
بارزانی و پاپای ڤاتیکان بۆ ماوەی چل خولەک گفتوگۆیان کردووە، شاندی کوردیش سەرسام بوون کە زانیویانە پاپا بەرلەوەی بێتە ڤاتیکانیش کوردستانی ناسیوە.
فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند کە لەو چل خولەکەدا بارزانی و پاپا باسی کوردستان و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و مژاری دیکەیان کردووە. ئەو کاربەدەستەی حکومەتی کوردستان، کە یەکێکە لە ئەندامانی شاندەکەی یاوەری بارزانی، گوتی: "باسی قەیرانی سووریا و ئاوارەبوونی کریستیانەکانی ئەوێشمانکرد".
بەگوتەی فەلاح مستەفا، پاپا فرانسیس-ی ڤاتیکان، بەرلەوەی ببێتە پاپاش زانیاریی لەسەر کورد و کوردستان هەبووە. هەروەها سیاسەتێکی دۆستانەی بەرامبەر کوردستان هەیە، "چونکە پاپای ئێستا سیاسەتێکی جیاوازی لە پاپاکانی پێشووتر هەیە".
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی کوردستان پێیوایە دانانی ئاڵای کوردستان لە دیداری نێوان بارزانی و پاپا لە ڤاتیکان، هەروەها پێشتریش لەکاتی دیداری نێوان بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا، نیشانەی کرانەوەی دەرگای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و گۆڕانی سیاسەتی ئەو وڵاتانەیە لەگەڵ کوردستان بە ئاراستەی ئەرێنیدا.
30/05/25014
پاش یانزه ساڵ له‌رووخانی رژێمی به‌عس ئێستا دوو گروپی سیاسی له‌عێراق له‌به‌رامبه‌ر یه‌ك وه‌ستاونه‌ته‌وه، گروپێك دژی ئه‌وه‌یه مالیكی چوار ساڵی تر حوكم بكات، له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك دیكتاتۆر بگه‌ڕێته‌وه، گروپی دووه‌میش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه مالیكی له‌پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه، به‌ڵام واقیعه‌كه ئه‌وه ده‌رده‌خات كه دۆزینه‌وه‌ی جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ مالیكی له‌لابردنی خودی مالیكی قورستره.پاش یه‌ك هه‌فته له‌راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ره‌تاكانی دانوستان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو ده‌ستی پێكردووه، له‌كاتێكدا كه مالیكی نزیكه‌ی سێیه‌كی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كۆكردووه‌ته‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا نه‌یاره‌كانی دوو له‌سه‌ر سێی په‌رله‌مانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه.
به‌ر له‌چه‌ند رۆژێك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم رایگه‌یاند به‌شداری ناكات له‌حكومه‌تێكدا كه مالیكی سه‌رۆكایه‌تی بكات، بارزانی ئه‌گه‌ر هێزه كوردییه‌كانی تری له‌گه‌ڵدا بێت ئه‌وا به‌هه‌موویان 62 كورسیان هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ سووننه‌و شیعه دانوستانی پێده‌كه‌ن.
ره‌وتی سه‌در كه 34 كورسی په‌رله‌مانی هه‌یه به‌ره‌سمی رایگه‌یاند رازی نین مالیكی سه‌رۆكایه‌تی بۆ جاری سێهه‌م وه‌ربگرێته‌وه، كوتله‌ی مواتینیش به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌ممار حه‌كیم به 29 كورسییه‌وه دژی مانه‌وه‌ی مالیكییه، ئه‌م دوانه‌ی دوایی هه‌ردووكیان له‌به‌ره‌ی شیعه‌دان.
له‌هه‌مان رووه‌وه ئیئتیلافی وه‌ته‌نییه به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌لاوی به 21 كورسییه‌وه دژی مالیكییه كوتله‌ی موته‌حیدونی سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش به 23 كورسییه‌وه هه‌مان بۆچوونی هه‌یه، كوتله‌ی عه‌ره‌بییه‌ی ساڵح موتڵه‌گیش به 10 كورسییه‌وه له‌سه‌ر مالیكی رازی نییه.
سه‌یره‌كه له‌وه‌دایه حه‌كیم‌و سه‌در كه هه‌ردوكیان له‌دوو خێزانی شیعه‌ن‌و به‌رگ‌و عه‌مامه‌ی شیعه له‌به‌رده‌كه‌ن، ئه‌مڕۆ له‌لای ناوه‌ندی سیاسی سوننه‌و كورد په‌سه‌ندترن له‌مالیكی كه له‌حیزبێكی شیعه‌ی رێكخراوه‌و سه‌رۆكایه‌تی تیایدا به‌پێی خێزان نییه‌و له‌بری عه‌مامه، قات‌و بۆینباخ له‌به‌رده‌كه‌ن.
مالیكی كه خۆی 92 كورسی هێنابوو پاش یه‌كگرتنی له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوپه‌یمانێتییه‌كی بچوكی شیعه‌و سووننه كورسییه‌كانی گه‌یانده زیاتر له110 كورسی، چونكه كوتله‌ی فه‌زیله به‌شه‌ش كورسی‌و ره‌وتی چاكسازی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری به‌شه‌ش كورسییه‌وه چوونه پاڵی له‌گه‌ڵ چه‌ند هێزێكی تردا.
له‌به‌رامبه‌ردا گروپه نه‌یاره‌كه‌ی مالیكی زیاتر له 180 كورسییان هه‌یه‌و ره‌نگه بڕێك كه‌م یان زیاد بكات، به‌ڵام به‌شی ئه‌وه ده‌كات حكومه‌تی پێ پێكبهێنن كه ئه‌مه بۆ مالیكی ناچێته سه‌ر.
هه‌ندێ له‌چاودێران پێیان وایه ئێستا ده‌رفه‌تێك هاتووه‌ته ئاراوه بۆ ئه‌وه‌ی سیاسییه‌كان له‌هاوپه‌یمانێتی تایفی دوربكه‌ونه‌وه‌و به‌شداریكردنی هێزه شیعه‌كان به‌جیا له‌هه‌ڵبژاردندا مانای ئه‌وه‌یه چانسی به‌ستی هاوپه‌یمانێتی هه‌یه له‌ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه تایفییه‌كه.
بۆ ئه‌مه‌ش زۆرجار نموونه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا ده‌هێنرێته‌وه كه ده‌وڵه‌تی یاسا به 20 كورسییه‌وه نه‌یتوانی ركابه‌رێتی پۆستی پارێزگار بكات‌و ره‌وتی سه‌درو مواتین‌و موته‌حیدون‌و عێراقییه زۆرینه‌یان پێكهێناو ئه‌و پۆسته‌یان گرته ده‌ست.
به‌ڵام تیمه نه‌یاره‌كه‌ی مالیكی كێشه‌ی گه‌وره‌یان له‌پێشه‌و ناتوانن به‌ئاسانی له‌یه‌ك چوارچێوه‌دا كۆببنه‌وه بۆ دیاریكردنی تاكه كاندیدێك، چونكه ئه‌وان تێكه‌ڵه‌یه‌كن له‌شیعه‌و سوننه‌و كورد‌و عیلمانی، له‌كاتێكدا له‌پاش ساڵی 2003وه باو باوی هاوپه‌یمانێتی نه‌ته‌وه‌یی‌و تایفیه.
چاودێران پێیان وایه نه‌بوونی متمانه له‌ناو گروپه نه‌یاره‌كه‌ی مالیكی ئاسان نییه وایان لێبكات ببنه هاوپه‌یمانێتییه‌كی به‌هێز له‌به‌رامبه‌ر مالیكی‌دا، چونكه ترسی ئه‌وه هه‌یه مالیكی هه‌ندێ له‌نه‌یاره‌كانی به‌پاره‌و پێدانی وه‌زاره‌ت‌و پۆستی تر هه‌ڵبگێڕێته‌وه بیانباته لای خۆی.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له‌پێكهاته‌ی ناو ئه‌و گروپه له‌ناو خۆیاندا یه‌كگرتوو نین، بۆ نموونه موته‌حیدون‌و وه‌ته‌نییه سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌شداری حكومه‌تی مالیكی نه‌كه‌ن‌و رێ له‌ده‌ستی ئێران بگرن، تا ئه‌و راده‌یه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی هه‌رێمێك ده‌كه‌ن.
له‌به‌رامبه‌ردا ئیئتیلافی عه‌ره‌بییه‌ی موتڵه‌گ‌و كوتله‌ی حه‌ل به‌لایانه‌وه ئاساییه له‌حكومه‌تی مالیكی‌دا بن، ئه‌ویش له‌رێی سه‌پاندنی چه‌ند مه‌رجێكه‌وه بۆ خزمه‌تی ناوچه سوننه نشینه‌كان، ئه‌وان پێیان وایه بوونی سوننه له‌حكومه‌تدا قازانجی زیاتره له‌زیان.
هه‌رچی هێزه شیعه‌كانی وه‌ك سه‌درو مواتین هه‌یه، هه‌ردوكیان به‌هه‌مان ئه‌ندازه رقیان له‌مالیكی نییه، سه‌در به‌ئاشكرا مالیكی به‌دیكتاتۆر ناوده‌بات، به‌ڵام حه‌كیم دیبلۆماسی تر دژی مالیكی ده‌وه‌ستێته‌وه.
حه‌بیب ته‌ره‌فی په‌رله‌مانتاری مواتین به"نیقاش"ی راگه‌یاند كوتله‌كه‌ی ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه هاوپه‌یمانێتییه‌كی گه‌وره له‌هێزه شیعییه‌كان پێكبێت‌و ئه‌و گروپه سه‌ره‌ك وه‌زیران دیاری بكات به‌و پێیه‌ی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مان ده‌بێت.
به‌ڵام دووباره دروستكردنه‌وه‌ی "هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی" كه جاران شیعه‌كانی كۆكردبۆوه، چانسی مالیكی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی به‌هێز ده‌كات، چونكه له‌ناو ئه‌واندا مالیكی له‌هه‌موویان كورسی زیاتری هه‌یه.
بۆ كوردیش حاڵه‌ته‌كه به‌هه‌مان شێوه‌یه، پارتی دیموكراتی كوردستان‌و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌بۆچونه‌كانیان له‌باره‌ی مالیكییه‌وه یه‌ك هه‌ڵوێست نین، بارزانی به‌ئاشكرا رایگه‌یاندووه كه مالیكی قبوڵ نییه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی ریفراندۆم ده‌كات بۆ جیابوونه‌وه، به‌ڵام یه‌كێتی په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ مالیكی هه‌یه.
مالیكی ئێستا ده‌یه‌وێ سوود له‌ناكۆكی نێوان ئه‌و هێزانه وه‌ربگرێت‌و هانی یه‌كێتی‌و مواتین‌و عه‌ره‌بییه‌و حه‌ل بدات له‌گه‌ڵ ئه‌ودابن له‌به‌رامبه‌ر پێدانی چه‌ند پۆستێك، له‌به‌رامبه‌ریشدا پارتی‌و سه‌درو موته‌حیدون‌و وه‌ته‌نیه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ئه‌و هێزانه له‌گه‌ڵ ئه‌وان له‌به‌ره‌ی دژه مالیكی‌دا بمێننه‌وه.
كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌تر ئه‌وه‌یه به‌ره‌ی نه‌یاری مالیكی ناتوانن سه‌ره‌ك وه‌زیرانی ئێستا فه‌رامۆش بكه‌ن كه 110 كورسی كۆكردووه‌ته‌وه، چونكه تیمه‌كه‌ی مالیكی سوورن له‌سه‌ر پۆستی سه‌ره‌ك وه‌زیران‌و هیچ پۆستێكی تریان ناوێت، بۆیه ئه‌گه‌ر مالیكیش دوربخرێته‌وه ئه‌وا به‌هۆی زۆری كورسییه‌كانیه‌وه ده‌توانێت كاری په‌رله‌مان په‌ك بخات به‌تایبه‌تی له‌و بڕیاره گرنگانه‌ی پێویستیان به‌ده‌نگی دوو له‌سه‌ر سێیه.
به‌ده‌ر له‌مه له‌كاتی دورخستنه‌وه‌ی مالیكی گرفته گه‌وره‌كه په‌یوه‌سته به‌و ژماره زۆره‌ی مالیكی له‌پۆسته حكومیی‌و سه‌ربازییه‌كاندا دایناون به‌ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌لایان بۆ ئه‌و هه‌بێت.
یه‌كێك له‌سیاسه‌تمه‌داره‌كانی شیعه كه بۆخۆی به‌شداری دانوستانه‌كان ده‌كات به"نیقاش"ی راگه‌یاند "مه‌ترسی هه‌یه له‌وه‌ی له‌كاتی دروخستنه‌وه‌ی مالیكی‌دا كاری سه‌ره‌ك وه‌زیرانی داهاتوو په‌كی بكه‌وێت، چونكه دۆسته‌كانی مالیكی گرفت له‌حكومه‌تدا دروست ده‌كه‌ن".
سیناریۆی زۆر بۆ شوێنگره‌وه‌ی مالیكی داڕێژراوه كه گرنگترینیان بریتییه له‌وه‌ی یه‌كێك له‌ناو حیزبی ده‌عوه‌وه بپاڵێورێت‌و به‌ڵێنیش به‌مالیكی بدرێت كه لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كرێت له‌و كارانه‌ی له‌رابردوودا كردوونی، به‌ڵام ئه‌و پاڵێوراوه پێویستی به‌سازانی ناوخۆی‌و ئیقلیمی‌و نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه كه ئه‌مه‌ش قورسه.
مالیكی كه چه‌ند ساڵه له‌رێی شوێنكه‌وتووانیه‌وه ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر هه‌موو جومگه‌كانی سیاسه‌ت‌و ئاسایش‌و ئابوریدا‌و رۆڵی په‌رله‌مانی په‌كخستووه، كارێكی نه‌كردووه سه‌ره‌ك وه‌زیرانی داهاتوو ئه‌گه‌ر خۆی نه‌بێت كاره‌كانی به‌باشی بڕوات.
ئه‌مانه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق‌و سروشتی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران‌و ئه‌مه‌ریكاو روسیا‌و وڵاتانی عه‌ره‌بی ته‌نها له‌ده‌ستی مالیكی‌دا بووه‌و ئه‌مه‌ش نهێنی گه‌وره‌ی له‌خۆگرتووه، وڵاتانی دراوسێی وه‌ك ئێران له‌وه ده‌ترسن سه‌ره‌ك وه‌زیرانی داهاتوو به‌هه‌مان شێوه‌ی مالیكی وه‌لای بۆ ئه‌وان نه‌بێت، بۆیه پێیان باشه مالیكی بمێنێته‌وه، به‌ڵام دژی نه‌یاره‌كانی مالیكیش ناوه‌ستنه‌وه ئه‌گه‌ر توانیان زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت كۆبكه‌نه‌وه.
له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا مه‌رجه سه‌ره‌كوه‌زیرانی داهاتوو دانوستانكارێكی باش بێت، ئیتر گرنگ نییه هێزی یه‌كه‌م بێت، چونكه ئه‌وه‌ی بتوانێت قه‌ناعه‌ت به‌هێزه شیعییه‌كان بكات كه پشتیوانی بكه‌ن‌و گه‌ره‌نتی بداته كورد بۆ پێدانی به‌شه بودجه‌و توانای هه‌بێت سوننه دڵنیا بكاته‌وه كه هه‌ست به‌په‌راوێز خستن نه‌كه‌ن، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه سه‌ره‌ك وه‌زیرانه، بێگومان به‌و مه‌رجه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ ئێران‌و ئه‌مه‌ریكادا هه‌بێت.
30/05/2014
چه‌كداره‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام "داعش" له گوندێكی سه‌ر به شاری سه‌رێكانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كیان ئه‌نجام دا و 15 كه‌سیان كوشت كه حه‌وتیان منداڵ بوون.
ئاژانسی فوراتنیوز بڵاویكرده‌وه كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌گوندی تلیلیه و ته‌مادێ و ئۆڤه‌نجاكی سه‌ربه شاری سه‌رێكانی، چه‌كداره‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام "داعش" كۆمه‌ڵكوژییه‌كی دڕندانه‌یان ئه‌نجام دا.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه له‌كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌دا لانی كه‌م (15) هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون كه (7)یان منداڵن و (3)یان ژنن.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو كه به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه و دوور له‌هه‌موو پێوه‌ره ئه‌خلاقییه‌كان كه وێژدانی مرۆڤه‌كان ده‌هه‌ژێنێت ئه‌و كه‌سانه كۆمه‌ڵكوژ كراون.
ئاژانسه‌كه له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه رایگه‌یاندووه كه ژماره‌یه‌كی زۆر ته‌رمی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌ده‌ستی چه‌كداره‌كانی داعشدا ماون و ره‌نگه ژماره‌ی قوربانیان زۆر له‌وه زیاتر بێت.
29/05/2014
ئێوارەی رۆژی سێشەممە، ٦ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی، لاوێکی کوردی خەڵکی ناوچەی باینگان بە هۆی هەورە تریشقە گیانی لەدەستدا.
فەریق خورسەند تەمەن ٢٠ ساڵ ئێوارەی ئەمرۆ لە کاتێک‌دا بۆ سەیران لەگەڵ بنەماڵەکەی چووبوونە شوێنە سەیرانگای ناوچەکە، بەهۆی هەورە تریشقەوە لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەست دا.
29/05/2014
پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی میسر به‌رده‌وامه و به گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان عه‌بدولفه‌تاح سیسی رێژه‌ی له 94%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه.
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی میسر ئاشكرایكرد، دوای كۆتایی هاتنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ دووه‌مین هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی میسر دوای روخانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی حوسنی موباره‌ك، پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌ستی پێكردوه و له كۆی نزیكه‌ی 54 ملیۆن كه‌س نزیكه‌ی 26 ملیۆن كه‌سیان به‌شداری پرۆسه‌كه‌یان كردوه و به گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانیش عه‌بدول فه‌تاح سیسی رێژه‌ی له 94%ی ده‌نگه‌كانی به ده‌ستهێناوه و حه‌مدین سوباحی ته‌نها كاندیدی ركابه‌ره‌یشی رێژه‌ی له 2%ی ده‌نگه‌كان و رێژه‌ی له 2%ی دیكه‌ی ده‌نگه‌كانیش پوچه‌ڵ بووه.
عه‌بدولفه‌تاح سیسی، كه فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان و وه‌زیری به‌رگری میسر بوو نزیكه‌ی یه‌ك ساڵ پێش ئێستا له رێگه‌ی به‌كارهێنانی سوپاوه محه‌مه‌د مورسی له پۆسته‌كه‌ی دوور خسته‌وه و پاشان به بێ دادگایی كردن ره‌وانه‌ی زیندانی كرد و ده‌ستی دایه سه‌ركوتكردنی ئیخوان موسلیمین و زۆربیه‌ی سه‌ركرده‌كانی ره‌وانه‌ی زیندان كرد و به‌ڵێنی ئه‌وه‌شی به خه‌ڵكی میسردا ئه‌گه‌ر ببێته سه‌رۆك میس رله ئیخوان موسلیمین پاك ده‌كاته‌وه.
بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كه رابگه‌یه‌نرێت.
29/05/2014
پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی میسر به‌رده‌وامه و به گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان عه‌بدولفه‌تاح سیسی رێژه‌ی له 94%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه.
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی میسر ئاشكرایكرد، دوای كۆتایی هاتنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ دووه‌مین هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی میسر دوای روخانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی حوسنی موباره‌ك، پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌ستی پێكردوه و له كۆی نزیكه‌ی 54 ملیۆن كه‌س نزیكه‌ی 26 ملیۆن كه‌سیان به‌شداری پرۆسه‌كه‌یان كردوه و به گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانیش عه‌بدول فه‌تاح سیسی رێژه‌ی له 94%ی ده‌نگه‌كانی به ده‌ستهێناوه و حه‌مدین سوباحی ته‌نها كاندیدی ركابه‌ره‌یشی رێژه‌ی له 2%ی ده‌نگه‌كان و رێژه‌ی له 2%ی دیكه‌ی ده‌نگه‌كانیش پوچه‌ڵ بووه.
عه‌بدولفه‌تاح سیسی، كه فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان و وه‌زیری به‌رگری میسر بوو نزیكه‌ی یه‌ك ساڵ پێش ئێستا له رێگه‌ی به‌كارهێنانی سوپاوه محه‌مه‌د مورسی له پۆسته‌كه‌ی دوور خسته‌وه و پاشان به بێ دادگایی كردن ره‌وانه‌ی زیندانی كرد و ده‌ستی دایه سه‌ركوتكردنی ئیخوان موسلیمین و زۆربیه‌ی سه‌ركرده‌كانی ره‌وانه‌ی زیندان كرد و به‌ڵێنی ئه‌وه‌شی به خه‌ڵكی میسردا ئه‌گه‌ر ببێته سه‌رۆك میس رله ئیخوان موسلیمین پاك ده‌كاته‌وه.
بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كه رابگه‌یه‌نرێت.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “نیگەرانییەکانمان سەبارەت بەو بابەتەی لە ماڵپەڕی کۆنسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی بڵاوببووەوە گەیاندە لایەنی ئێرانی و ئەوانیش لە نیگەرانییەکانمان تێگەیشتوون”. فەلاح مستەفا ئەوەی بۆ رووداو ئاشکراکرد کە دوای ئەوەی لەڕێگەی میدیاکانەوە زانیویانە بابەتەکە “هێرش دەکاتە سەر پیرۆزییەکانی کوردستان” پەیوەندییان کردووە بە کۆنسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر و سلێمانی و نیگەرانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان پێگەیاندوون: “داواشمان لێکردن بابەتەکە لابەرن و رۆژی دواتریش هاتنە فەرمانگەکەمان و بەدرێژی لەگەڵیان دانیشتین. دووبارەش نیگەرانییەکانی خۆمان پێگەیاندن لەبەرامبەر ئەو زمانەی نووسینەکەی پێنووسراوە”. بەگوتەی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی کوردستان ئەوان “لەسەر بنەمای پەیوەندیی دیپلۆماسی و دووقۆڵی و بەپێی بنەماکانی رێککەوتننامەی ڤییەننا بۆ پەیوەندیی کونسوڵگەری” هاتوونەتە سەرخەت. بەپێی قسەی فەلاح مستەفا کۆنسوڵەکانی ئێرانیش دڵنیایان کردوونەتەوە کە ئەوەی روویداوە هەرگیز سیاسەتی ئەوان نیە و هەڵەیەکی تەکنیکی بووە روویداوە. ئەمڕۆ زانا عبدولرەحمان، په‌رله‌مانتاری کوردستان لە فراکسیۆنی سەوز، لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاندبوو: "پارتی دیموكراتی كوردستان موزایه‌ده به نووسینی كۆنسوڵخانه‌ی ئێران لە سلێمانی ده‌كات”. ئەو قسەیەی پەرلەمانتارەکەی فراکسیۆنی سەوز دوای بانگهێشتکردنی فەلاح مستەفا بۆ پەرلەمانی کوردستان لە رۆژی ٢٨/٥/٢٠١٤، بۆئەوەی مەسەلەی بابەتە بڵاوکراوەکەی سەر ماڵپەڕی کۆنسوڵخانەی ئێران روونبکاتەوە. بەگوتەی زانا عەبدولرەحمان لەکاتی ئامادەبوونی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمان پێیڕاگەیاندوون کە نووسینەکە دوو ساڵ لەمەوبەر بڵاوکراوەتەوە، بۆیە ئەو پەرلەمانتارە دەپرسێت: “بۆچی پارتی پاش دوو ساڵ ئێستا ئەوەی بیركه‌وته‌وه و ده‌یه‌وێت كێشه‌كه به سیاسی بكات و ڕێگه‌ی دیکە و به‌دوور له ئێتیكی دیپلۆماسی بگرنه‌به‌ر، بۆیه هه‌موو ئاماژه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه پارتی موزایه‌ده به‌و بابه‌ته‌وه ده‌كات و ده‌یه‌وێت چاره‌سه‌ری كێشه‌ی قووتی هاوڵاتیان نه‌كرێت”. فەلاح مستەفا ئەو لێدوانەی پەرلەمانتارەکەی فراکسیۆنی پێ سەیرە: "من لام سەیرە ئەو پەرلەمانتارە بەو شێوەیە ئەو لێدوانەی داوە، چونکە پەلەیکردووە لە لێدوان دان”. چونکە، وەک ئەو گوتی، فەرمانگەکەیان “دوای بڵاوبوونەوەی بابەتەکە لە میدیاکانی کوردستان” هاتووەتەدەنگ. دەربارەی ئەو پرسیارەش کە ئایا ورووژاندنی بابەتەکە، وەک پەرلەمانتارەکەی فراکسیۆنی سەوز دەڵێت، مووزایەدەی سیاسی نییە؟ بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە گوتی: "ئەو بابەتە بەهیچ شێوەیەک پەیوەندیی بە حیزبەوە نییە و ئەو پەرلەمانتارە کە باسی موزایەدەی سیاسی دەکات حەزدەکەم ئەو قسانەی بۆخۆی هەڵگرێتەوە و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە کاری ئەوەیە کە راستەوخۆ لەگەڵ کونسولگەرییەکان هەڵسوکەوت بکات،” چونکە ”کاتێک نیگەرانییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بەو نوێنەرایەتی و کۆنسوڵخانانە دەگەیەنین ئەوانە موزایەدەی سیاسی نین و پێویستیشمان بەو موزایەدەیە نییە”.
29/5/2014
به گوێرەی راپورتی باس نیوز
ئەنیستیتۆی "كورمانج" لە دووەمین بەیانییەی خۆیدا، تێکڕای هاووڵاتییانی شاری ورمێی بانگهێشتی خۆپیشاندانێک کردووە، کە سەبارەت بە ویشک‌بوونی گۆلی ورمێ‌و سیاسەتی دەوڵەت لەهەمبەر ئەو گۆلەدا بەڕێوە دەچێت.
بەپێی بانگەوازەكەی ناوەندی فەرهەنگی ـ ئەدەبیی كورمانج، خۆپیشاندانەكە رۆژی ٨‌ی جۆزەردان لە فەلەكەی ئیاڵەتی ورمێ‌بەڕێوە دەچێت و تیایدا داوا كراوە، كە هەر چی خێراتر دەوڵەت كێشەكانی سەر رێگەی گۆلی ورمێ‌چارەسەر بکات.
پێشتریش ئەو ئەنجومەنە خوێندكارییەی زانكۆكانی ورمێ‌لە بەیانییەیەكدا نیگەرانیی خۆی بە نیسبەت ویشكبوونی گۆلی ورمێ‌دەربڕیبوو.
27/05/2014