یەکەمین بەرهەمی کۆمەڵە شێعری کوردیی "نێعمەتوڵڵا داودیان" شاعیری ناسراوی خەڵکی ئیلام لەژێر ناوی "جامەکەێل بێدەنگی" لەلایەن چاپەمەنیی "زانا" لە ١٢٠ لاپەڕەدا چاپ و بڵاو کرایەوە.
"داودیان" ماوەی چەندین ساڵە بە دوو زمانی "کوردی و فارسی" لە بواری شێعر و نووسیندا کار دەکات و خزمەتێکی زۆری کولتووریی ئەنجام داوە.
ناوبراو ساڵی ١٣٤٢ی هەتاوی لە شاری ئیلام لەدایک بووە و یەکێک لە شاعیر و نووسەرە ناسراوەکانی پارێزگای ئیلامە.
"داودیان" بەرپرسی ئەنجوومەنی ئەدەبیی "هانا" لە ئیلامە و هەوڵێکی
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو چوار ھاوڵاتی دیكە بە ناوەكانی لوقمان قادری، محەممەد جوجە، ھێمن ئەرزەن و شوعەیب مەحموودی لە لایەن ھێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوازراون.
سێشەممە ٤ی خەزەڵوەر’ شوعەیب مەحموودی’ ٤٣ساڵ تەمەن كوڕی جافر خەڵكی گوندی میراو سەر بە شاری سنە وڕۆژی یەكشەممە ھێمن ئەرزەن كوری حسێن خەڵكی پیرانشار و ڕۆژی
ئاژانسی بۆشایی ئاسمان و فڕۆكهوانی ئهمەریكا (ناسا)، لەبەرنامەیدایە ساڵى (2022)، گهشتی بێفڕۆكهوان بۆ سهر مانگ ئهنجام بدات.
ئاژانسى ناسا رایگەیاند: موشهكی سیستهمی ئاراستهكردنی بۆشایی ئاسمانیمان لهگهڵ ئامرازی بۆشایی ئاسمانی جۆری "ئۆریۆن"مان گونجاندووه و تاقیكردنهوهكانی گهشتی بێ تیمی فڕۆكهوانی بۆ سهر مانگ له قۆناغی كۆتاییدایه.
ئاماژه بهوهشکردووە، لە میانى ئەرکى پێشبینى (Artemis 1) رێگه له بهردهم ئهوهدا دهكاتهوه له داهاتودا پشكنینی گهشت به تیمی فرۆكهوانییهوه ئهنجام بدرێت، كه بهم هۆیهوه ئاسمانگهڕان
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سەرچاوە سروشتییەکانی پارێزگای ورمێ دەڵێت، داربڕین زیادیکردووە و داوا لە خەڵک دەکات هاوکارییان بکەن بۆ دەستبەسەرکردنی داربڕەکان.
هادی قاسمی، بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوە سروشتییەکانی ورمێ رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵی هەتاوییەوە دەستیان بەسەر 15 هەزار و 200 مەتر داری بڕاوەی دارستانەکاندا گرتووە و 37 کەسیشیان دەستبەسەرکردووە، بەڵام بڕینی داری دارستانەکان زیاتر بووە.
بەگوتەی قاسمی، ساڵانی رابردوو دانیشتووانی گوندەکانی قەراخ دارستانەکان
سیسیلیا هیمینس بڕیاردەری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری ئاوارە ئاشكرای كرد، بەهۆی كێشمەكێشە چەكداریەكانەوە، لە جیهاندا 48 ملیۆن كەس ئاوارە بوون و ئەوەش ژمارەیەكی پێوانەیی نوێیە.
سیسیلیا هیمینس لە وتەیەكدا لە كۆبونەوەی لیژنەی سێی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان وتی، ژمارەی ئەو كەسانەی ناچار بوون بەهۆی كێشمەكێشە چەكداریەكان و توندوتیژییەوە ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێبهَڵن، گەیشتووەتە 48 ملیۆن كەس لە جیهاندا.
وتوشیەتی، ئەوەش گەورەترین ژمارەیە تۆمار كرابێت، جۆر و ئاڵۆزی كێشمەكێشە چەكداریەكان و توندوتیژیەكان بوونەتە هۆی ئەوەی سەخت بێت گرەنتی لەبەرچاو گرتنی حوكم
ئاژانسە هەواڵییەکانی ئێران ئاشکرایانکرد، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران مامۆستا دوکتۆر “عەبدولسەلام کەریمی” وەک ڕاوێژکاری خۆی بۆ کاروباری كەمینە ئایینییەکان هەڵبژاردووە.
ئاوێنە: مامۆستا دوکتۆر عەبدولسەلام کەریمی، خەڵکی شاری سەقزە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سوننە مەزهەبە، ماوەیەکی زۆر لە ڕۆژهەڵات لە شارە جیاجیاکان پۆستی كارگێڕیی لەناو حکومەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا هەبووە.
لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، عەبدولسەلام کەریمی
ەیوەندییەكان گشتییەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 11 هەزار و 770 تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا، ئەمەش بە ژمارەیەكی كەمتری تووشبوونی ڕۆژانە لە وڵاتەكەدا دادەنرێت.
پەیوەندییە گشتییەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاپۆرتی ڕۆژانەی
مامۆستا شێخ ڕەشید حوسەینی لە دامەزرێنەرانی ئەنجومەنی فەرهەنگیی_ئەدەبیی مەریوان بە هۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بە پێی هەواڵەکان ڕۆژی سێشەممە، ٢٧ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی مامۆستا شێخ ڕەشید کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و فەرهەنگیی گەلەکەمان و شاری مەریوان
سازی چاپ و پەخشو زایەڵەی ”نوخشەو قەڵاو ژیواگای" جە نویستەی سابیر عەزیزی-ش چاپ و پەخش کەردەوە.
نوخشەو قەڵاو ژیواگای، پەنجوومین بەرهەموو سابیر عەزیزی(یەرێ دەفتەرە شێعرێ) دووەمین کتێب داستان دماو (زەماوەندەو وەرمی)ن کە ساڵەو ١٣٩٨ی چاپ کریان، ئامانەنە
ڕۆمانە نوێكەی سەڵاحەدین دەمیرتاش بەناوی “ئەفسوون”، كە لە بەندیخانە لەماوەی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا نووسیویەتی، بڕیارە لە 2ی تشرینی یەكەمی داهاتوو بڵاوبكرێتەوە.
ئاوێنه: دەمیرتاش كە پێشتر هەردوو كتێبی (سەحەر) و (دەوران) و ڕۆمانی (لەیلان)ی لە ساڵانی ڕابردوودا بڵاوكردووەتەوە، ئەمجارە بە ڕۆمانی (ئەفسون) دەچێتەوە لای خوێنەران.
دەربارەی نووسینی ڕۆمانەكە، دەمیرتاش دەڵێت، “لە سەرەتای ساڵی 2020 هەمووان بەهۆی پەتای كۆڤید-19وە لەنێو ماڵەكانیاندا گەمارۆدرابوون، منیش ماوەی سێ ساڵ بوو لە بەندیخانەدا بووم، (پێدەچێت بووبێتە پێنج ساڵ كاتێك ڕۆمانەكە دەخوێنیتەوە)، هاوشێوەی ملیارەها كەس، هاوسەر و كچەكانم نەیاندەتوانی چەند مانگێك ماڵەوە جێبهێڵن بەهۆی ڕێوشوێنەكانی كەرەنتین”.
“دەستمانكرد بە پەیوەندیی چەندبارە لەگەڵ كچەكانم و هاوسەرەكەم، دەستمكرد بە نووسین و ناردنی چیرۆكی كورت لە منداڵییەوە، دواتر بڕیارمدا كارێكی سوودبەخشتر بكەم، ئەویش ناردنی ڕۆمان بوو تا بیخوێننەوە، بەڵام ئەمجارە ئەوانیش دەبنە یاریدەدەرم”، دەمیرتاش وادەڵێت.
هاوسەرۆكی پێشووتری هەدەپە شێوازی نووسینی ڕۆمانەكەی
موژگان کاووسی، نووسەر و لێکۆڵەری کورد کە ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی ڕەزبەر لە زیندانی کەچووئیی کەرەج بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرابوو، دیسانەوە گەڕێندراوەتەوە بۆ زیندانی کەچووئیی کەرەج.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەهۆی دەرکردنی بڕیاری هەڵە لەلایەن دادستانی کەرەجەوە، ئەو ڕاگواستنە ئەنجام درابوو.
ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی ڕەزبەر، ئەو زیندانییە سیاسییە ڕەوانەی گرتنگەی ژنانی ئاگایی کەرەج کرابوو و لە بارودۆخێکی خراپدا ڕاگیرابوو. ناوبراو دەرەنجام ڕۆژی شەممە ١٧ی ڕەزبەر، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندبوو کە بۆ زیندانی کەچووئیی کەرەج ڕاگوێزراوە.
موژگان کاووسی بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشیی "برادی کاردی" (هێواشیی لێدانی دڵ) و دابەزینی زەختی خوێن، بۆ ماوەی چەندین مانگە کە خوازیاری تاوتوێکردنی پزیشکی یاسایی
دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی توركیا (میت) و ئاسایشی ئەو وڵاتە، لە شاری وانی باكوری كوردستان تۆڕێكی سیخوڕییان لەكاتی رفاندنی ئەفسەرێكی پێشووی ئێرانی دەستگیر كرد، كە وەك پەنابەر لەو شارە نێشتەجێیە.
میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، دەزگای میت و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی وان، لە 24ی ئەیلوولی 2021 لە ئۆپەراسیۆنێكدا، هەشت كەسیان دەستگیر كردووە كە پلانیان بۆ رفاندنی ئەفسەرێكی پێشووی ئێران بە ناوی (م.ئ) دانابوو، كە لە شاری وان نیشتەجێیە.
دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی توركیا، ئەوەی دەستنیشان كردبوو، كە كارمەندانی هەواڵگریی ئێران، بۆ رفاندنی ئەو كەسە بۆ ئێران، بوودجەیەكیان بە بڕی 30 هەزار دۆلار بۆ پێكهێنانی تۆڕێك لە وان تەرخان كردووە.
لە ئەنجامی چاودێریی كردنی ئەندامانی تۆڕەكە، ئەوە دەركەوت كە سیخوڕە ئێرانییەكان، بڕی 10 هەزار دۆلاریان بۆ (م.ی) كە هاوسەری ئەفسەرەكە پێشووی وڵاتەكەیانە، پێشنیاز كردووە و لە ئەگەری
ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان (سەقز و زیویە) بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی مامۆستایان، خوازیاری ئازادکردنی بێمەرجی مامۆستایانی زیندانیکراو و لابردنی گوشار لەسەر چالاکانی سێنفی بوون.
لە بەشێکی بەیاننامەی مامۆستایانی کوردستان (سەقز و زیویە) هاتووە:
گشتگیربوونی کووید ١٩ کە بۆ بە هۆی داخرانی قوتابخانەکان لە زۆربەی وڵاتانی جیهان بە تایبەت وڵاتەکەمان، بەڕێوەبەرانی بارهێنان و بنەماڵەکانی ئەوانی لەگەڵ کێشەیەکی (چالش) جیددی بەروروو کردەوە، کێشەیەکە کە ڕۆڵ و پێگەی گەورەی مامۆستایانی لە بواری بارهێنان، زیاتر لە جاران، درخست.
لە ڕەوتی ئەو گشتگیربوونە لە وڵاتەکەمان، کۆمەڵگای فەرهەنگییان، سەرەڕای نەبوونی ژێرخانەکان و ئیمکاناتی پێویست لە ڕاستای بارهێنانی مەجازی، وەگەڕخستنی تەواو ئیمکاناتی تاکەکەسی
اریدهدهری وهزیری بهرگری ئهمهریكا، جهختیكردهوه، واشنتن پابهنده به چارهسهری دیپلۆماسی، دهیهوێت تاران بۆ چوارچێوهی گفتوگۆكان بگهڕێنێتهوه.
پنتاگۆن رایگهیاند، ئهمهریكا دهیهوێت تهواوی لایهنهكان بگهڕێنهوه بۆ جێبهجێكردنی رێكهوتنی ناووكی لهگهڵ تاران.
راشیگهیاند، وهزارهتی بهرگری كۆمهڵێك بژارده دهخاته بهردهمی جۆ بایدنی سهرۆكی ئهمهریكا، بۆ چۆنییهتی ههڵسوكهوتكردن له گهڵ ئێراندا.
روونیكردهوه، له سهر ئێمه پێویسته له گهڵ هاوپهیمانان و هاوبهشه ناوچهییهكانمان ههماههنگ بین، ئێمه ههست به مهترسییهكان دهكهین، كه ئێران له رێگهی چالاكییه ناووكییهكانی
شاندێکی بزووتنەوەی تاڵیبان بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ کاربەدەستانی تورکیا، سەردانی ئەنقەرە دەکات.
بڕیارە شاندەکەی تاڵیبان پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی تشرینی یەکەمی 2021 بگاتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە میدیاکانی تورکیا بڵاوکراونەتەوە، ئەمیرخان موتەقی، بریکاری وەزیری دەرەوەی ئەفغانستان، سەرۆکایەتی شاندەکەی تاڵیبان دەکات.
مەولوود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا رۆژی سێشەممە 12ی تشرینی یەکەمی 2021 رایگەیاند، بەنیازین لە قۆناخی داهاتوودا لەگەڵ چەند وەزیرێکی دیکەدا سەردانی شاری کابول بکەن.
هێزەکانی تورکیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانی ناتۆ چوونە ئەفغانستان و یارمەتی هێزەکانی ئەفغانستانیان دەدا بۆ رووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی تاڵیبان، بەڵام دوای ئەوەی لە مانگی