ناتۆ بڕیاری دا گفتوگۆی ھێشتنەوەی سیستەمی بەرگریی دژە موشەکی پاتریۆت لەگەڵ تورکیا درێژەپێبدات. بەھۆی ھەڕەشەکانی سووریاوە، بڕیار لەسەر بەردەوامبوونی وتوێژەکانی سیستەمی بەرگریی دژە موشەکی پاتریۆت درا. دوای ئەوەی شەڕی ناوخۆی سووریا مەترسییەکی زۆری خستە سەر سنووری وڵاتەکەی، تورکیا داوای درێژکردنەوەی ماوەی سیستەمی بەرگریی دژە موشەکی لە رێکخراوی ھاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی-ناتۆ کرد. ئەوەبوو رێکخراوەکە وەڵامێکی ئەرێنی دایەوە. دوای ئەوەی ئەمریکا لە 4ی کانوونی یەکەمی 2012دا گڵۆپی سەوزی بۆ داگیرساند، تورکیا سەرەتای ساڵی 2013 سیستەمی بەرگریی دژە موشەکی لە شارەکانی ئەدەنە، مەراش، عەنتاب جێگیرکرد.
14/11/2013
بۆ به فهرمی ناساندنی كهمپینی هاوكاری كردنی پهنابهرانی كوردانی ڕۆژائاوا دوێنێ چوارشهممه 13-11-2013 بهئامادهبوونی د. عصمت محمد خالد وهزیری پهروهردهی حكومهتی ههرێمی كوردستان و نوێنهری رێكخراوه نێودهوڵهتییهكان، ئاههنگی دهستپێكردنی كهمپینی )گهڕانهوه بۆ خوێندن) بۆ قوتابیانی ڕۆژئاوای دهرهوهی كهمپهكان له پاركی شانهدهر له ههولێر ساز كرا.
وهزیری پهروهرده له ووتهیهكیدا ئهم جۆره چالاكییانهی به گرنگ وهسف كرد و گوتی: حكومهتی ههرێمی كوردستان هاوكارییهكی زۆری پهنابهرانی سووری كردووه، به تایبهتی له بواری پهروهردهوه به ههماههنگی لهگهڵ رێكخراوه نێودهوڵهتییهكان، ئێمه به ههموو شێوەیەك هاوكارییان دهكهین بۆ ئهوهی له خوێندن دانهبڕێن و هیوادارم به زووترین كات ئاشتی و ئارامی بگهڕێتهوه بۆ ووڵاتهكهیان بۆ ئهوهی بگهڕێنهوه شوێنی خۆیان.
شایهنی باسه ئاههنگهكه به بهشداری ژمارهیهكی له قوتابی كوردانی ڕۆژئاوا بهڕێوهچوو و بهچهند بڕگهی جۆراو جۆرو گۆرانی و مۆسیقا و شانۆ رازاندرایهوه كه له لایهن تیپی چالاكی پهروهردهی ههولێر ریكخرابوو و له كۆتاییشدا دیاری بهسهر قوتابییهكاندا دابهشكرا.
ج.ع
جۆ بایدن جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کرد لە پەیوەندییەکەدا جەخت لەوە کرایەوە کە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و باشتربوونی بارودۆخەکە ھەماھەنگی لەنێوان ھەولێر و بەغدا بەردەوام بێت.
لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا ھەردوولا بیروبۆچوونی خۆیان لەبارەی بارودۆخی سیاسی ناوچەکە و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر ئاڵوگۆڕ کرد و، ھەروەھا جەختیش لەوە کرایەوە کە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و باشتربوونی بارودۆخەکە ھەماھەنگی لەنێوان ھەولێر و بەغدا بەردەوام بێت.
"هەرێمی كوردستان پەناگەیەك بۆ گەیشتن بە ئارامی"، ئەمە ناونیشانی راپۆرتێكە كە رۆژی سێشەممە 12-11-2013 لە ماڵپەڕی BBC بڵاوكراوەتەوە. كوین كانلی، پەیامنێری BBC لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە راپۆرتێكدا كە بۆ ئەو ئاژانسەی ئامادە كردووە دەڵێت: "هەنگاوەكانی كورد لە ناوچەكەدا ئەوە دێنێتە بەرچاو، كە بە بێدەنگی هەوڵدەدەن دەوڵەتێك بۆ خۆیان درووستبكەن و دەستبدەنە سڕینەوەی ئەو سنوورانەی كە لە كۆتایی شەڕی یەكەمی جیهانییەوە لەلایەن زلهێزەكانەوە داڕێژرا،ناوچە كوردییەكان لە نێوان سووریا، ئێران، توركیا و عێراق دابەشكراون. ئێستاش كورد هەنگاو دەنێنە نێو دیپلۆماسیەكی قورس بۆ بیركردنەوە لە خەونێكی قەدەخەكراوی بە وڵات بوون". لە بەشێكی دیكەی راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوە كراوە: "جێی گومان نییە قەیرانەكانی ئەمڕۆی عێراق و لاوازبوونی دەوڵەتی فیدراڵی بەغدا، بووەتە هۆكارێك بۆ ئەوەی كورد هەلومەرجێكی باشیان بۆ بڕەخسێت بۆ ئەوەی بگەنە خۆبەڕێوەبردنێكی ناوچەیی و بەئارامی هەنگاو بنێن بەرەو شتێكی زیاتر لە ئۆتۆنۆمی". سولی ئوزل، شارەزای سیاسی تورك دەڵێت: "كورد بە شێوەیەكی كردەیی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان لە باكووری عێراق درووستكردووە و ئەگەریش هەیە جۆرێك لە خۆڕێبەری لە سووریا بەدەستبهێنن". سولی ئوزل، توركیا وەك نموونەیەك دەهێنێتەوەو دەڵێت: "لە دەیان ساڵی رابردوو دەوڵەتی توركیا بۆ قڕكردنی كورد لە ناو سنوورەكانی خۆی، شەڕی كوردی كرد و هەروەها هەوڵیاندا وشەی كورد قەدەخە بكرێت و بە (توركی كێوی) ناویان ببرێت، بەڵام توركیا ئێستا گرنگترین هاوبەشی بازرگانی هەرێمی كوردستانە". هەروەها لە درێژەی ئەو راپۆرتەدا و بە دانانی نەخشەیەكی كوردستانی گەورە، ئاماژە بەوە كراوە: " زۆربەی كوردەكان ئاواتیان ئەوەیە وڵاتێكی یەكگرتوویان هەبێت، كە كوردانی توركیا، سووریا، ئێران و عێراق لە یەك وڵاتی یەكگرتوودا خۆیان ببیننەوە، بەڵام ئەوان ئەوەندە كردەیی نین، كە ئەو خەونە تەنها وەك خەونێكی دوورە دەست بۆ خۆیان ببینن." لە راپۆرتەكەدا هاتووە "پشتیوانی توركیا تا ئەو كاتە درێژەی دەبێت، كە هەوڵەكان بۆ درووستكردنی دەوڵەتی كوردی تەنها هەرێمی كوردستان بگرێتەوە، بەڵام لە بەرامبەردا هەولێر، بە شارەزاییەكی زۆرەوە یاری بە كارتەكانی دەكات". هێمن هەورامی، ئەندامی پارتی دیموكراتی كوردستان، دەڵێت: "پرسی سەرەكی ئەوەیە یەكسانییەك لە نێوان ئاواتە سیاسییە درێژ مەوداكانمان و راستییە دیپلۆماسییەكانی ئێستا درووستبكەین". هێمن هەورامی زیاتر دەڵێت:"لە هەر كوردێك بپرسیت خوازیاری كوردستانێكی سەربەخۆیت یان نا، وەڵامەكەی بە دڵنیاییەوە بەڵێ دەبێت. بەڵام ستراتیجی كوردستان ئەوەیە، ئامانجەكانی لە رێگەیەكی ئاشتیخوازانەوە بێنێتەدی، ئێمە نامانەوێت ببینە هۆكاری رووخانی عێراق". ئەوەی كە ئێستا دێتە بەرچاو ئەوەیە، هەرێمی كوردستان لەسەر ئەو باوەڕەیە، دەتوانێت بە ئاراستەی درووستكردنی دەوڵەت و میللەتێكی نوێ هەنگاو بنێت، بەبێ ئەوەی بە فەرمی رایبگەیەنێت، خەریكی درووستكردنی وڵاتێكی نوێیە. ئاڵا، سروودی نیشتمانی و هێزی سەربازی تایبەتی هەرێمی كوردستان و سەرچاوەی نەوت چەند تەوەرێكی دیكەی راپۆرتەكەنو نووسیویەتی "بە هەموو ئەو شتانەوە، ئەوەی كە ئاشكرایە ئاواتی لەمێژەی بوون بە دەوڵەت لە هەرێمی كوردستان گیانێكی نوێی گرتووە و ئەو خەونە لە ناوچەیەكی مەترسیدار و لەكات و ساتێكی ئاڵۆزدا، خەریكە ببێتە راستییەك".
رووداو- BBC 13/11/2013
چالاكڤانێك رایدەگەیەنێت، هێرشكەرانی سەر كونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر هێشتا دەستگیرنەكراون و دەڵێ ئەوانەی دەستگیركراون رێكخەرانی خۆپێشاندانەكەن. ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەندامانی هەموو حیزبە كوردییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بەشداربوون لە خۆپێشاندانەكە، بەڵام تاوەكو ئێستا ئەو حیزبانە هەڵوێستێكی فەرمییان لەسەر دەستگیركردنی ئەو كەسانە دەرنەبڕیوە. كامیل نەجاری، ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی رێكخراوی گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی و سیاسی زێد، بەشداریی بەرنامەی (رووداوی ئەمڕۆ)ی تەلەفزیۆنی (رووداو)ی كرد و رایگەیاند: "ئەو كەسانەی دەستگیركراون بەشدارییان لە هێرشی سەر كونسوڵخانەی ئێران نەكردووە، بەپێی ئەو زانیارییانەی لەبەر دەستی ئێمەدان، هیچكام لەو كەسانەی هێرشیان كردووەتە سەر كونسوڵخانە دەستگیرنەكراون". كاژێر 4ی ئێوارەی رۆژی 8-11-2013 لەلایەن ژمارەیەك خۆپێشاندەرەوە، كە خۆپێشاندانێكیان دژی لەسێدارەدانی لاوانی كورد لە ئێران بۆ بەردەم كونسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر سازكردبوو و بەشی زۆری خۆپێشاندەرەكان ئەندامانی پارتەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بوون، كونوسڵخانەی ئێران بەردباران كرا. بە گوتەی پەیامنێری رووداو كە لە شوێنی رووداوەكە ئامادەبوو، ژمارەیەك خۆپێشاندەر ئاراستەی خۆپێشاندانەكەیان گۆڕیوەو كونسوڵخانەی ئێرانیان بەردباران كردووە. نەجاری ئاماژەی بەوەشدا، كە بەپێی لێدوانی نەقیب كاروان، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی هەولێر، ئەو كەسانە بەپێی مادەی 10ی یاسای خۆپێشاندان دەستگیركراون، مادەكەش ئاماژە بەوەدەكات (ئەگەر ئەو كەسە سەرپێچی بكات بەلانی زۆر مانگێك زیندانی دەكرێ، یاخود بە 50 تا500 هەزار دینار سزا دەدرێ). گوتیشی "هیچ بڕگەیەك لە یاسای خۆپێشاندان ئاماژە بەوە ناكات رێكخەرانی خۆپێشاندان دەستگیربكرێن". خۆپێشاندانەكە بە كۆدەنگی هەموو حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان ئەنجامدراوەو ئەندامانی هەموو حیزبەكانیش بەشدارییان تێدا كرد. سەبارەت بە هەوڵی حیزبەكانی رۆژهەڵات بۆ ئازادكردنی دەستگیركراوان، نەجاری گوتی: "ئەو حیزبانە لەرێگەی پەیوەندییەكانی خۆیانەوە لە هەوڵدان بۆ ئەوەی ئازاد بكرێن، بەڵام بەشێوەیەكی فەرمی هیچ هەڵوێست و بەیاننامەیەكیان نەبووە". نەجاری جەختیكردەوە "بەپێی هەموو بەڵگەكان ئەو دەستگیركراوانە بێتاوانن و تەنیا رێكخەری خۆپێشاندانێك بوون كە بەپێی یاساكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجامدراوە، لەكاتی دیاریكراو و شوێنی دیاریكراو دەستیپێكردووە و كۆتایی هاتووە". گوتیشی: "ئێمە بانگەشەی ئەوەمان نەكردووە رۆژهەڵاتی كوردستان رزگار دەكەین، ئێمە كۆمەڵێك چالاكی بواری مەدەنین، چالاكییەكانمان زیاتر لە بواری راگەیاندنەكەی بۆ ئێمە گرینگە، ئێمە نە مەبەست و ئامانجمان رووخاندنی رژێمی كۆماری ئیسلامی ئێرانە نە رزگاركردنی رۆژهەڵاتی كوردستان، ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ بەرنامەی حیزبە سیاسییەكان".
فەرهاد چۆمانی
rudaw
13/11/2013
لە ماوەی كەمتر لە مانگێكدا، سێ چالاكوانی سیاسی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان بە ناوەكانی (حەبیبوڵڵا گوڵپەری پوور، شێركۆ مەعاریفی و رەزا ئیسماعیلی) لە سێدارەدران. ئەمەش ناڕەزایەتی بەربڵاوی كوردی لێكەوتەوە. نوێنەرێكی كورد لە پارلەمانی ئێران تاوانەكە دەخاتە ئەستۆی لایەنە توندڕەوەكانی نێو دەسەڵات و دەڵێت "هێشتا زانیاریمان لەبارەی ئەو رووداوانە نییە، بۆیە ناتوانین لەگەڵ بەرپرسانی پایەبەرزی حكومەت باسی بكەین". لە سێدارەدانی گیراوانی سیاسی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان ناڕەزایەتی زۆری لێكەوتەوە. لە شارەكانی مەریوان و سەقز خەڵك هاتنە سەر شەقامەكان. هێزە ئەمنییەكانی ئێران رێیان لە بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان لە شارەكانی سەردەشت، رەبەت و مەهابادیش گرت. ناڕەزایەتییەكان بەشێك لە شارەكانی هەرێمی كوردستان و وڵاتانی ئەوروپاشیان گرتەوە. بەڵام عابد فەتاحی، نوێنەری شاری ورمێ لە رۆژهەڵاتی كوردستان بە (رووداو)ی گوت كە ئەوان زانیاری وردیان لەسەر دۆسیەی لەسێدارەدراوە سیاسییەكان لە بەردەست نییە "بۆیە دەبێت نوێنەرانی كورد لە پەرلەمان بە یەكەوە دابنیشین و زانیاری كۆبكەینەوە، ئینجا بەیاننامەیەك دەربكەین". گوتیشی "بەهۆی ئەوەی ئێستا پەرلەمانی ئێران لە پشوودایە بۆیە نوێنەرانی كورد نەیانتوانیوە كۆببنەوە". ئەو پێیوایە سزای لە سێدارەدان هیچ سوودێك بە كۆماری ئیسلامی ئێران ناگەیەنێ "لەسێدارەدانی خەڵك بێسوودە. بە تانك و تۆپ و تەیارە ناتوانی بیروباوەڕەكان بگۆڕی و لەنێویان ببەی. ناتوانی لەگەڵ ئەندێشە و باوەڕەكاندا بەربەرەكانێ بكەی. بەگوتەی ئەو نوێنەرە كوردە، مافی تەواویان هەیە بەدواداچوون بۆ هەر شتێك بكەن كە لە وڵاتدا روودەدات. فەتاحی گوتی "ئەوانەی جیاوازیی بیروبۆچوونیان لەگەڵ دەسەڵات لە ئێراندا هەیە لە سێدارە نادرێن، بەڵكو تەنیا ئەو كەسانە لە ئێران لەسێدارە دەدرێن كە هەوڵ بۆ رووخاندنی كۆماری ئیسلامی دەدەن. هەڵبەت ئەوەش دادوەر بڕیاری لێدەدات". سەبارەت بە بێدەنگی نوێنەرانی كورد بەرامبەر لە سێدارەدانی ئەو سێ چالاكوانە كوردە، فەتاحی رەتیكردەوە بێدەنگ بووبن و گوتی "زانیاری تەواومان لەبەردەست نییە بۆیە بێدەنگین، بەڵام بە دڵنیاییەوە بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە دەكەین و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حكومەت قسە دەكەین". بەگوتەی فەتاحی، بەرپرسانی پایەبەرزی حكومەت لەگەڵ ئەوەدا نین كەسێك لە كوردستان لەسێدارە بدرێ "بەڵام لایەنگەلێكی توندڕەو هەن كە كاری خۆسەرانە دەكەن. هەڵبەت وڵاتانی دیكەش كە ناكۆكییان لەگەڵ كۆماری ئیسلامی هەیە، كێشە دەنێنەوە". پێشتریش عەلی یونسی، راوێژكاری حەسەن رووحانی بۆ كاروباری نەتەوە و ئاینەكان، لە سێدارەدانی گیراوانی سیاسی خستبووە ئەستۆی لایەنە توندڕەوەكانی نێو دەسەڵاتی ئێران. ئەو ئاماژەی بۆ لایەنێكی دیاریكراو نەكردبوو. حكومەتی حەسەن رووحانی تا ئێستا سەبارەت بەو زنجیرە لەسێدارەدانە هیچ هەڵوێستێكی نەبووە. لایەنە توندڕەوەكان پێشینەیەكی درێژیان لە كۆماری ئیسلامیدا هەیە. پێشتریش هاشمی رەفسەنجانی، سەرۆك كۆماری پێشووی ئێران، تیرۆری عەبدولڕەحمان قاسملو، سكرتێری گشتی پێشووی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانی خستبووە ئەستۆی ئەو لایەنە توندڕەوانە. جێدەستی لایەنە توندڕەوەكان زیاتر لە سەردەمی محەممەد خاتەمی، سەرۆك كۆماری ریفۆرمخوازی ئێراندا دەركەوت. ئەوكات ژمارەیەك لە نووسەران و رۆشنبیرانی ئێرانیشیان كوشت. حكومەتی خاتەمی لێكۆڵینەوەی لە كوژرانی ئەو نووسەرانە كرد و دەركەوت لایەنێكی توندڕەو كە فەرمان لە وەزیری ئیتلاعات وەرناگرن، ئەو نووسەرانەیان كوشتووە. بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی جەڕەس، كە سەر بە بزووتنەوەی سەوزی ئێرانە، هاوكات لەگەڵ هاتنە سەركاری حكومەتی رووحانی و دیاریكردنی وەزیری ئیتلاعات، لایەنێك لەنێو وەزارەتی ئیتلاعات و سوپای پاسدارانەوە لە هەوڵی ئەوەدان ئیتلاعاتی هاوتەریب پێكبهێنن. ئیتلاعاتی هاوتەریب لایەنە توندڕەوەكانی سوپای پاسداران و وەزارەتی ئیتلاعات دەگرێتەوە كە بەشێوەی نهێنی و سەربەخۆ كار دەكەن و دەستوور لە وەزیر وەرناگرن. هاوكات لەگەڵ لەسێدارەدانی ئەو سێ چالاكوانە، حوكمی سێدارەی 4 گیراوی سیاسی دیكەی كورد لە زیندانی ورمێ پشتڕاستكرایەوە و ئەگەری لە سێدارەدانیان هەیە. ئێستا حەوت گیراوی سیاسی كورد ئەگەری بەڕێوەچوونی حوكمەكەیان هەیە. - 13/11/2013
ئهمینداری گشتی وهزارهتی پێشمهرگهی حكوومهتی ههرێمی كوردستان بهره بهیانی ئهمڕۆ چوارشهممه بهرهو بهلجیكا بهڕێوهكهوت به مهبهستی بهشداریكردن له کۆنفرانسێکی نێودەڵەتی هێز باكووری ئهتڵهسی (ناتۆ) .
له راگهیهندراوێكی وهزارهتی پێشمهرگهدا هاتووه كه كۆپیهكی بۆ ئاژانسی ههواڵی پهیامنێر نێردراوه; "فەریق جەباریاوەرمەندە ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە کە ھاوکات ئەندام ووتەبێژی فەرمی فەرماندەیی گشتی ھێزەکانی پاراستنی ھەرێمە بەرەو شاری(برۆکسڵ)ی پایتەختی (بەلجیکا ) بەرێکەوت".
ههر لهو راگهیهندراوهدا روونكراوهتهوه كه چهند تهوهرێك لهو كۆنفرانسهدا گفتوگۆ و بیروڕایان لهسهر ئاڵوگۆڕ دهكرێت، لهوانه ; "ناوتۆ و دهوڵهتی فیدراڵی عێراق له رووی سیاسی و ئهمنییهوه، بهرههڵستی تیرۆر و رۆڵی ناتۆ له رۆژههڵاتی ناوهڕاست و چهند تهوهر و بارهتێكی دیكه.
بڕیاروایه كۆنفرانسهكه 14ی ئهم مانگه دهست پێ بكات و دوو رۆژ دهخایهنێت و بهرپرسانی سهربازی چهندین وڵاتی تێیدا بهشدار دهبن كه بهشداربوونی ئهمینداری گشتی وهزارهتی پێشمهرگهش له سهر بانگهێشتی فهرمی بارهگای سهرهكی ناتۆیه.
رووداو- ئەلعالم
12/11/2013
سەرۆکی HAK-PAR کەمال بورکای دەربارەی دیداری چاوەڕوانكراوی نێوان سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسعوود بارزانی و سەرۆكوەزیرانی توركیا، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان گوتی: "ھیوادارم دیداری بارزانی و ئەردۆغان لە دیاربەکر ئەنجامی باشی ھەبێت، ھەواڵێکی دڵخۆشکەر و کتوپڕ بوو."
بورکای زیاتر گوتی: دیالۆگیکی گرنگ دەبێت، ئومێدەوارم ئەنجامی ئەرێنی لێبکەوێتەوە، مەسەلەکانی نێوان تورکیا و ھەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێن، لەنێوان ئەمانەشدا کێشەی سوریا ھەیە، ھەروەھا پرۆسەی چارەسەر و چەکدانانی پەکەکەش باسی لێوە دەکرێت، پێدەچێت پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان ھەردوولا گفتوگۆی لەسەر بکرێت. ئەو دیدارە بۆ چارەسەرکردنی مەسەلەکان لەرێگەی دیالۆگەوە سودی بۆ ھەردوولا دەبێت، یەکەمجارە لە دیاربەکر کۆبوونەوەیەکی ئاوا گرنگ ساز دەکرێت، دیاربەکر لای کورد واتایەکی رەمزی ھەیە، بۆ یەکەم جاریشە بارزانی بەڕەسمی وەک سەرۆکی ھەرێم سەردانی دیاربەکر دەکات.
ناوبەندێکی نوێ بۆ دیالۆگ دەکرێتەوە
لەلایەکی ترەوە جێگری سەرۆکی پارتی ھەدەپە ئەرتوغڕوڵ کورکچو گوتی: "پێشوازیکردنی بارزانی لە تورکیا و تاوتوێکردنی مەسەلەکان لەگەڵ ئەودا کاریگەریی باشی لەسەر بەدیھێنانی ئاشتی لە ناوچەکە دەبێ."
کورکچو لەدرێژەدا گوتی: لە دیدارەکەدا کێشەی سوریا لەڕووی سیاسیەوە دەخرێتە بەر باس، پێموایە تاوتوێکردنی کێشەی سوریا لەگەڵ بارزانی پەیوەندی بەسەردانە رەسمیەکانی وەزیری دەرەوەی عێراقەوە ھەبێت، پێدەچێت ناوبەندێکی نوێ بۆ دیالۆگ بکرێتەوە. ئەنجامدانی دیدارێکی وا گرنگ لەدیاربەکر دڵی کوردان خۆش دەکات.
کورکچو هەروەها دەڵێت: ھیوادارین پێشوازی بارزانی بۆ تاوتوێکردنی مەسەلەکان، سەرەتایەک بێت بۆ کردنەوەی دەرگا بەڕووی ساڵح موسلیم و ھاوسەرۆکانی بەدەپە، ڕێگای ئاشتی دەتوانێت کێشەکان ئاسانتر چارەسەر بکات.
کاریگەریی دیدارەکە لەسەر پرۆسەی چارەسەرکردن
سەرۆکی HÜDA PAR زەکەریا یاپیجی ئۆغڵو ھیوای خواست دیدارەکەی بارزانی و ئۆردۆغان ببێتە مایەی خێر بۆ ناوچەکە و گوتی: ھیوادراین کۆبوونەوەی بارزانی و ئەردۆغان لە دیاربەکر خێر بۆ ناوچەکە بھێنێت. پێشتر لەم جۆرە دیدارانە ئەنجام دراوە، بۆیە ئەم کۆبوونەوانە بەلای ئێمەوە ئاساییە، ھیچ زانیاریەکمان لەبارەی ناوەڕۆکی دیدارەکەوە نییە.
گوتیشی: "ھیوادارین دیدارەکانی تورکیا و عێراق ببێتە مایەی کردنەوەی دەروازەی سنوری نوێ، بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانی و کەلتوریەکان، پێشتر لەسەردەمی جەنگی دووەمی جیھانیدا یەکڕیزی و یەکگرتنێکی بەھێز لەنێوان سوریا و عێراق و تورکیادا ھەبوو، ئەم وڵاتانە لەو سەردەمەدا پەیوەندیی خزمایەتیان لەگەڵ یەکدا ھەبوو، پێویستە پەیوەندییە خزمایەتیەکە بھێنرێتەوە سەر رێڕەوەکە و فراوانتر بکرێت، سەرجەم ئەم داواکاریانە لەلایەن پارتەکەمانەوە کاریان بۆ کراوە، چاوەڕوانیش دەکرێت لە دیدارەکەدا پرسی چارەسەر باسی لێوە بکرێ، ھیوادارم دیدارەکە سودی بۆ پرۆسەی چارەسەرکردنی دیموکراتی ھەبێت.
بەخێرھاتنی بارزانی دەکەین
پەرلەمانتاری لیستی سەربەخۆی وان ئایسال توغڵوک سەرسامیی خۆی بەئەنجامدانی دیدارەکە دەربڕی و گوتی: "ھیچ زانیاریەک لەبارەی ناوەڕۆکی دیدارەکە نازانم، بارزانی پێشتر سەردانی دیاربەکری نەکردووە."
توغلوک گوتی: پێشتر داوەتمان بۆ بەڕێز بارزانی ناردبوو بۆ بەشداریکردن لەنەورۆز دا، بەرێز بارزانی دەیویست سەردانی دیاربەکر بکات، بەڵام بەھۆی نەگونجانی رەوشەکانەوە سەردانەکەی نەدەکرد، بەدڵنیاییەوە بەخێرھاتنی بارزانی دەکەین، ھیوادارین سەردانی بەرێزیان ببێتە مایەی ئاشتی و بەرزکردنەوەی گیانی برایەتی لە ناوچەکەدا، بارزانی بەرێزێکی تایبەتەوە پێشوازیمان لێدەکات کاتێک سەردانی دەکەین، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کەسایەتیەکی پایە بڵندە، خۆشحاڵ دەبین وەک بەدەپە پێشوازی لێ بکەین، نازانین داواکاری دیداری ھەیە یان نا، ئومێدەوارین سەردانەکەی بارزانی ببێتە مایەی ئاشتی.
گۆڕانکارییەکانی سووریا
لە گوتەیەکیدا نورسال ئای دۆغان لەبارەی دیدارەکەوە گوتی: پێدەچێت مەسەلەی سوریا لە دیدارەکەدا تاوتوێ بکرێت.
ھەروەھا گوتی، ئامادەکاری بۆ خۆبەرێوەبردنی کوردان لەسوریا دەکرێ، پێدەچێت لەداھاتودا ئەم ھەوڵانە بۆ کۆمەڵگا ئاشکرا بکرێن. ھەڵبژاردنی دیاربەکر بۆ دیداری بارزانی ھەنگاوێکی گرنگە.
گوتیشی: ساڵح موسلیم سەرۆکی پەیەدە ویستی لەرێگەی بەکارھێنانی دەرگا سنوریەکانی عێراقەوە بەشداری لە کۆبوونەوەکانی جنێڤ بکات، بەڵام رێگەی پێنەدرا، پێدەچێت یەکێک لە مادەکانی کۆبوونەوەکەی بارزانی و ئەردۆغان تایبەت بێت بەمەسەلەی سوریا بۆ وەرگرتنی بڕیاری کۆتایی.
لە AAـیەوە
حكومەتی هەرێم بەڵینی دا بۆدەستگیر كردنی هێرشبەرانی سەر كونسوڵخانەی ئیرانی.
لەبەیاننامەیەكی وەزارەتی ناوەخۆی كوردستان هاتووە ، وەزیری ناوەخۆ كەریم سنجاری لە هەولێرپێشوازی لەكونسوڵی گشتی ئیرانی لەكوردستان( عه زیم حسینی )، بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر نەوزاد هادی و بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندیەكان بۆكارو باری دەرەوە ی ئیران عەبدوڵا ئاكرەیی كرد.
ئاماژەی بەوەش كرد كەهەردوولا گفتوگۆیان ڕووداوە نەخوازراوەكە كرد، لەلایەن هەندێك كەس هێرشكرایە سەر تەلاری كونسوڵخانە.
سنجاری دووپاتی كردەوە بۆحسینی كە حكومەتی هەرێم پەیوەندی بەڕووداوەكە نیە بەرپرسیارنین و"ئەنجامدەری ئەوكارە بەسزای خۆیان دەگەن"
سنجاری ووتیشی : ئەوانە ئەوباروودۆخە جێگیرەی لەهەرێمی كوردستان هەیە قۆزتیانەتەوە بۆئەنجامدانی ئەم كارە نەخوازراوە.
س/شەفەق نیوز
و/ج.ع
pna
11/11/2013
كۆڵیاران دوای تەماشاكردنەوەی زیاتر لە 200 توێژینەوە گوتیان ئەو كەسانەی توانای چێژ وەرگرتن لە ژیانیان هەیە و دەتوانن بە ئاوازێكی ئارامەوە بژین و گەشبینانە تەماشای ژیان دەكەن، كەمتر دووچاری جەڵتەی مێشك و دڵ دەبنەوە.
زانراوە كە فشاری دەروونی و خەمۆكی ئەگەری نەخۆشی زیاتر دەكەن و زیان بە دڵ دەگەیەنن، بەڵام ئەوەی نەزانراوە كاریگەری هەستە پۆزەتیڤەكانە لەسەر تەندروستی.
جولیا بۆمی سەرۆكی تیمی توێژەران لە كۆلێژی تەندروستی گشتی لە زانكۆی هارڤارد گوتی تیمەكەمان ئاشكرای كردووە كە گەشبینی و رەزامەندبوون و بەختەوەری پەیوەندی بە كەمكردنەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و خوێنبەرەكان هەیە.
ڕۆژنامەی دەیلی تەلەگرافی بەریتانی لە زاری بۆمی گواستەوە كە مەترسی تووشبوون بە تەنگژەی دڵ بۆ یەكەمجار بە رێژەی 50 لەسەد لای كەسانی گەشبین كەمترە بە بەراورد بە رەشبینەكان و توێژینەوەكە پێداچوونەوەی بۆ چەندین توێژینەوەی پێشتر كرد كە هەڵوەستەیان لەسەر دۆخە سۆزدارییە جیاوازەكان كردووە بە بەكارهێنانی هەڵسەنگاندن و ڕوونكردنەوەی زیاتر بۆ دۆخی بیركردنەوەی تاكەكان.
توێژینەوەكە پلەی هەستكردن بە بەختەوەری كەسەكانی پێوانەكرد لەگەڵ پلەی رەزامەندبوونی لە ژیان و ئاستی هەستكردنی بە دۆخە خۆشەكانی ژیان.
توێژەرەكان بۆیان دەركەوت ئەو هۆكارانە پارێز لە دژی نۆرەكانی دڵ و جەڵتەی دڵ دروست دەكات.
سەرچاوە: سی ئێن ئێن
ئا: زانیار نوری
ج.ع
11/11/2013
ململانێی نێوان هەردوو رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی لەعێراق و شام و (جەنهەتولنوسرە)ی چەکدار کە بەباڵی سەرەکی رێکخراوی (قاعیدە) دەناسرێن لەعێراق و سووریا، لەمڕۆوە پێی نایە قۆناخێکی نوێوە، دوای ئەوەی ئەیمەن زەواهری، رابەری (قاعیدە) لەبەیاننامەیەکدا کە بەدەنگی خۆی لەکەناڵی ئاسمانیی (جەزیرە)وە بڵاوکرایەوە بڕیاری هەڵوەشاندنی گروپی دەوڵەتی ئیسلامیی لەعێراق و شام راگەیاند. چاودێران پێیانوایە بڕیارەکەی زەواهری کوتوپڕ نەبوو بەو پێیەی دەوڵەتی ئیسلامیی لەعێراق و شام لەسەرەتای دامەزراندنیەوە جێی مشتومربوو و لەململانێ بوو لەگەڵ هاوتاو رکابەرەکەی کە بە(جەنهەتولنوسرە) دەناسرێ و شان بەشانی یەک لەسووریاو عێراق کردەوەی چەکداری لەدژی دەسەڵاتی ئەو دوو وڵاتە ئەنجام دەدەن. زەواهری لەبەیاننامەکەیدا هەروەها جەختی کرد کە (جەنهەتولنوسرە) تاقە نوێنەری (قاعیدەیە) لەسووریا، هاوکات ئاماژەی بەوەشدا کە دەوڵەتی ئیسلامیی لەعێراق وەک پێشتر لەکاروچالاکی خۆی بەردەوام دەبێ. رابەری (قاعیدە) گوتیشی "ئەبو بەکر بەغدادی، رابەری دەوڵەتی ئیسلامیی لەعێراق و شام هەڵەی کرد ئەو دەمەی بەبێ ئەوەی پرسمان پێبکات یان ئاگادارمان بکاتەوە یەکبوونی لەنێوان دەوڵەتی ئیسلامیی لەعێراق و (جەبهەتولنوسرە)ی راگەیاند، هاوکات گوتی ئەبو محەممەدی جۆلانی، رابەری (جەبهەتولنوسرە)ەش هەڵەی کرد ئەو دەمەی ئەو یەکبوونەی رەتکردەوە بەبێ ئەوەی پرسمان پێبکات. بەڵام سەرەرای ئەم بڕیارەش ئەیمەن، زەواهری، رابەری رێکخراوی (قاعیدە) جەختی کرد لەوەی دەبێ دەوڵەتی ئیسلامیی لەعێراق و (جەبهەتولنوسرە) بەهانای یەکەوە بچن و هەماهەنگی لەنێوانیاندا بەردەوام بێ. لەبەرامبەردا ئەبو بەکرد بەغدادی، رابەری باڵی قاعیدە لەعێراق بڕیارەکەی ئەیمەن زەواهری رەتکردەوەو لەبەیاننامەیەکدا بەدەنگی خۆی رایگەیاند: "هەتا ئێمە بەژیانەوە بین دەوڵەتی ئیسلامیی لەعێراق و شام بەردەوامەو بەردەوام دەبێ و هیچ کات دەستبەرداری نابین و ئەو سنوورەی دەستی دوژمنانی ئیسلام لەنێوان وڵاتانی ئیسلام دیاریان کردووە نابێتە رێگر لەپێش پێشکەوتنمان و لەهەوڵی بەردەوامین بۆ هەڵوەشاندنی ئەو سنوورانەی رێکەوتنی (سایکس بیکۆ) لەنێوان وڵاتانی ئیسلام دروستیان کردوون".
rudaw
11/11/2013