فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

عه‌زیز ماملی‌ كه‌سایه‌تی‌ سیاسی‌ كورد‌و ئه ندامی كۆنسه‌ی به ڕیوه به ری بونیادی فرانس لیبێرته له‌ بانگه‌وازێكدا به‌ بۆنه‌ی‌ كۆچی‌ دوای‌ خانمی‌ دانیال میتیران داوا ده‌كات: ڕۆژی به خاك سپاردنی  خاتوو دانیال میتیران ڕیكه وتی شه ممۆ ٢٦ ی نۆڤامبری ٢٠١١ وه ك ڕۆژی ڕیز گرتن له و خانمه تێكۆشه ره  ڕابگه یێنن و له كاتژمێری ١٢ ی نیوه ڕۆ ده قیقه یه ك بێ ده نگی له به ر چاو بگرن و كۆر ۆ كۆمه ڵی ڕیزگرتنی بۆ پێك بێنن له ته واوی شا ر و گو ند و ناو چه كانی هه ر چوار پارچه ی كوردستان .

ده‌قی‌ بانگه‌وازه‌كه‌ بخویننه‌وه‌:

 

بانگه واز بۆ خه ڵكی كوردستان

و بۆ گشت حیزب و ڕێكخراوه سیاسێ كانی كورد

له گشت به شه كانی كوردستان

فه وتی خانمی دانیه ل میتران، خه باتگێڕ و دۆستی ڕاسته قینه ی نه ته وه ی كورد بوو به هۆی په ژاره یه كی مه زن له ناو كۆمه لگای كورده واری دا۔

بزووتنه وه ی كورد به گشتی له و سه رده مه ناسك و پرر له مه ترسێ دا كه دوژمنانی كورد خه ریكی به ر به ره كانی  ڕاسته و خۆ و ناڕاسته و خۆ ن له هه ر چوار به شی كوردستان، پشتیوان و پارێزه ر و پسپۆڕیكی گه و ره ی له ده ست دا كه به ته نیا به قه د د ه و ڵه تێك و به ئه ندازه ی ڕیكخراوێكی ناو نه ته وه یی یارمه تی و پشتگری خه باتی كوردی كرد. له خۆ ڕا نه بوو كه ئه و كه سایه تێ فه ڕانسه وێ له جیهان دا به دایكی نه ته وه ی كورد ناسرابوو۔ خاتوو میتران نه ك هه ر بۆ كورد به ڵكوو بۆ گه لی ته ببه ت و زاپاتیسته كانی مێكزیك و بزووتنه وه دیموكراتێكانی ئامریكای لاتینیش فره تێكۆشه ر و ئاماده بوو۔ 

 من به هۆی ئه وه كه ماوه ی نزیك به سێ ساڵ له سه ر داوای شه خسی خانمی میتران شانازی ئه ندامه تی كۆنسه ی به ڕیوه به ری بونیادی فرانس لیبێرته م پێ ئه سپاردرابوو، بۆ ڕیز گرتن له كه سایه تی پایه به رزی ئه و شیره ژنه سیاسی یه، داوا له خه ڵكی كوردستان و گشت حیزب و ڕێكخراوه سیاسێكان له ته واوی به شه كا نی كوردستان ده كه م كه ڕۆژی به خاك سپاردنی  خاتوو دانیه ل میتران ڕیكه وتی شه ممۆ ٢٦ ی نۆڤامبری ٢٠١١ وه ك ڕۆژی ڕیز گرتن له و خانمه تێكۆشه ره  ڕابگه یێنن و له كاتژمێری ١٢ ی نیوه ڕۆ ده قیقه یه ك بێ ده نگی له به ر چاو بگرن و كۆر ۆ كۆمه ڵی ڕیزگرتنی بۆ پێك بێنن له ته واوی شا ر و گو ند و ناو چه كانی هه ر چوار پارچه ی كوردستان .

بێ گومان په سه ند كردنی ئه و داوایه چ له ناو كوردستان و ناو چه دا، چ له ڕاده ی ناو نه ته وه یی دا، وه ك هه ڵوێستێكی به جێ بۆ ڕیزدانان له خزمه ته كانی دۆستی دیرینه ی گه لی كورد بایه خی پێ ده درێ.

عه زیزی ماملێ

پاریس، ٢٢ ی نۆڤامبری ٢٠١١  

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان