
ڕۆژی پێنج شەممە، ٥ی ٦ی ٢٠١٤ لە شاری قامیشلۆی سەر بە کانتۆنی جزیری ڕۆژئاوای کوردستان، کۆمەڵێک ئەندامی یەپەگە هێرشیانکردە سەر ئیبراهیم عیسا، پەیامنێری کەناڵی وار و بریندارییان کرد.
ڕێدور خەلیل، وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل "یەپەگە" ئەمڕۆ شەممە ( 7 حوزەیران 2014)، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ خەندان ناردووە ڕایدەگەیەنێت،" ئەو ئەندامانەی یەپەگە کە هێرشیانکردۆتە سەر پەیامنێری وار تیڤی دەستگیرکراون و بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی یەپەگە سزا دەدرێن".
ڕێدور خەلیل ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات پەلاماردانی ئەو ڕۆژنامەنووسە لە دەرەوەی سیاسەت و ڕەفتار و پرەنسیپەکانی یەپەگەیە و کارێکی تاکە کەسییە و بەهیچ جۆرێک ئەو کارە پەسەند ناکرێت.
هەروەها یەکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد لە ڕۆژئاوای کوردستان لە بەیاننامەیەکدا هێرشکردنە سەر ئیبراهیم عیسا، پەیامنێری وار تیڤی ئیدانە دەکات و داوا لە یەپەگە دەکات پارێزگاریی لە ڕۆژنامەنووسان بکات و بکەرانی ئەو هێرشەش بە سزا بگەیەنێت.
08/06/2014
بۆ دووه‌مجار له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی رابردوودا زریان و گه‌رده‌لوولێكی به‌هێزی دیكه تارانی پایته‌ختی ئێرانی گرته‌وه و به هۆیه‌وه لانیكه‌م 15 كه‌س بریندار بوون و زیانێكی مادی زۆریشی لێكه‌وته‌وه.
ناوه‌ندی كه‌شناسی تاران ئاشكرایكرد، زریانێك به خێرایی 80 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا بۆ جاری دووه‌م له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی رابردوودا شاری تارانی گرتوه‌ته‌وه و بووه‌ته هۆی شكاندنه‌وه‌ی دره‌ختی سه‌رشه‌قامه‌كان و پچڕاندنی ته‌زوی كاره‌با له هه‌ندێك ناوچه‌و هه‌ر وه‌ها به‌ردانه‌وه‌ی كه‌ل و په‌لی هاوڵاتیان له سه‌ربانی ماڵه‌كان.
به وته‌ی به‌رپرسانی فریاگوزاری تاران به هۆی زریانه‌كه‌وه لانیكه‌م 15 هاوڵاتی بریندار بوون كه زۆربه‌یان به هۆی شكانه‌وه‌ی دره‌خته‌وه بریندار بوون.
هاوكات ناوه‌ندی كه‌شناسی ئێران هۆشداریدا سه‌باره‌ت به روودانی زریانێكی به‌هێزتر له پارێزگاكانی قه‌زوین و ئه‌لبورز و تاران.
رۆژی دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردووش زریانێك به خێرایی 130 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا شاری تارانی گرته‌وه و به هۆه‌وه 5 كه‌س گیانیان له ده‌ستدا و نزیكه‌ی 60 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
07/06/2014
نۆسترادامۆسی عه‌ره‌ب، له خه‌ندان-ه‌وه پێشبینیی له‌باره‌ی داهاتووی عیراق وكوردستان بڵاوده‌كاته‌وه
دكتۆر ئه‌حمه‌د شاهین، فه‌له‌كناسی میسری، ناسراو به نۆسترادامۆسی عه‌ره‌ب، له دیدارێكدا له گه‌ڵ خه‌ندان، كه له‌رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه ئه‌نجامدراوه، پێشبینییه‌كانی خۆی له‌باره‌ی داهاتووی عیراق و هه‌رێمی كوردستان و پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی فیدڕاڵ، ده‌خاته‌ڕوو.
ئه‌و فه‌له‌كناسه، كه تائێستا زۆرێك له پێشبینییه‌كانی هاتوونه‌ته دی، رایده‌گه‌یه‌نێت، كورد ده‌بێته خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی خۆی، به‌ڵام ئه‌و ده‌وڵه‌ته ته‌نها هه‌رێمی كوردستان له‌خۆ ناگرێت.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌یدا، نۆسترادامۆسه‌كه‌ی عه‌ره‌ب، سه‌باره‌ت به پێشبینییه‌كانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو، رایگه‌یاند، "وه‌ك چۆن پێشتر باسم له‌وه‌كردبوو، نوری مالیكی له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، بۆیه گومانی تێدا نییه، كه ده‌بێته‌وه به سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ڵام ئه‌مه دواهه‌مین ویلایه‌تی ده‌بێت، پێشبینیش ده‌كه‌م، له ماوه‌یه‌كی نزیكدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، بكوژرێت".
ئه‌و فه‌له‌كناسه، وتیشی : له‌رێگه‌ی پێشبینی و لێكدانه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی فه‌له‌كی ئاگادار له دۆخی عیراق و ئیئتیلاف و لایه‌نه‌كان، ئاماژه هه‌یه بۆ دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان له ماوه‌ی دهاتوودا.
له وه‌ڵامی پرسیارێكی خه‌ندان، كه ئایا پێشبینیتان چییه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عیراق؟
له وه‌ڵامدا، وتی : نوری مالیكی كه له 20ی حوزه‌یرانی 1950 له‌دایكبووه و سه‌ر به بورجی دووانه‌یه، كه‌سێكی هه‌وایی و شانسداره به سه‌ركه‌وتنی سه‌ردانه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانی، به‌دوای ئه‌ویشدا هاوپه‌یمانی كوردستانی دێت.
وه‌كخۆی ده‌ڵێت : پێشبینی ده‌كه‌م، مالیكی ببێته‌وه به‌سه‌رۆك وه‌زیران، له‌گه‌ڵ به‌ده‌ستهێنانی چه‌ند پۆستێكی دیكه‌ش.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا مالیكی چۆن ده‌توانێت ویلایه‌تی سێیه‌م وه‌ربگرێته‌وه، له كاتێكدا زۆربه‌ی كوتله سیاسییه‌كان به‌رهه‌ڵستكاری ده‌كه‌ن؟
دكتۆر ئه‌حمه‌د شاهین، وتی : مالیكی ده‌توانێت حكومه‌تی داهاتوو پێكبهێنێت و ویلایه‌تی سێیه‌م به‌ده‌ستبهێنێت، سه‌رباری ئه‌وه‌ی چه‌ند كوتله‌یه‌ك به‌رهه‌ڵستكاری ده‌كه‌ن و له نێویشاندا كوتله‌ی ئه‌حرار سه‌ر به ره‌وتی سه‌در و كوتله‌ی مواتن به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌ممار حه‌كیم.
پێشبینیشیكرد، ئه‌و به‌رهه‌ڵستكارییه به دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات، بڕەوێته‌وه و نه‌مێنێت، وتیشی :له شانسی عیراق، ئه‌و وڵاته به خولێكی فه‌له‌كی باش و جیاوازدا تێده‌په‌ڕێت به‌تایبه‌ت له خانه‌ی یانزده‌هه‌مدا (خانه‌ی ته‌شریعات و حكومه‌ته‌كان و په‌رله‌مانه‌كانه، هتد..).
ده‌رباره‌ی ئاینده‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵ، ئایا كورد به‌شداری حكومه‌تی داهاتوو ده‌كات و یاخود هاوپه‌یمانێتی ده‌به‌ستێت؟
نۆسترادامۆسه‌كه‌ی عه‌ره‌ب، وتی : به‌ڵێ پێشبینی ده‌كه‌م هاوپه‌یمانی كوردستانی به‌شداربێت له حكومه‌تی داهاتوودا، هاوكات هاوپه‌یمانیی له‌نێوان سه‌رجه‌م كوتله كوردستانییه‌كانیشدا دروست ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به پێشبینییه‌كانی بۆ داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵ له به‌غدا، وتی : به‌داخه‌وه كێشه و ئاسته‌نگێكی زۆر له به‌رده‌مدایه، ئه‌و ئاسته‌نگییانه په‌یوه‌ندییه‌كان ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن له ئاینده‌دا، ره‌نگه زیاده‌ڕۆیی نه‌بێـت گه‌ر بڵێم، روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی یاسایی و واقعی له‌سه‌ر خاك له نێوان هه‌رێمی كوردستان كه ده‌بێته ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ له ئاینده‌دا، نه‌ك ته‌نها هه‌رێمێك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقی فیدڕاڵ دروست ببێت كه عیراق-یش دابه‌ش ده‌بێت بۆ سه‌ر چه‌ند وڵاتێكی شیعه مه‌زهه‌ب و سوننه مه‌زهه‌ب و كورد، بۆیه له ئاینده‌دا حكومه‌تێك نامێنێت به‌ناوی حكومه‌تی فیدڕاڵه‌وه.
پرسیاری ئه‌وه‌مان لێ‌كرد، كه هه‌رێمی كوردستان هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی راپرسی ده‌كات، له ئه‌گه‌ری وه‌رگرتنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سێیه‌م له‌لایه‌ن مالیكی، ئایا پێشبینی ده‌كه‌یت، كورد هه‌ڕه‌شه‌كانی جێبه‌جێبكات؟
له وه‌ڵامدا، وتی : به‌ڵێ پێشبینی ده‌كه‌م هه‌رێمی كوردستان رووبكاته ئه‌نجامدانی راپرسی گشتیی له هه‌رێمدا سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه له عیراق، ئه‌مه‌ش له حاڵه‌تێكدا گه‌ر مالیكی ببێته‌وه به سه‌رۆك وه‌زیران، هه‌رچه‌نده وه‌ك پێشبینیم كرد پێشتر، ده‌بێته‌وه به‌سه‌رۆك وه‌زیران و هه‌رواش ده‌بێت، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی كوردستان ته‌نها هه‌رێم ناگرێته‌وه، به‌ڵكو هه‌ریه‌ك له كوردستانی باكوور و كوردستانی خۆرئاوا وكوردستانی خۆرهه‌ڵاتیش له خۆ ده‌گرێت و له‌ده‌وڵه‌تی كوردستانی گه‌وره كۆده‌بنه‌وه.
وابێت كورد ده‌بێته خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی، ئه‌گه‌ر بوو به خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت ئه‌ی كێ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته ده‌بێت؟
فه‌لكه‌ناسه‌كه، وتی : كورد سه‌ربه‌خۆیی له ماوه‌ی پێنج ساڵی داهاتوودا وه‌رده‌گرێت و ده‌بێته خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ و ئه‌مه‌ش ته‌ئكید ده‌كه‌مه‌وه، پێشبینیش ده‌كه‌م مه‌سعود بارزانی، ببێته سه‌رۆكی ئه‌و ده‌وڵه‌ته.
گریمان مالیكی نه‌بووه‌وه به‌سه‌رۆك وه‌زیران، كێ نزیكه له وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته، هه‌روه‌ها پۆستی سه‌رۆك كۆمار و پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان؟
دكتۆر ئه‌حمه‌د شاهین، به‌دڵنیاییه‌وه ته‌ئكیدی ده‌كرده‌وه، كه مالیكی ده‌بێته‌وه به سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو، وتیشی : هیچ بوارێك نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی دیكه ده‌ستنیشان بكه‌ین بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته، چونكه سه‌رۆكایه‌تیكردنی حكومه‌تی داهاتوو، بۆ مالیكی ته‌ئكید بووه‌ته‌وه.
پێشبینیشكرد، ئوسامه نوجه‌یفی، ببێته سه‌رۆك كۆماری داهاتووی عیراق، دەشڵێت : سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ كه‌سایه‌تییه‌كی كورد ده‌بێت كه كه‌س چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی نه‌كردووه ئه‌و پۆسته بدرێت به‌و كه‌سه، هه‌روه‌ها چه‌ند پۆستێكی باڵاش ده‌درێته سه‌ركرده‌كانی ره‌وتی سه‌در و حه‌كیم .
له‌باره‌ی ئاینده‌ی عیراق و پێگه‌ی وڵاته‌كه، وتی : به‌داخێكی زۆره‌وه، عیراق به‌م سنووره‌ی ئێستایه‌وه نامێنێته‌وه، له ئاینده‌دا ده‌وڵه‌تێك نامێنێت به‌ناوی ده‌وڵه‌تی عیراق، به‌ڵكو دابه‌ش ده‌بێت بۆ سێ ده‌وڵه‌ت، ئه‌وانیش بریتین له: ده‌وڵه‌تی كوردی، ده‌وڵه‌تی سوننه، ده‌وڵه‌تی شیعه.
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا، له‌باره‌ی باشبوونی باری ئه‌منی عیراق و كۆتاییهاتن به تیرۆر، وتی : تیرۆر له عیراقدا ئه‌و كاته كۆتایی پێدێت، كه عیراق دابه‌ش ده‌بێت بۆ چه‌ند وڵاتێك.
تێبینی: نۆسترادامۆس، یان میشێل دی نوسترادام (1503- 1566) ژیاوه، زیاتر به نۆسترادامووس به‌ناوبانگه، ده‌رمانسازو فه‌له‌كناسێكی فه‌ڕه‌نسی بووه، كۆمه‌ڵێك پیشبینی له چوارچێوه‌ی كتێبێكدا بڵاوكرده‌وه كه چاپی یه‌كه‌می له ساڵی 1555 بڵاوبووه‌وه، له‌وكاته‌وه له‌هه‌موو جیهاندا ناسراوبووه، كتێبه‌كه‌ی چه‌ندین پێشبینی له خۆده‌گرێت، كه بڕوا هه‌بووه به‌وه‌ی ئه‌و پێشبینییانه تا كۆتایی ژیان دێنه‌دی و پێشبینی كردووه ساڵی 3797ی زاینی، كۆتا ساڵی ژیان بێت له‌سه‌ر زه‌وی، پێشبینییه‌كانیشی له شێوه‌ی چوارینه به ده‌ستوخه‌تێكی ئاڵۆز نووسیوه‌ته‌وه.
ئه‌م فه‌له‌كناسه میسرییه‌ش، به‌هۆی به‌دیهاتنی زۆرێك له پێشبینییه‌كانی، نازانوی نۆسترادامۆسی عه‌ربی پێبه‌خشراوه.
كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌حمه‌د شاهین:
ئه‌ندامی یه‌كێتی فه‌له‌كناسانی ئه‌مریكایه، ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی كه‌ونی‌ییه بۆ پێشبینیكردن، ئه‌ندامی یه‌كێتی جیهانیی روحانییه‌كانه، خزمه‌تگوزاری فه‌له‌كی و روحی و پێشبینیكردن و شیكردنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی و رۆژژمێره فه‌له‌كییه‌كان پێشكه‌ش ده‌كات.
پێشبینی و راوێژی فه‌له‌كی پێشكه‌ش به رێكخراو و دامه‌زراوه وده‌سته‌و كه‌سایه‌تییه‌كان پێشكه‌ش ده‌كات، هه‌روه‌ها راوێژكاری فه‌له‌كیی زۆرێك له سیاسی و هونه‌رمه‌نده میسری و عه‌ره‌به‌كانه، هاوكات راوێژكاری فه‌له‌كی بنه‌ماڵه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی وڵاتانی كه‌نداوه.
خه‌ندان- سۆران كه‌ریم
07/06/2014
ئیدارەی تاپۆی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات- تەورێز لە نووسراوەیەکی فەرمی‌دا داوا لە دەفتەرخانەو شوێنی کرین‌و فرۆشی ماڵ‌و مڵک‌و زەوی دەکا وریا بن‌و ئیزن نەدەن کوردەکان لە پارێزگاکەیان زەوی‌و خانووبەرە بکرن‌و ئیدارەکە کوردەکان بە تێرۆریست ناودەباو دەنووسێ کوردە تێرۆریستەکان بە کەڵك وەرگرتن لە سەرمایەی دەرەکی دەیانەوەێ گۆرانکاریی بەسەر ناوچە ستراتێژییەکانی دەڤەرەکەدا بێنن.
ئیدارەی تاپۆی پارێزگای تەورێز لە نامەیەکدا بۆ سەرجەم دەفتەرخانەو ئەو شوێنانەی پێوەندییان بە کرین‌و فرۆشتنی زەوی‌و ماڵ‌و مڵکەوە هەیە داوایان لێدەکا لە کاتی ئەنجامدانی هەر مامەڵەیەک‌دا وشیار بن نەکا کڕیارەکە کورد بێ، یان بە وتەی ئەوان "تێرۆریست"بێ.
لە بەشێکی دیکەی ئاگادارییەکەدا هاتووە: "رێکخراوە تێرۆریستییەکان بە پشت بەستن بە هاوکاریی سەهیۆنیزم‌و نۆکەرانی رۆژئاوا‌و دژی شۆرش، چاویان بریوەتە شوێنە ستراتێژییەکانی باکووری رۆژئاوای ئێران کە دانیشتوەکانی شیعەن‌و ئامانجیان تێکدانی پێکهاتەی دینی‌و کولتووری ئەو ناوچانەیە".
لە دوا بەشی نووسراوەکەدا هاتووە: لە رۆژی دەرچوونی ئەو بڕیارەوە، دەبێ اری پێبکرێ‌و هەروەها دەبێ بەشێوەی نهێنی هەوڵ بدەن هیچ جۆرە هاوکارییەکی کوردەکان "تێرۆریستەکان" نەکەن. هەر کەس سەرپێچی بکا، ئیجازەی کارەکەی لێدەسەنرێتەوەو دووکانەکەی دادەخرێ.
ئەو بریارە بە سەردێری: "ئاگادار کردنەوەی هەرەشەی تێرۆریزمی کورد" لە رۆژی ٤ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی دەرچووەو بە گوێرەی بریارەکەش هەر لەو رۆژەوە دەبێ کاری پێ‌بکرێ.
له زۆرێك له شاره‌كانی ئازه‌ربایجان تورك زه‌وی‌و مولك به كورد نافرۆشیت، له شاری ساینقه‌لا چه‌ند سالێكه نه‌فرۆشتنی زه‌وی به كورد بووه به خواستیكی گشتی ئازەرییە‌كان‌و له بریاری حكوومه‌تی ده‌رچوه.
ماوه‌یه‌كیشه ژماره‌ی توركه‌كانی شاری ئیلام زۆر بووه‌و حكوومه‌ت له‌م ساڵانه‌ی دوایی ده‌ستی كردوه به فرۆشتنی بازار‌و دو‌وكانی وه‌به‌رهێنه‌ر به ئازه‌رییه‌كان له شاره‌كه، ئه‌مه له كاتێكدا كه كورده‌كانی ئیلام بۆ دۆزینه‌وه ی كار روو له شوێنه‌كانی وه‌ك تاران ده‌كه‌ن.
06/06/2014
دوای راگەیاندنی "کۆدار"، ئێستاش باڵی چەکداریی پژاک پەیوەستبوونی بەو دامەزراوە نوێیە رادەگەیەنێ‌و دەڵێ هیچ چه‌شنه په‌یوه‌ندییه‌کی رێکخستنی به هیچ حیزبێکی تایبه‌ته‌وه نییەو بە تەواوی پابەندی ئەو رێککەوتنەیە کە لەنێوان پژاک‌و ئێران لە ساڵی ٢٠١١ کە بووە هۆی راگرتنی شەرو ئاگربەس لەنێوانیان‌داو پژاک بەرزاییەکانی بناری قەندیلیان جێهێشت، دەبێ.
لە راگەیەندراوێک‌دا کە رۆژی ١٥ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی باڵی سەربازیی پژاک، واتە هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان پێکهێنانی سێهەمین کۆنفرانسی خۆی رادەگەیەنێ‌و چوونە ناو کۆداریشی ئاشکرا دەکا، هەروەها ئەو هێزە لە بەشێکی راگەیەندراوەکەی‌دا پێ لەسەر ئاگربەسەکەی پژاکی دوێنێ‌و کۆماری ئیسلامیی ئێران دادەگرێتەوە، هەر چەند لە بەشێکی دیکەی ئەو راگەیەندراوەدا لەگەڵ پێداگرتنەوە لەسەر پاراستنی رەوا، دەنووسرێ: «یه‌کینه‌کانی پاراستنی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، پره‌نسیپی پاراستنی ره‌وا به بنه‌ما وه‌رده‌گرێت. له چوارچێوه‌ی ئه‌و پره‌نسیپه ئاپۆییه‌دا که "ئه‌گه‌ر خاوه‌ن هه‌موو هێزه‌کانی جیهانی بین هێرش بۆسه‌ر که‌سێک ناکه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌موو هێزه‌کانی جیهانی هێرشمان بۆ بهێنن به‌رگری له‌خۆمان ده‌که‌ین" YRK له به‌شی پاراستنی ره‌وای کۆدارو به‌شێوازی ئۆتۆنۆم جێگای گرتووه‌و له‌لایه‌ن شووڕای فه‌رمانده‌ییه‌وه رێوه‌به‌ری ده‌کرێت».
هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا گریلاکان جیابوونەوەی خۆیان لە پژاک رادەگەیەنن‌و دەنووسێ: «یه‌کینه‌کانی پاراستنی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان YRK هێزی پاراستنی یه‌کپارچه‌یی کۆمه‌ڵگای کوردستانن‌و هیچ چه‌شنه په‌یوه‌ندییه‌کی رێکخستنی به هیچ حیزبێکی تایبه‌ته‌وه نییه».
سەبارەت بە ئاگربەسەکەیان لەگەڵ حکوومەتی ئێران دەنووسێ: «یه‌کینه‌کانی پاراستنی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان YRK پابه‌نده به ئاگربه‌سی هه‌یی نێوان بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لی کورد‌و ده‌وڵه‌تی ئێران. به‌ڵام له ئه‌گه‌ری روودانی هه‌ر چه‌شنه هێرشێکی نیزامی، سه‌رکوت‌و کوشتاری گه‌له‌که‌مان، له‌سێداره‌دانی تێکۆشه‌ران‌و ئازادیخوازانی کورد‌و سه‌پاندنی سیاسه‌تگه‌لێک له‌سه‌ر بنه‌مای به‌کرێگیراوی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه، پاراستن‌و به‌رپرچدانه‌وه به شێوازێکی چالاک به مافی ره‌وای خۆی ده‌زانێت».
لە بەستنی کۆنگرەی چوارەمی پارتی ئازادی کوردستان‌و دامەزراندنی کۆدارو پێکهێنانی کۆنفرانسی سێهەمی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان‌و پەیوەستبوونی ئەو هێزە بە کۆداروە، لە سەرجەمی ئەو ئاڵوگۆرانەدا رەحمانی حاجی ئەحمەدی سەرۆکی پژاک، دیار نیە، ئەوە لە حاڵێک دایە کە رادەگەیەنرا پژاک وەک حیزبێکی سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستان لە مەیدانی تێکۆشانی خۆی‌دا ماوەتەوە، بەڵام هەر چەند رۆژ جارێک هەواڵی پەیوەستبوونی باڵێک‌و گرووپێکی پژاک بە کۆدارەوە بڵاو دەکرێتەوە.
06/06/2014
سه‌رۆكی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هۆشداریی توندی به هاوتا روسییه‌كه‌ی دا و ئاگاداری كرده‌وه له‌وه‌ی مۆسكۆ خۆی له سزای سه‌ختتر لابدات.
پێش گه‌شته‌كه‌ی به‌ره‌و فه‌ره‌نسا و به‌شداریكردن له یادی 70 ساڵه‌ی رووداوه‌كه‌ی نۆرماندی كه بووه‌هۆی شكاندنی هێزی نازییه‌كان له جه‌نگی جیهانیی دووه‌م، باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا فلادیمێر پوتن-ی هاوتا روسییه‌كه‌ی ئاگادار كرده‌وه كه دان به حكومه‌تی نوێی ئۆكرانیا بنێت.
له پرێس كۆنفرانسێك و له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی حه‌وت، باراك ئۆباما فلادیمێر پوتن-ی ئاگادار كرده‌وه كه سنوورێك بۆ گێچه‌ڵه‌كانی به ئۆكرانیا دانبێت، ئه‌گینا ئه‌ندامانی گروپی حه‌وت، سزای سه‌ختتر به‌سه‌ر مۆسكۆدا ده‌سه‌پێنن.
ئۆباما راشیگه‌یاند: "هێشتا هه‌لێك له‌به‌رده‌ستدا ماوه تا بزانرێت پوتن له‌م سێ هه‌فته‌یه‌ی داهاتوودا چی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌م جۆره‌ی ئێستا بمێنێته‌وه، ئه‌وا ئێمه‌ش ئاماژه‌مان پێكردووه كه چ هه‌ڵوێستێكمان ده‌بێت."
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كانیش، پێشبینی ناكرێت ئۆباما و پوتن له یادی 70 ساڵه‌ی دابه‌زینی سوپای ئه‌مریكا له نۆرماندی، كه بڕیاره له فه‌ره‌نسا سازبكرێت، چاویان به‌یه‌ك بكه‌وێت، ئه‌مه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی به‌ریتانیاوه كه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته له‌ئێستاوه كاتی بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پوتن دیاریكردووه.
یادی نۆرماندی كه بڕیاره سبه‌ینێ له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به ئاماده‌بوونی سه‌رانی وڵاتانی جیهان و سێ هه‌زار سه‌ربازی به‌شداربووی جه‌نگه‌كه و كه‌سوكاری كوژراوه مه‌ده‌نییه‌كانی نۆرماندی ساز ده‌كرێت.
له 6ی حوزه‌یرانی 1944 و له یه‌كه‌م گه‌وره‌ترین هێرشی مێژوویی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆسه‌ر سوپای نازییه‌كان له‌كاتی جه‌نگی جیهانیی دووه‌م، نزیكه‌ی 160 هه‌زار سه‌رباز له‌و هێزانه له نۆكه‌ندی ئینتگلته‌راوه په‌ڕینه‌وه نۆرماندی تا شكست به سوپای هیتله‌ر بهێنن.
تا كۆتایی مانگی حوزه‌یرانی 1944، ژماره‌ی سه‌ربازانی هێزی هاوپه‌یمانان گه‌یشته ملیۆنێك و 500 هه‌زار سه‌رباز و دواجار له جه‌نگی نۆرماندیدا 37 هه‌زار سه‌ربازی هێزه هاوپه‌یمانه‌كان و 50 بۆ 60 هه‌زار سه‌ربازی سوپای نازیی ئه‌وكاته كوژران.
06/06/2014
هەرێمی كوردستان دراوى تایبەت بە خۆی دەردەكات و بەرەو سەربەخۆیی ئابووری هەنگاو دەنێت. نێچیرڤان بارزانی-ش لەبارەی هەڵوێستی ئەمەریكا لەسەر فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەكەی دوێنێدا قسەی كردووە.
سۆران عومەر، پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو) ی راگەیاند "لە كۆبوونەوە داخراوەكەی دوێنێی نێوان سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان لەگەڵ شاندەكەی حكومەت، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی كوردستان باسی چاپكردنی دراوی تایبەت بە هەرێمی كوردستان و چۆنییەتی میكانزمەكانی دەركردنی ئەو دراوەی كرد و لە داهاتووش هەرێمی كوردستان دراوی تایبەت بە خۆی دەبێت".
لە سەرتایی پرۆسەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان، ئەمەریكا داوایكرد هەناردەكردن و فرۆشتنی نەوتی كوردستان لە رێگەی بەغدا بێت و بە رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا بێت، ئەو پەرلەمانتارە لەبارەی ئەو هەڵوێستەی ئەمریكا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە نێچیرڤان بارزانی بە پەرلەمانتارانی راگەیاندووە "كە ئەمریكا ئەو هەڵوێستی كە پێشتر رایگەیاندووە لە مە زیاتری نابێت".
سۆران عومەر كە هاوكات سەرۆكی لێژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانە راشیگەیاند "هەرێمی كوردستان 500 ملیۆن دۆلاری بە قەرز لە توركیا وەرگرتووە و مووچەی مانگی رابردووی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەو قەرزە دراوە، هاوكات چەندین بانكی نێودەوڵەتیش ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە كە پارە بە قەرز بدەنە هەرێمی كوردستان".
دوێنێ چوارشەممە 4 حوزەیرانی 2014، نێچیرڤان بارزانی بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانەی پێشتر پەرلەمانتاران ئاراستەیان كردبوو سەبارەت بە قەیرانی دارایی و پرسی بوودجە و نەوت لەگەڵ شاندێكی حكومی چووە پەرلەمان و بەشداری كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكانی كرد.
5/5/2014