فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2017-10-18-13-48-38قوربانی و بە سەربەرزی یەوە لاپەڕەكانی مێژووی پێ نەخشاندووە .تا ئەو ئاستەی ئەوە ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە گەلی كوردستان لەجیاتی هەموو ئازادیخوازان و مرۆڤدۆستانی...
2017-10-18-09-08-46خەریکی پیلان و نەخشەداڕشتن بووە بەو ئاقارە". دەقی راگەیێندراوەکەی موقاوەمەی ئێرانی: موقاوەمەتی ئێرانی بە توندی داگیرکردنی کەرکوک لە لایەن سوپای پاسدارانەوە سەرکۆنە دەکات و داوای هەنگاونانێکی بەپەلەی...
2017-10-18-08-49-25 جەنگی ڕووخانی سەدامیش ڕووی دا، ئەمەیش شەڕی لە ئیسرائیل دوور خستەوە بۆ كەنداوی عەرەبی، ناوەندەكانی توێژینەوە ئاماژە بەوە دەكەن كە یەكەم جەنگی تری نێوان...
2017-10-18-08-46-56 دەست پێكردووە. ئەو هێرشە بە ئاشكرا ڕاگەیاندنی شەڕە لەدژی گەلی كوردستان. ئەو پەلامارە كە لە لایەن حكوومەتی عێراق و حەشد و هێزەكانی سەر بە قەرارگای...
2017-10-18-08-40-57 لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز ڕاگیراوە. دەگوترێ، ماڵی ناوبراوە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سەر بە سپای پاسدارانەوە پشکێنراوە. ئەو هاووڵاتییە کوردە، بە تۆمەتی "بەشداریی لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

زۆر بەرێزان ئەندامانی سەرکرداییەتی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان
بەرێزان هێرۆ خان، کاک قوباد و کاک باڤل و بنەمالەی مامی کۆچکردوومان جەنابی مام جەلال.
هەوالی کۆچی دووایی گەورە دەوڵەتمەردی مێژوویی هاۆچەرخی کورد، پاڵەوانی دوورگەکانی شەرو ئاشتی، جەنابی مام جەلال تاڵەبانی کە جێگای رێز و خۆشەویستی گشت لایەکمان بوو، بوو بە مایەی خەمباری و دلگرانیمان.
مام جەلال بەدرێژایی مێژوویی تەمەن و خەباتی بێووچانی، قوناغگەلێکی پر لەهەوراز و نشێوی لەپێناو دەستەبەرکردنی ئامانجی ئیستراتێژیکی خەباتی هاوچەرخی کورد بڕیوە، هەر مام جەلال بوو کە بە مودیرییەتی حەکیمانە و گشت پەسەندی، لە قۆناغە سەخت و ئاستەمەکانی خەباتدا، سیگنالی دەستپێک و رێبەری شۆرشی نوێی یەکیەتی نیشتمانی کوردستانی لێدا، شورشێکی فیکری شاری و شاخی، کە ٤٢ سال پێش لە پێناو دەستەبەرکردنی ئاشتی، ئازادی، دێمۆکراسی، مافی مرۆف و هەروەها بە ئەمریواقیعکردنی ئەسلی مافی دیاریکردنی چارەنووس دەستی پێکرا و سەربەرزانە بە هاوخەباتی و بەشداری گشت لایەک بەئەنجام و ئاکامی هەنووکەیی گەیاندراوە.
مام جەلال وەک کەسایەتێکی خاوەن کاریزما، بە رووکردێکی تەواو پراگماتیستانە

Read more...

logoi pdk u komarixwaz

 زۆر بەرێزان سەرۆک و سکێرتیری پارتی دیمۆکراتی کوردستان

ئەندامانی هێژای سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی

ئەمرۆ ١٦ی ئاب، ٦٩هەمین سالیادی دامەرزاندنی پارتی دیموکراتی کوردستانە، ئەۆ پارتەی کە لە پرۆسێسی دامەزراندن، پەرەگرتن و شکلگرتنیدا وەک پارتێکی مۆدێرن و سەردەمیانە، بە کردەوە توانی ئەرک و رەسالەتی ئۆرگانیزەکردنی ریزەکانی گەل بەجێ بگەێنێ و لەراستای تەبدیلی ئیرادەی گەلی مافخۆراویی کورد، بە ئیرادەیەکی سیاسی/ نەتەوەیی و شووناسخوازانە، بەرپرسانە رۆلی پارتێکی مێژووساز و پر لە شانازی و سەروەریسازانە بنوێنێت. ئاشکرایە کە پارتی دیمۆکرات لە مێژووی ٦٩ سال ژیان و تێکۆشانی سیاسیدا، تووشی قۆناغگەلێکی پر لە هەۆراز و نەشیوو، لێژاۆ لە سەرکەۆتن و داکەۆتن هاتووە، بەلام سەئەنجام توانی لە ئەنجامی پەیرەۆکردنی سیاسەتی سەردەمیانە، حەکیمانە و جەماوەرپەسەندی‌دا، بە هەماهەنگی و هاۆکاری دەگەل لایەنەکانی دیکەی گۆرەپانی خەباتدا، لە بەرەکانی شەر و ئاشتی و حەۆزەی هەلسوکەۆتی سیاسی و دیپلۆماسیدا، رێگا و رەۆرەوەی خەباتی سەختی کورد و کوردایەتی بەرۆ ئاسۆی سەرکەۆتن و لۆتکەی هیوا و ئامانجەکانی نەتەوەیی کورد هیدایەت بکات، و لە ئەنجامدا عەمەلەن شکلێکی موومکین لە سەروەری سیاسی کوردان، لەسەر ئاستی ئەسلی مافی دیاریکردنی چارەنووس لە باشووری کوردستاندا بچەسپێنێت.

بەرێزان

بزوتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، دەگەل ئاراستەکردنی پیرۆزبایی بەبۆنەی ٦٩هەمین سالرۆژی دامەزرانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و هەروەها بەبۆنەی لەدایکبوونی بەرێز سەرۆکی هەرێم کاک مەسعود بارزانی، پیرۆزبایی لە بەرێزیان و سەرکردایەتی پارتی و گشت ئەندام و لایەنگران و پێشمەرگە قارەمانەکانی بەرەکانی شەری شاخ و شار، و گشت خەلکی کوردستان دەکات. بزووتنەوەی کۆماریخوازان سەبارەت بە پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کە هەنووکە وەک پرسێکی هەرەگرینگ بۆتە هۆی خولقاندنی قەیرانی سیاسی و لێکەۆتە گشت رەهەندیی و سەلبیەکانی قەیران، و هەروەها جێگای باسی خاس و عام،و بگرە ململانی نێوانحیزبی و لێکترازانی نیشتیمانی، رادەگەینێت کە لەرەوەنگەی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستانەوە، سەرۆکی هەرێم کاک مەسعود بارزانی دەگەل ئەوەی سازانی جیهانی و ئیعترافی کەسایەتی و نیهادگەلی دوەلی ناۆچەیی و جیهانی لەمەر زەرورەت و شیاویی ناۆبراۆ بۆ مانەوەی لە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی لەپشتە، بەلکوو ئاشکراشە ناۆبراۆ وەک کەسایەتێکی ماندوونەناسی نەتەوەیی، خۆشەویستی خەلکە، حەکیم و مودیر لە حەۆزەی دیپلۆماسی و سیاسەتگوزاری بۆ کۆنترۆل و مودیریەتی قەیران و ئالۆزە سیاسییەکان، و هەروەها پشئەستوور بە مێژوێکی پر لەخەبات و فیداکاری لەپێناۆ رزگاری و خزمەتگووزاری بە نەتەوەکەیدایە،


بۆیە بەپێ پێوانەکانی ماکس وێبێر لەمەر پرسی شەرعیەت، پێویستە وە دەبێ گشت لایەکمان ئیعتراف بە خاوەنداریەتی کاک مەسعود بارزانی وەک کەسایەتێکی نەتەوەیی بکەیین کە شانازی ئەوەی هەیە کە هەر سێک شەرعیەتەکانی ئاماژەپێکراۆ لەلایەن ماکس وێبێری لەمەر پرسی دەسەلاتداری تێدا بەدی دەکرێت، واتە ناۆبراۆ خاوەن " شەرعیەتی کاریزماتیک، شەرعیەتی عەقلانی، وە شەرعییەتی سونەتی/مێژووی "، بۆ مانەوەی لە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانە و هەربۆیەشە پێویستە وە دەبێ گشت خەلکی کوردستان و لایەنە سیاسیەکانی دەخیل لە دیاریکردنی چارەنووسی سیاسی هەرێم، لەچوارچێوەی سیاسەت و پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و بالای نەتەوەییدا، بگەن بەخالی تێکگەیشتن و پێکگەیشتن و سەرئەنجام ساغکرنەوەی سازانی نیشتیمانی لەئاست پرسی سەرۆکایەتی و مانەوە کاک مەسعود بارزانی لەپۆستی سەرۆکایەتی هەرێم، وەک سەرۆکی خاوەن رەوایی و شەرعیەتی: " کاریزماتیک، عەقلانی، و مێژوویی " هەموو خەلکی کوردستان.

رێزداران

بزووتنەوەی کۆمایخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، ٦٩ سال مێژوویی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە پێناۆ دەستەبەرکردنی سەروەری سیاسی و بە ئەمری واقیعکردنی ئەسلی مافی دیاریکردنی چارەنووس لە شکلی موومکینی هەنووکەیی خۆیدا، واتە " دەستەبەرکردنی سەروەری سیاسی لە شکلی دامەزراندنی حکومەتێکی نیوەسەربەخۆی خاوەن کەساییەتی حقوقی لەئاستی ناۆچەیی و جیهانی "دا، بە گرینگ وەسف دەکات و دەقەبلێنێ، وە هەر لەم راستایەشدا تێکۆشانی ماندوونەناسانەی پارتی لە ئاستی حکومی، ئیداری و حیزبیانەی لە پێناۆ چەسپاندنی چەمگەلی وەک: ئاسایش و ئاشتی، ئازادی، یەکسانی، و هاۆژینی بەئاشتی و دێمۆکراسی لە وەلاتدا، بەرز و پیرۆز دەنرخێنێت،و هەر لەم پەویوەندیەشدا پر بەدل سەرکەۆتنی هەنگاۆ بە هەنگاۆتان لە پانتایی و قوولایی ئیستراتێژیکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و تەعاموولی پلورال گروپیتان دەگەل هەبوونی فرەحیزبی کوردستانی و لەئارادابوونی جۆراۆجۆریەتی ئیتنیکی، زمانی، کولتوری و ئاینی لە هەرێم و ناۆچە و جیهاندا، لە پێناۆ دەستەبەرکردنی داهاتوێکی روون و پر لە بەختەوەری و باشبژێوویی و هاۆژینی بەئاشتی بۆ کورد و کوردستان، ئاواتەخوازە.

دەگەل رێزمان
مستەفا شەمامی
رێکخەری گشتی/ بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان
١٦/٨/٢٠١٥

 

 

komarixwaz logo 1

 

هەڵویست و ڕاگەیاندراویی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەلاتی کوردستان، سەبارەت بە هەردووک پیلان و کردەوە تیرۆریستیەکەی ناۆ بارەگاکانی دووباڵی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران،

هاۆنیشتیمانانی بەرێز

خەلکی بەشەرەف و مافخوازی کوردستان


هەروەک ئاگادارن بە پێ راگەیاندراوەکانی هەردووک بالی کۆمەلەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەلەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، لە رۆژانی 7 تا 8/8/2015 بەرانبەر بە شەویی هەینی لەسەر شەممە ١٦و ١٧ی مانگی گەلاوێژ، هاوكات لەگەڵ هەۆلی ئەنجامدانی كردەوەیەكی تیرۆریستی دژ بە “رەزا كەعبی” جێگری سكرتێری كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان، هەوڵێكی تیرۆریستی دیکە لە نێو بارەگای كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران‌دا ئەنجام درا، کە بەخۆشیەوە هەر دوو پیلانەكە پووچەڵ كرانەوە.

Read more...

komarixwaz logo 1

 

راگەیاندراویی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، سەبارەت بە ووتوێژی نیوان ئێران و حیزبەکانی رۆژهەلاتی کوردستان

هاۆنیشتیمانە بەرێزەکان

خەلکی بەشەرەفی کوردستان

حیزب و لایەن و کەسایەتیە سیاسی، کۆمەلایەتی و ئاینیەکان

هەروەک ئاگادارن لەم چەند رۆژ و حەۆتوەکانی رابردوودا، بەشێک لە مێدیای کوردی و فارسی سەرقالی روومالینی هەوال و وردەکاریەکانی پەیوەندیدار بە دانیشتنەکانی نێوان هەیئەتی ئێرانی و لایەنەکانی رۆژهەلاتی کوردستان بوون، هەروەکی بینرا و بیسترا لەۆنێوەشدا زوومی هێندێک لە میدیا و کانالەکانی تلویزیونی کوردی و فارسی لەسەر دانیشتنی حیزبی دیمۆکرات و لایەنەکانی ناۆ ئۆپۆزیسیۆنی کوردی رۆژهەلاتی کوردستان، دەگەل لیژنەیەک لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، ئینفۆکە کرابوو.

لەم پەیوەندیەدا بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، روو لە بیرورای گشتی خەلکی کوردستان رادەگەێنێت، کە دانیشتنی هەیئەتی ئێرانی دەگەل حیزبی دیمۆکرات و لایەنەکانی دیکەی ئۆپۆزیسۆنی کوردی، لەدرێژەی دانیشتنەکانی تاران و رێکخەری گشتی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان دوکتور مستەفا شەمامی، وە لەسەر پێشنیار و داوای ناۆبراۆ و بزووتنەوەدا بووە، کە پێشنیار کرابوو:

Read more...

komarixwaz- pdki- pdk.jpg11

 

زۆر بەرێزان ئەندامانی بنەمالەی گەۆرەی حیزبی دیمۆکرات

سکێرتێر و ئەندامانی سەرکردایەتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران

سکێرتێر و ئەندامانی سەرکردایەتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان

خەلکی بەشەرف و مافخۆراویی کوردستان

بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، به بۆنەی رۆژی مێژوویی 25ی گەلاوێژ، واته رۆژی دامەزرانی بنەمالەی گەۆرەی حیزبی دیمۆکرات و تێپەراندنی 69 ساڵ خەبات و کۆڵنەدان له پێناۆ دەستەبەرکردنی ئامانجی رزگاری و سەربەستی نەتەوەی مافخوراویی کورد لە رۆژهەلاتی کوردستان، پر بە دل پیرۆزبایی لە سکێرتێر و ئەندامانی سەرکردایەتی و گشت کادر، و ئەندامان و لاینگرانی بنەمالەی گەۆرەی حیزبی دێمۆکرات بە هەر دوو بالی هەنووکەییی، واتە حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، و حیزبی دیمۆکراتی کوردستان، ئاراستە دەکات. بزووتنەوەی کۆمایخوازان بێ سەبرانە داواکار و هێوادارە لەسەر ئاستی مێژووو و هێما هاۆبەشەکان و هاۆتەریبیان لە ئیستراتێژی و ئامانجی ئیستراتێژیکی موەحەدیان، هەرچی زووتر قۆلی هەلمەت و هیمەت هەلمالن و لە ئەنجامی دەستپێکی پرۆسێسی گۆران و گۆرانکاریەکانی پێکهاتەیی یەکانگیرانە، عەمەلەن بەرەۆ ساغکردنەوەی گووتاری موەحەد،و ئاراستەکردنی شیواز و میتۆدی خەباتی ئاشتیخوازانە و سەردەمیانەی جەماوەرپەسەند، هەنگاۆیی یەکانگیر و هەمگەرایی بۆ یەکگرتنەوە هەلێنن و بە ووتار، گووتار، وە کردار، بە یار و نەیار بسەلمێنن کە بنەمالەی گەۆرەی حیزب هەر یەکە و نابێت بە دوو. بێگوومان هەر وەک هەموومان دەزانین، سەئەنجام و چارەنووسیی مەحتوومی هەموو ئینشعاب و لێکدابرانەکان، هەر وەک مێژوو شاهیدە و سەلماندویەتی، گەرانەوە  بۆ سروشتی یەکگرتنەوە و یەکانگیری بوونەوەیە، و هەر بۆیەشە دەبێ بەراشکاویی هاۆار بکەیین و بلێین کە هەموو محکوم بە ملکەچی بۆ جەبری تاریخ و تەقەبوولی حوکمی یەکگرتنەوە و یەکانگیرین، وە لەم راستایەدا دەبێ گشت لایەک بۆ ئەنجامدانی ئەرک و رەسالەتی مێژوویی ساغکردنەوەی ساختارێکی موەحەد و یەکانگیرانەی تەشکیلاتی بێ سەبرانە و ماندوو نەناسانە، تێبکۆشێت.


بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، دەستکەۆتەکانی ٦٩ سال خەباتی پر لە هەۆراز و نەشیویی بنەمالەی گەۆرەی حیزبی دیمۆکرات، و قۆناغی زێرینی سەردەمی کۆمار و پێشەوا و ساغکردنەوەی سەروەری سیاسی/ نەتەوەیی کوردان لەشکلی کۆمار دا، بەرز و پیرۆز دەنرخێنێت، بزووتنەوەی کۆماریخوازان هێواخوازە وێنای پێشەوای گەۆرە، پراگماتیستانە لە ئاست دەستخستن و پاراستنی بەرژەوەندی نەتەوەیی، لە ساحەی سیاسەت و دیپلۆماسیدا، سیاسەتگووزاری بکەن و دەرفەتەکان بقۆزنەوە و بە دوور لەخۆباییبوون و سیاسەتی کوردەنامووسی، دوگماتیستانە تەعاموول دەگەل یار و نەیار، وە لایەنی بەرمبەر نەکەن، بەلکوو پێویستە وە دەبێ لە پێناۆ دەستخستن وە پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و نەتەوەیی، لە هەموو کات و زەمەنێکدا بە رەچاۆگرتنی رێو و شوێنی پێویستی ئەمنیەتی، ئامادەی دیالۆگ و دانوستاندنی دوو قۆلی و چەند قۆلی دەگەل خۆیان و لایەنی بەرمبەر بن.


بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، دەگەل بەرز و پیرۆز راگرتنی ٢٥ی گەلاوێژ سالرۆژی دامەزرانی بنەمالەی گەۆرەی حیزبی دیمۆکرات، پیرۆزبایی لە گشت ئەندامان و خەلکی مافخوازی کوردستان دەکات و هەر لەم پەیوەندیەشدا، بەڵێنی درێژەدان بە دوستایەتی و پتەۆراگرتنی پەیوەندی نیوانحیزبی و قایمراگرتن و گەشەپێدان بە بنەما فیکری و فەلسەفیەکانی سەردەمی کۆمار و پێشەوای گەۆرەی کوردان، تازە دەکاتەوە. و هەر لەم راستایەشدا ماندوونەناسانە هەۆلی کولتورسازی لە پێناۆ بەرز و زیندوو راگرتنی هێما و سیگنالە نەتەوەییەکان چردەکاتەوە، و تێدەکۆشێت ئەسلی سەروەری سیاسی/نەتەوەیی وەک ئامانجی هەرە سەرەکی و گشتگیر بۆ وەدیهێنانی مافی رەوای گەلی کورد، لە رۆژهەلاتی کوردستان، زەق و بەرجەستە بکاتەوە.

بەرز و پیرۆزبێت یاد و یادمانی ٢٥ی گەلاوێژ، سالرۆژی دامەزرانی بنەمالەی گەۆرەی حیزبی دێمۆکرات


دەگەل رێزمان


مستەفا شەمامی
رێکخەری گشتی/ بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان

١٦/٨/٢٠١٤

 

logoi pdk u komarixwaz

 

 زۆر بەرێزان سەرۆک و سکێرتیری پارتی دیمۆکراتی کوردستان

ئەندامانی هێژای سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی

ئەمرۆ ١٦ی ئاب 68مین سالیادی دامەرزاندنی پارتی دیموکراتی کوردستانە، ئەۆ پارتەی کە لە پرۆسێسی دامەزراندن، پەرەگرتن و شکلگرتنیدا وەک پارتێکی مۆدێرن، کە ئەرک و رەسالەتی ئۆرگانیزەکردنی ریزەکانی گەل و تەبدیلی ئیرادەی گەلی مافخۆراویی کوردی، بە ئیرادەیەکی سیاسی/ نەتەوەیی و شووناسخوازیانە لەعۆدەی گرتبوو، وە لە مێژووی ٦٨ سال ژیان و تێکۆسانی سیاسیدا تووشی قۆناغگەلێکی پر لە هەۆراز و نەشیوو، لێژاۆ لە سەرکەۆتن و داکەۆتن هاتووە، وە سەئەنجام توانی لە ئەنجامی پەیرەۆکردنی سیاسەتی سەردەمیانە، حەکیمانە و جەماوەرپەسەندی‌دا، بە هەماهەنگی و هاۆکاری دەگەل لایەنەکانی دیکەی گۆرەپانی خەباتدا، لە بەرەکانی شەر و ئاشتی و حەۆزەی هەلسوکەۆتی سیاسی و دیپلۆماسیدا، رێگا و رەۆرەوەی خەباتی سەختی کورد بەرۆ ئاسۆی سەرکەۆتن و لۆتکەی هیوا و ئامانجەکانی نەتەوەیی کورد هیدایەت بکات، و لە ئەنجامدا عەمەلەن شکلێکی موومکین لە سەروەری سیاسی کوردان، لەسەر ئاستی ئەسلی مافی دیاریکردنی چارەنووس لە باشوور بچەسپێنێت.


بزوتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، دەگەل ئاراستەکردنی پیرۆزبایی بەبۆنەی ٦٨هەمین سالرۆژی دامەزرانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و هەروەها بەبۆنەی لەدایکبوونی بەرێز سەرۆکی هەرێم کاک مەسعود بارزانی، پیرۆزبایی لە بەرێزیان و سەرکردایەتی پارتی و گشت ئەندام و لایەنگران و پێشمەرگە قارەمانەکانی بەرەکانی شەری شاخ و شار، و گشت خەلکی کوردستان دەکات.


بزووتنەوەی کۆمایخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، ٦٨ سال مێژوویی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە پێناۆ دەستەبەرکردنی سەروەری سیاسی و بە ئەمری واقیعکردنی ئەسلی مافی دیاریکردنی چارەنووس لە شکلی موومکینی هەنووکەیی خۆیدا، واتە " دەستەبەرکردنی سەروەری سیاسی لە شکلی دامەزراندنی حکومەتێکی خۆبەریوەبەری خۆجەیی لە چوارچێوەی عیراقی فیدرالیدا "، گرینگ دەقەبلێنێ، وە هەر لەم راستایەشدا تێکۆشانی ماندوونەناسانە پارتی لە ئاستی حکومی، ئیداری و حیزبیانەی لە پێناۆ چەسپاندنی چەمگەلی وەک: ئاسایش و ئاشتی، ئازادی، یەکسانی، و هاۆژینی بەئاشتی و دێمۆکراسی لە وەلاتدا، بەرز و پیرۆز دەنرخێنێت،و هەر لەم پەویوەندیەشدا پر بەدل سەرکەۆتنی هەنگاۆ بە هەنگاۆتان لە پانتایی و قوولایی ئیستراتێژیکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و تەعاموولی پلورال گروپیتان دەگەل هەبوونی فرەحیزبی کوردستانی و لەئارادابوونی جۆراۆجۆریەتی ئیتنیکی، زمانی، کولتوری و ئاینی لە ناۆچە و جیهاندا، لە پێناۆ دەستەبەرکردنی داهاتوێکی روون و پر لە بەختەوەری و باشبژێوویی و هاۆژینی بەئاشتی بۆ کورد و کوردستان،  بۆ بە ئاوات دەخوازێ.

دەگەل رێزمان

مستەفا شەمامی

رێکخەری گشتی/ بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان

١٦/٨/٢٠١٤

komarixwaz logo 1

 

هاۆنیشتیمانە بەرێزەکان

خەلکی شەرافەتمەندی کوردستان

پێشمەرگە قارەمان و گیان لەسەردەستەکانی کوردستان

لە رەوەنگەی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، رەۆتی ئال و گورەکانی چەن مانگی رابردووی ناۆچەکە، به تایبەت کوردستان ئەوەنده بەخێرایی وکوت وپڕ رویان داوه که بە هەموو لێکدانەوەکان دۆخێکی زۆر هەستیار و نوێ بۆ گەلی کورد هێناوەته ئاراوە، بۆیه ئەکتەرە سیاسیەکان پێویستە له کەش‌وهەوایەکی ئاوا ئالوز و نادیاردا، کە دیاردەکانی له سات دوای سات تووشی گۆران و گۆرانکاری دەبن، دەبێ زۆر هوشیارانە و لەۆ پەری دەرایەت و کەفایەتی سیاسیدا، پلان و پروگرامی تایبەت و گوونجاۆ بە تەناسووبی ئەم بارودۆخه دیاری بکەن.

Read more...

ragayandrawi hawbashh

 

ڕاگه‌یاندراوی هاۆبه‌ش

جه‌ماوه‌ری تێكۆشه‌ری كوردستان ..
ئاشتیخوازان و مرۆڤ دۆستان و ئازادیخوازانی كوردستان و ناوچه‌كه‌ و جیهان ..

ماوه‌یه‌كه‌ چه‌كداره‌كانی ( داعش ) زۆر بێ زه‌ییانه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ وێزه‌ و گیانی هاوڵاتیانی مه‌سیحی و شه‌به‌ك و ئێزیدی و هاولاتیانی سڤیلی كورد له‌شاری موصڵ و ئه‌و شوێن و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی واندایه‌ و به‌و هۆیه‌ش ناچاریان كردون كه‌ناوچه‌كانیان جێ بهێلن و له‌خاكی زێدی باب و باپیرانی خۆیان ده‌ربه‌ده‌ر و ئاواره‌یان بكه‌ن ، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی پابه‌ندی ئه‌و بڕیاره‌ نه‌بن ئه‌وا ده‌بێ چاوه‌ڕێی مه‌رگ ببنه‌وه‌ . ئێمه‌ له‌كاتێك زۆر به‌توندی له‌دژی ئه‌و كار و ڕه‌فتاره‌ دژه‌ مرۆڤایه‌تیانه‌ ده‌وه‌ستینه‌وه‌ و ئیدانه‌یان ده‌كه‌ین ، پێشمان وایه‌ ئه‌و كار و ڕه‌فتار و كرده‌وانه‌ی چه‌كدارانی داعش سه‌ره‌تایه‌كه‌ بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مرۆیی و مرۆڤایه‌تی و گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌كه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی پاكتاوی نه‌ژادی و ئایینی و له‌‌ڕه‌گ و ریشه‌كیشانی هه‌موو ئه‌و پێكهاته‌ و ئاین و ئایینزا و مه‌زهه‌بانه‌ی كه‌له‌سنووره‌كانی داعشدان .. كاره‌كانی داعش هه‌ر به‌كوشتنی هاوڵاتیانی غه‌یری خۆیان نه‌وه‌ستاوه‌ ، بگره‌ ئه‌و تاقمه‌ هه‌ڵساون به‌ته‌خت كردن و ته‌قاندنه‌وه‌ی گشت شوێنه‌واره‌ دێرین و مێژووییه‌كان و مه‌زاره‌گه‌كان و گۆڕی نه‌بی یونس و پیاوچاكانیش . ئه‌و تاقمه‌ له‌ڕاده‌ به‌ده‌ر هه‌موو سنوورێكیان به‌زاندووه‌ و بوون به‌هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤایه‌تی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانیش . بۆیه‌ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای نیونه‌ته‌وه‌یی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و په‌رله‌مانی ئۆروپا و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم و فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان و حزب و لایه‌نه‌ كوردستان و كۆڕ و كۆمه‌ڵه‌كان و گه‌لانی ئازادیخواز و ئاشتیخواز پێویسته‌ ئیدانه‌ی كار و ڕه‌فتاره‌كانی ئه‌و گرووپه‌ی داعش بكه‌ن و سزای توندی بده‌ن ، له‌هه‌مان كاتدا به‌په‌له‌ هاوكاری و پاڵپشتی و كۆمه‌كی ماددی و خۆراك و ده‌رمان پێشكه‌ش به‌په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان بكه‌ن و له‌و ڕه‌وشه‌ ناخۆشه‌ی كه‌تێیدا ده‌ژین رزگاریان بكه‌ن ، حكومه‌تی باشووری كوردستان به‌هۆی ئه‌و ئابلۆقه‌ ئابووری و بڕینی بودجه‌یه‌ی كه‌له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراق خراوه‌ته‌ سه‌ری ناتوانێ به‌پێی پێویست هاوكاری پێشكه‌ش به‌په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان بكات ، بۆیه‌ له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی پێویسته‌ كۆمه‌ك و هاوكاری به‌په‌له‌ پێشكه‌ش به‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن تابتوانی به‌كاری خزمه‌تكردن و باشكردنی ژیانی په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان له‌و ڕه‌شه‌ ناله‌باره‌ هه‌لبستێت .

ناوی حزب و لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كان :

- الحزب الشیوعی الكوردستانی ( K.K.P )
- ممثلية tv DEm في اقليم كردستان
- بزوتنه‌وه‌ی كۆماریخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان
- حزبی ئاینده‌ی كوردستان
- پارتی سۆسیالیستی كورد ( پاسۆك )
- ئه‌رته‌شی ئازادی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان
- بزوتنه‌وه‌ی نوێبوونی لاوانی كوردستان
- پارتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان
- ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی حزبی ڕزگاری كوردستان
- كۆمه‌ڵه‌ی هاوبیرانی كوردایه‌تی ( كۆهاك )
- بزوتنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی دواڕۆژی كوردستان
- جولانه‌وه‌ی هاوڵاتی ئازاد و یه‌كسان
- ڕێكخراوی دیاری كوردستان
- پارتی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی توركمان
- ڕێكخراوی هاوێنه‌ی كوردستان
- پارتی لیبڕاڵ دیموكراتی كوردستان
- پارتی كۆماری كوردستان

3 / خه‌رمانان / 2714 كوردى
25 / 7 / 2014 زایینی

 komarixwaz logo

بەرێزان ئەندامانی مەکتەبى سیاسى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان


خۆشکی رێزدار و گەۆرمان هێرۆخان


براى بەرێزمان کاک قوباد تاڵەبانى، و گشت بنەمالەی رێزداری تالەبانی


وەک ئاشکرایە ماوەی یەک ساڵ و حەوت مانگ لە نەبوونی گەورەپیاویی سیاسی کوردو جیهانی بە هۆی نەخۆشیەوە لە ساحەی سیاسیدا تێپەر دەبێت، لەم ماوەیەدا هەروەکی بینرا و دەبینرێت جۆرێک لە ئالۆزی و قەیرانی گشت رەهەندی بالی بەسەر سەرانسەری عێراقدا کێشاوە، بەرکەۆتووەکانی ئەم شەپۆلە لە قەیران و ئالۆزییەکان نەک هەر خەلکی عیراق بەگشتی‌، بەلکوو بە تایبەت کەمینەکانی ئەم وڵاتەی توشی مەینەتی و هەستکردن بە بێ پشتیوانی پر لەناهۆمیدی کردووە،و لەساحەی سیاسەتی ناۆچەیی، عێراقی و کوردستانیدا، بە نەبونی بەرێزیان، چەشنێک بۆشایی لەبواری گووتاری و کرداری هەستی پێکراوە، و عەمەلەن پێویستی سیاسەتی حەکیمانەی مام جەلالی زۆر زیاتر لەپێشوو ئیلزامیتر کردووە.


ئەوەی راستی بێت، لە ساڵی 2006دا سەرەڕای هەبوونی قەیرانەکان، بوونی بەرێزیان بە سەرۆک‌کۆمار، چەشنێک ئارامی و دڵنیایی بە عێراق و پێکهاتەکانی بەخشی و گشت لایەک باوەرمەندی ئەوە بوون کە بەرێزیان سەرۆکی هەموو گەلانی عێراقە. هەربۆیەشە بەنەبوونیان لە ساحەی سیاسیدا، گشت لایەک حەسرەتی گەرانەوەی هەرچی زووتریان بۆ وەلات و هەبوونی ئارام‌بەخشیان لە وەلاتدا، دەکرد.


بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، بە بۆنەی گەڕانەوەی بەڕێز مام جەلال بۆ عێراق و باوەشی گەرمی کوردستان، دەگەل بەخێرهاتنکردنەوە و هیوای لەشساغی و تەمەن درێژی بۆ بەرێزیان، پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی هەموو گەلانی عێراق وبە تایبەتی گەلی کورد، و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان و بنەمالەی بەریز تالەبانی و گشت لایەنگرانی دەکات،و ئاواتەخوازە وەک جاری جاران لە پرۆسێسی سیاسی وەلاتدا ڕۆڵی کارای خۆی بگێڕێ و دڵنیایی و ئارامی بۆ سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان بگرێتەوە،و ببێتە مەرهەمی ئازار و کۆنترۆلی قەیرانەکان، لەوەلاتی عێراق و ناۆچەکەدا.


مستەفا شەمامی/ رێکخەری گشتی/ بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان


١٩/٧/٢٠١٤


 

 

(( راگه‌یاندراویی هاوبه‌ش ))rageyandni hawbash

 

بۆ :
- ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
- ئه‌نجومه‌نی ئاسایش
- په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئۆروپا
- ووڵاتانی زلهێزی بڕیار به‌ده‌ستی جیهان
- كۆمسیۆنی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان
- كۆنگره‌ی ئیسلامیی جیهانی
- دادگای نێوده‌وڵه‌تی لاهای
- سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
- سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان
- گشت فراكیسۆنه‌كانی نێو په‌رله‌مانی كوردستان
- سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی باشووری كوردستان
-حزب و لایه‌ن و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان
- جه‌ماوه‌ری شۆڕشگێڕ و ئاشتیخواز و تێكۆشه‌ری كوردستان ..


وه‌كو پێمان ڕاگه‌یاندن ده‌ر‌باره‌ی ره‌وشی ڕۆژئاوای كوردستان و مه‌ترسی هیرشی چه‌كدارانی داعش و مه‌ترسیه‌كانی كۆمه‌ڵكوژی

Read more...

logoi bdp - komarixwazan123

بۆ رێزدار: هاۆسەرۆکی پارتی ئاشتی و دێمۆکراسی، B.D.P

دەگەل سلاۆ و ئاراستەکردنی  پیرۆزباییمان،

 سەرکەۆتنی حیزبەکەتان لە پرۆسێسی هەڵبژاردنی شارەوانیەکانی کوردستانی باکوور ئەوەی سەلماند، کە سوودوەرگرتنی کوردان لە ئەسلی بەشداری و مشارکەتی بەردەوام لەپرۆسێسی هەلبژاردنەکاندا، دەگەل ئەوەی کە نەک هەر سیاسەتی ئینکاری سیستەمی سیاسی تورکیەی دژ بە کوردان بەرەۆ رووکەردی تەعاموول،و دیالۆگ، وە  دانووستاندنی ئاشتەوانی هاۆتەریب کردووە، بەلکوو لەهەمانکاتیشدا بە دوونیای سەلماند کە گەلی کورد بەشێوەی شارستانیانەو مەدەنیانە، داخوازی لە مافەڕەواکانی خۆی دەکات، و به‌ درێژایی مێژوویی خەباتیشی، خوازیاری ئاشتی و گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌کانی له‌ رێگه‌ی دیالۆگی ئاشتەوایی، و خه‌باتێکی مەدەنی وهێمنانه‌ بووه‌.

 بۆیە دەگەل رێزمان، خۆمان بە بەختەوەر دەزانین کە له‌گه‌ڵ ئاراستەکردنی پیرۆزبایمان به‌ بۆنه‌ی سه‌رکه‌ۆتنی ئێوه‌ له‌ دوایین هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، په‌یمان‌تان له‌گه‌ڵ نوێ بکه‌ێنه‌وه‌ که‌ بزووتنه‌وه‌ کۆماریخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، تاکوو دوا مه‌نزڵگا‌ی گه‌یشتن به هه‌موو مافه‌کانی کورد، له‌ جێ جێی کوردستان له‌گه‌ڵ ئێوه‌ و هەموو نیشتیمانپەروەرانی کورد هاۆدەنگ و هاۆهەنگاۆ دەبێت و تاسەر دەمێنێتەوە، تاکوو بتوانرێ هەموومان پێکەوە له‌ ڕێگه‌ی" دیالۆگ و گۆفتمانی ئاشتەوانی "، (که‌ وەک ئەسلێکی سەردەمیانە یه‌کێک له‌ پر‌نسیپه‌کانی بزووتنه‌وه‌کەمان پێکدێنێت، ‌و تاکوو ئێستاش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌ۆ ئه‌سڵ و بنه‌مایه‌ هاۆکارو هاۆرێی هه‌موو پارته‌ کوردستانیەکان بووە)، کێشە خۆمالی و دەرەکییەکانی کورد، دەگەل یار و نەیاران، چارەسەر و یەکلایی بکەێنەوە.

دەگەل رێزمان

مستەفا شەمامی

رێکخەری گشتی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان

 رێکه‌وتی 6ی ئابریلی 2014

komarixwaz logo 1

پەیامی پیروزبایی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، بە بۆنەی جێژنی لەدایکبوونی "پێغمبەری مسولمانانی جیهان، حەزرەتی مەحمەد" درودی خۆدای دەگەل بێت

بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، به‌بۆنه‌ی جێژنی لەدایکبوونی "پێغەمبەری مسولمانانی جیهان، حەزرەتی مەحمەد درودی خۆدای دەگەل بێت"، پر بەدل پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خەلکی کوردستان و گشت مسولمانانی کورد و سەرجەم پەێرەوانی ئاینی پێروزی ئیسلام،  لە گشت جیهان دا دەکات.

Read more...

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان