
رۆژی شەممە، رێكەوتی 31 / 5 / 2014، رۆژنامەی میدیا لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان لەشاری هەولێر كۆڕێكی بۆ دكتۆر رزگار قاسم سەرۆكی بزوتنەوەی گۆڕانی دیموكراتی كوردستانی سوریا لەژێر ناونیشانی ( رەوشی رۆژئاوای كوردستان و دوا پەرەسەندنەكانی شۆڕشی گەلانی سوریا) بەئامادەبوونی ژمارەیەك لەپارت و لایەنە كوردستانییەكان و رۆژنامەنووسان و رۆشنبیران و وڵاتپارێزانی هەموو بەشەكانی كوردستان سازكرد ، لەم دانیشتنه که وەفدی سیاسی و میدیاتیکی بزوتنەوەی کۆماریخوازی کوردستان به فەرمی بانگهێشت کرا بوون ،هەوڵ درا که دۆخی ئمڕۆژی کورد له رۆژئاوا به شێوەیەکی پسپورانه شی بکریت. لەكۆڕەكە دكتۆر رزگار قاسم بەشێوەیەكی ئەكادیمی و سەردەمیانە باسی لە رەوشی سیاسی رۆژئاوای كوردستان و شۆڕشی سوریا و ئاكام و دەرەنجام و چارەسەر بۆ ئەم بارودۆخەی سوریا پێیدا تپێپەڕ دەبێت كرد. هەروەها پڕژایە سەر خوێندنەوەی دروستی دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانی رۆژئاوای وڵات و شۆڕشی گەلانی سوریا ، بۆ خۆ ئامادەكردن بۆ ئەو ئەگەر و پێشهاتانەی كە لەسەر ئاستی ناوچەكەو سوریا و رۆژئاوای وڵات روودەدەن و دێنە پێشەوە جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی لایەنە سیاسییەكان بۆ ئاواكردنی وڵات و تێپەڕاندنی ئەم قۆناغەی سوریا پێیدا تێپەڕدەبێت، بەپێویستی زانی هەموو نەتەوەییەكان پشتیوانی بەردەوامیان لە رۆژئاوا و شۆڕشەكەی بكەن، هەروەها دكتۆر رزگار بۆ چارەسەكردنی پرسی كورد لەسوریا بۆ ئەم قۆناغە فیدراڵی بۆ كورد بەباش زانی. پاشان ئامادەبووان سەرنج و تێبینی و پرسیارەكانیان ئاراستەی دکتر رزگار قاسم کرد و لەم نێوەدا هیوا کوردستانی – نێوەنەری بزوتنەوەی کۆماریخوازی کوردستان- سەبارەت به مکانیزمه پراکتیکەکانی حزبی گۆڕانی دیموکراتیک له رۆژێاوا بۆ بەرێوەبردنی ئەو بەشه له خاکی کوردستان پرسیارایکی ئاراستە کرد و بەهۆی گرنگی كۆڕەكە نزیكەی دووكاتژمێری خایاند.
01/06/2014
ئیدارەی بەرقی شاری ئابدانان، بە بیانووی گرانبوونی ئیمکاناتی فەننی و هاوکاری نەکردنی خەڵکی بەخشی موور مووری ئابدانان، خۆی لە چاک کردنەوەی هێڵی برقی ئەو ناوچەیە دەبوێرێت، ئەمەش ناڕەزایەتیی لای هاووڵاتیان دروست کردووە.
دابەزینی وڵتاژی برق لە بەخشی موور مووری شاری ئابدانان لە کاتێک دایە، کە بەخشی موور مووری ١٢ هەزار کەس حەشیمەتی هەیە و لە وەرزی هاویندا گەرمی هەوا دەگاتە ٤٨ پلەی سەدی و بەهۆی گەرمای لەڕادەبەدەر هاووڵاتییان وەزاڵە هاتوون.
بەرپرسی شۆرای شاری موور مووری رایگەیاندووە، وڵتاژی برق بە رادەیەکە لە خوارەوەیە، کە لامپێکی ١٠٠ وڵتی رۆشن ناکات، چ بگات بەوەی کە کەرەسەکانی وەکوو پەنکە و کولێر و یەخچاڵ کاری پێ بکەن، ئەمەش بەتایبەت بڕستی لە منداڵان و بەساڵاچووان بڕیوە.
هاوکات پیاوێکی بەساڵاچوو بە هەواڵدەریی "ئیرنا"ی راگەیاندووە، ئاخۆ بەرپرسانی شیرکەتی برق ئامادەن منداڵەکانیان بۆ ماوەی کاتژمێرێک لەم گەرمایەدا رابگرن؟ بۆیە داوا لە بەرپرسان دەکم بۆ ماوەی شەو و رۆژێک لە بەخشی گەرمەسێری کەلات موور مووری بمێننەوە، هەتا لە نزیکەوە شایەتی ئەم دۆخە بن.
مەسعوود کاکا بەرپرسی ئیدارە برقی شاری ئابدانان، تێچووی پرۆژەی برقی بەخشی موور مووری ١٧ ملیار ریاڵ خەمڵاندووە و رایگەیاندووە؛ بە دانانی دوو ترانسی زیادکردنی وڵتاژ هەتا ١٥ رۆژی دیکە بەشێوەی کاتی کێشەی کەمیی وڵتاژەکە چارەسەر دەکەین.
ئەو بەرپرسە گوتووشیەتی؛ کێشەی برق لە موور مووری هەتا کۆتاییەکانی وەرزی هاوینی ئەمساڵ چارەسەر دەکرێت و هاوکات بەخشداری موور مووریش رایگەیاندووە، ماوەی سێ ساڵە بەرپرسان بەڵینیی چارەسەر کردنی ئەم کێشەیە ئەدەن، بەڵام هەتا ئێستاش بەدواداچوونەکانی ئێمە هیچ ئەنجامێکیان نەبووە.
ناسر نووری باسی لەوەش کردووە لە بەیانییەوە هەتا ئێوارە، هاوڕێ لەگەڵ نوێنەرانی پارلمان، بەدواداچوون بۆ نەهێشتنی کێشەی برق دەکەین و روونیش نییە ئەم قەیرانە هەتا کەی بەردەوام دەبێت.
بەخشی کەلات موور مووری ١٢ هەزار کەس حەشیمەتی هەیە و لە ٥٠ کیلۆمیتریی باشووری رۆژئاوای شاری ئابدانان هەڵکەوتووە و بەهۆی هاوسنووری لەگەڵ شارەکانی دێهلوڕان و ئەندیمشک لە ئوستانی خووزستان گەرمایەکی لەڕادەبەدەری هەیە، کە کێشەی برق لەم ناوچەیە ژیانی بۆ هاووڵاتییان ئەستەم کردووە.
01/06/2014
کەمپەینی بەرگری لە گیراوانی سیاسی و مەدەنی بەیاننامەیەکی نووسراوی سەبارەت بە “زێنەب جەلالیان” بڵاوکردۆتەوە و تێیدا هۆشداری داوە کە ئەگەر جەلالیان دەرمان نەکرێ مومکینە بینایی لەدەست بدات.
بە گوێرەی بەیاننامەکە، زێنەب جەلالیان کۆنترین گیراوی سیاسیی ژن لە ئێرانە و بە قورسترین سزا مەحکووم کراوە و سەرباری ئەوەش داواکاری گشتیی کرماشان ڕێگە نادات نەشتەرگەری بۆ چاوی زێنەب بکرێ و ئەمەش مەترسی نابینابوونی ئەو گیراوە سیاسییە کوردەی لێکەوتۆتەوە.
دەگوترێ کە تیکەگۆشتێکی زیادی لە سپێنەی چاوی زێنەب جەلالیاندا هەیە کە ئەگەر بە نەشتەرگەری یا دەرمانی تر چارەسەر نەکرێ، دەبێتە هۆی نابینابوونی.
کەمپەین ئاماژەی بە ئەشکەنجەرانی بەردەوامی ئەو گیراوە سیاسییە بە درێژایی حەوت ساڵی ڕابردووی کردووە و هەر بۆیەش وێڕای هۆشداردان بە کاربەدەستانی دەزگای قەزایی ئێران، داوای ئازادکردنی ناوبراوی کردووە و جەختی لەسەر ئەوەش کردۆتەوە کە هەر نەبێ بۆ باشتربوونی ڕەوشی تەندروستیی ئەو گیراوە کوردە تێبکۆشن، مەرەخەستی پێ بدەن و بۆ گرتووخانەیەکی نزیک لە شوێنی ژیانی بنەماڵەکەی ڕابگوێزن.
زێنەب جەلالیان، لەدایکبووی 1361ی هەتاوی ماکۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. ناوبراو زستانی 1386 هەتاوی لە لایەن ئیتلاعاتی کرماشانەوە قۆڵبەست و پاش چەند مانگ ئەشکەنجە و ئازار، بە تۆمەتی "شەڕ بەرانبەر بە خودا”، بە ئێعدام مەحکووم کرا.
لە ساڵی 1388، دیوانی باڵای دادی ڕەژیم حوکمی ئیعدامەکەی ئەرێ کرد، بەڵام پاش بەدواداچوونی زۆر و ناڕەزایەتی بەرفراوانی پارێزەی ناوبراو و چالاکانی مافی مرۆڤ، لە خەزەڵەوەری 1390ی هەتاوی، حوکمی ئیعدامەکەی بۆ زیندانی هەتا هەتایی گۆڕدرا.
31/05/2014
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕەخنەی لە دزین و بەتاڵانبردنی ئاسەوارە مێژووییەکانی کوردستانی گرت و داوای کرد پێش بەم دیاردەیە بگیرێ.
لە بەیاننامەی ڕێکخراوەکەدا هاتووە کە بە درێژایی سێ دەیەی ڕابردوو، تەپۆڵکە و گرد و تەنانەت قەبرستان و شوێنی مێژووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەماوە کە لە لایەن کەسانی قازانجویست و قاچاخچی سەروژێر نەکرێ و ئاسەوارەکەی بەتاڵان نەبردرێ.
بە گوێرەی ڕێکخراوەکە زۆرێک لەو تاڵانچییانەش کەسانێکی نزیک لە حکوومەت و ناوەندەکانی دەسەڵاتن.
لەم دواییانەدا، بەشێک لە خەزێنە مێژووییەکانی تەپۆڵکەی زێویەی سەقز، بۆ ماوەیەکی کورت لە تارانەوە گەڕێندرابۆوە کوردستان تا خەڵک چاویان پێی بکەوێ.[زانیاری زیاتر]
رم.م.ک بە ئاماژە بەو مەسەلە، ڕەخنەکەی چڕتر دەکاتەوە و دەڵێ کە لە لایەک تاڵانچییەکان ئاسەواری دیرۆکی کوردستان دەدزن و لە لایەکی دیکەوە، ئیزن نادرێ ئەو ئاسەوارەی کە بە شێوەی یاسای دەدۆزرێنەوە، لە کوردستان ڕابگیرێن و زۆربەی کات بۆ دەرەوەی کوردستان و بۆ وێنە تاران دەگوازرێنەوە.
رم.م.ک. بەرهەم و ئاسەواری مێژووی بە بەڵگەی ناسێنەی مێژوویی، کولتووری و شارستانییەتی گەلانی ئێران دەزانێ و دزین، بەقاچاخبردن و فرۆشتنی ئەو ئاسەوارانە بە ناڕەوا دەزانێ و دەڵێ دەبێ بەدواداچوونی یاساییان بۆ بکرێ.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کورستان[RMMK]، لەم پێوەندییەدا، داوا لە بەرپرسانی پێوەندیداری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات بە سازکردنی مۆزەخانە و ناوەندگەلی پارێزراو، هەوڵی پاراستنی بەرهەم، بەڵگە و ئاسەواری مێژوویی کوردستان بدات و ڕێگە بە چوونەدەری ئەو ئاسەوارە لە کوردستان بگرێ.
31/05/2014
بێ ئەوەی خۆپێشاندانە چاوەڕوانکەراوەکە بەڕێوە بچێ، سێ کەس لە شاری ورمێ قۆڵبەست کران.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بە ناوەندی نووچە و شرۆڤەی ڕۆژ گەیشتووە، خۆپێشاندانە چاوەڕوانکراوەکەی ئەمڕۆ پێنجشەممە[٨ی جۆزەردان]ی ورمێ، بەهۆی دۆخی نائاسایی و تەنرانی شارەکە بە هێزی دژەشۆڕش و چەکدار بەڕێوە نەچوو.
سەرەڕای بەڕێوەنەچوونی خۆپێشاندان، سێ کەس کە شیمانە دەکرێ کورد بن لە لایەن هێزە ئاسایشییەکانی ورمێوە قۆڵبەست و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراون.
ماڵپەڕی نیسان نیوز کە زیاتر هەواڵەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەگوازێتەوە، ناوی یەکێک لە قۆڵبەستکراوانی بە “محەمەدخالید میلان” ڕاگەیاندووە.
دەگوترێ ناوبراو خوێندکاری ئەندازیاریی میکانیکی زانکۆی ورمێیە و زانیارییەک سەبارەت بە دوو کەسەکەی تر بڵاونەکراوەتەوە.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ئەنستیتۆی کورمانج لە زانکۆکانی ورمێ، بانگەوازێکی بڵاوکردبۆوە و داوای لە شارۆمەندانی کورد، تورک و ئەرمەنی کردبوو کە بە یەکەوە، دژ بە ویشکبوونی گۆلی ورمێ و کەمتەرخەمی بەرپرسانی ئێران سەبارەت بەو پرسە خۆپێشاندانێک بکەن.
هەر بەم بۆنەوە، پێشنیوەڕۆی پێنجشەممە، هەژمارێکی زۆر چەکدار و هێزی دژەشۆڕش لە نزیک پارێزگاریی ورمێ و شەقامەکانی ناوەندی شار جێگیر کرابوون و شارەکە حاڵەتێکی نایاسایی و ئەمنی بەخۆوە گرتبوو.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هەژمارێک لە تورکە ئازەرییەکان، لە جێگەی پشتیوانی لەو بانگەوازە ژینگەپارێزییەی خوێندکارانی کورد، بە ناردنی کورتەنامە بۆ یەکتر و بڵاوکردنەوەی بەیاننامەی نووسراو لە ماڵپەڕە ئازەرییەکاندا، سووکایەتییان بە کورد کردبوو و هۆشداریان دابوو کە بەر لە هێزە ئاسایشییەکانی ئێران، ئەوان پێش بە خۆپێشاندانە چاوەڕوانکراوەکە دەگرن.
لە بەیاننامەکاندا، خوێندکارانی کورد کرابوونە ئامانج و وەک ئەندام و لایەنگری گرووپگەلی تیرۆریستی پێناسە کرابوون.ەوە لەکاتێکدایە کە ئەنستیتۆی کورمانج لە زانکۆکانی ورمێ، ئەو شارەیان وەک سیمبۆلی ئاشتی و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی ئازەری، کورد و ئەرمەنییەکان پێناسە کردبوو و داوایان لە پێکهاتە جیاوازەکانی ئەو شارە کردبوو کە لە پێناو ڕزگارکردنی گۆلی “ورمێ”دا یەکگرتووانە خۆپێشاندان بکەن.
31/05/2014
پاراستنی ژینگه پاراستنی ژیانه
کهمپهینی ژینگه پارێزانی سهردهشت که بهشداربۆانی به شێوهی خۆبهخشانه پێکهاتوون له چالاکانی مهدهنی – فهرههنگی ، مامۆستایانی زانکۆ ، خوێندکاران ، شاخهوانان ، هونهرماندان و دڵسۆزانی ژینگهی سهردهشت که له پێناو ئاوهدان کردنهوهی شار، فهرههنگ سازی ، ههست به ئهرکی شارۆمهندی و ژیانی تهندرووست ، خاوێنکردنهوهی ژینگه، زانیاری له سهر جۆنیهتی ههڵسووکهوت له گهڵ ژینگه و پێداگری له پاراستنی ژینگه ، تاوتوێ کردنی کێسهکان و فهشهڵهکانی شار، چاودێری له سهر چالاکیهکانی شۆرا و شارهوانی و دارشتنی دانیشتنی هاوفکری له گهڵ وان و له دواییندا گهشه پێدانی ههستی ئالیکاری و پهیوهندیه کۆمهڵێتیهکانی چالاکانی مهدهنی بهڕێوه دهچێت .
کهمپهینی ژینگه پارێزانی سهردهشت که ئهندامانی (بهشداربوانی ) پێکهاتوون له کچ و کوران به دوو سال پێشینه که لهو بارهوه چوار چالاکی ههلمهتی پاک و خاوێنی بۆ شوێنه گهشتیاریهکانی دهرهوهی شار که بریتین له تاڤگهی شلماش، بێوران(کێلێ) شێخ برایم بادام، خرێ دووههزار ، به کۆ کردنهوهی زبل و بلاو کرنهوهی نایلونی زبڵ و درووشمی ژینگه پارێزی له پێناو پێداگری له پاراستنی ژینگه و سرووشت بهرێوه بردووه. کهمپهینی ژینگه پارێزانی سهردهشت، تا به ئێستا سهربهخو بووه و ژێر چاودێری هیچ بنکهیهک چالاکی نهکردووه و گشتی خهرج و پێداویستیهکانی چالاکیهکانی له ئهستۆی بهشداربۆانی بووه .
له گهڵ ههموو ههڵمهتهکان ژینگه ههواڵی تۆمان لێ دهپرسێتهوه *
ههموو رێکخراو و پێکهاتهیهک ههلقوڵاوی هزرو ئهندێشهی کهسانێکه که له گیان و جهستهی خۆیان بۆ دامهزراندن و راگرتن ، هێز دهبهخشنه بابهتهکه . کهسانێک که خهون دهخوڵقێنن و رێگه خوش کهرن بۆ له داییک بوونی خهونی ئهوانی تریش .
گرنیگی دان به پرسی ژینگه و داکۆکی کردن له سهر ژینگه و سروشت ، ئهوپهڕی شارستانیهت و بهرز بوونی رادهی لێکدانهوهی لایهنهکه دهگهیێنێت. ژینگه و ژیان پێوهندێکی نهپچکڕاویان ههیه دهگهل یهک .کاک ئهبووبهکر وێرای ئهوهی وهک کهسێکی خاوهن ئهندێشه بهشداری به هێزی ههبووه له پێکهاتنی کهمپهین ، له کردهوهشدا به بوونی کاریگهری خۆی سهلماندووه . ژینگهی بهماڵی مرۆڤ دهزانی و رێزی بۆ سروشت دادهنا . ههنگاو به هانگاوی جوانی و پاک و خاوێنی ههڵمهتی دهنواند و هاندهری ههموو کردهوهیهکی وهڵات پارێزانه بوو . بێ سنوری ئهڤینی خۆی بۆ جوانی و خاوێنی سهراسهری ژیانه پڕ گهوههری تهنیبۆوه . راستهوخۆ وزه بهخشی کۆڕهکهمان بوو و جێ پێی خۆی له سهر مێژوو ئهوکاره به جێهێشت و ئێستاش ژینگه ههواڵی تۆمان لێ دهپرسێتهوه . هاوڕێ
31/05/2014
کەمپەینی ژینگە پارێزانی سەردەشت / Kempeynî jînge parêzanî Serdeşt
لە نێو گۆڕە بەكۆمەڵەكانی كەركوك، ئێسكو پروسكی منداڵی تێدایە، لەگەڵ دۆزینەوەی جلوبەرگی كوردی، كە مێژوی گۆڕەكان دەگەڕێنرێتەوە بۆ سەردەمی دەسەڵاتدارێتی سەدام حسێن سەرۆكی پێشوی عیراق.
لەم هەفتەیەدا دوو گۆڕی بەكۆمەڵ لە كەركوك دۆزرانەوە، لەكاتی هەڵكەندنی زەوی بۆ پڕۆژە، بەو هۆیەشەوە كاركردن لە پڕۆژەكان راگیراوە تا تەواوی گۆڕەكان هەڵدەدرێنەوە.
گۆڕی یەكەم لە ناوچەی سیادە دۆزرایەوەو لەكاتی كاركردن لە پڕۆژەیەكی رێگاوبان، ئەوەی دیكەیشیان لە ناوچەی پیشەسازیی، لە ئێستادا دوو لیژنەی جیاواز بۆ لێكۆڵینەوەو هەڵدانەوەیان پێكهێنراوە.
فازڵ ئەمین، بەڕێوەبەری شەهیدانو ئەنفالكراوەكانی كەركوك بە (كەركوك ناو)ی وت "دوای دۆزینەوەی گۆڕەكان تیمێكی هاوبەشمان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گۆڕە بەكۆمەڵەكانو لیژنەی مافی مرۆڤی عیراقی نوسینگەی كەركوك پێكهێنا.”
وتیشی "چەند ئێسكو پروسكێك دۆزراونەتەوەو بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان تەرمی منداڵیشی تێدایە، لەگەڵ دۆزینەوەی چەندین جلوبەرگی هەردوو رەگەز، هەروەها لەنێو جلوبەرگەكاندا شەرواڵی كوردی تێدایە.”
لەبارەی گۆڕەكەی ترەوە، فازڵ وتی "لەناوچەی پیشەسازی كەركوك دۆزراوەتەوە كە مێژوەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی نێوان (1988 ـ 1992) كە پێشبینی دەكەین نزیكەی 2600 تەرمی تێدابێت.”
سەدام حسێن لەساڵی 1979 بەكودەتا سەرۆكایەتی عیراقی گرتە دەستو تا روخانی حكومەتەكەی لەساڵی 2003 لەپۆستەكەی بەردەوام بوو، سەردەمی دەسەڵاتدارێتی بەخوێنڕشتنو زەبرو زەنگ بەناوبانگ بوو.
بەوتەی فازڵ ئەمین دوای هەڵدانەوەی هەردوو گۆڕەكە پشكنینی (DNA) بۆ تەواوی روفاتەكان دەكەن بۆ ئەوەی لەڕێگای ئەو پشكنینەوە كەسوكاریان بدۆزرێتەوە.”
31/05/2014
ئێوارەی رۆژی 22ی ئایار لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان چەند دیزاینێکی تازەی جلوبەرگی کوردی نمایش کرا.
نمایشی ئەو دیزاینە تازانە لەلایەن دیزاینەری پۆشاکی ئافرەتان (لانە گلی) ئامادە کرابوو، تیایدا 12 دیزاینی تازەی جلوبەرگی کوردی و پۆشاکی ئاهەنگ و بۆنەی تایبەتی خانمان نمایش کرا.
ئەو نمایشە لە رێگەی کۆمپانیای (زەوەن) بە ئامادەبوونی بینەرانی زۆر و هەوادار و ئارەزوومەندانی فاشیۆن لە ناوخۆ و دەروەوە، رێک خرابوو.
31/05/2014
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی بە ناوەندی نووچە و شرۆڤەی ڕۆژ گەیشتووە، "ئەنجوومەنی سەوزی چیا"، خەڵاتی نیشتمانیی ئێران لە بواری ژینگەپارێزی پێ بەخشراوە.
ئەمڕۆ شەممە ١٠ی جۆزەردان/٣١ی مەی، لە ڕێووڕەسمێکدا کە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژینگەپارێزی[٥ی ژووئەن/١٥ی جۆزەردان] بە ئامادەبوونی سەرکۆماری ئێران لە شاری تاران بەڕێوە چوو، کاوە کوردستانی"، بە نوێنەرایەتی لە ئەنجوومەنی سەوزی چیا، خەڵاتەکەی وەرگرت.[وێنە]
هاوکات لەگەڵ ئەنجوومەنی سەوزی چیا، سێ ڕێکخراوە و ناوەندی تریش بەم بۆنەوە خەڵات کران.
ئەنجوومەنی سەوزی چیا، ڕێکخراوەیەکی ناحکوومییە کە لە مەریوان دامەزراوە و لە بواری ژینگەپارێزیدا چالاکیی ھەیە.
ئەو ڕێکخراوە، هەوڵی بەرزکردنەی ئاستی زانیاری و وشیاریی کۆمەڵگا سەبارەت بە ژینگە دەدات و جگە لە بەڕێوەبردنی خولی پەروەردە و بڵاوکردنەوەی بابەت و نامیلکە سەبارت بەو مژارە، رۆڵی کارای لە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئاگرتێبەربوونی دارستان، زەوی و زار و لەوەڕگەکانی مەریوان و دەوروپشتی هەبووە.
ئەنجوومەنی ئاماژەپێکراو، تا ئێستا چەندین هەڵمەتی خاوێنکردنەوەی ژینگەشی بەڕێوە بردووە و هەژمارێک لە ڕاوچییانی کوردیشی ڕازی کردووە واز لە ڕاوکردن بهێنن.
بەخشرانی خەڵات بە ئەنجوومەنی سەوزی چیا لەکاتێکدایە کە چالاکییەکانی ئەو ناوەندە بەردەوام ئاستەنگی بۆ دروست کراوە و ئەندامانی تووشی زەخت و گوشار بوونە.
م.م.
31/05/2014