فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2017-09-05-11-33-10 یۆهانا پشووی هاوینانی بە زۆری لە ناوچەی (گنیس) و (ماینفێڵد) ی سەر بە کانتۆنی (گراوبۆندن) بەسەر دەبرد. دوو ناوچەی شاخاوی و کوێستانی زۆر...
2017-08-14-09-29-50 سۆز و هەست و خۆشەویستی کوردستان، هەر بە زگماکی و بە رەمەکی و بە سروشتی لەگەڵ لەدایکبوونی منداڵەکانمان لە دایک دەبێت. ئەم خۆشەویستییە، لە...
2017-08-02-09-55-04"بەڵێ ڕفراندۆم،بژی کوردستان"*هەر ڤە (کەنگەڤەر)،(سەحەنە)و(هەرسین)(سەرپێڵ)و(شاباد)،تا(قەسر شیرین)(گەهوارە)و(کولیای)،(ئیلام )دیرینمەچڕم مۆشم: تا نەمرێ ژیان"بەڵێ ڕفراندۆم،بژی کوردستان"*ڕۆژی خۆشیە ،ڕۆژی چارە نووسئەی کورد!دی هێزگر،هەی کورد بێ دەنگ نووسگشت گیانت دەنگ...
2017-07-31-10-07-38 کە دەبێت لە بۆاری زانیاریدا، سەرکەوتوو و هەڵکەوتوو و باڵادەستبن، ئەگینا نابن بە داهێنەر. ئەمە بۆچوون و تێگەیشتنێکی هەڵەیە، چونکە داهێنان هەموو بوارەکانی ژیانی...
2017-04-02-09-28-29 بە گەرمی ئافەرین و دەستخۆشیش لە پارێزگاری کەرکوک و لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک دەکەین.. پەسەندکردنی ئەم بڕیارە بوو بە مایەی رێز وشانازیی تا هەتایە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

reza shwan11                     
بە بۆنەی پەسەندکردنی بڕیاری هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکوکی کوردستانیدا.. کە لە رۆژی سێ شەممە (٢٨ی/ئــادار/٢٠١٧) لەلایەن زۆرینەی دەنگەکانی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوکەوە پەسەندکرا .. ئەم رۆژە خۆشترین رۆژی کەرکوکییەکانە، رۆژێکی مێژوویی نەمر و شکۆدارییە لە مێژووی گەلەکەمان، هێنانەدی هیوا و خەونێکی گەلەکەمانە. 

بە ناوی سەرجەم ئەندامانی (کۆمەڵەی منداڵانی کورد ـ لە نەرویج) جوانترین پیرۆبایی لە هەموو کوردێکی کوردستان پەروەر دەکەین لە کوردستان و لە هەر شوێنێکی هەندەراندا بن.. پشتگیری  خۆشمان بۆ پەسەندکردنی ئەم بڕیارەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک رادەگەیەنین و، بە بڕیارێکی دەستتووری و بە هەنگاوێکی بوێرانەی مێژوویی نەتەوایەتیمانی دەزانین.. ئەمەش مافێکی رەوا و دەستووری گەلەکەمانە.. نا دەستووری نییە و دژی هیچ لایەن و نەتەوەیەکی تر نییە.
بە گەرمی ئافەرین و دەستخۆشیش لە پارێزگاری کەرکوک و لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک دەکەین.. پەسەندکردنی ئەم بڕیارە بوو بە مایەی رێز وشانازیی تا هەتایە بۆیان.. ئەمڕۆ دەبێتە رۆژێکی پیرۆز و یادەوەريیەکی نەمر بۆ نەوە لە دوای نەوەی کەرکوکییەکان  بە تایبەتی و هەموو خەڵکی کوردستان بە گشتی.

تا هەتایە شەکاوەبێت ئاڵای رەنگین و پیرۆزی کوردستان لەسەر قەڵا دێرین و سەرکەشەکەی کەرکوکی کوردستانیدا.. لەسەر تەلاری پارێزگا و لەسەر هەموو دایرەکان و قوتابخانەکان و دامودەزگاکانی کەرکووک.

رەزا شوان
سەرۆکی کۆمەڵەی منداڵانی کورد ـ لە نەرویج

نەرویـج: (٢٨ی/ ئادار/٢٠١٧)  

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان