فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسدران لە شاری سەقز سێ هاووڵاتیی کوردیان خەڵکی شارۆچکەی ساحێب دەستبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە ئێوارەی دوێنی ١٥ی سەرماوەز، سێ هاووڵاتیی کورد خەڵکی شارۆچکەی ساحێب سەر بە شاری سەقز لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

 لە شاری سەقز شوناسی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردەی بە ناوەکانی "فەریدوون ساحێىی"، "فواد ساحێبی" و پەیمان شەریفی" خەڵکی شارۆچکەی ساحێب ڕاگەیاندووە.

 هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپا بە بێ بەڵگەی دادگا هێڕشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە و دەستبەسەریان کردوون.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکار و شوێنی ڕاگرتنی ئەو سێ هاووڵاتییە سەقزیە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

لە ئێران ناوەندە جۆراجۆرەکانی ئیتلاعات چالاکن و وەزارەتی ئیتلاعات بەشێک لە بە دەنەی دەوڵەت پێکدێنێت و چەند ناوەندێکی ئیتلاعاتی وەک: ئیتلاعاتی سپا، حیفازەت ئیتلاعاتی سپا و حیفازەتی سپا، لەژێر چاوەدێریی سپای پاسداران دان.

"ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپا"، "ڕێکخراوی حیفازەت ئیتلاعاتی سپا" و "حیفازەت سپا" سێ ژێرکۆمەڵی سپای پاسدارانن کە کاری ئیتلاعاتی_ئەمنییەتیی ئەنجام دەدەن.

8/12/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان