25/11/2013
وتهبێژى فهرمیى حكومهتى ههرێمى كوردستان ڕهخنهى له سیاسهتهكانى حكوومهتى عیراق دهربارهى دابهشكردنى بودجه گرت و ڕایگهیاند له كاتێكدا كه دهبێ 17%ى بودجهى عیراق بۆ ههرێمى كوردستان تهرخان بكرێت، بهڵام له بودجهى ساڵى 2014ى عیراقدا كهمتر له11%ى بۆ تهرخان كراوه.
سهفین دزهیى وتیشی: بودجهى عیراق بۆ ساڵى 2014 كه خۆى له نزیكهى 175 تریلیۆن دینار دهدات، تهنیا 18 تریلیۆن دینار لهو بودجهیه بۆ ههرێمى كوردستان دانراوه، كه دهكاته كهمتر له %11، ئهمهش به هۆى زیادبوونى ساڵانهى خهرجییه سیادییهكان كه له لایهن حكوومهتى عیراقى فیدرالهوه دهكرێت.
دزهیى ههروهها گوتى حكوومهتى ههرێمى كوردستان به مافى خۆى دهزانێت، ههموو رێكارێكى یاسایى بگرێته بهر بۆ بهدهستهێنانى ڕێژهى دروستى 17%ى بودجهى عیراق كه مافێكى یاسایى و دهستووریى ههرێمى كوردستانه.
ماڵپهڕى فهرمیى حكومهتى ههرێمى كوردستان / س . س
رووداو-bbc وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، كە لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا لەسەر بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران رێككەوتوون. جەختدەكاتەوە كە لەمەودوا هەوڵەكانیان بۆ لابردنی گەمارۆكان لەسەر سەر ئێران چڕدەكەنەوە. محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی: "بەرنامەی ناوەكی ئێران درێژەی دەبێت. مافی خەڵكی ئێران سەبارەت بە بەرنامەی ئاشتیخوازانەی ناوەكی چەسپاوە و لەماوەی 6 مانگی داهاتوودا و لەگەڵ بەرەوپێشچوونی دانوستاندنەكان، هەوڵدەدەین گەمارۆكانی نەتەوەیەكگرتووەكان و ئەو وڵاتانەی گەمارۆیان لەسەر ئێران داناوە،لاببرێت". ئەو رێككەوتنە،پاش پێنج رۆژ لە دانوستاندنەكانی نێوان وڵاتە زلهێزەكانی جیهان و ئێران لە جنێف لەسەر بەرنامە ناوەكییەكەی ئێران، لە كاژێر 3ی شەوی شەممە لەسەر یەكشەممە 24-11-2013 راگەیەندرا. باراك ئۆباما، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە گفتوگۆیەكی تەلەفزیۆنی كە بە شێوەیەكی راستەوخۆ دەگوازرایەوە رایگەیاند:"گەمارۆكان كاریگەریی خۆیان لەسەر ئێران دانا و لەوكاتەوە رۆحانی بووەتە سەرۆكی ئێران، دانووستاندنی چڕوپڕمان لەگەڵ ئێران هەبووە، ئەمڕۆش دیپلۆماسی رێگایەكی لە بەرامبەر ئێمە كردەوە". ئوباما گوتی:" ئێمە هەوڵمان دا رێگربین لە بەرامبەر گەیشتنی ئێران بە چەكی ناوەكی و بەم رێككەوتنە لە مانگەكانی داهاتوودا و بۆ یەكەمین جار لە ساڵەكانی رابردوو، بەرنامەی ناوەكی ئێران بەرەوپێشچوون بەخۆیەوە نابینێت". هەروەها جۆن كیری، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند:"ئێمە گەیشتینە رێككەوتنێك كە بەو پێیە بەرنامەی ناوەكی ئێران بەوشێوەیەی پێشوو كە مەترسی هەبوو لەسەر وڵاتانی ناوچەكە درێژەی نابێت، بەرنامەی ناوەكی ئێران بەرەو دواوە دەچێت، ئەمە بە مانای ئاسایشە بۆ ئیسرائیل و هاوپەیمانانی ئێمە لە ناوچەكە". تاوەكوو ئێستا ناوەڕۆكی رێككەوتنەكانی نێوان ئێران و وڵاتانی زلهێزی جیهان بڵاونەكراوەتەوە و هەردوو لایەنی ئەم دانووستاندنانە خۆیان بە براوەی گفتوگۆكان دەزانن. وڵاتانی ناوچەكە و وڵاتانی رۆژئاوا، بەرنامەی ناوەكی ئێران بە مەترسییەك بۆ ئاسایشی جیهان ناودەبەن و پێیانوایە ئێران دەیەوێت چەكی ناوەكی دروستبكات، بەڵام ئێران هەردەم ئەوە رەتدەكاتەوە و بەرنامە ئەتۆمییەكەی بە ئاشتیخوازانە دادەنێت.
24/11/2013
بەهۆى نەبوونى تاقیگەى وەک تاقیگاکانی نێو کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى لە حاجى ئۆمەران، ماوەى سێ رۆژ کاڵا خۆراکیەکانى هاوردەکراو لە سنور رادەگیرێن تا گەرانەوەى نمونەى وەرگیراویان لە تاقیگەکانى سۆران و هەولێر، لە پێناو کارئاسانى زیاتر بۆ بازرگانان و پشکنینى جۆرى ئەو کالاچیانەى هاوردەدەکرێن لە نێو کۆمەڵگاى گومرگى حاجى ئۆمەران تاقیگەى جۆرى دادەنرێت.
هاوردەدەکرێن لە نێو کۆمەڵگاى گومرگى حاجى ئۆمەران تاقیگەى جۆرى دادەنرێت. سەرپەرشتیارى کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى حاجى ئۆمەران مەسعود باتێلى بە ئاژانسى هەواڵى پەیامنێرى راگەیاند: لە ئێستادا ئەو کاڵاو شتومەکە خۆراکیانەى کە لە وڵاتى ئێرانەوە هاوردەى هەرێمى کوردستان دەکرێت، دەبێت نموونەى ئەو خۆراکانە رەوانەى تاقیگەکانى جۆرى سۆران و هەولێر بکرێن و تا گەرانەوەى پشکنینەکانیان ماوەى سێ رۆژ کامیۆنە بارهەڵگرەکان لە سنور دەمێنەوە، بەمەش هەم خەرجى زیاتر دەچێتە سەر کاڵاکەو هەمیش شوێنى مانەوەى ئەو سێ رۆژە شیاوى وەستانى کاڵاو کەل و پەلى خۆراکى نیە. وتیشى، لە ئێستادا سەرقاڵى بنیاد نانى بیناى تایبەتین بۆ تاقیگەو لەو چیتر نمونەى خۆراکە هاوردەبوەکان نانێردرێتە سۆران و هەولێر و لە سنور پشکنینى ئەو کالاچو کەل و پەلانە دەکرێت. بەختیار چۆمانى
پەیامنێر
بزووتنەوەی گۆڕان بەفەرمی بڕیاری دا بەشداریی لەكابینەی هەشتەمی حكومەت بكات، بەڵام وردەكاری و شێوازی بەشداری كردنەكەی هێشتەوە بۆ لیژنەیەكی 7 كەسی. لە کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان، بە فەرمی بڕیاردرا بزووتنەوە بەشدارین پێکهێنانی کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکات. بزووتنەوەکە شێوازی بەشداریکردنیان لە کابینەی داهاتوو بۆ لیژنەیەکی 7 کەسی گەڕاندەوە، كە نەوشیروان مستەفای رێكخەری بزووتنەوەكە، خۆی سەرۆكایەتی دەكات. فوئاد جەمال، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان بە رووداوی راگەیاند: "ئەو وەفدەی لەلایەن بزووتنەوەی گۆڕانەوە دەستنیشانكراوە بۆ دانوسان لەگەڵ لایەنەكانی دیكە، ئەوان وردەكارییەكان لەناو وتووێژەكاندا باسدەكەن، بەڵام تاوەكو ئێستا پێشنیار بۆ ئێمە نەهاتووە تاوەكو قسەی لەسەر بكەین، ئەوەندەی هەیە، كە گۆڕان مەبدەئییەن بەشداری حكومەت دەكات بەپێی ئیستیحقاقی خۆی". هەروەها جەبار جەلال، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان گوتی:"لەسەر كۆنگرە، بڕیار درا وردە وردە وردە دەست بكرێت بە ئیجرائاتەكانی كۆنگرە و لەكۆبوونەوەی داهاتووی جڤاتی نیشتیمانی بڕیاری رۆژی بەستنی كۆنگرە دەدرێت". لە كۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی نێوان وەفدی پارتی و گۆڕان،. كە لەمەكۆی سەرەكی بزووتنەوەکە بەڕێوەچوو، نێچیرڤان بارزانی داوەتنامەی فەرمی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستانی گەیاندووەتە نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆران. شێخ جەنگی ساڵەیی، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان رایگەیاند:"باس لە پرێس كۆنفرانسەی نێوان كاك نەوشیروان و كاك نێچیرڤان بارزانی كرا و ناوەڕۆكی ئەو كۆبوونەوەیان بۆ باسكردین، كە ئایا شێوازی بەشداری بزووتنەوەی گۆڕان چۆنە، گۆڕان دەیەوێت بەشداری لە حكومەتێكی بنكە فرواندا بكات، كە هەموو لایەنەكانی لەگەڵ بێت". چەند رۆژێكە كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی هەشتەمی حكومەت لەلایەن نێچیرڤان بارزانییەوە دەستی پێكردووە، ناوبراو کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستانە، کە براوەی یەکەمی هەڵبژاردنی پەرلەرمانی کوردستان بوو، تاوەكو ئێستاش زۆربەی لایەنەكانیش ئارەزووی بەشدارییان لەو كابینەیە دەربڕیوە. بزووتنەوەی گۆڕان تاوەكو ئێستا بەشداری دوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی كردووە، لە ساڵی 2009دا 25 كورسی و لە هەڵبژاردنی 21ی ئەیلوولی ئەمساڵیش 24 كورسی پەرلەمانی کوردستانی بەدەستهێناوە و بەدووەم پارتی سیاسی لەهەرێمی كوردستان هەژماردەكرێت. هەروەها تەنیا حزبە، كە تاوەكو ئێستا كۆنگرەی خۆرێكخستنەوەی نەبەستووە.
رووداو- سلێمانی 24/11/2013
پارتی چەپی ئەڵمانیا DIE LINKE بە مەبەستی راكێشانی سەرنجی رای گشتی، كچە پەناخوازێكی كورد كە لەژێر هەڕەشەی دیپۆركردندایە، كاندید دەكات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمەكانی ئەڵمانیا. سوڵتان كارایگت، كە كچە پەناخوازێكی كوردە و لە هەرێمی میونشنی ئەڵمانیا دادەنیشێت، هەرچەندە مافی دەنگدان و خۆكاندیدكردنی نییە، بەڵام لەلایەن پارتی چەپەوە كاندید كراوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی میونشن. بەرپرسانی ئەو پارتە دەڵێن ئامانجیان لەو كارە ئاگاداركردنەوەی رای گشتییە لە دۆسیەی ئەو كچە كە تاوەكو ئێستا حكومەتی ئەڵمانیا مافی پەنابەرێتی نەداوەتێ. رۆزا كارایگت، یەكێكە لە بەرپرسانی پارتی HADEP كە ساڵانی نەوەتەكانی سەدەی رابردوو لەلایەن حكومەتی توركیاوە قەدەغەكرا، دوای فشارێكی زۆر لەسەری، ناچاربوو زێدی خۆی جێبهێڵێت و روو لە ئەڵمانیا بكات. دواتر سوڵتانی كچیشی هێنایە لای خۆی، چونكە سوڵتان بەشداری زۆربەی ئەو خۆپیشاندان و چالاكیانەی كوردانی دەكرد كە لە شارەكانی باكووری كوردستان سازدەكران، بۆیە لەلایەن پۆلیسەوە خرابووە ژێر چاودێری و چەندینجاریش پۆلیس ئاگاداری كردبووەوە كە واز لەو چالاكیانە بهێنێ. سوڵتانیش وەكو دایكی بەهۆی فشارەكانی پۆلیس ناچاربوو زێدی خۆی جێبهێڵێت، بەڵام كاتێك گەیشتە شاری نۆرنبێرگ و بە مەبەستی وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی سەردانی فەرمانگەی كۆچبەرانی كرد، فەرمانگە جگە لەوەی مافی پەنابەری پێنەدا، بڕیاریشی دا كاتێك تەمەنی گەیشتە 18 ساڵ دیپۆرتی بكاتەوە بۆ توركیا. سوڵتان بە پشتگیریكردنی پارتی كرێكارانی كوردستان و ناوەندەكانی نزیك لەو حیزبە تۆمەتبار كرابوو، بۆیە حكومەتی ئەڵمانیا ئامادە نەبوو مافی پەنابەرێتی بداتێ. هەروەها پەیوەندیكردنیشی بە كۆمەڵەی میدیا لە شاری نۆرنبێرگ وەكو تاوان بۆ حیساب كرابوو. ئەمە لە كاتێكدایە كۆمەڵەی ناوبراو بەهاوكاری فەرمانگەی كەلتووری شاری نۆرنبێرگ چەندین چالاكی كەلتووری رێكخستوون. بەپێی قسەی هەندێك لە بەرپرسانی فەرمانگەی كۆچبەران "مانەوەی سوڵتان لە ئەڵمانیا مەترسی هەیە بۆ سەر ئاسایشی ئەڵمانیا". بۆیە داوایان لە حكومەتی ئەڵمانیا كردبوو ئەو كچە كوردە سنوورداش بكاتەوە بۆ وڵاتی خۆی. سوڵتان لە ترسی دیپۆرتكردنەوەی سەردانی چەندین رێكخراو و ناوەندی تایبەت بە پەنابەرانی كردووە. هەرچەندە ئەو مافی ژیانی هەیە لەگەڵ كەسوكارەكەی لە ئەڵمانیا تاوەكو تەمەنی دەبێتە 18 ساڵ، بەڵام ئێستا لە شاری میونشن لە كەمپێكی پەنابەران دەمێنێتەوە. هەر لەبەر ئەوەی مافی مانەوەی نەدراوەتێ، سوڵتان ناتوانێت بشخوێنێت. سوڵتان ماوەیەكە مافی كاركردنی پێدراوە، لە پاڵ كاركردن لە قوتابخانەیەكی شەوانیش دەخوێنێت. تاوەكو ئێستا چەندین چالاكی بۆ پشتگیری لە سوڵتان رێكخراون، بەمدواییە پەرلەمانی هەرێمی میونشن بڕیارێكی ئەرێنی لەبارەی ئەو كچە كوردە دا، بە واژووی 2400 كەس هەندێك لە پەرلەمانتارانی هەرێمی میونشن سەردانی ئەو كچەیان كرد، بڕیارە بەر لە كۆتایی ئەمساڵ لە پەرلەمانی میونشن گفتوگۆ لەسەر دۆسیەی ئەو كچە بكرێت. پارتی چەپی ئەڵمانیاش رێگەیەكی نوێی تاقیكردووەتەوە بۆ پشتگیریكردن لە سوڵتان، دی لینكە بڕیاری داوە سوڵتان كاندید بكات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمەكان لە شاری میونشن كە بڕیارە لە 16ی ئاداری 2014 ئەنجام بدرێ. هەرچەندە لێژنەی باڵای هەڵبژاردنی ئەڵمانیا رەنگە رێگە بە خۆ كاندیدكردنی ئەو كچە كوردە نەدات، بەبیانووی ئەوەی وڵاتینامەی ئەڵمانیای نییە، بەڵام دی لینكە دەیەوێ بەو رێگەیە سەرنجی رای گشتی بۆ دۆسیەی سوڵتان رابكێشێ.
23/11/2013
بانكی ناوەندیی عێراقی، دوێنێ هەینی ئاشكرای كرد كە نیازی وایە بۆ ساڵی داهاتوو، دراوی نوێی كانزایی وردە كە بە هەردوو زمانی عەرەبی و كوردی لەسەری دەووسرێت و دراوی 50 هەزار دیناری، دەخاتە بازاڕەوە.
پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراقی بە وەكالەت، عەبدولباسیت توركی، بە ئاژانسی هەواڵی مەدای ڕاگەیاندووە، بانكی ناوەندی بەپێی بەرنامە و بە چاودێریی لیژنەی پسپۆڕ لە هەوڵی دەركردن و خستنە بازاڕی دراوی بەها بەرزەوەن.
تركی گوتیشی، بەرزترین بەهای دراو كە ئێستا لە بازاڕە 25هەزار دیناریی عێراقییە كە بەرانبەر بە 23دۆلاری ئەمەریكاییە، لەبەر ئەوە پێشنیاز هەیە لە لایەن بانكی ناوەندییەوە كە دراوی بە بەهاتر لەوەی ئێستا بخرێتە بازاڕەوە، نموونەی خستنەڕووی 50هەزار دیناری.
تركی هاوكات دەڵێت، بانكی ناوەندی هەروەها دراوی كانزایی بەها كەم(دراوی وردە) دەرباكات و بیانخاتە بازاڕەوە، چونكە ئەو دراوەی وردە مامەڵەكردن و كڕینی شتومەك لە بازاڕەكانی عێراقدا بۆ هاووڵاتیان ئاسانتر دەكات. گوتیشی كە دراوە وردە كانزاییەكە بە هەردوو زمانی عەرەبی كوردی لەسەری دەنووسرێت.
ئەو شاندەی كۆماری ئیسلامیی ئێران، كە بە سەرۆكایەتی محەممەد جەعفەری، گەورە راوێژكاری كۆماری ئیسلامیی ئێران سەردانی هەرێمی كوردستانیان كرد،دوای 4 رۆژ كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان، ئەمڕۆ هەینی گەڕانەوە ئێران. شاندێكی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەروبەندی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان، سەردانی هەرێمی كوردستانی كردو لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان كۆبووەوە. سەرچاوەیەك لە پارتی دیموكراتی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداو-ی راگەیاند، كە ئەوان لەگەڵ شاندی ئێرانی تاووتوێی دوایین پەرەسەندنەكانی كوردستان و ناوچەكەیان كردووە. بە گوتەی ئەو سەرچاوەیەی رووداو، شاندەكەی ئێران جەختیان كردووەتەوە لە ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان بەتایبەتی پارێزگای سلێمانی، كە بەشێكە لە گرنگترین ئەو خاڵانەی لە ناوچەكە بایەخی پێدەدەن.
رۆژی 20-11-2013 نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەمیانی سەردانیكردنی بۆ لای یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، وەك سەرۆكی شاندی دانووستاندنكاری پارتی، كە لەلایەن حیزبەكەیەوە بۆ پێكهێنانی كابینەی هەشت راسپێردراوە، لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری (رووداو) سەبارەت بە هاتنی شاندێكی ئێرانی بۆ هەرێمی كوردستان، پشتڕاستیكردەوەو گوتی "خۆم لەگەڵیان دانیشتووم و مەبەستی هاتنەكەیان بۆ ئەوەیە كە دڵنیاببنەوە لە ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان".
بیلال سلێمان، ئەندامی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان بۆ (رووداو) دانیشتنی نافەرمی حیزبەكەی لەگەڵ ئەو شاندە پشڕاستكردەوەو گوتی، وەك كۆمەڵی ئێسلامی ئەو شاندە ئێرانییەیان بینیوە. بیلال سلێمان ئامادە نەبوو ئاشكرای بكات شاندەكەی كۆماری ئیسلامی ئێران كەی و لەگەڵ كام لە بەرپرسانی كۆمەڵ كۆبووەتەوە، بەڵام بەپێی زانیارییەكان شاندەكە بە سەرۆكایەتی ئاغای جەعفەری لەگەڵا عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كۆبووەتەوەو چەند هێزو لایەنێكی دیكەی هەرێمی كوردستانیشیان بینیوە. سەردانی شاندی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ هەرێمی كوردستان و لە سەروبەندی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو، بە رای شرۆڤەكارانی سیاسی گوزارشت لە گرنگبوونی پێگەی هەرێمی كوردستان دەكات لە ناوچەكەدا و ئەو رۆڵەی بە گشتی هەرێمی كوردستان لە هاوكێشە نێوخۆیی و دەرەكییەكانی عێراقدا هەیەتی.
23/11/2013
رووداو- بەسرە
21/11/2013
21/11/2013
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا ئیدانەی كوشتنی سەروەت حەمە رەشید، لێپرسراوی پاسەوانە تایبەتەكانی مام جەلال دەكات كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ماڵەكەی خۆیدا لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە كوژرا.
لە سەروبەندی گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان، شاندێكی ئێرانی سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە. بیلال سلێمان، ئەندامی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی هەواڵەكەی بۆ (رووداو) پشتڕاستكردەوە، كە ئەو شاندە ئێرانییە لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەتەوە. ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵ گوتیشی "ئێمە شاندە ئێرانییەكەمان بینیوەو لەگەڵیان كۆبووینەتەوە". هەروەها نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دوای کۆبوونەوەی شاندی پارتەکەی لەگەڵ شاندی یەکگرتوو، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، کە ئەوانیش وەفدەکەیان بینیوە. rudaw
20/11/2013
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بەرگری لە دیدارەکەی دیاربەکر و بەرکارھێنانی وشەی "کوردستان" کرد و گوتی لە سەردەمی عوسمانیەکاندا ناوی باشوور و باشووری رۆژھەڵاتی ئانادۆڵ کوردستان بووە.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، رەجەب تەییب ئەردۆغان، لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمان وەڵامی ئەو رەخنانەی دایەوە کە ئاراستەی کرابوون و رایگەیاند: کاتێک کە لە دیاربەکر ساتێکی مێژوویی بۆ تورکیا و ناوچەکە بەسەر دەبرا، لە سەرانسەری تورکیا فرمێسکی شادی دەڕژا، بەڵام چەند کەس و لایەنێک نایانەوێ لەو شادی و خۆشییەدا ھاوبەشیی خەڵک بکەن، بۆیە چوار رۆژە لە مەھەپەوە بگرە تا ئەو کەسانەی نایانەوێ ئاشتی و ئارامی باڵ بەسەر تورکیادا بکێشێ دەستیان بە رەخنەگرتنی بێھوودە کردووە.
لە دیاربەکر ساتی مێژووییمان بەسەر برد
ئەردۆغان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی سەردانی شەممەی رابردووی بۆ دیاربەکر کرد و گوتی "لە دیاربەکر ساتێکی مێژوویمان بەسەر برد. سەردانی سەرۆک شارەوانی دیاربەکر و پارێزگارمان کرد، چەندین پرۆژەمان بە شێوەیەکی بەکۆمەڵ کردەوە و بە بڕی ٧٤٠ تیریلیۆن لیرە ١٧ پرۆژەی گرنگمان لەو شارە جێبەجێ کرد. لە کاتی کردنەوەی ئەو پرۆژانەدا سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێز مەسعوود بارزانی، شڤان پەروەر کە ٣٨ ساڵە لە وڵات دوورە و ئیبراھیم تاتڵیسەسیش ئامادە بوون."
سیاسەتی نکۆڵیکردن
ئەردۆغان بەو جۆرە درێژەی بە قسەکانی دا: "ئێمە وەک دەسەڵاتی ئاک پارتی تا ئێستە چیمان کردووە. لەمەودوا چی دەکەین و چۆن سەیری داھاتووی تورکیا دەکەین ھەر ھەموویان روون و ئاشکران، لە دیاربەکر پەیامی زۆر روون و ئاشکرام پێشکەش کرد و گوتم ئێمە نە لە بەر ھیچ کەس و لایەنێک بەڵام بەھۆی بەرنامە و ستراتیژیەتی خۆمان کۆتاییمان بە سیاسەتی نکۆڵیکردن و ئینکارکردن ھێنا، ساڵی ٢٠٠٥ ئەو قسەم لە دیاربەکر کردبوو و ئەمجارەیش دووبارەم کردەوە."
ئەو فرمێسکانە زۆر سوودمەندن
ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە ساڵی ٢٠٠٩ دەستیان بە پرۆژەی یەکێتی نەتەوەیی و برایەتی و نەگریانی دایکان کردووە، ماوەی یەک ساڵە کە ھیچ دایکێک لە تورکیا نەگریاوە و خەیاڵەکەی ساڵی ٢٠٠٩مان ھاتە دێ و رژاندنی خوێن و فرمێسک راگیراوە، ویستمان چی دیکە ھیچ دایک و باوکێکی تورکیا نەگرین بەڵام رۆژی شەممە لە دیاربەکر فرمێسک رژا، سوپاس بۆ خوا ئەو فرمێسکانە فرمێسکی شادی و خۆشی بوون.
تەنیا دیاربەکر لە خۆشییا نەگریا
ئەردۆغان گوتی "لە ناوچەی بیسمیل گەنجێک ھاتە لام و لەگەڵ فرمێسکەکانی بە دەنگی ناخی دڵی گوتی سەرۆکوەزیرم ئاشتیمان دەوێ نامانەوێ بمرین. کاتێک لە دیاربەکر لە ماڵ، دووکان، کۆڵان، ژن و پیاو و گەنج و منداڵ بۆ ھەمیشەیی بوونی ئاشتی فرمێسکیان دەڕژاند دایک و باوکە بە تەمەنەکانیش دەستیان بە دوعا کرد، ئەو رۆژە تەنیا دیاربەکر لە خۆشییا نەگریا بەڵکو سەرانسەری تورکیا لە خۆشی و شادیدا گریا، نەتەنیا کورد و تورک بەڵکو ھەمووی پێکھاتەکانی تورکیا ھەمووی ئەوانەی کە بە حەسرەتی ئاشتی و ئازادی و دیموکراسی بوون گریان. چەند رۆژێک بە سەر ئەو رۆژە مێژووییەدا تێپەڕ دەبێ، بەڵام لە مەھەپەوە بگرە تا ئەوانەی کە نایانەوێ ئەمن و ئارامی باڵ بەسەر تورکیادا بکێشێ، بینیمان کە چاویان بەرایی نادا کەشوھەوای برایەتی و پێکەوە ژیان و ئاشتی ببینن.
با سەیری گوتارەکانی مستەفا کەمال ئاتاتورک بکەن
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە وەڵامی بەرپرسانی جەھەپە و مەھەپەدا لەبارەی بەکارھێنانی وشەی (کوردستان) گوتی "با بچن سەیری گوتارەکانی مستەفا کەمال ئاتاتورک و تۆمارەکانی یەکەم پەرلەمانی تورکیا بکەن و لەوێ راستییەکان ببینن، وشەی کورد لەو تۆمار و گوتارانەدا دەبینن، گورجو، لاز، عەرەب و بۆشناکیش بەکار ھێنراون، وشەی کوردستانیش بەکار ھێنراوە. ئەوانەی کە مێژووی خۆیان نازانن و ئەوانەی کە مێژووی خۆیان ناخوێننەوە نازانن بێجگە لە نەزانی ھیچ شتێکی دیکە بڵێن. ئەگەر سەیری مێژووی عوسمانییەکانی بکەن دەبینن کە ناوی باشوور و باشووری رۆژھەڵاتی ئانادۆڵ کوردستان بووە. رۆژھەڵاتی قەرەدەنیز لازستان بووە، ئەوە مێژوو و میراتی مێژووی ئێمەیە."
ئەردۆغان گوتیشی: بەزمان و گۆرانی و تورکو ترساندیانین، کاسێت و بەرھەمەکان و فیکرەکانیان شاردەوە، لە نوسینەکان ترساندیانین، ھونەرمەندان و گۆرانیبێژەکانیان دەربەدەر کرد، بەجلوبەرگ ترساندیانین، زوڵم و ستەمیان کرد، لە ناسنامە ترسان و ھەوڵی تواندنەوەیان دا، نابێ، دەوڵەتی گەورە لەم جۆرە ترسانەی نییە، ھیچ دەوڵەتێکی گەورە و نەتەوەیەکی گەورە بەم ترسانەوە ناتوانێت ببێت بە خاوەنی ئامانجە گەورەکان، "لێرەوە پرسیار لە نەتەوە خۆشەویستەکەم دەکەم، تاوەکو ئەمرۆ کام یاسا قەدەغەکراوی تورکیا وڵاتی فراوان یان گەورە کردووە، کام یاسای قەدەغەکراو ئاشتی بەرقەرار کردووە، تا ئەمڕۆ کام یاسای نکۆڵی و فشار و ستەم و زۆرداری سودی بۆ تورکیا ھەبووە؟ بەدڵنیاییەوە ھیچیان ." بەپێچەوانەوە سەرجەم ئەوانە تورکیایان بێھێز کردووە، بەرەو دواوەیان بردووە، بوونەتە ھۆی گەورەکردنی سەرجەم کێشەکان و تێکەڵکردنی مەسەلەکان، تورکیایان داخستووە.
پێویستە لەیەکتر تێبگەین
ئەردۆغان باسی لەدیداری لەگەڵ شڤان پەروەر کرد کە لە ھۆڵی پێشوازیی پارێزگا یەکتریان بینی.
ئەردۆغان گوتی: کاتێک ھاتە ژوورەوە وەک شڤان نا وەک کورد نا وەک مرۆڤێک وەک ھونەرمەندێکی ٣٨ ساڵ لە دوورەوڵات بینیم، ئەو ڕۆژە ھاتەوە وڵاتەکەی، وەک میوانێک تەماشی ئێمەی دەکرد، چۆن دەبێت وەک میوان لە وڵاتەکەی خۆی بێت؟ ئایا کێ وای لێکردووە؟ وابزانم کەسانێک دەبێت بەدەلی ئەوە بدەن، ھەمان شتیان بەسەر ئەحمەد کایا ھێنا، لە رێوڕەسمی خەڵاتکردنی وەک دەزانن ھێرشیان کردە سەر کایا، کێ ھێرشی کردەسەر؟ ئەھا ئەوانەی کە لە پارکی گەزی ھێرشیان کردە سەر ئێمە، ھەر ئەوانە بوون ھێرشیان کردە سەر ئەحمەد کایا، ھەمان ئەو کەسانەن، ھەندێ لەوانە دەڵێن ئێمە لە توالێت بوین یاخود لە دەرەوە بوین لەکاتی ھێرشەکە بۆ سەر کایا "ئێوە ھەمووتان لەوێ بوون، وێنەی گرتە ڤیدیۆیەکانتان ناسرێتەوە و سەرجەمتان لەوێ بوون ھەموومان سەیر کردووە، نەتەوەکەشمان ئەوانەی بینیوە، راست بن درۆ مەکەن، چونکە مۆمی درۆ تاوەکو کۆتایی دەکوژێتەوە، مۆمی ئێوەش کوژایەوە، درۆی ھەمووتان دەرکەوت، بەڵام ناتوانن گەلەکەمان بخڵەفێنن.
ئەنادۆڵ - پەیامنێر
20/11/2013
دوای زیاتر لە 35 ساڵ ژیانی ئاوارەیی و دوورە ووڵاتی، ماوەی دووساڵە ڕۆژانە ئاوارەكوردەكانی ووڵاتی ئێران لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەگەنەوە زێدی خۆیان و لە ماوەی ئەمساڵیشدا 133خێزان گەراونەتەوە.
بەرپرسی بنكەی كۆچ و كۆچبەرانی حاجی ئۆمەران سدقی حەسەن، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: ڕۆژانە گەڕانەوەی كوردانی ئاوارەبووی ووڵاتی ئێران لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەردەوامی هەیەو لە ماوەی ئەمساڵدا 133خێزان كە پێك هاتوون لە 320 كەس گەڕاونەتەوە شارو شارۆچكەكانی خۆیان.
وتیشی، تەواوی خەرجی گواستنەوەیان و ئاسانكاریەكان بۆ دەرهێنانی ناسنامەو رەگەزنامەو بەردەوام بوونی مناڵەكانیان لە خوێندن لە ئەستۆی كۆچ و كۆچبەرانەو بۆ ئاوارە گەراوەكان دەستە بەر دەكرێت.
ج.ع