دواجار تیمی دانوستاندنکاری سەردەمی حکومەتی رەئیسی ئێران بەشداریی گفتوگۆ ئەتۆمییەکانی ڤییەننای نەمسای کرد و خولی حەوتەمی دانوستاندنەکان لە ڤیەننا بەردەوامن.
عەلی باقری، سەرۆکی تیمی دانوستاندنکاری ئێران دەڵێت، "ئەو شتەی کە لە ئەنجامی شەش گەڕی پێشووی گفتوگۆکان لەبەردەم ئێمەدایە بریتییە لە رەشنووس، نەوەک رێککەوتن. رەشنووس جێگەی گفتوگۆکردنە؛ بۆیە تاوەکو لەسەر هەموو شتەکان رێککەوتن نەکرێت، لەسەر هیچ شت رێککەوتن ناکرێت. لەسەر ئەو بنەمایە، ئێمە تاوتوێی ئەو شتانە دەکەین کە لە سەرجەم گفتوگۆکانی شەش گەڕی رابردوودا گەڵاڵە بوون، ئەمەش
سەرۆک بارزانی پەیامێکی لەبارەی هێرشی شەوی رابردووی داعش بۆ سەر پێشمەرگە لە سنووری کوڵەجۆ بڵاوکردەوە و دەڵێت "شەهیدبوون و قوربانیدان لەپێناو پاراستنی خاك و نیشتماندا ئەوپەڕی شانازی و سەربەرزییە."
شەوی رابردوو [شەممە 27-11-2021] چەکدارانی داعش لە ناوچەی تەپی تەڵان لە سنووری کوڵەجۆ هێرشیانکردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە، لەکاتی بەهاناوەچوونی پێشمەرگەکانیش، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگەدا تەقییەوە و بەهۆیەوە پێنج پێشمەرگە شەهیدبوون و پێنجی دیکەش برینداربوون.
سەرۆک بارزانی رۆژی یەکشەممە 28-11-2021 پەیامێکی لەبارەی هێرشەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند "زۆر بە داخەوە كە شەوی رابردوودا لە ئەنجامی كردەوەیەكی تیرۆریستیی تیرۆریستانی
نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئەفغانستان هەفتەی داهاتوو سەردانی دۆحە دەکات بۆ وتووێژێکی دووڕۆژی لەگەڵ ڕێبەرانی تاڵیبان.
پرایس گوتی " ئەوان تاوتوێی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانمان لە ئەفغانستان دەکەن، کە بریتییە لە بەگژداچوونەوەی تیرۆریزم، ڕێڕەوێکی پارێزراو بۆ دەرچوونی هاووڵاتییە ئەمەریکاییەکان و ئەو ئەفغانیانەی هاوکارییان کردووین، ئەمە بریتیش دەبێت لە تاوتوێکردنی هاوکاری مرۆیی و بارودۆخی ئابوری وڵاتەکە."
نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا تۆم وێست لە سەرەتای ئەم مانگە بەشداری لە کۆبونەوەی تر کرد کە پاکستان، چین، ڕووسیا و ئەمەریکای تێدا بەشدار بوون بە مەبەستی تاوتوێکردنی هاوکارییەکان
اسا، دەزگای واڵایی سەربەخۆی حکومەتی ئەمەریکا، وەک یەکەم تاقیکردنەوەی بۆ بەرگریکردن لە هەسارەی زەوی، ئەم هەفتەیە کەشتییەکی ئاسمانی دەنێرێتە واڵایی تا لە "نەیزەکێکی دووانە" بدات بە مەبەستی گۆڕینی ئاڕاستەکەی.
هەوڵەکە بە ناوی تاقیکردنەوەی ئاڕاستەگۆڕینی "نەیزەکی دووانە"، ڕۆژی سێشەممە کاتژمێر 1:20 خولەکی شەو، ئەنجام دەدرێت لە ویلایەتی کالیفۆرنیا و تیایدا کەشتییەکی ئاسمانی کە قەبارەکەی کەمترە لە دوو مەتر سێجا و کێشەکەیشی 610 کیلۆگرامە، دەکێشرێت بە پارچە نەیزەکێکدا لە واڵایی ئاسماندا.
ئەم نەیزەکە دووانەیە، نزیکەی 11 ملیۆن کیلۆمەتر لە هەسارەی زەویەوە دورە.
نەیزەکە دووانەییەکە بە دیدیمۆوز ناسراوە؛ تیرەی نەیزەکی یەکەم 780مەترە و تیرەی نەیزەکی دووەم 160 مەترە.
ئەم دوو نەیزەکە مەترسییان نییە لەسەر زەوی، هەروەها زانایانی
ڕۆژی پێنجشەمە 20ی خەزەڵوەری 2721ی کوردی، لە بەردەوامیی دەسبەسەر کردنی خەڵک لەڵایەن حکوومەتی ئێرانەوە لە کوردستان، شەش هاوڵاتیی خەڵکی گوندی نێی سەربە مەریوان بە ناوەکانی
1- محەمەد ئەحمەدی کوڕی عومەر
ئیدریس بەهرامیان، کوڕی سەعید
3- فەرید دەرخشانی کوڕی حامد
کەیوان مینوویی کوڕی لەتیف
5- عبدالرحمان ئەفشار، کوڕی ڕەزا
عبدالرحمان ئەشتەک
دەستبەسەر کراون.
تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو هاوڵاتیانە بڵاونەکراوەتەوە.
جێگای ئاماژەیە، لەنێو دەستبەسەر کراواندا، کەیوان مینوویی مامۆستای فێرکاری
گەردەلولی بەهێزی خۆری کە بە ئاراستەی زەوی دێت ئەگەری هەیە بێتە هۆی لەکارخستنی هێڵەکانی ئینەرنێت و کارەبا و سەتەلایتەکان، ئەمە بەگوێرەی لێکۆلێنەوەیەکی زانستی لە زانکۆی کالیفۆڕنیا ئێرڤن.
بەگوێرەی ئاژانسی ناسا، گەردەلولی خۆری یەکێکە لە دیاردە باوەکانی "کەشوهەوای واڵایی" و کاتێک دروست دەبێت کە خۆر لە ئەنجامی تەقینەوەی گەورەدا رێژەیەکی زۆر لە پلازما و وزەی موگناتیسی دەردەدات. ئەگەرچی ئەم گەردەلولانە مەترسی ڕاستەوخۆیان بۆ سەر مرۆڤ نییە، بەڵام کاریگەری دەخەنە سەر بواری موگناتیسی زەوی و دەکرێ ببنەهۆی ڕاوەستانی ئامێرەکانی تەکنەلۆجی.
ئەم گەردەلولانە لەهەمان کاتدا دەبنەهۆی دروستبوونی دیاردەی
دهسهڵاتدارانی ئێران دهستیان به ههڵمهتێكی گرتنی هاووڵاتییانی كورد له سنووری وڵاتهكه كردووه و ئهمڕۆ ههینیش زیاتر له 20 هاووڵاتی ڕۆژههڵاتی كوردستانیان گرتووه و خستوویانهته گرتووخانهكانهوه.
ڕێكخراوێكی پارێزهری مافی مرۆڤ له ئێران لهوبارهوه بڵاوی كردهوه، كه هێزهكانی تهناهی ئێران تهنیا ئهمڕۆ ههینی له شاری بانهی سنووری پارێزگهی كوردستان زیاتر له 20 هاووڵاتی كوردیان گرتووه و ڕهوانهی گرتووخانهكان كراون.
ههڵمهتهكهی هێزهكانی تهناهی ئێران له بانه له درهنگانی شهوی ڕابردووهوه دهستی پێ كردووه، دوای ئهوهی دهنگۆی ههڵمهتهكهیش گهیشته خهڵكی شارهكه، به سهدان گهنجی كورد له ماڵهكانی
بەرپرسانی سەربازیی رۆژئاوای کوردستان چاودێریی جموجۆڵەکانیان کردووە لە ناوچەکانی عەین عیساو تەل تەمرو کۆبانێ بەردەوامی هەیە وەکو بەشێک لەو هەڕەشانەی کە تورکیا دەیکات بۆ دەستبەسەراگرتنی کۆبانێ بەپاڵپشتی گروپە میلیشیا سوریەکانی هاوپەیمانی.
بەرپرسانی رۆژئاوای کوردستان پیێانوایە کە تورکیا دەیەوێت بەهەندێ کردەوەی سەربازیی هەسەدە کاردانەوە بنوێنێت و لەشەڕێکەوە تێوەی بگلێنێت بۆئەوەی شەرعیەت بدات بەهێرشێکی سەربازیی بۆسەر بەشێک لە رۆژئاوای کوردستان.
ئەگەرچی تورکیا رەزامەندی ئەمریکای بەدەستنەهێناوە بۆ ئەنجامدانی ئەو هێرشە، بەڵام لەهەوڵی رازیکردنی روسیایە کە گڵۆپی سوری بۆ هەڵبکات بچێتە
هەوڵەکان بۆ راگرتنی چوونی بە شەپۆلی کۆچبەران بۆ سەر سنوورەکانی نێوان بێلارووس و پۆڵەندا سەرکەوتوو بوون
یەکێتی ئەوروپا رایگهیاند، قەیرانی پەنابەرانی سەر سنووری نێوان بێلارووس و پۆڵهندا بەرەو چارەسەربوون دەچێت.
مارگاریتیس شیناس، جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا، لە بەیروتەوە رایگەیاند، هەوڵەکان بۆ راگرتنی چوونی بە شەپۆلی کۆچبەران بۆ سەر سنوورەکانی نێوان بێلارووس و پۆڵەندا سەرکەوتوو بوون و دووپاتیكردهوه، کێشەی ئەو پەنابەرانەش لە چارەسەربوون نزیکبووەتەوە كه لهسهر سنوورهكان گیریان خواردووه.
جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا کە بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو مەبەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ئەو پرسە، سەردانی هەولێر و بەغداش بکات، رایگەیاند، لە زۆر رووەرە ههنگاوی
مەحموود نیروومەند، تەمەن ٣٦ ساڵ و چالاکی فەرهەنگیی کورد، لەلایەن دادگای ئینقلابی مەشهەد، ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دادگا ئەو چالاکە کوردەی بە "هەوڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی، پڕۆپاگەندە دژی نیزام لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پەیوەندی لەگەڵ گرووپەکانی دژبەری نیزام"، تۆمەتبار کردووە.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها وتوویەتی: "ئەو حوکمە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بەو چالاکە فەرهەنگییە لە زیندانی وەکیلئابادی مەشهەد، ڕاگەیەندراوە".
ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی پووشپەڕ، مەحموود نیروومەند، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەشهەد بۆ زیندانی وەکیلئابادی ئەو شارە ڕاگوێزرابوو.
لقی ٩٠٣ی لێپرسی دادگای ئینقلابی شاری مەشهەد بە سەرۆکایەتی
ئێران ئهمڕۆ چوارشهم ئاشكرای كرد كه ڕێككهوتوون بۆ دهستپێكردنهوهی دانووستاندنهكانی تایبهت به مهلهفی ئهتۆمی له ڕۆژی 29ی ئهم مانگه له ڤییهنا.
عهلی باقری جێگری وهزیری دهرهوهی ئێران له تۆڕی كۆمهڵایهتی (تویتهر) بڵاوی
سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت هەوڵێکی ئەمەریکایان بۆ دەستگرتن بەسەر کەشتیەکی نەوت هەڵگری ئێراندا لە دەریای عومان پوچەڵکردۆتەوە.
بەرپرسانی ئەمەریکا کە نەیانویست ناویان ئاشکرا بکەن وتیان ئەو هەواڵەی ئێران ڕاست نیە و هیچ هەوڵێکی ئەمەریکا لە ئارادا نەبووە بۆ دەستگرتن بەسەر کەشتیەکەدا.
بەرپرسانی ئەمەریکا وتیان لە ڕاستیدا مانگی ڕابردوو هێزەکانی ئێران دەستیان گرتووە بەسەر کەشتیەکی بارهەڵگری نەوتدا کە ئاڵای ڤییەتنامی بەسەرەوە بووە، هێزی دەریایی ئەمەریکاش تەنها چاودێری ڕەوشەکەیان کردووە.
سوپای پاسدارانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا کە دەزگای هەواڵی ئێران بڵاویکردۆتەوە وتی " بەهۆی وەڵامدانەوەی خێرای هێزی دەریایی پاسدارانەوە، هەوڵێکی هێزی دەریایی ئەمەریکا بۆ دزینی
لە شاری سێرتی باکوری کوردستان، جەمیل تاشکەسەکن کە دوکاندارە لە کاتی سەردانی مەڕاڵ ئاکشەنەر سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی ئییی پارتی بۆ سێرت، گۆتبووی 'ئێرە کوردستانە' دەستگیرکرا.
ەڕاڵ ئاکشەنەر سەرۆکی ئییی پارتی کە پارتێکی نەتەوەپەرستە و لە مەهەپە جیابووتەوە، ٢٨ی تشرینی یەکەم سەردانی شاری سێرتی باکوری کوردستانی کردبوو. جەمیل تاشتەکینی دوکاندار لە کاتی سەردانەکەی ئاکشەنەردا گۆتبووی "نکۆڵی لە زمانمان دەکرێت، نکۆڵی لە ناسنامەمان دەکرێت، نکۆڵی لە کوردستان دەکرێت. ئێمە لەدژی ئەو فکرەین. ئەم شوێنەی کە تۆ لێی وەستاوی
دوای چوار رۆژ لە هاککردنی سیستمی دابەشکردنی بەنزین لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، هێشتا بەشێکی بەرچاوی بەنزینخانەکان چالاک نەکراونەتەوە و خەڵک بۆ وەرگرتنی بەنزین کێشەیان هەیە.
جەعفەر سالاری، بەڕێوەبەری دابەشکردنی سووتەمەنیی ئێرانە و دەڵێت، "لە هەموو وڵاتدا لە نزیکەی سێ هەزار و 800 بەنزینخانە، نزیکەی دوو هەزار بەنزینخانە چالاک کراونەتەوە و خەڵک دەتوانن بە کارت بەنزین وەربگرن، واتە نزیکەی 55٪ی بەنزینخانەکان ئامادەن لەڕێگەی کارتی زیرەکەوە بەنزین دابەشبکەن و خەڵک دەتوانن بەنزین بەپێی پشک وەربگرن".
رۆژی سێشەممەی هەفتەی رابردوو، سیستمی دابەشکردنی بەنزینی
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی پارێزگای کرماشان، زەنگی مەترسیی کەمئاوی لەو پارێزگایەدا لێدا و دەڵێت، ئاستی سەرچاوەکانی ئاو دابەزیون و ئاوی رووبار و کاونیاوەکان تاوەکو 70٪ کەمبووەتەوە.
بە گوتەی مەحموود رەزا شەهلایی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی پارێزگای کرماشان، وشکەساڵییەکەی ساڵی رابردوو، کە لە 50 ساڵی رابردوودا کەم وێنە بووە، دۆخێکی نەگونجاوی بۆ سەرچاوەکانی ئاو هێناوەتە کایەوە.
ئەو دەڵێت، رێژەی بارانبارینی ساڵی رابردوو لە پارێزگای کرماشاندا زیاتر لە 34٪ کەمبووەتەوە و ئەمەش بووەتەهۆی ئەوەی ئاوی رووبارەکان 60٪ و ئاوی کانیاوەکانیش 70٪ کەمبکات.
کەمبوونەوەی باران وایکردووە ئاوی کەمتر بڕژێتە نێو بەنداوەکان و ئاوی