فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2018-01-20-09-03-07 گرینگیی مێژووی ٢ی رێبەندان لەمەدایە، کە دروست لەم رۆژەدا بوو کە بۆ یه‌که‌م جار حکوومەتێکی دیفاکتۆی کوردی له‌ ناوچه‌یه‌کی زۆر به‌رته‌سکی نیشتمانی کورددا دامه‌زرا. لەژێر...
2018-01-18-13-22-49تایبه‌ت به‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كێڵگه‌كانی كه‌ركووكی باشووری كوردستان بۆ پاڵاوتگه‌كانی شاری كرماشان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران واژۆ كراوه‌ و به‌پێی ڕێكکه‌وتننامه‌كه‌...
2018-01-10-19-01-13لای دۆزی كوردە. جا كەوابێت و ئەگەر وەڵام دیارە ئەی بۆچی هەر دیسان لە ڕێگای شكست و سەرنەكەوتن بەردەوام دەبین؟ ئەگەر وا بەردەوام بین خۆ...
2018-01-09-18-10-09و ئه‌مه‌ گرینگترین ده‌سكه‌وتی ئه‌م ڕاپه‌ڕینه‌ی دوایی بوو. (٢) كێرد و ئێسقان ئه‌وه‌ی له‌ شه‌قامه‌كانی شاره‌كانی ئێران ڕووده‌ده‌ن _لانیكه‌م تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌_ زیاتر له‌ سه‌رهه‌ڵدان و شۆڕشی...
2018-01-07-20-18-09 خۆی ته‌واو ماندوو بووه‌ و هه‌موو كایه‌ و خه‌یاڵه‌كانی ناوه‌وه‌ی خۆی بیر چووه‌ته‌وه‌، چیتر ناتوانێت هێزه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ نوێیه‌كانی ناو دنیای ناوه‌وه‌ی خۆی بخوێنێته‌وه‌ و...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

عەبدولڕەحمان مەهابادی
ئەوەی لەدوارۆژانی كۆتایی ساڵی 2017 لەئێران دەستیپێكردووەو بەخێرایی تەواوی ئێرانی گرتۆتەوە بەرهەمی ئەو تۆوەیە ساڵانی پێشو چەندراوەو ئێستا بەریگرتووە. بەواتایەكیتر، ئەم راپەڕینە شتێكی خۆڕسك نەبووەو رق‌و كینی خەڵكی تەنگ پێهەڵچنراوی راپەڕیو، هەڵقوڵاوی ئەم ستەم‌و چەوساندنەوەیەیە كە بەسەر خەڵكدا سەپێندراوە.

رق‌و كین پەنگخواردووی خەڵك دژ بەرژێمی دیكتاتۆری ئایینی دەسەڵاتدار لەئێران، ئێستا بەهۆی نەداری‌و باری خراپی ئابووری بواری بۆ رەخساوە كە سەر هەڵبدات‌و ئەگەر هۆكاری یارمەتیدەریش هەبێت بەری خۆی بدات. ئەگەر لەوە بەدەر بوایە راپەڕینەكان بەم خێراییە دەنگ‌و رەنگ‌و خەڵكی راپەڕیوو دروشم‌و داواكارییەكانیان بەشكلێكیتر خۆی نیشاندەدا. بەڵام لەراستیدا روخاندنی ئەم رژێمه داواكاریی هەرە سەرەكی و بنەڕەتی ئەو خەڵكەیە. هەربۆیە ئەم راپەڕینە كە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرانبەر بەگرانی دەستی پێكرد، هەر لەسەرەتاوەو دەستبەجێ ئاوێتەی دروشمی مەرگ بۆ خامنەئی، مەرگ بۆ روحانی و مەرگ بۆ دیكتاتۆر بوو!

دەكرێت هوكاری دەركەوتنی ئەم رق و ناڕەزایەتییەی خەڵك ئەژمار بكەین كە گرینگترینیان بریتین لە:

بێ وڵام مانەوەی داواكاریی ئەوانەی داراییەكانیان داوە بە دەزگاكانی تایبەت بە دارایی سەر بە باڵەکانی رژێم و دواتر پارەكەیان پێ نەدراوەتەوه، ئاوڕنەدانەوەی رژێم لە هاوكاریكردنی ئەو خەڵكەی تووشی بوومەلەرزە بوونەتەوە، ساردبوونەوەی خەڵك لەو وادە و بەڵێنانەی روحانی لە سەردەمی هەڵبژاردنەكاندا پێی دابوون، گرانبوونی نان و بەنزین و گۆشت و هێلكە و …، تەرخانكردنی پارە بۆ مەلاكان كاتێك خەڵك بەوەی زانیوە و بە تایبەت زیادكردنی بودجەی داوودەزگا سەربازییەكان كە هەر هەموو بۆ هەناردەكردنی تیرۆر و توندڕۆیی و لەسەر پێ مانەوەی رژێم دەكرێت.

یەكەم مەسجی ئەم راپەڕینە جەماوەرییە سەراسەرییە ئەوەیە، لە نێوان رژێم و خەڵكی ئێراندا، بە هۆی پێناسەی دژەمرۆیی و دژە نیشتمانیی ئەم رژیمە و كارنامەی ڕەشی لە مامەڵەكردن لەگەڵ داخوازییەكانی خەڵك و بە تایبەت لە بواری ئازادییەكان، هیچ خالێكی هاوبەشی هێمنانە بوونی نیە. كەوایە داخوازیی سەرەكیی خەڵك، نەمانی ئەم رژێمەیە. بەڵام بە هۆی سیاسەتی رۆژئاوا، ئەم رژێمە تا ئەمڕۆ لە سەر پێ ماوەتەوە.

بە واتایەكیتر، ئەگەر ئیمدادگەرانی غەیبی(!) كە پرێزیدێنت باراك ئۆباما لە نموونە هەرە زەقەكانی بوو نەبوایە، ئەم رژێمە تا ئێستا حەوت كفنی رزاندبوو و خرابووە ناو زبڵدانی مێژووەوە. چونكە ئەم رژێمە هەر لە سەرەتاوە ناڕەوا بووە و سیاست و ستراتیژییەكانی رۆژئاوا لە ساڵانی رابردوو، خزمەتی مانەوەی ئەم رژێمەی كردووە و لەگەڵ ئەوانەشدا، لە بڕی رژێمی تیرۆریستیی دەسەڵاتدار لە ئێران، ئالترناتیڤی دیموكراتییانەی گەلی ئێرانیان خستبووە ناو لیستی تیرۆرەوە..

ئەم راپەرینە دەریخست رژێمی مەلاكان ئایندەی بۆ نیە.بێ ئایندەیە. هەروەك ساڵانی رابردوو موقاومەتی ئێران بانگەشەی دابوو كە ئەگەر ئەم رژێمە بۆ ماوەی تەنها یەك رۆژ واز لە سەركوتكردن و گرتن و ئەشكەنجەدان و لەسێدارەدان بهێنێت، ئەگەر تەنها بۆ ماوەی یەك رۆژ لە ئێران، ئازادی و دیموكراسی هەبێت. خەڵكی ئێران زۆر بە خێرایی ئەم رژێمە رادەماڵێت. بەرفراوانی و خێرایی ئەم راپەڕینەی ئێستا ئەم راستییەی زۆر بە باشی دەرخست. كەوایە دەبێ بڵێین كە ئەم رژێمە لە كوتایی خۆیدایە و گەڕان و چاوەنواڕبوون بۆ دۆزینەوەی میانەڕۆیی و ئیسڵاحی، تەنها تراویلكەیە و بە سوودی رژێم و بە زیانی گەلە.

ئەم راپەڕینە جارێكیتر ئەم راستیەی دەرخست كە خەڵك تەواوەتی ئەم رژێمە رەت دەكاتەوە و داوای رووخانی تەواوەتی رژێم دەكات. باڵ باڵێنی رژێم تەنها شەڕەگورگی ناو دەسەڵاتە و پێوەندی بە خەڵكی ئێرانەوە نیە. هەموو باڵ و بۆندەكانی ئەم دەسەڵاتە بە لای خەڵكی ئێرانەوە رەت كراونەتەوە و تاقی كراونەتەوە. شەڕەگورگی ناو دەسەڵات هیچ پێوەندییەكی بە خەڵكی ئێرانەوە نیە. چون ئەوانە هەر هەموویان گەندەڵ و دژ بە گەل و نیشتمانن و دەبێ بڕووخێن.

بەڵام مەسجی هەرە گرینگی راپەڕین روو لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتییە.. ئێستا كە جیهان و بە تایبەت دەوڵەتان، بەرفراوانی و قوڵایی داواكارییەكانی خەڵكی ئێران ئەبینن. كاتی ئەوەیە لە هەموو بوارەكان و بە تایبەت بواری ئابووریدا، كۆتایی بە پێوەندییەكانی خۆیان لەگەڵ ئەم رژێمە بهێنن و بە رەسمی ناسینی موقاومەتی ئێران كە خاتوو مریەم رەجوی نوێنەرایەتی دەكات بخەنە بەرنامە و ئەجیندای خۆیانەوە. ئەمە دەرفەتێكی مێژووییە بۆ ئەو دەوڵەتانە كە كەمتەرخەم نەبن لە هاوكاریكردنی خەڵكی ئێران و قەرەبووكردنەوەی هەڵەكانی رابردووی خۆیان دەرحەق بە خەڵك و موقاومەتی ئێران بكەنەوە.

ئالترناتیڤی دیموكراتی بۆ گۆڕانكاریی بنەڕەتی لەئێران بەتەواوی بەردەستە. ئالترناتیڤێك كە هەڵگری ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیرییە لەناوچەكەو موژدەبەخشی دۆستایەتی و پێكەوەژیانی ئاشتییانە و هاریكاریی نێودەوڵەتی و رێزگرتنە لەپەیماننامەی نەتەوە یەكگرتووەكان.

*نوسەرو شرۆڤەكاری سیاسی، پسپۆڕ لەكاروباری ئێران
6/1/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان