
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعود بارزانى له ديدارێكى له‌گه‌ڵ ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز رايگه‌ياند، مالكى وڵات به‌ره‌و ديكتاتۆرى ده‌بات و هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌شى كرد، كۆتايى به هاوبه‌شى هه‌رێمى كوردستان له حكومه‌تى ئيتيحادى ده‌هێنێت و له باره‌ى بودجه‌وه وتى ئه‌وانى بودجه‌يان بڕى ده‌بێت باجه‌كه‌ى بده‌ن و دواتريش هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌نجامدانى راپرسى بۆ سه‌ربه‌خۆى كوردستان كرد.
بارزانى له باره‌ى پرسى به‌شداريكردنى لايه‌نه كوردييه‌كان له پرۆسه‌ى سياسى عێراق رايگه‌ياند، به‌م نزيكانه حزبه كوردييه‌كان له‌گه‌ڵ راگه‌ياندنى ئه‌نجامى ره‌سمى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن كۆده‌بنه‌وه بۆ تاوتوێكردنى هه‌ڵوێستيان له‌باره‌ى دانووستانه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى عێراقه‌وه.
"ده‌كشێينه‌وه"
بارزانى هيچ زانيارييه‌كى له باره‌ى هه‌ڵوێستى كورده‌وه نه‌وتووه و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، ناكرێت ره‌وشه‌كه به‌و شێوه‌يه به‌رده‌وام بێت و كشانه‌وه‌ى كورد له پرۆسه‌ى سياسى و حكومه‌تى عێراق يه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كان ده‌بێت ئه‌گه‌ر ده‌رچه‌يه‌ك بۆ گۆڕانكارى نه‌يێته ئاراوه.
بارزانى له‌و ديداره‌يدا وتووشيه‌تى: "هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان له‌سه‌ر مێز به كراوه‌يى ئاماده‌ن و ئێستا كاتى بڕيارى كۆتاييه، چاوه‌ڕوانى ده‌يه‌يه‌كى ديكه ناكه‌ين و جارێكى ديكه ئه‌زموونى رابردوو دووباره ناكه‌ينه‌وه و ئه‌گه‌ر پرۆسه‌كه‌مان بايكۆت كرد، هه‌موو شتێك به په‌رله‌مان و حكومه‌تيشه‌وه بايكۆت ده‌كه‌ين.
مالكى
سه‌باره‌ت به سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق نورى كامل مالكى، بارزانى رايگه‌ياندووه، هه‌رچه‌نده مالكى ته‌نيا كه‌س نييه كه لۆمه بكرێت، به‌ڵام ئه‌و دواجار به‌رپرسيارێتييه‌كه‌ى له ئه‌ستۆيه به‌و پييه‌ى سه‌رۆك وه‌زيران و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانه.
له باره‌ى حكومه‌تى چوار ساڵى رابردووى عێراقيشه‌وه، مه‌سعود بارزانى وتويه‌تى: "ئه‌وه شه‌راكه‌ت نه‌بوو، به‌ڵكو حوكمه تاكلايه‌نه بوو".
هه‌روه‌ها وتوويه‌تى: "ده‌سه‌ڵاتداران له به‌غدا ده‌يانه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا بگرن، ئه‌مه‌ش لاى ئێمه جێگاى قبوڵ نييه، ده‌مانه‌وێت شه‌ريك بين و نامانه‌وێت ژێر ده‌سته بين".
بارزانى له‌و ديداره‌شيدا ره‌تيكردووه‌ته‌وه، كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيران نورى مالكى كێشه‌ى "شه‌خسى" بن، به‌ڵام رايگه‌ياندووه، "مالكى دواى ئه‌وه‌ى بووه‌ته سه‌رۆك وه‌زيران گۆڕاوه".
زياتر باسى مالكى كردووه و وتويه‌تى: "ئه‌و مالكييه‌ى پێشتر ئێمه ده‌مانناسى جياواز بوو له‌و مالكييه‌ى له ده‌سه‌ڵاتدا بوو".
بودجه
سه‌باره‌ت به كێشه‌ى بودجه و نه‌ناردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له لايه‌ن به‌غداوه بارزانى هه‌ڵوێستى خۆى بۆ ئاژانسه‌كه ده‌ربڕيوه و رايگه‌ياندووه، ئه‌وه‌ى بڕيارى كه‌مكردنه‌وه‌ى بودجه بدات، ده‌بێت باجه‌كه‌شى بدات، ئه‌وانه‌ى واده‌زانن به بڕينى بودجه و ئيبتيزار كردنمان كورد له داواكانى خۆى ناپرسێته‌وه به هه‌ڵه‌داچوون.
وتووشيه‌تى: "به گوێره‌ى ده‌ستوور كورد مافى خۆيه‌تى به مه‌رجى تايبه‌تى خۆى نه‌وت هه‌نارده بكات و ئه‌و بڕياره گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ نييه".
هه‌روه‌ها رايگه‌ياندووه، "ئێمه بڕيارى سياسى خۆمان داوه به فرۆشتنى نه‌وت به شێوه‌ى سه‌ربه‌خۆ، به‌رده‌واميش ده‌بين له ده‌رهێنان و هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنى، ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌رمان رێچكه‌ى توندى بگرێته به‌ر ئێمه‌ش لاى خۆمانه‌وه توند ده‌بين".
راپرسى
هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعود بارزانى روونيكردووه‌ته‌وه كه كورد راپرسى له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆيى ئه‌نجامده‌دات، ئه‌گه‌ر به‌غدا جارێكى ديكه ئه‌و جۆره هه‌ڕه‌شانه له كورد بكاته‌وه.
بارزانى وتوويه‌تى: "ئه‌گه‌ر ئه‌وان ناخوازن له‌گه‌ڵيان بين، با پێمان بڵێن و ئێمه‌ش رێگه‌ى خۆمان ده‌گرينه به‌ر و راپرسى ئه‌نجام ده‌ده‌ين و پرسيار له گه‌لى خۆمان ده‌كه‌ين، بۆ ئه‌وه‌ى بزانين گه‌له‌كه‌مان چ بڕيارێك".
14/05/2014