قه‌ده‌غه‌ كرا. بۆیه‌ كاتێك عوسمان بایده‌میر له‌ناو په‌رله‌مانی توركیا ناوی كوردستانی هێنا سزایان دا.


ئه‌م وڵاته‌ تاوه‌كو ئێستا عه‌قڵیه‌ت و زیهنییه‌تی به‌رامبه‌ر به‌ كورد و كوردستان نه‌گۆڕاوه‌، هه‌میشه‌ به‌ چاوی سووك و ریسوایی له‌ كورد ده‌ڕوانن، مێژوویش شایه‌ده‌ چه‌نده‌ هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی كورد و كوردستانیان داوه‌، كه‌ ئه‌مه‌یش هه‌میشه‌ عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره‌ بوه‌ بۆ توركیا.


پێشتر له‌ توركیا به‌ كورد ده‌وتوا توركی شاخی، ته‌نانه‌ت چیرۆكێك هه‌بوو له‌و روه‌وه‌ كه‌ زۆرجار له‌ میدیاكانی توركیا بڵاوده‌كرایه‌وه‌. ئه‌وان ده‌یانگوت كورد له‌ بنه‌ڕه‌تدا توركی شاخاوییه‌، كاتێك سه‌رما و سۆڵ ده‌هات و به‌فرێكی زۆر به‌سه‌ر چیاكاندا ده‌باری، ئیدی كوردیش له‌ شێوه‌ی (گورگ) هاواریان ده‌كرد، بۆیه‌ ناویان لێنرا (كورد). له‌ زمانی توركیدا (kurt) به‌ واتای گورگ دێت، بۆیه‌ له‌و چیرۆكه‌دا ده‌ڵێت ناوی كورد له‌ گورگه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتوه‌، گه‌رنا ئه‌وان توركی شاخاوین.


عه‌زیز نه‌سین نووسه‌ر و ته‌نزنووسی به‌ناوبانگی تورك، له‌باره‌ی ئه‌و چیرۆكه‌وه‌ ده‌ڵێت: "چه‌ندین ساڵه‌ خه‌ریكی نووسینی ته‌نزم، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌متوانیوه‌ چیرۆكێكی كۆمیدی له‌و شێوه‌یه‌ هه‌ڵببه‌ستم."


ئه‌وكاته‌ی سه‌دام حوسێنی دكتاتۆر هه‌ڵه‌بجه‌ی كیمیاباران كرد و پاشان له‌ساڵی 1990، به‌ سه‌دان كوردی باشوور رویان له‌ توركیا كرد و له‌ كه‌مپێكدا شوێنیان بۆ كرایه‌وه‌ له‌ ئامه‌د. ئه‌وكات میدیای توركیا نه‌یده‌زانی چی ناوێك له‌و ئاواره‌ كوردانه‌ بنێت.


میدیای توركیا خۆی یه‌كلایی كردبوه‌وه‌ له‌ توركیا به‌ كوردی ده‌گوت توركی شاخاوی، به‌ڵام ئایه‌ ده‌كرێت به‌ كوردانی باشوور بڵێت عه‌ره‌بی شاخاوی یان به‌ كوردانی رۆژهه‌ڵات بڵێت عه‌جه‌می شاخاوی؟ پاشان گوتیان ناویان لێ ده‌نێین (ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له‌ ده‌ستی سه‌دام رایان كردوه‌)، له‌وه‌یشدا په‌شیمان بوونه‌وه‌، كاتێك زانیان پێشمه‌رگه‌به‌ واتای چه‌كداری كورد دێت. چه‌ندین ناوی تر پێشنیار كرا و زۆربه‌یان ره‌تكرایه‌وه‌. تا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتن بڵێن (هاووڵاتیانی باكووری عێڕاق له‌به‌ر بۆردومان و زوڵم و زۆری سه‌دام رایان كردوه‌ته‌ توركیا). ئاخر له‌ بیریان چوو له‌ خۆیان بپرسن ئه‌ی بۆچی هاووڵاتیانی باشووری عێڕاق یان رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای عێڕاق بۆردومان ناكرێن، ته‌نیا هاووڵاتیانی باكوور عێڕاق بۆردومان ده‌كرێت!


ده‌مه‌وێت بڵێم له‌ توركیا وشه‌ی كورد و كوردستان به‌ شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌ بوه‌، ته‌نانه‌ت میدیای توركیایش زۆر به‌ دیقه‌ت و ترسه‌وه‌ له‌و وشه‌ی روانیوه‌ و هه‌رگیز كورد و كوردستانیان به‌ كار نه‌هێناوه‌.


جه‌لال باشلانگچ نووسه‌ری دیاری توركیا ده‌نووسێت، له‌ ساڵی 1990 ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی كورد به‌ناوی (نوره‌دین دیله‌ك) له‌سه‌ر پارتی (ANAP) كه‌ تورگوت ئۆزه‌ل سه‌رۆكی بوو، له‌ناو گۆنگره‌ هه‌ستا و به‌ زمانی كوردی گوتی "چۆنن باشن"، بۆیه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا وشه‌ی كوردستان له‌ لایه‌ن ئه‌وه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ و، ئه‌وكاتیش میدیاكانی توركیا و دادگا ویستی سزای بدات، به‌ڵام ئه‌نجامی نه‌بوو.


له‌ ساڵی 2013 ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان له‌ ئامه‌د له‌ وتارێكدا گوتی "كوردستان راستییه‌كی مێژووییه‌"، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئێستا ئاكپارتی و مه‌هه‌په‌ به‌ فه‌رمی وشه‌ی كوردستانیان له‌ناو په‌رله‌مانی توركیا قه‌ده‌غه‌ كردوه‌. ئه‌مه‌یش ده‌مانگێڕێته‌وه‌ بۆ ساڵانی حه‌فتا و هه‌شتایه‌كانی توركیا، كاتێك ده‌وڵه‌ت به‌ هه‌موو هێز و توانایه‌وه‌ رووبه‌رووی كورد و كوردستان ده‌بوویه‌وه‌. هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و هه‌وڵ و ماندووبوونه‌ی ئه‌ردۆگان و ئاكپارتی بۆ كورد و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كوردیان كرد له‌ توركیا، به‌م هه‌نگاو و هه‌وڵانه‌ به‌ فێڕۆ ده‌چێت و، كورد به‌ ته‌واوی پشت له‌ ئه‌ردۆگان ده‌كات.

16/12/2017

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان