دڵشاد شه‌هاب ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌م دیمانه‌یه‌ی (باس)دا چه‌ندین پرسی پێوه‌ست به كابینه‌ی هه‌شته‌م و حكوومه‌تی عێراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بارودۆخی ناوخۆیی پارتی وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
(باس)- كه‌ی یه‌كێتی وه‌كو لایه‌نه‌كانی تر رێككه‌وتنی پێكهێنانی حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ پارتی مۆر ده‌كات؟
دڵشاد شه‌هاب: له كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا، جه‌ختمان له په‌له‌كردن له پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێم كردووه‌ته‌وه، ماوه‌كه‌ش دیاریكراوه و سنوورداره، له‌و رۆژه‌ی كه جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و جێگره‌كه‌ی راسپاردووه بۆ پێكهێنانی كابینه، حكوومه‌تیش له قۆناخی دواكه‌وتن تێپه‌ڕ بووه، چونكه كاته‌كه سنوورداره، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌ی تر ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ براده‌رانی یه‌كێتی بۆ به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت و كاری ئاینده، به‌م نزیكانه‌ش واژۆكردنی رێككه‌وتنی به‌شداریكردنی یه‌كێتی له حكوومه‌تی ئاینده ئه‌نجام ده‌درێت.
(باس)- له‌سه‌ر كاندیده‌كانی یه‌كێتی بۆ كابینه‌ی هه‌شته‌م، ناوه‌كان به سه‌ركردایه‌تیی پارتی ده‌درێت بۆ رازیبوون له‌سه‌ریان؟
دڵشاد شه‌هاب: ئه‌وان ناوی كاندیده‌كان ناده‌نه پارتی، پارتی له بابه‌ته‌كه ده‌رچووه، به‌ڵكو ئه‌وان ناوه‌كان ده‌ده‌نه كاك نێچیرڤان بارزانی كه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت راسپێردراوه، وه‌كو ڤیتۆ نا به‌ڵام ده‌بێت كاندیده‌كان شاره‌زا بن و كه‌سی لێهاتوو بن، كاك نێچیرڤانیش ڤیتۆی له‌سه‌ر پاڵێوراوه‌كانی یه‌كێتی نابێت، به‌ڵام ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كان كه‌سانی وا پێشنیاز بكه‌ن، كه ئایندهی كاركردن زه‌مانه‌ت بكات.
(باس)- له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق، ترستان له‌وه نییه (ئیجماعی كوردی) درزی تێبكهوێـت؟
دڵشاد شه‌هاب: له دواكۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان، هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆك بوون به‌رنامه‌ی لایه‌نی كوردی و كوردستانی به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش ده‌بێت و هه‌موو لایه‌نه‌كانیش نوێنه‌ری خۆیان ده‌ستنیشان كردووه بۆ لیژنه‌ی گفتوگۆكۆدن له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان، له دواكۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ براده‌رانی یه‌كێتی ته‌وه‌رێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بووه، ئه‌وه‌م هه‌ست پێكرد كه یه‌ك به‌رنامه و یه‌ك گوتارین له چوونمان بۆ به‌غدا.
(باس)- سه‌عدی پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر ئیجماعی كوردی تێكبچێت، له كوردستان تێكده‌چێت، نه‌ك له به‌غدا، ئه‌و مه‌ترسییه لێره هه‌یه؟
دڵشاد شه‌هاب: یه‌كڕیزیی كوردی له كوردستان به‌هێزه، هه‌شت مانگه چاوه‌ڕوانی پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌م ده‌كه‌ین، تا ریزی كوردی به‌هێز بێت، ده‌مانتوانی له ماوه‌ی مانگێكدا حكوومه‌ت پێكبهێنین، به‌ڵام ئه‌و ماوه زۆره چاوه‌ڕوانمان كرد، ئێستاش له‌و ماوه زۆره، په‌شیمان نین، چونكه ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی حكوومه‌تی بنكه‌فراوان و یه‌كڕیزی لایه‌نه‌كانی لێ كه‌وته‌وه، له‌مباره‌یه‌وه له كوردستان ترسمان نییه.
(باس)- وه‌كو پارتی ترستان نییه، مالیكی كار له‌سه‌ر لیسته كوردستانییه‌كان بكات؟
دڵشاد شه‌هاب: به‌پێی هه‌ڵوێستی فه‌رمیی هه‌موو لایه‌نه‌كان كوردستانییه‌كان، هه‌مووان پابه‌ندی ئه‌و پرۆگرامه هاوبه‌شه ده‌بن كه له‌سه‌ری رێككه‌وتووین، بڕوا ناكه‌م ئه‌گه‌ر جیاوازی و خیلاف له‌سه‌ر هه‌ندێك ورده‌كاریش هه‌بێت، ببێـته هۆی ئه‌وه‌ی لایه‌نێك له یه‌كڕیزیی كوردستانی ده‌ربچێت، هه‌ر لایه‌نێكیش وا بكات، خه‌ڵكی كوردستان لێی قبوڵ ناكات، مالیكی له‌گه‌ڵ پارتی هیچ هه‌وڵێكی نه‌داوه، بۆ لایه‌نه‌كانی تریش نازانم.
(باس)- له كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتووتاندا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، پۆستی سهركۆمار یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه، بۆ كێ بێت؟
دڵشاد شه‌هاب: وه‌كو هه‌موو ئیستیحقاقه‌كانی تری كورد حیسابی له‌سه‌ر ده‌كرێت، هه‌وڵ ده‌درێت له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كانی تر باسی ده‌كه‌ین، چونكه پۆستی سهركۆمار مه‌سه‌له‌یه‌ك نییه له‌نێوانی پارتی و یه‌كێتی به ته‌نها باس بكرێت.
(باس)- وه‌كو پارتی ئه‌مجاره پۆستی سهركۆمار به مافی خۆتان ده‌زانن؟
دڵشاد شه‌هاب: مافی هه‌موومانی تێدایه، مافی پارتیشی تێدایه، ئه‌و پۆسته‌ی پێ بدرێت، به‌ڵام به‌لای ئێمه‌وه گرنگترین شت ئه‌وه‌یه كه ئه‌و پۆسته مافی كورده، پارتی هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ كورد بێت، دواتر باوه‌ڕ ناكه‌م كێشه له سه‌ر ئه‌وه دروست بێت كه ده‌درێته كێ.
(باس)- له دوای ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن پارتی دانی به‌وه‌دا ناوه كه چه‌ند كورسییه‌كی له به‌غدا كه‌می كردووه، ئاخۆ به نیازه گۆرانكاری بكات؟
دڵشاد شه‌هاب: پێمان وانییه، پارتی پاشه‌كشه‌ی كردبێت، ده‌نگ و رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی پارتی زیادی كردووه و ده‌نگه‌كانی دانه‌به‌زیوه تا بڵێن پارتی شكستی هێناوه، چاوه‌ڕوانی زیاترمان هه‌بوو، له ساڵی 2010 لیستی هاوبه‌شمان هه‌بوو، بۆ نموونه له هه‌ولێر یه‌كێتی هیچ كاندیدێكی نه‌گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی ببێته ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، مانای وا نه‌بوو كه یه‌كێتی له هه‌موو هه‌ولێر به قه‌د كورسییه‌ك ده‌نگی نه‌بێـت، به‌ڵام ته‌كنیكه‌كه وا بوو ده‌نگه‌كانی ده‌رچوون بۆ پارتی رۆیشتن. له سه‌رێكی تر وه‌كو پارتی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌كات و دیراسهشی ده‌كات، به‌ڵام هێشتا هیچ بڕیارێك بۆ گۆرانكاری نه‌دراوه، به شێنه‌یی دیراسه‌ی ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه دووپات ده‌كه‌مه‌وه كه له‌سه‌ر ئاستی سه‌ركردایه‌تی و جه‌ماوه‌ری پارتی، له‌و ئه‌نجامانه ته‌نگاو نین و نیگه‌ران نین و شكستمان نه‌هێناوه.
(باس)- له هه‌ڵكشانی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی چۆن ده‌ڕوانن؟
دڵشاد شه‌هاب: له هه‌ڵكشانی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی هیچ نیگه‌رانییه‌كمان نییه، ئه‌وه هه‌ڵبژاردنه، پارتی باوه‌ڕی به هه‌ڵبژاردنه، له ساڵی 1992 سه‌رۆك بارزانی بانگی هه‌ڵبژاردنی راگه‌یاند كه ئه‌و كات چاره‌نووسی ئه‌و هه‌رێمه دیار نه‌بوو، دوای 20 ساڵی حوكمڕانی، ئێمه پاشه‌كشه له هه‌ڵبژاردن ناكه‌ین له هه‌ڵبژاردندا هه‌ڵبه‌زین و دابه‌زین هه‌یه.
(باس)- پارتی له هه‌ولێر و دهۆك چۆن حكوومه‌ت ناوخۆییه‌كان پێكده‌هێنێت؟
دڵشاد شه‌هاب: له دهۆك 19 كورسیمان هه‌یه و كێشه‌مان نییه له ده‌ستنیشانكردنی پارێزگار و پۆسته ئیدارییه‌كان، له هه‌ولێریش 12 كورسیمان هه‌یه، به ته‌نها پارتی ناتوانێت، به‌ڵام پێویستمان به كورسیی كه‌م هه‌یه، بۆیه ره‌نگه له‌گه‌ڵ له توركمان و مه‌سیحییه‌كان هاوپه‌یمانییه‌تی بكه‌ین، چونكه حزبێك كه رێژه‌یه‌كی زۆری ده‌نگی به‌ده‌ست هێنابێت، هه‌وڵ ده‌دات له‌گه‌ڵ لایه‌نێك هاوپه‌یمانییه‌تی بكات كه مه‌جبور بێت، كه‌مترین پۆست بدات.
03/06/2014