فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2017-10-07-13-15-57توانی ئەسلی دیالۆگ و دانووستاندنی ئاشتەوایی بۆ حەللی ناکۆکییەکان بچەسپێنێ، هەروەها بەسوودوەرگرتن لە مکانیزمی کارای دیالۆگ گشت لایەنەکانی عێراقی موزائیکی لە شەر و گرژیی دژ...
2015-08-10-11-34-58 لەم پەیوەندییەدا، بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان، زۆربەتوندی ئیدانەی ئەم کردەوە قێزەونە تیرۆریستیانە دەکات وهاوکات ڕادەگەێنێ، سەرەرای ئەوەی‌کە بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە یەکەم رۆژی...
2014-10-16-18-42-36"پێویستە بۆ هەلسەنگاندنی هەلویستی حیزبەکان و زانیاری سەبارەت بە داواکانی لایەنەکانی کوردیدا، بەهۆی پەرش و بلاۆیی حیزبەکان و نەبوونی ئیجماعیکی کوردی، دووقۆلی و چەند قۆلی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

logoi pdk u komarixwaz

 زۆر بەرێزان سەرۆک و سکێرتیری پارتی دیمۆکراتی کوردستان

ئەندامانی هێژای سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی

ئەمرۆ ١٦ی ئاب، ٦٩هەمین سالیادی دامەرزاندنی پارتی دیموکراتی کوردستانە، ئەۆ پارتەی کە لە پرۆسێسی دامەزراندن، پەرەگرتن و شکلگرتنیدا وەک پارتێکی مۆدێرن و سەردەمیانە، بە کردەوە توانی ئەرک و رەسالەتی ئۆرگانیزەکردنی ریزەکانی گەل بەجێ بگەێنێ و لەراستای تەبدیلی ئیرادەی گەلی مافخۆراویی کورد، بە ئیرادەیەکی سیاسی/ نەتەوەیی و شووناسخوازانە، بەرپرسانە رۆلی پارتێکی مێژووساز و پر لە شانازی و سەروەریسازانە بنوێنێت. ئاشکرایە کە پارتی دیمۆکرات لە مێژووی ٦٩ سال ژیان و تێکۆشانی سیاسیدا، تووشی قۆناغگەلێکی پر لە هەۆراز و نەشیوو، لێژاۆ لە سەرکەۆتن و داکەۆتن هاتووە، بەلام سەئەنجام توانی لە ئەنجامی پەیرەۆکردنی سیاسەتی سەردەمیانە، حەکیمانە و جەماوەرپەسەندی‌دا، بە هەماهەنگی و هاۆکاری دەگەل لایەنەکانی دیکەی گۆرەپانی خەباتدا، لە بەرەکانی شەر و ئاشتی و حەۆزەی هەلسوکەۆتی سیاسی و دیپلۆماسیدا، رێگا و رەۆرەوەی خەباتی سەختی کورد و کوردایەتی بەرۆ ئاسۆی سەرکەۆتن و لۆتکەی هیوا و ئامانجەکانی نەتەوەیی کورد هیدایەت بکات، و لە ئەنجامدا عەمەلەن شکلێکی موومکین لە سەروەری سیاسی کوردان، لەسەر ئاستی ئەسلی مافی دیاریکردنی چارەنووس لە باشووری کوردستاندا بچەسپێنێت.

بەرێزان

بزوتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، دەگەل ئاراستەکردنی پیرۆزبایی بەبۆنەی ٦٩هەمین سالرۆژی دامەزرانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و هەروەها بەبۆنەی لەدایکبوونی بەرێز سەرۆکی هەرێم کاک مەسعود بارزانی، پیرۆزبایی لە بەرێزیان و سەرکردایەتی پارتی و گشت ئەندام و لایەنگران و پێشمەرگە قارەمانەکانی بەرەکانی شەری شاخ و شار، و گشت خەلکی کوردستان دەکات. بزووتنەوەی کۆماریخوازان سەبارەت بە پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کە هەنووکە وەک پرسێکی هەرەگرینگ بۆتە هۆی خولقاندنی قەیرانی سیاسی و لێکەۆتە گشت رەهەندیی و سەلبیەکانی قەیران، و هەروەها جێگای باسی خاس و عام،و بگرە ململانی نێوانحیزبی و لێکترازانی نیشتیمانی، رادەگەینێت کە لەرەوەنگەی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستانەوە، سەرۆکی هەرێم کاک مەسعود بارزانی دەگەل ئەوەی سازانی جیهانی و ئیعترافی کەسایەتی و نیهادگەلی دوەلی ناۆچەیی و جیهانی لەمەر زەرورەت و شیاویی ناۆبراۆ بۆ مانەوەی لە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی لەپشتە، بەلکوو ئاشکراشە ناۆبراۆ وەک کەسایەتێکی ماندوونەناسی نەتەوەیی، خۆشەویستی خەلکە، حەکیم و مودیر لە حەۆزەی دیپلۆماسی و سیاسەتگوزاری بۆ کۆنترۆل و مودیریەتی قەیران و ئالۆزە سیاسییەکان، و هەروەها پشئەستوور بە مێژوێکی پر لەخەبات و فیداکاری لەپێناۆ رزگاری و خزمەتگووزاری بە نەتەوەکەیدایە،


بۆیە بەپێ پێوانەکانی ماکس وێبێر لەمەر پرسی شەرعیەت، پێویستە وە دەبێ گشت لایەکمان ئیعتراف بە خاوەنداریەتی کاک مەسعود بارزانی وەک کەسایەتێکی نەتەوەیی بکەیین کە شانازی ئەوەی هەیە کە هەر سێک شەرعیەتەکانی ئاماژەپێکراۆ لەلایەن ماکس وێبێری لەمەر پرسی دەسەلاتداری تێدا بەدی دەکرێت، واتە ناۆبراۆ خاوەن " شەرعیەتی کاریزماتیک، شەرعیەتی عەقلانی، وە شەرعییەتی سونەتی/مێژووی "، بۆ مانەوەی لە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانە و هەربۆیەشە پێویستە وە دەبێ گشت خەلکی کوردستان و لایەنە سیاسیەکانی دەخیل لە دیاریکردنی چارەنووسی سیاسی هەرێم، لەچوارچێوەی سیاسەت و پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و بالای نەتەوەییدا، بگەن بەخالی تێکگەیشتن و پێکگەیشتن و سەرئەنجام ساغکرنەوەی سازانی نیشتیمانی لەئاست پرسی سەرۆکایەتی و مانەوە کاک مەسعود بارزانی لەپۆستی سەرۆکایەتی هەرێم، وەک سەرۆکی خاوەن رەوایی و شەرعیەتی: " کاریزماتیک، عەقلانی، و مێژوویی " هەموو خەلکی کوردستان.

رێزداران

بزووتنەوەی کۆمایخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، ٦٩ سال مێژوویی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە پێناۆ دەستەبەرکردنی سەروەری سیاسی و بە ئەمری واقیعکردنی ئەسلی مافی دیاریکردنی چارەنووس لە شکلی موومکینی هەنووکەیی خۆیدا، واتە " دەستەبەرکردنی سەروەری سیاسی لە شکلی دامەزراندنی حکومەتێکی نیوەسەربەخۆی خاوەن کەساییەتی حقوقی لەئاستی ناۆچەیی و جیهانی "دا، بە گرینگ وەسف دەکات و دەقەبلێنێ، وە هەر لەم راستایەشدا تێکۆشانی ماندوونەناسانەی پارتی لە ئاستی حکومی، ئیداری و حیزبیانەی لە پێناۆ چەسپاندنی چەمگەلی وەک: ئاسایش و ئاشتی، ئازادی، یەکسانی، و هاۆژینی بەئاشتی و دێمۆکراسی لە وەلاتدا، بەرز و پیرۆز دەنرخێنێت،و هەر لەم پەویوەندیەشدا پر بەدل سەرکەۆتنی هەنگاۆ بە هەنگاۆتان لە پانتایی و قوولایی ئیستراتێژیکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و تەعاموولی پلورال گروپیتان دەگەل هەبوونی فرەحیزبی کوردستانی و لەئارادابوونی جۆراۆجۆریەتی ئیتنیکی، زمانی، کولتوری و ئاینی لە هەرێم و ناۆچە و جیهاندا، لە پێناۆ دەستەبەرکردنی داهاتوێکی روون و پر لە بەختەوەری و باشبژێوویی و هاۆژینی بەئاشتی بۆ کورد و کوردستان، ئاواتەخوازە.

دەگەل رێزمان
مستەفا شەمامی
رێکخەری گشتی/ بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان
١٦/٨/٢٠١٥

 

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان